رەواندز rawanduz

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 6 лют 2023
  • قه‌زای رواندز سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌ و له‌ (42) گوند پێکهاتووه‌ رێژه‌ی دانیستوانی ده‌گاته‌ (361 12)
    مێژووی قه‌زای رواندز:
    رواندز دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی پێش دروست بوونی میرنیشینی سۆران لەسەرەتاكانی سەدەی شانزەهەم لە ماوەی فەرمان ڕەوایی میرنیشنی سۆران (رواندز) یەكێك بوو لە پایتەختی ئەم میرنشینە كە لە سەرەتای ساڵانی (1800) (میر محمد) كە ناسراوە بە پاشای گەورە (رواندز)ی كرد بە پایتەختی میرنیشینەكەی كە دەسەلاتی ئەم میرنشینە لەسەر دەمی (میر محمد) گەیشتە ئەو پەڕی هێز و توانا تا سالی (1836) كە كۆتایی بە میرنیشینەكە هات لەسەردەمی عوسمانیەكان و سەرەتاكانی سەدەی بیستەم تا ساڵی (1980) چەندین قائمقام ئیدارەی ئەم شارەیان بەڕێوبردووە
    هەر لە (سید گه افندی) قائمقام تا دواین قائمقام (گلعت هادی) لە ساڵی (1980) پاشان حكومەتی عیراق بە بڕیاری (صدام حسین) سەرۆكی حكومەتی عیراقی لەناوچوو ئەم قەزای كردووە بە ناحیە لەبەر چەندین مەبەستی سیاسی و سەربازی ناحیەی رواندز كارگیری سەر بە قەزای سۆران بوو كە ئەو كات بە قەزای (صدیق)یان ناو ئەبرد (5) پێنج كیلۆ مەتر لە قەزای سۆران دورە وە (110) سەد ودە كیلۆمەتر لە پارێزگای هەولێر دوورە سنوری قەزای رواندز بەم شێوەیە :
    لەلای باكور ڕۆژهەڵات قەزای سۆران.
    لــەلای بـــاشور قــــەزای رانـیــە.
    لــەلای رۆژهــەلات قــەزای چۆمان.
    لــەلای رۆژئاوا نـــاحیەی خـەلیفان
    ڕووداوی مێژووی دیاری قەزای رواندز:
    هەر چەند باس لە گرنگی مێژووی دیاری قەزای رواندز بكرێت ناتوانرێ وەك پێویست مافی خۆی پێ بدرێت ، قەزای رواندز و گوندەكانی دەوروبەری هەر لە دێر زەمانەوە خاوەن جەماوەرێكی قارەمان و خۆراگر بوونە لەبەرامبەر دژایەتی كردنی رژێمی فاشی لەناوچوو .
    جەماوەری شاری رواندز جەماوەرێكی رۆشنبیر و هونەری و وەرزش وان بوونە وە ئەگەر باس لە سەلماندنی قارەمانیەتی ئەو شارە بكرێت ئەوە بوو لە ساڵانی (1982) ژمارەیەك قوتابی دلێرانە و نەبەردانە راپەرین لە دژی پیاوانی داخ لە دلی ڕژێمی فاشی لەناوچوو لە نەبردیەكی تری بێ وێنە تێكرایی جەماوەری شاری رواندز بەهەموو چین و توێژەكانیەوە لە 19/5/1987 ڕاپەرین و هێرشیان كردە سەر دام و دەزگای حیزبی و حكومی سەر بە رژێمی لەناوچوو كە چەندین زیانی گیانی و مادییان بە حەلقە لە گوێكانی ڕژێم گەیاند وە بۆ ماوەی چەند رۆژێك كۆنترۆلی ئەم شارەی لە دەستداو بەلكو كۆنترۆلكە كەوتە دەست جەماوەری راپەری وە ئەم راپەرینە بە خوێنی ئالی ژمارەیەك شەهید و بریندار تۆماركرا وە هەروەها ڕۆلی بەرچاوی هەبوو لە ڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری (1991) .
    هەڵكەوتووی جوگرافی شاری رواندز:
    رواندز لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزیەكەی (706) مەترە وە پانیەكەی (36,07,03) وە درێژیەكەی (44,31,57) ...
    هەڵكەوتەی جوگرافی :
    - رواندز لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزیەكەی | 706 م وە پانیەكەی 36,07,03 وە درێژیەكەی 44,31,57 دەرجەیە وە بەرزیەكەی لە شوێنیك بۆ شوێنیكی تر دەگۆری بە هۆی بەرزی و نزمی شارەكە
    - زەویەكانی سنوری قەزای رواندز لە نێوان چیاكان دایە نیمچە شاخاوین وە زەویەكان بچوك بچوكن گەورەترینیان لە (40) دۆنم تێپەر ناكات كە شیاون بۆ چاندن وە رووبەری زەوی دێم (25511) دۆنمە وە هەروەها رووبەری زەوی ئاوی (20707) دۆنمە زەویەكان زیاتر گلە سۆرن وە بەشێكی تێكەلاوە .
    رێژەی باران بارین لە سالێك بۆ ساڵیكی تر دەگۆرێ لە 400 ملم تاوەكو 1200 ملم باران دەبارێت لە چەند سالی وشكە سالی باران كەم بوو بەلام لە سالی حەفتاكان و هەشتاكان باران دەگەیشتە 1200 ملم
    ئاووهەوای زستانە ساردە و هاوینان گەرم و هەندێ جێگا مام ناوەندن
  • Розваги

КОМЕНТАРІ •