بەردەڕەش
Вставка
- Опубліковано 4 жов 2024
- قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای ڕۆژھەڵات و ڕووباری خازر لەلای ڕۆژاوا و سنووری قەزاکە بەم شێوەیە:
باکوور: قەزای ئاکرێ و قەزای شێخان.
ڕۆژھەلات: قەزای ئاکرێ و زێی گەورە.
ڕۆژاوا: قەزای شێخان و ڕووباری خازر و قەزای حەمدانییە.
باشوور: پارێزگای ھەولێر.
ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزای بەردەڕەش زیاترە لە ٢٦٬٥٣٥ کەس. گوندەکانی سەر بە سەنتەری قەزا: زمزمۆک، مەم و زین، ئامیان، ئامیانۆک، شیوەرە، زەوی ڕەش، کانیلان.
بە قەزابوونی بەردەرەش
لەبەر ئەوەی شوێنی بەردەڕەش شوێنێکی ستراتیژییە و دەکەوێتە نێوان شاری مووسل و قەزای ئاکرێ و ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێری پایتەخت پێکەوە دەبەستێتەوە، و ڕووبەری دەڤەرەکە ٣٩٩٬٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتربوو لە ١٣٠٬٠٠٠ کەس، و لەبەر تێپەڕبوونی ١١٦ ساڵ بەسەر بە ناحیە بوونی، بڕیاری بە قەزای بوونی بەردەڕەش دەرچوو لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.[١] بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کابینەی پێنجەم، ژمارە ١٠ لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەردەڕەش بوو بە قەزا و دوو ناحیەی نوێش ھاتنە دامەزراندن لەگەڵ بەستنەوەی ناحیەی کەلەک بە بەردەڕەش؛ و ئێستاش قەزای بەردەڕەش لەم سێ ناحیە یە پێک دێت:
ناحیەی ڕۆڤیا
ناحیەی کەلەک
ناحیەی دارەتوو
لە دوای دەرچوونی بڕیاری بە قەزا بوونی بەردەڕەش، لە ڕێورەسمێکدا لە ٨/٤/٢٠٠٧ بڕیارەکە جێبەجێ کرا و مازن محەممەد سەعید وەکو یەکەم قایمەقامی قەزای بەردەڕەش دەستنیشان کرا.