تەقەللاى کەساسانە بۆ گەیشتن بە هیچ! ● فیۆدۆر دۆستۆیڤسکى

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 вер 2024
  • instagram► / razakanraz
    youtube ► / razakanraz
    Facebook page► / razakanraz
    Archive ►archive.org/de...
    Telegram ► t.me/razakanraz
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    _
    _
    تکایە بۆ سودی زیاتر
    لایکی بکەن
    بۆ هه‌ر ره‌خنه‌و پێشنیارێک له‌ كۆمێنت بۆمان بنووسن
    گه‌ر سه‌بسكراپی كه‌ناله‌كه‌ت نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵمان به‌ژداره‌ و سەبسکرایبمان بکەن
    بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    تەقەللاى کەساسانە بۆ گەیشتن بە هیچ!
    لە دواهەمین ساتدا دەنگى تەقەى گوللەم بیست. دڵم کەیلى خەفەت بوو؛ خەفەتى ئەوەى کە دەمتوانى بە زۆر شوێن بگەم و کەچى دەرفەتم بۆ نەڕەخسا. من ئەو ڕۆژە مردم و، هەمدیسان زیندوو بوومەوە. چاوەکانى ئێمەیان کردنەوە و گوتیان تزار بڕیارى سووککردنى سزاکەى ئێمەى دەرکردووە.
    سێ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕیوە. سێ ساڵە من هەر بەو زنجیرانەوە دەخەوم و بێدار دەبمەوە کە بە پێیەکانمیانەوە بەستوون. هەوکردنى زامەکانم لەگەڵ نۆرەگەلى فێدا خۆشبەختییەکە و بۆ چەند کاتژمێرێک من دەنێرێتە نەخۆشخانەى ئوردوگاوە؛ ئەو شوێنەى کە دکتۆرێک بە دزییەوە مۆڵەت دەدات چەند ساتێک ڕۆمانەکانى دیکنز و هەندێک ڕۆژنامەى تا ڕادەیەک کۆنە بخوێنمەوە. دوێشەو ئەم دکتۆرە مۆڵەتى دا شەوەکەى لە نەخۆشخانە بمێنمەوە...
    دواى چەندین ساڵ لەسەر تەختەخەوێک ڕاکشابووم و لە ئاسمان ڕامابووم. ئاسمانێکى چەندە دۆشداهێن بوو! لەو ئاسمانانەى کە تەنیا لەو ساتانەدا دەتوانیت بیانبینیت کە منداڵ یان زۆر گەنجیت. ئاسمانێکى درەوشاوە بە ئەستێرەگەلى شەوقنەوە، هاوکات چاوەکانى تۆش دەدرەوشێنەوە. جا تۆ بە سەرسامى و داخدارییەوە لە خۆت دەپرسیت: «شەڕەنگێزى و دڵڕەقیی سەرزەوى، چۆن دەتوانن لەژێر ئەم جوانییە هەمیشەییەدا درێژە بە ژیانى خۆیان بدەن؟!» من هێشتا نەمتوانیوە سەیرى ئاسمانى دەر و ناوەوەى خۆم بکەم و بڵێم خودا بوونى نییە! وەلێ دەزانم خودا گەر هەبێت یان نا، ئێمە ناچارین بەرپرسیارییەتى کامڵبوون و ئازارى خۆپەروەردەکردنمان بگرینە ئەستۆ. من باوەڕ ناکەم و دەزانم کە نابێت باوەڕ بکەم شەڕەنگێزى و دڵڕەقى لەژێر ئاسمانێکى هێندە دڵڕفێندا دۆخى سرووشتیی مرۆڤە. تا شەو زیاتر تاریک دەبێت ئەستێرەکان درەوشاوەتر دەبن، کتومت وەک درەوشاوەترین ئەو حەقیقەتانەى کە لە تاریکترین شەوانى ژیان و گەورەترین ئازارەکانى خۆمدا دەرکیان پێ دەکەم. شەوقى ئەستێرەکانى حەقیەت لە دڵى ئێمەدا، ڕێک بە ئەندازەى بەرفراوانیی ئازارەکانى ئیمەیە.
    نازانم تا کەى دەتوانم لێرە هەڵبکەم، وەلێ دەزانم ئازارەکانى خۆم و مەینەتیی هاوزیندانییەکانم کە منیان لە خەون و مۆتەکەگەلى شەوانەى سەر زەویی سارد و تەختەیی ئۆردوگادا هاوبەش کردووە، ڕۆحم ئازاد دەکەن. ئێستە کە بێ لەم ئاسمانە هیچم بۆ نەماوەتەوە، بیر لە وەهمى ئەو ڕۆژانە دەکەمەوە کە ئازاد بووم؛ ئەو ڕژانەى کە ئەوانى دى هاودەنگم بوون.
    تۆ گەر ئاواتگەلێک هەن، بەدییان بێنە. هەرگیز لە بەدیهێنانى ئاوات و خواستەکاندا کەمتەرخەمى مەکە. نەک هەر بە تەنیا ئاواتەکانت بەدى بهێنە، بەڵکە هەمیشە زیاتریشیان بکە.
    بۆچى لەبارەى ئازادییەوە پرسیار دەکەیت، لە کاتێکدا کە بۆمان باس کردوویت!؟ بۆ نازانیت ئازادى هیچ شتێک نییە بێ لە بەرفراوانبوونى بێوەستانى ئەو خواستانەى کە لە ژیاندا هەمانن؟! من دوێشەو بەدەم ڕامان لە ئاسمانى ئەستێرەبارانى سیبیریاوە، ئیدى لە دڵى خۆمدا دەمزانى کە بەرئەنجامى ئەو ئازادییە بۆ دەوڵەمەندان نامورادى و خۆکوشتنە، بۆ هەژارەکانیش هەناسەساردى و تاوانە. دەزانیت، مرۆڤەکانى ئەمڕۆژانە لە دوو شت دەترسن: لەوەى کە هەژار بن و بە چارەڕەشى دونیا جێ بهێڵن، دووەمیشیان ئەوەیە کە گرنگ نەبن و تەنانەت لەوەش خراپتر؛ لە بەرچاوى ئەوانى دیکەدا وەک گاڵتەجاڕ دەرکەون. ڕەنگە هەر لەبەر ئەم دوو هۆکارەش بێت کە وایان پێ باشە بەم جۆرە کەساسانەیە تەقەللا بدەن بۆ گەیشتن بە هیچ!
    پاییزى ساڵى ١٨٥٢ | ئوردوگاى کاتۆرگا - سیبیریا
    ------
    فیۆدۆر میخائیلۆڤیچ دۆستۆیڤسکى
    لە نامەیەکدا
    و: کەیوان هەورامى
    خوێندنەوەی: ئیمان محمد
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
    Copyright Disclaimer Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for "fair use" for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research. Fair use is a use permitted by copyright statute that might otherwise be infringing. Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.
    ●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●

КОМЕНТАРІ • 4

  • @Istj_yara
    @Istj_yara 8 місяців тому +1

    Zor supass,,,

  • @diyarmuhamad4774
    @diyarmuhamad4774 8 місяців тому +3

    جوانی ئەدەبی دۆستویسکی لە وەدایە لە ڕۆمانەکانیا مرۆڤ میتا فیزیکە