چی دەمێنێتەوە و چی دەڕوات؟ ● ھێمن قەرەداغی

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 18 жов 2024
  • instagram► / razakanraz
    youtube ► / razakanraz
    Facebook page► / razakanraz
    Archive ►archive.org/de...
    Telegram ► t.me/razakanraz
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    _
    _
    تکایە بۆ سودی زیاتر
    لایکی بکەن
    بۆ هه‌ر ره‌خنه‌و پێشنیارێک له‌ كۆمێنت بۆمان بنووسن
    گه‌ر سه‌بسكراپی كه‌ناله‌كه‌ت نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵمان به‌ژداره‌ و سەبسکرایبمان بکەن
    بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    چی دەمێنێتەوە و چی دەڕوات؟
    پرسیارێكی سەیرە،
    بەڵام چاوەڕێی وەڵامی سەیر مەكە...
    زۆر بە سادەیی ھەموو شتێك دەڕوات...
    ھەموو شتێك لەگەڵ ھاتنیدا
    ڕۆیشتنێك چووەتە ناویەوە،
    چەكەرە دەكات، گەڵا دەگرێ،
    لق و پۆپ دەردەكات،
    بست بست باڵا دەكات...
    تۆ بە جەفا ئاویدەدەیت،
    من بە بێدەنگی گوڵی پێ دەردەكەم،
    تۆ بە دڵڕەقی سیبەری بۆ دەكەیت،
    من بە بێباكی بەری پێدەگرم...
    ئاگات لێنەبوو چۆن گەورە بوو،
    ئاگام لێ نەبوو چۆن ھەموو بەردەرگای دڵی داگیركردین...
    ئەوەندە گەورەبووە،
    ئەوەندە چڵ و چێوی دەركرد تەنگی بە خۆمان ھەڵچنی...
    ھیچ نامێنێتەوە ئەو نەبێ...
    ھیچ نامێنێتەوە ڕۆیشتن نەبێ...
    غەمگین مەبە،
    دەزانم سەختە،
    بە ئێشە وەك ئێشی ئەو دڕكەی ساڵانێكە لەناو تۆدایە و
    ھەر لەتۆدا ڕوواوەتەوە و گوڵی گرتووە،
    بەڵام یەكێك دێت و لە ڕەگەوە ھەڵیدەكێشێ...
    ھەموومان سەرەتا دڕكین بۆ یەكتری،
    لەدایكبوونمان دڕكە و ئەچەقێتە سەر سنگی وجود...
    بەڵام ئەبین بە گوڵ و لەیەكدا ئەڕوێین و
    بیرمان دەچێتەوە ڕۆژێك دەستێك لە بنەوە ھەڵماندەكێشێ...
    نازانم ھەندێجا تۆ من ھەڵدەكێشی و
    ھەندێجاریش من تۆ لە خۆمدا بێڕەحمانە ھەڵدەكەنم...
    خۆ وتم غەمبار مەبە،
    ھێشتا سەبوورییەك ماوە دڵنەوایمان بكات،
    خودا وەختی خۆی كە ئەم ماجەرایەی دروستكرد
    ئەكسیرێكیشی داینێ تا شەڕی لەگەڵ ڕۆیشتن و بیرچوونەوەدا پێ بكەین،
    خودا (یادەوەریی) داینێ تا ئەبەدیی بین لەیەكدا،
    لە ژیاندا، لە عەشقدا...
    تۆ ببینە ئەوەی ئەمێنێتەوە لە من تەنھا یادەوەرییە،
    ئەوەی دەبێتە مێژوو لە مندا تەنھا یادی تۆیە نەك خۆت...
    ئینسان یادی لە خۆی نەمرترە،
    مەعشوق تەنھا یەك تۆوی عەشق لە ئێمەدا دەچێنێ و
    ئیدی بۆ ھەتا ھەتایە دەبێتە بەشێك لە یادەوەری و
    خەیاڵ و مێژووی ئێمە...
    ئا.. ئەوەندەش مەلول مەبە،
    ھەرئەوەندەی ھەڵاڵەیەكمان گەیشتە یەك،
    ئیدی بۆ ھەموو تەمەن لەناو یەكدا باغ دروستدەكەین...
    مەپرسە كەی دەڕۆم و ون دەبم،
    من بۆ ئەبەد بوومە یادەوەری تۆ،
    ناپرسم كەی نامێنیت،
    تۆ بۆ ھەتاھەتایە لە ناو مندایت...
    تۆ ببینە خودا خۆی یادەوەرییەكی گەورەیە،
    ملیونان ساڵە مرۆڤ یادی خودا دەپەرستێ،
    یادی ئەو دەڵێتەوە،
    شەونخونی بەدیارەوە دەكات،
    لەبەردەمیدا دەگری،
    گۆرانی بۆ دەڵێ،
    سەمای بۆ دەكات...
    یەك نیگات بەس بوو
    بۆ ئەوەی ھەتا ھەتایە لە چاوی دڵما بیت...
    یەك ناوھێنانم بەس بوو
    بۆ ئەوەی تا دوا ھەناسە
    لەسەر زمانی دڵت بم...
    ھێمن قەرەداغی
    خوێندنەوەی: ئیمان محمد
    میوزیک:
    پیش درآمد همایون اثر استاد پرویز مشکاتیان(گل آیین) santur - pishdaramad homauyon, parviz meshkatian

КОМЕНТАРІ • 4

  • @XXSULAIMANYXX
    @XXSULAIMANYXX 27 днів тому

    دەست خۆش ،دررود بۆ گیانی هێمن قەرەداغی

  • @zakaria_sh_mirza
    @zakaria_sh_mirza 4 місяці тому

    سەرکەوتووبن

  • @XXSULAIMANYXX
    @XXSULAIMANYXX 4 місяці тому

    Droud bo gyany.zor badaxm bo Margy aw roshnbeera Jwana

  • @shabangHabib
    @shabangHabib 4 місяці тому