ھەڵەبجە

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 6 лют 2023
  • گومان لەوەدا نییە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکاندا دروست کراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز دروست کراوە.[٣] بەگەکانی شیوەکەڵی ئاوەدانیان کردووەتەوە کە حەمەچاوەش و سێ کوڕەکەی پیرۆد و سڵێمان و عەبدواللە بوو سێزدە ماڵ بوون و ھەرئەم ناوەش لەو عەشرەتە دەنرێت. عەشیرەتی جاف دروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بەھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بووەتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف)ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بووەتەوە.
    ھۆزی جاف لە ناوچەی جوانڕۆ سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە، پاشان میرێکی ئەردەڵان چاو دەبرێتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی) دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن، ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ، ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنوور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن. لە ھەموو ڕوویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن. ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچووک و گەورە، کوردی و بێگانە، لەم ناوچەیەدا ھەبوون، وەک (ئاشورییەکان، بیشدایییەکان، میدییەکان، ھەخامەیییەکان، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانییەکان، ھاتنی ئیسلام (٢١ ی ک. ٦٤٣ ز)، ڕوادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسپی، تەیموری لەنگ (١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحموود، حکوومەتی عێراق، حکوومەتی کوردی (حکوومەتی ھەرێمی کوردستان).
    بەپێی ھەندێک شوێنەواری کۆن وا دەردەکەوێت کە ھەڵەبجە لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی ژیان بووە، بەڵام چەندین جار وێران کراوە دوا جار لە دەور و بەری ساڵی ١٦٥٠ دا ئاوەدان کراوەتەوە و وردە ودە گەشەی کردووە و بووە بە شار. بەھۆی ئەو ئاو و ھەوا خۆش و لە بارەیەوە جگە لە خەڵکەکەی خۆی خەڵکی تریش لە ناوچە و مەڵبەندەکانی ترەوە بۆی ھاتوون و تێیدا گیرساونەتەوە، بۆیە چەندین بنەماڵەی تیابوو کە لە کۆنەوە دانیشتووی (قەرەاغی، پێنجوێنی، مەریوانی، بانەیی، سلێمانەیی، سنەیی، جوانرِۆیی، پاوەیی، کامیارانی، بەرزنجی) بوون.
    یەکەمین ئاوەدان کردنەوەی ھەڵەبجە دوای وێرانکردنی لە دەوروبەری ساڵی ١٦٥٠دا لەلایەن بنەماڵەی حەمە چاوەش شیوەکەڵییەوە بووە کە خۆی و کورِ و کورِەزاکانی لە ناوچەی خۆیان گرفتیان بۆ پێش ھاتووە سەری خۆیان ھەڵگرتووە و لە ھەڵەبجە گیرساونەتەوە. (حەمە چاوەش) سیَ کورِی ھەبووە بە ناوی (پیرۆت، سڵێمان، عەبدوڵا). سڵێمان چوار کورِی ھەبووە بە ناوی (ئەمین، محەممەد، قادر، فەرەج). عەبدوڵا شەش کورِی ھەبووە بە ناوی (حەمە ساڵەح، عەبدوالرەحمان، ئەحمەد، مەحموود، سەعید، ئەمین). پیرۆتیش ھەر بە لاوی مردوە ئیتر ئەم سێزدە ماڵە لە دەوروبەری مزگەوتی (تەکیە) دا نیشتەجیَ بوون و بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیان لە سەرچاوەی (کانی نەواڵە) وەرگرتووە کە ئەو دەمە سەراوێکی گەورە بووە و ئێستا دەکەوێتە ناو (باخی گشتی) شارەوە، ئەمە جگە لەوەی کە لە جێگەی مزگەوتدا کانییەک ھەبووە حەمەی باول کە خۆی لە نەوەی (حەمە چاوش)ە بە دەماو دەم بیستویەتی و ئەڵیَ "ئەم سێزدە ماڵە دەستێکی باڵایان ھەبووە لە بەرھەمھێنانی کشتوکاڵ و باخ و بێستاندا، گنم و جۆ و چەڵتوکیان چاندووە و دارەی ھەڵوژە و قیسی و قۆخ و سێو و تویان ڕِواندوە، بم کارە شوێنەکەیان تەواو بوژاندوەتەوە.
    دوای ئەم سێزدە نزیک بە بیست ماڵ جوولەکەی تیَ ھاتووە کە بە تەنیشتی ئەوانەوە ماڵیان دروست کردووە پاشان لە سەردەمی دەسەڵاتی (محمد پاشای جاف) دا ژمارەیەک ماڵە بەگزادەی جافی تیَ ھاتووە و لە شوێنی خۆیاندا کەئێستەش پیَی ئەوترێت گەرِەکی پاشا ڕِەشماڵیان ھەڵداوە و چەند ماڵێکیشیان دروست کردووە " دوای ئەمانە لە سەردەمی ژیانی مەلا عەبدوڵای خەرپانیدا گەرِەکی (پیر محمد)یش کە ناوەندەکەی (مزگەوتی جامیعە) بووە، ئاوەدان دەکرێتەوە.
    ئیتر وردە وردە خەڵکی دەوروبەر ڕِوی تیَ دەکەن و گەورە دەبێت میستەر رِیچ لە گەشت نامەکەیدا کە ساڵی (١٩٢٠) نوسیویەتی وای دیاری دەکات کە ئەو دەمە ھەڵەبجە شار بووە (برِوانە لاپەرِە ١٢٤) کەچی سەیر ئەوەیە ھەر نزیک بەم مێژووەی رِیچ مێژوویەکی ترمان ھەیە کە مێژووی کۆچی یە نەک زایینی وای دیاری دەکات کە ھەڵەبجە ئەو دەمە دیَ بووە. لەسەر نوسراوی (حاشیە السید شریف الجرجانی علی کتاب المگول فی البلاغە) دا نوسراوە: کتبە السید رسول ابن السید محمد سنە ١٢٤٠ بقریە حلبجە واتە: سید رسوڵی کورِی سید محمد لە ساڵی١٢٤٠ە ئەمەی نوسی لە گوندی ھەڵەبجە، من پێم وایە مێژووەکەی رِیچ ڕاستە، چونکە رِیچ ڕاستە، چونکە رِیچ گەشتەوەرێکی شاران دیدە بووە بەڵام کۆلکە مەلاکەی لای خۆمان ھەر بە یادی پێشتر کە ھەڵەبجە دیَ بووە کە بووە بە شاریش ھەر بە دیَی داوەتە قەڵەم. شایانی باسە لە ساڵی ١٨٨٩دا لە (کوەیت) دا پێکەوە دەکرێنە قەزا.
  • Розваги

КОМЕНТАРІ •