حەللاج مەسیحەکەی ئیسلام / پوختەی فیکر و دادگایی کردنی

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 16 вер 2021

КОМЕНТАРІ • 141

  • @sardarosman103
    @sardarosman103 2 роки тому

    Dastxoshbet ❤️❤️❤️❤️

  • @kamalrasul5094
    @kamalrasul5094 2 роки тому

    زۆر زۆر سوپاس کاکە فەریدون ،هەر بژی بە تەندروستێکی باشەووە ،هەربەڕاستی شتی جوان لەبەڕێزتەووە فێربووم

  • @muhammadtariq-uw2bx
    @muhammadtariq-uw2bx 2 роки тому

    هەمیشە جێی شانازی مامۆستا گیان ، هیوادارم بابەتی زیاتر لەسەر عارفەکان باس بکەی ... ❤❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ بەدڵنیایی بەپێی دەرفەت تیشک دەخەمەسەر ئەم جیهانە جوانە

  • @nadimHama
    @nadimHama 2 роки тому

    دەسخۆش ئوستاد بەچێژو بەسود بوو

  • @user-hp8we5vb9r
    @user-hp8we5vb9r 2 роки тому

    دەست خۆش کاکە برا زۆر ڕاستە

  • @chyaothman4145
    @chyaothman4145 2 роки тому

    Dastxosh

  • @sardarmhamad3750
    @sardarmhamad3750 2 роки тому

    زۆر سپاس

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ

  • @freshta6445
    @freshta6445 2 роки тому

    دەستەکانت خۆش، ماندوونەبی استازی پایەدار

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ

  • @hawrazburhan3068
    @hawrazburhan3068 9 місяців тому

    das xoshbet ❤❤❤❤ zor sudt haya paya barz bit

  • @rawazkawa6840
    @rawazkawa6840 2 роки тому

    دەستەکانت خۆش مامۆستا گیان

  • @0Atreus0
    @0Atreus0 2 роки тому

    دەستخۆش مامۆستای خاوەنشکۆ ♥️🌷♥️🌷♥️🌷

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      زۆر سوپاس

    • @thisway9275
      @thisway9275 9 місяців тому

      ​@@faraidwnhiraneکاک فەریدون بی زحمت بێر و ڕای خوت بلە ؛
      لە رابردو کۆن شری ولاتان بە وسیلە دین کراوە ، یانی دین بو ولات داری و داگیر کاری بوە
      دین مسیح امپراتوری ڕۆم نابود کەرد
      دین ایسلام امپراتوری ساسانی نابود کەرد
      و... لە دوای دین ولاتان مکتب سیاسی ئان ساز کرد بو داگیرکاری و ساز کردنی امپراتوری
      وک مکتب کومونیست و دمکراسی و ...
      ئیستا ولاتان ناسیونالیسم و ملی گرایی بە کار دێنن لگل دین و مکاتب سیاسی بو داگیرکاری و ساز کردنی امپراتوریت
      مەبەستم ئەوەیە: ئم دین و مکتبانە هیچ پیوندی بە خۆدا نیە و بە دست بشر ساز بوە
      یهود و عرب ئامۆزای یەکن و لە رابردوی کون لگل ێک ژئاون . اێسلام کوپی دین یهودە لە روژۆ و نوێژ و حلال و حرام و حجاب و...هوی لە یهود ۆرگیراوە
      (لە کوردستان ئم کاتە دین مانی و زردشت هبو و زور هەول درا تا دین تازە کنوە تا اسیر دین دۆژمن نبن هر وا کە دزانین دین مزدک لم کاتە ساز بو )
      👈ریک ئێم کاتەی ڕۆم لە ساسانی شکستی خوارد ؛ یارمتی عرب مسیحی و ....دا تا دین ایسلام ساز کەن و بە چکی ڕۆمی ریگای بازرگانی ساسانکان لە شام بە بستن و لە دوای همو دەزانین چە ڕۆی دا
      و ئامانجەکانی اێسلام کوشتن و غناێم و انفال و تجاوز و جزئە و

  • @user-ej4lf6kw1d
    @user-ej4lf6kw1d 2 роки тому +4

    استاذم💐 اقتلوني يا ثِقاتي إِنَّ في قَتلي حَياتي وَمَماتي في حَياتي وَحَياتي في مَماتي! 📿📿

  • @hazardghazali4113
    @hazardghazali4113 2 роки тому

    دەستەکانت خۆشبێت ئوستاز گیان خوای گەورە هەر سەرکەوتوو و هزر فراوانت بکات 💙💐

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ

  • @savyahasan8257
    @savyahasan8257 2 роки тому

    🙏🙏🙏

  • @cholyjasim420
    @cholyjasim420 2 роки тому

    گیان و گیان زۆر سوپاس ئوستاد گیان

  • @rebazabbas8968
    @rebazabbas8968 2 роки тому

    🌹🌹🌷

  • @user-hv7uo7gt4y
    @user-hv7uo7gt4y 2 роки тому

    دەستخۆش 🤍🌹

  • @askandarsalih4102
    @askandarsalih4102 2 роки тому +1

    ئەو چەند وشەیەی کۆتایی کە حەللاجی مەزن بەو ئازارە زۆڕە بە خودای وت لەوانە خۆشبە و تا کۆتایییییی....
    منیان زۆڕ ڕاچلەکاند و فرمێسکیان لە چاوانم هێنایە دەر...
    دەستەکانت خۆشبێ استاذ گیان، هەڕ تەندڕووست بیت یاخوا... بە هیوای بەڕدەوامی...

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      مرۆڤی ڕاستەقینە و حەقناس ئاوایە بەرامبەر بەستەمکاری بۆ هەر کەسێکی ستەملێکراو

  • @user-hp8we5vb9r
    @user-hp8we5vb9r 2 роки тому

    دەست خۆش برازۆر راستە

  • @cheeahassan8594
    @cheeahassan8594 2 роки тому

    ده ست خوش

  • @belalhiwa7190
    @belalhiwa7190 2 роки тому

    دەستت خۆش و ماندوو نەبیت ♥️♥️

  • @dyaresmail9747
    @dyaresmail9747 2 роки тому

    دەستخۆش ئوستاز گیان

  • @trefaqader3590
    @trefaqader3590 2 роки тому

    👍👍👍

  • @danaali.2780
    @danaali.2780 2 роки тому

    Dast xosh Zor Dameka chawarem babtak la sar منصورى حلاج Dabzenit. Sopase mandubwnt Dakam .

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ

  • @aminmhamad7693
    @aminmhamad7693 2 роки тому

    🙏🙏🙏🙏

  • @karwanbaban7605
    @karwanbaban7605 2 роки тому

    💐💐💐💐💐👏👏👏👏

  • @karwanbaban7605
    @karwanbaban7605 2 роки тому

    زۆر غەمگین بوو چیرۆکی ئەم حەلاجە زۆر کاریگەرە من ھەر بە بیستنی ناوەکەی جۆرێک لە حەماس ئەمگرێ کە ئەم جۆرە مرۆڤە بۆ ئەوە زوو تیە ئەچن بۆ ناھێلن زیاتر بژین تا زیاتر زانیاری فێری ناوەی دواتر بکان ، نازانم خوای بالا دەست زوو زوو ئەم جۆرە نموونانە چیە ئینرێ و بەو جۆرە ترژیدیە ئەکوژرێن ئەبێت پەیامی ئەم جۆرە قوربانیە چی بێت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      هەتا خۆپەرستی و دەسەڵاتخوازی هەبێت ئەم تڕاژیدیایە بەردەوامی دەبێت

  • @salar_hussein810
    @salar_hussein810 2 роки тому

    دەستەکانت خۆش ئوستاز

  • @f.7235
    @f.7235 2 роки тому

    ❤❤❤

  • @hazardghazali4113
    @hazardghazali4113 2 роки тому +6

    پوختەی ئەم وانەیە 👇
    شەهیدی عیشق (حەللاج )
    حەللاج بە مەسیحی ئیسلام ناسراوە، حەللاج دەڵێت " من دەبمە قوربانی تاکو رزگار بن چونکە خوێنی من قوربانیە، من بۆ قوربانی هاتووم". وە وەک مەسیح لە خاچ دەدرێت!
    لە سەردەمی خۆیدا حەللاج جێگایی مشتومڕ بووە، دوای لە خاچ دانیشی هەر جێگای مشتومڕ بووە. دونیابینیەکەی تەواو جیاواز بووە لەگەڵ چەرچی و فەقیەکانی نێو ئاینەکە!
    حەللاج دەڵێت" خودایە ئەگەر من لە ترسی دۆزەخە کەت لێت بترسێم ئەوە تۆ بمسووتێنە، ئەگەر بۆ خۆشی بەهەشتیش من تۆ دەپەرستم ئەوە لێمی حەرام بکە و پێمی مەدە! بەڵام ئەگەر لە خۆشەویستیا تۆ دەپەرستم، ئەوە خودایە تۆ رۆگەی خۆتتم لێ مەشارەوە و بینینی خۆتتم لێ حەرام مەکە".
    واتە ئەوەی حەللاج دەیەوێت تەنها خۆشەویستی بووە، ئەو بەس خۆشەویستی وویستووە. وە وەک مەولانا دەڵێت" حەللاج گەیشتۆتە قیمەی کەماڵ و سەرکەوتن". مرۆڤە بچووکەکان لە قیمەی کەماڵ تێناگەن.
    حەللاج لە ساڵی (857) لە دایکبووە وە لە (927) لە خاچ دراوە.
    * حەللاج یەکێکە لە عاریفە هەرە گەورەکانی مێژووی ئیسلامی
    عیرفانی ئیسلامی سێکوچکەیەکی تێدایە کە ئەمانەن
    *حەللاج, ابن عەرەبی ، سوهرەوەردیە
    حەللاج گەڕیدە بوو و مورید گەلێکی هەبووە.
    وە ئەوەی گرنگی زۆر بە حەللاج داوە برتیی بوون لە ڕۆژهەڵات ناسەکان.
    سێ پایە هەیە لە تەسەوفی ئیسلامدا
    1. فەنابوون (توانەوە لە ویتردا)یان ( فەنا فی شێخ ): یانی شێخەکەت دەبێتە ڕێنیشاندەرت
    2. فەنا فی ڕەسول: واتە ڕەسول دەبێتە ڕێنیشاندەرت، پێوستتت بە شێخ نییە.
    3. فەنا فی اللە: واتە هیچ شتێک نابینی جگە لە خودا وەک عەلی دەلێت کە "من سەیری هیچ شتێکم نەکردووە خودام تێدا نەبینی بێت".
    بۆیە کاتێک حەللاج دەلێت (انا الحق ) مەبەستی ئەوە بووە کە نەماوە و فەنا فی اللە بووە!
    لە قەسیدەیەکی تردا دەڵێت " کاتێک گووێت لە دەنگی من دەبێت، تۆ گووێت لە دەنگی ئەو بووە. وە کاتێک تۆ من دەبینی تۆ ئەوت بینیووە". وە حەللاج دەڵێت" عیبادەت لەم شێونەدا قبووڵ کراو نییە کە دەسەڵاتدارێکی فاسد حوکمران بێت".
    وە لە قسەیەکی تردا دەڵێت "کاتێکی تۆ دەتەوێت باڵ بگریت ئەوە لە شەودا دانیشە".
    رۆژێک چەرچیەکان لێ دەپرسن, ئەوە چی دەنووسی ئەویش دەڵێت, قورئان دەنووسم! ئەوانیش دەلێن ئەها ئەوە خۆی لێ بۆتە خودا !! قورئان کتێبێکە بۆ هیدایەت. مەبەستی ئەوە بووە کە بەهۆی دەستنووسەکانی بەهۆی ڕەحمەتی خودا چەندان کەس لەسەر دەستی بوونەتە موسڵمان کە دەستنووسەکانی هەمان کاری هیدایەت دەکەن!
    وە کاتێکیش بە کۆمەلێک موریدەوە دەگەڕێتەوە بەغدا باردۆخی سیاسی ئەو کات شلۆق بوو وە شۆڕشی زنجیەکان لە ئارادا بوو وە حەللاج دیکتاتۆری دەسەلاتدارانی عەباسیەکانی پێ قبووڵ نەبوو بۆیە فەقیەکانی ئەوکات کۆمەلێک تۆمەتیان خستە پال بەوەی کە شیعەیە. بەڵام ئەسڵی بابەتەکە برتیی بوو لە حەسادەت.
    وە باس لە کەرامەتەکانی دەکرێت بەهۆی ئەمەشەوە تۆمەتی جادووگەری بۆ هەڵدەبەستن هاوشێوەی پێغەمبەر عیسا !
    لە یەکێک لە قەسیدەکانی دەڵێت "ئەگەر بمکوژن، لە خاچم بدەن، دواتر دەستەکانم لێ بکەنەوە، وە قاچەکانم ببڕن لەوەی کە داوای دەکەم پاشگەز نابمەوە". هەر بەم شێوەیەش لە خاچی دەدەن!!
    دواتر دادگایی دەکەن بە تۆمەتی ئەوەی کە خۆی بە خودا دەزانی، ئەویش دەڵێت نەخێر من بەندەی خودام و شەهادە دەهێنێت. دواتر خەلیفە ناچار دەکەن کە زیندانی بکەن، حەللاج بۆ ماوەی 7 ساڵ زیندانی دەکرێت. دواتر ئاژاوە و پشێوی لە هەرێمەکە بەڵاو دەبێتەوە! پێشنیار دەکەن کە حەللاج بکووژن بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەو دەستی لەم ئاژاوەگێڕیە هەیە. دواتر دووبارە دادگایی دەکەن بە تۆمەتی ئەوەی کە دوو خودای بڕیار داوە بەوەی کە خودای ئاسمان و خودای زەوی کە خودای زەوی گووتوتە منم!! دواتر وەک شاهێد ئافرەتێک دەهێننن کە گوایە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری! بەڵام حەللاج ڕەتیدەکاتەوە!
    دواتر بە تۆمەتی ئەوەی کە لە یەکێک لە کتێبەکانی نووسیوویەتی علی علییە سلام تاوانبار دەکرێت کە بۆچی علییە سەلامی بەکارهێناوە!! وە بۆچوونێکی تری دەدۆزنەوە کە گوتویەتی ئەگەر ناتوانی بچیت بۆ حەج ئەوە ماڵەکەت لە پیسیی و پۆخڵی خاوێن بکەوە و تەواف بە دەوری ماڵت بکەی. وە لە مەوسیمی حەجدا سی هەژار تێر بکە ئەوە تۆ حەجت کردووە.
    پێ دەڵێن کە تۆ ئەو حوکمەت لە کوێ هێناوە ئەویش دەڵێت لە حەسەنی بەسڕیم وەرگرتووە. ئیتر تاوانباری دەکەن بەوەی کە ماڵی مرۆڤەکانی گەیاندۆتە ماڵی خودا!! هەموو بابەتەکە ڕق و حەسادەتە! بڕیاری کوشتنی بۆ دەردەکەن کە لە خاچ بدرێت دواتر دەستی دەبڕن پاشان قاچی لێ دەکەنەوە پاشان بۆ ڕۆژی دواتر سەریشی لێ دەکەنەوە وە جەستەکەشی دەسووتێنن وە خۆڵەمێشەکەشی بە با دەدەن!! ئیتر بەم شێوازە دڕندانە دەیکووژن.
    لە ئان و ساتی لە خاچدانیشی دەلێت "خوایە لەم نەزانانە خۆش ببە، چونکە ئەوەی تۆ پێشانی منت داوە، پێشانی ئەوان بدەیت هەر وەکو من دەکەن".

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +2

      سوپاس بۆ پوختەکردنی تەواوی محازەڕەکە هەر بژیت و فرەمەمنونم بۆ ئەم ووردبونەوە و تێگەیشتنەی بۆ باسەکە هەتان بووە

    • @a.4558
      @a.4558 2 роки тому +1

      هزرت خۆش

    • @hamarang4606
      @hamarang4606 2 роки тому

      boche natwanm be bam?

    • @hawrazburhan3068
      @hawrazburhan3068 9 місяців тому

      ماڵت ئاوا بێت تەواوی قسەکانی کاک فەرێدونت نوسیوە ئەمە کەی کورتەی باسەکەیە😊 دەس خۆش بێت

    • @hawrazburhan3068
      @hawrazburhan3068 9 місяців тому

      ماڵت ئاوا بێت تەواوی قسەکانی کاک فەرێدونت نوسیوە ئەمە کەی کورتەی باسەکەیە😊 دەس خۆش بێت

  • @heavenrasho
    @heavenrasho 2 роки тому

    Dam xosh

  • @bayanrahem2953
    @bayanrahem2953 2 роки тому

    ❤️

  • @kamalshewani6840
    @kamalshewani6840 2 роки тому

    😍😍🥰

  • @savyahasan8257
    @savyahasan8257 2 роки тому

    🖤🖤

  • @muslimrasulawlajwana2999
    @muslimrasulawlajwana2999 2 роки тому

    زۆر جوانە کاک فەرەیدون بابەتێکی باشت پێشکەش؟کرد هیوادار سەرکەوتن بەدەسبێنیت.

  • @bahjataziz8936
    @bahjataziz8936 2 роки тому

    ده ست خوش بئ كاك فريدون هه ميشه سه ركه وتو بئ هيواي به رده وامي

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      لوتفتان بان دیدەم خۆشەویست

  • @akoadam2166
    @akoadam2166 Рік тому

    دەست خۆش تەمەن درێژ بیت ❤

  • @ART-om1js
    @ART-om1js Рік тому

    👍👍👍👍👍👍👍👍👍

  • @sawenabubakr3816
    @sawenabubakr3816 2 роки тому

    پایەدار بی

  • @hemnhewa82
    @hemnhewa82 2 роки тому

    دەستخۆش ماندوو نەبیت

  • @user-sr1im2mx5s
    @user-sr1im2mx5s 2 роки тому

    💐🌅💐🌅❤

  • @gamer-...341
    @gamer-...341 2 роки тому

    دەسخۆش فەیلەسوفەکەی کورد

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ

  • @DggFfg-bw1ze
    @DggFfg-bw1ze 5 місяців тому

    ❤❤ زور جوان

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 6 місяців тому

    جوانترین وەتە دەزنوێژی عەشق دەبێت بەخوێن هەڵبەگێریت❤ سوپاس ❤ڕۆشنبیرەکەی مەلەتەکەم ❤احمدحسن❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  5 місяців тому

      سوپاس خاوەنشکۆ
      نێرگزەجارێک دیاری بەڕێزت

  • @mhamadramazan9497
    @mhamadramazan9497 2 роки тому

    xwa bo emat bhellew barakat bkaweta tamantawa mamostay azez ❤️

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      ئێوەش بۆمن بمێنن ئەزیزم

  • @kurdistanhumanists5259
    @kurdistanhumanists5259 2 роки тому

    🌸هەر بمێنی بۆمان🌸

  • @ahmadqandil8937
    @ahmadqandil8937 11 місяців тому

    Dast xosh

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  11 місяців тому

      خۆشەویستن
      ڕێز و چەپکێ گوڵ

  • @amadahmad4512
    @amadahmad4512 2 роки тому

    دةست خوش ماموستا ئةو كةسيكي راستگؤ بووة و پاك بووة لةگةل خوا كةسيكي دوو روو نةبووة بؤية شويني نةبؤتةوة

  • @soranojalan2347
    @soranojalan2347 2 роки тому

    قوربانتبم مامۆستا گیان چەند رۆژێک پێش ئێستا داوای ڤیدیۆم لێکردی لەسەر حەلاج زۆر سوپاس کە نەوهێشت زۆر چاوەڕێ بکەم
    ماندوو نەبیت و هەر لەشساغبیت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      خۆشەویستن لەدڵ و دیدەم
      قەدرگرانن مرۆڤی خاوەنشکۆ

  • @iamshivan221
    @iamshivan221 2 роки тому

    دەستان خۆش ئوستازی قەدر گران
    بێ زەحمەت ناوی کتێبەکانی حەللاج یان شتێک باسی حەللاج بکات بە کوردی هەیە؟.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      من ئاشنایەتیم نیە بەچاپەمەنی کوردی خۆشەویست

  • @user-zd1qh3mp6i
    @user-zd1qh3mp6i 6 місяців тому

    بەراستی کارەکانت جوانە ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  5 місяців тому

      سوپاس خاوەنشکۆ
      نێرگزەجارێک دیاری بەڕێزت

  • @hawkarrasul8001
    @hawkarrasul8001 6 місяців тому

    دەست خۆش مامۆستا ، کەواتە ئەتوانین بڵێین خودای حەلاج و عەلی و ڕۆمی و سپینوزا هەمان خودان ، منیش هەر باوەڕم بەو جۆرە خودایە هەیە و خۆشم ئەوێت ، خۆزگە خودای محمد و قورئانیش وابوایە ، مسوڵمانان شوێنکەوتەی هەمان خوا بونایە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  6 місяців тому +1

      خۆشەویست
      خودا بەپێی مەعریفەی مرۆڤەکان وێنا دەکرێت ، گۆزەی هەر کەس چی تیابێ ئەمەی لێ دەرژێت .

  • @allankader6378
    @allankader6378 2 роки тому +1

    مێژووی سەرجەم ئاینەکان هەمیشە وەک مێژووی ڕەشی کڵێسا بووە، هەر وەکوو چۆن ئیسلامەکان پەپوولە ڕوحێکی وەک "حەلاجیان" پارچە پارجەکرد، بەهەمان شێوە کڵێساش قارەمانێک فریشتەیەکی وەک "ژان دێ ئارکیان" لەناو ئاگردا سوتاند، تاوانەکەشی هەر هێندەبوو کە توانی کۆتایی بە جەنگێکی خوێناوی ١١٦ ساڵەی نیوان فەڕەنسا بهێنێت.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      هاوڕاتم دەمخۆش پایەدار

  • @user-qk7rj2mu2h
    @user-qk7rj2mu2h 2 роки тому

    دەست خۆش فەیلەسوفی پایە بەرزی کورد.

  • @heromuhammed3022
    @heromuhammed3022 2 роки тому

    بژیت كاك فەریدونی بەڕێز كوشتنەكەی حەلاج ابن المقفعي بير ھینامەوە كە ابو سفیان بە درندەترین شێوە كوشتی ھەر بە ھەمان بیانوو 🌺

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      ئەمە عەقڵی عڕوبەی حوکمڕانی‌تەواوی مێژووی ئیسلامی بووە

  • @Zmnakoali-ds5tv5xd6w
    @Zmnakoali-ds5tv5xd6w 2 роки тому +2

    دەستەکانت خۆش ئوستاز ، ڕاستی من خۆم بە قەرزاری بەڕێزتان دەزانم لە پای ئەو خزمەتەی دەیکەیت وە جیاوازیەکەت لە وەدایە هەوڵە دەدەیت ڕاستگویانە وە بێ لایەنانە وە دادگەرانە وە دوور لە ئایدۆلۆژیا وە دوور لە ڕق لە بابەتەکان بدوێیت ، هەرچەند لە هەندێک بابەت وە هەندێک بابەتی جوزئیات هاوڕات نیم ، بەڵام ئەگەر گونجاو بێت ئەم کەناڵەی تۆ بە ئینیسکلۆپیدای ناوببەم یانی ئینیسکلۆپیدیای فرێدوون هیرانی ،،، ئەگەر کرا بنکۆڵیەک دادگەرانە بۆ معاویە بکەیت هەم بێ لایەنانە بێت نەڕەحمی پێ بکە نە زوڵم ، ئایا پەیوەندی ئەو لەگەڵ ئەبو هوڕەیڕە چۆنێتیە ؟ ئایا بەکاری هێناوە ،، سوپاست دەکەم

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +2

      هاوڕانەبوون و جیاوازی بۆچونتم خۆش دەوێت لەسنوری خۆیدا ئەمە جێگای دڵخۆشیە بۆمن ، سەبارەت بەمعاویە بەنیازم مێژووی بنی ئومەییەکان هەڵدەمەوە تاکو ڕاستیەکانی ڕووداوە مێژووییەکان وەک خۆی دەرکەوێت ، بەڵێنت پێ دەدەم هەرگیز نەک زوڵمم نەکردووە تەنانەت لەخەیاڵەکانیشمدا بیرم لەوە نەکردۆتەوە کەستەم لەڕاستی گەیاندنی ڕووداوێک یان فیکرێک بکەمەوە مەگەر بەهۆی نائاگاداریمەوە شتێکی وا ڕووی دابێت ، ئەویش هەمیشە لەکۆتایی ڤیدیۆکاندا داوای بەخشینم لەکەم و کوڕیەکانم کردووە چونکە منیش مرۆڤم .

  • @quranh57
    @quranh57 6 місяців тому

    حەلاج ،ناوی حسین کوڕی مەنسورە.لا ساڵەکانی ٢٤٤ بۆ ٣٠٩ ژیاوە. لە ئێران لە دایک بوە،نەوەی کابرایەکی زەردەشتیە.لە واست لە عێراق گەورە بوە.یەکێک بوە لە باناوبانگەکان حلولی اتحادیە کان.وتویەتی خوا لە منا تواوەتۆ. وتویەتی هەمو شتێک خوایە. لە بەر چوار هۆکار بە سەری سابت کرا.١ یەکەم لە گەڵ قەرامیتەکان هاودەس بو.٢ دەیگوت من حەقم ،یانی من خوام ،وتوشیەتی خوا لە گیرفانی منە.٣ موریدەکانی بە خوایان دانابو ئەویش بێدەنگ دەبو ، حتا موردی وای هەبوە خۆی دەخستە ناو رۆنی قرچاو دەیگوت خۆم قربانی دەکەم .٤ دەیگوت حەج فەرز نیە. بۆیە بەڕێزتان دەبێئەوە بزانن پێش هەمو شتێ کە عیسی مەسیح لە خاج نەدراوە .وە چندین ساڵ مۆڵەتیان دا بەشکم لەو کارە کە خەڵک لە ناو رۆنی قرچاو دەکاتە قوربانی دەس هەڵ گرێ هەر نەگەڕاوە بۆیە کوشتیان. لە چەن سەرچاوەیەک هەیە کە فەرمانی بەژنو کچەکەی کردوە کە سوجدەی بۆ ببەن . باوەڕی بە الحلول هەبوە . بە فیرعەونی مسری دەگوت خوایەکی مەزن بوە

  • @mofidkar3576
    @mofidkar3576 2 роки тому +3

    سڵاو استاذی بەرێز ... من بەردەوام بینەری زۆربەی ڤیدۆکانتم ، ئەوەی لە جەنابتم گوێم لێ دەبێت بابەت گەلێکی زیندو و روونکردنەوەی زۆر هەڵدەگرێت ، پێم وایە شلەقانێک دروست دەکەی کە هەرکەسێک بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ بوون و توانای بیرکردنەوەی خۆی ، واتە ئەرزش بۆ خۆی قابیل بێت ...
    ئێمە لە بواری گرافیک و مونتاژ کاردەکەین بۆ مونتاژێکی پرۆفشناڵی ڤیدۆکانت ئێمە بێ بەرامبەر لە خزمەتین ...

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      خۆشەویست
      بەرایی دەخوازم سوودێکم بەمەعریفەی بەڕێزتان گەیاندبێت ، سەبارەت بەدەبڕینی ئامادەیتان بۆ گرافیک و مۆنتاژ زۆر دڵخۆشم دەکات کە مرۆڤگەلی ئاوا لەخۆبووردە و جوانویست لەناو گەلی ئێمەدا هەیە ، بەڵام من حەزناکەم ئەرک بخەمەسەر هیچ کەسێک بۆیە جگە لەڕێز و تەقدیری پێشنیارەکەتان هیچی ترم نیە و لەدڵسۆزیەکەشتانەوە فێری وەفا بووم ، سوپاس کەهەن پیاوی وەفا

  • @davandana4842
    @davandana4842 2 роки тому

    هەر بژیت ئوستاز، دڵخۆشم بە شیکردنەوەی ڕووداوە مێژویی و تیۆرە فەلسەفییەکان. وەشکاندنی بتەکان. پێشنیارێک بۆ جەنابتان کاتتان هەبێت پەیجێکی fb دابنێن.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      تەنیا واڵێکم هەبوو لەفیسبوک ئەویشم داخستوە خۆشەویست ، چونکە نامەوێت لەهیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دەرکەوم

  • @hardezrary7974
    @hardezrary7974 2 роки тому

    ده ست خوش مامه فه ره يدونى به رزوبلندوبه توانا بو رونكردنه وه جوانه ى له سه ر ئه ومروفه مه زنه ت كرد يه كه م جاره ئه وهاببيستم له و مروفه به راستى به بي ئه و شروفانه ى جه نابت ده توانم بريم وينه ى نه بووه له ناو هه مووئيسلام دوباره ده ستت خوش بيت به هيواى به رده وامت بوئه و ناساندنى ئه و كه سايه تيانه و رونكردنه وه جوانانه ى جه نابت

  • @user-ru3vb8xz6n
    @user-ru3vb8xz6n 9 місяців тому

    ههه حەلاج بەکافری مردوتۆپێندرا

  • @hershhasni2361
    @hershhasni2361 2 роки тому

    مەلای جزیری
    هۆستایێ عشقێ دل هەڤۆت
    سەر تا قەدەم هنگی دسۆت
    ڕەمزا انالحق هەر دگوت
    باوەر بکن مەنصورە دل

  • @muhammedmahmud3428
    @muhammedmahmud3428 2 роки тому

    حەز دەكەم ئەگەر توانيت باسـى ژيـان بـكەى ژيان چيـە ئێمە دەبێت چـى بكەين لە ژيان ياسـاكانـى ژيان چـيە؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +2

      دەکرێت ڕوئیای خۆم لەدەرفەتێک بخەمەڕوو خۆشەویست

    • @muhammedmahmud3428
      @muhammedmahmud3428 2 роки тому

      @@faraidwnhirane
      زۆر خـۆشحـاڵ دەبـم

  • @AlanClip
    @AlanClip 2 роки тому

    سڵاو مامۆستا، عەزێت نەبێت زۆر حەز دەکەم جارێکیش باسێک لە زەردەشت بکەیت.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      بەدڵنیایی باس لەفەلسەفەکەی دەکەم لەدەرفەتێک

    • @AlanClip
      @AlanClip 2 роки тому

      سوپاست دەکەم.

  • @samanabdulrahman3723
    @samanabdulrahman3723 2 роки тому

    دەست خۆش ئوستاز زۆر لە مێژە دەمویست داوات لێ بكەم تا فیدیو یەك لەسەر حلاج بكەی چونكە خۆم ملاحضەم زۆر لۆ دروست ببوو لەسەر شێوازی مردنەكەی دوبارە سوپاس ...
    پێش گوێگرتن سوپاس ەكەم لۆناردی ئوستازی ڕوح سوك

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      ئەگەر ئارامتان هەبێت گسکێک لەزۆربەی ئەو شتانە دەدەم کە زانینیان بەپێویست و گرینگ دەزانم

    • @samanabdulrahman3723
      @samanabdulrahman3723 2 роки тому

      @@faraidwnhirane بة دلنياييەوە ئاراممان هەیە ئوستاز ...

  • @servantof.themostmerciful
    @servantof.themostmerciful Рік тому

    السلام عليكم
    ڕاستە حەللاج بە قێزەونانە کوژرا کە بڕوا ناکەم لە قورئانیش ڕێگە پێدراو بێت بەڵام وەکو بەڕێزتان وتتان کە ئەگەر خەڵکی ئەوکاتە لێی تێ نەگەشتبن ئەوە دەبێت موریدەکانیشی لێی تێ نەگەشتووبن وە ئەوەی باسی ئەکرێت تەنها تەفسیری بەڕێزتانە و هی چەندکەسێکی تریش کە بۆ قسەکانی ئەکرێت ئەگینا خۆی ئەوانەی هیچ نە وتووە بەلایەنی کەم ئەوەی کە لامان مابێت وەکو پەڕاو وە ئەوەی کە تەفسیرتان بۆ کرد کە دەڵێت لەژێر دەسەڵاتێکی زاڵم عیبادەت قبوڵ نییە مانای ئەوەش ئەگەیەنێت کە ویستی ڕوخاندنی دەوڵەتی عەباسی هەبووبێت و وە زۆر قسەی تریشم لەبارەی بیستووە کە وای لە کچەکەی و ێزانەکەی کردووە سوجدەی بۆ بەرن کە نازانم هی خۆیتی یاخود نا بەڵام قسەکانی بەڕێزتان شتێکتان باس نەکرد نموونە بڵێت فەنا بوومە یان ئەو قسانەی کردووەیەتی ڕوونی بکاتەوە بەڕێزتان ڕوونکردنەوەتان بۆی کرد.بۆچی ئەو فەنا بوونە بەو جۆرەی ئەو نە لە قورئان نە لە حەدیسی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم هەیە وە ئیسلام یەک مەسیحی هەیە ئەویش عیسای کوڕی مەریەمە سەلامی خوای لەسەر بێت. وە خودا بکەیت بە ڕێنموونیکەری خۆت وەک فەنا بوونی شێخ مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوەی تۆ ئەینووسیت وەک قورئان بێت یاخود بگۆڕێیت لە درووستکراوێکی خودا زیاتر هەمان مرۆڤیت بۆیە وتنی ئەو وشەیە کە ئەوانی تر بەهەڵە ببات ئێوە تەفسیری فەنا بوونتان بۆیکرد بەڵام بۆچی ئەو هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدا سەرەڕای ئەوەی تۆمەتباریشیانکرد و لە سێدارەشیاندا هیچکام لە تۆمەتاکانی وەکو ئەوەی نووسینی قورئان و وتنی من خوام بۆچی ڕوونکردنەوەکەی بەڕێزتانی نەوت یاخود بۆ زۆربەی زانایانی موسوڵمان گەر هەمووی نەبێت دژی وەستاینەوە؟قورئان تەنیا کتێبی هیدایەت نییە چەندین ئایەتی تری لەسەر هەیە وە بەو قسەیە بێت هەر پەڕاوێک هۆی هیدایەت بوو بە قورئانی دادەنێن وە ئەوە شیعر نییە چەند شتانێک بە شتێکی تر بشوبهێنیت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Рік тому +1

      خۆشەویست
      ئەوەی حەللاج باسی دەکرد پرسی فەنابوون وابەستەیە بەمەقامی شهودەوە ، ئەم مەقامەش لەقورئاندا تەنانەت بۆ خوودی محمدی ڕێزدار ئاماژەی پێ دراوە .
      ڕێز و چەپکێ گوڵ

    • @servantof.themostmerciful
      @servantof.themostmerciful Рік тому

      @@faraidwnhirane زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت من ئامانجم فێربوونە بۆیەش پرسیم و دەپرسم بەڵام هیچ ئایەتێک بە ئاماژە پێدان یاخود ژمارەکەیشت لا نەبێت دەتوانیت پێمی بدەیت تا دڵنیا ببمەوە و بەدوایدا بگەڕێم

    • @servantof.themostmerciful
      @servantof.themostmerciful Рік тому

      @@faraidwnhirane سورة الأنبیاء ئایەتی ٥٦
      قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
      ئایا ئەوەیە مەبەستتان؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Рік тому +1

      @@servantof.themostmerciful
      پایەدار
      سەیری محازەڕەی وەحدەتی وجوود بکە لەوێ ئاماژەم بە تەواوی ئایەتەکانی بواری وحدة الوجود و وحدة الشهود داوە ، یەکێ لەم ئایەتانە ( وما رمیت اذ رميت ولكن الله رمی ) ئایەتی تریشم ئاماژە پێداوە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Рік тому +1

      @@servantof.themostmerciful
      ئەمە لینکی محازەڕەکەیە بەوردی گوێی لێ بگرە زۆر پرست بۆ ڕوون دەبێتەوە
      ua-cam.com/video/owGQCrsUgNw/v-deo.html

  • @hemn93
    @hemn93 2 роки тому

    ماندوو نەبن.،ئەگەرچی جاهیل خۆشەویستیشی بۆت دەرخست لەکۆتایدا هەر بریندارت دەکات بەهۆی جاهیلیکەیەوە

  • @jwanmahruf6379
    @jwanmahruf6379 Рік тому

    من خۆم کە ئاگری یارم هیچ دۆزەخێک نام سوتێنێت 🪷

  • @peterjan441
    @peterjan441 2 роки тому

    لەش ساغ بن

  • @allankamo9503
    @allankamo9503 2 роки тому

    کاک فریدون ،ئێمە کەسی ڕاست و پاک مان ناوێ.
    حەزمان لە بسنسمانە ھھھ.
    ئینجا ئەوەش مەسەل نیە تۆ خۆتی پێوە خەریک ئەکەیت،دوو زەم دوو جنێو بە قوربان ،تاقەتی ئەممان نیە ،ھۆشمان لە جێگایەکی ترە ،لەبەر خاتری ححەق لێمان مەشێوێنە .

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому +1

      زۆر ڕاستە حەقیقەتێکی تاڵە دەمخۆش پایەدار هەر ئەمەشە حاڵی گەلی ئێمە هەموو ڕۆژ بەرەو ڕیسوایی تر دەبات

  • @thisway9275
    @thisway9275 9 місяців тому

    لە رابردو کۆن شری ولاتان بە وسیلە دین کراوە ، یانی دین بو ولات داری و داگیر کاری بوە
    دین مسیح امپراتوری ڕۆم نابود کەرد
    دین ایسلام امپراتوری ساسانی نابود کەرد
    و... لە دوای دین ولاتان مکتب سیاسی ئان ساز کرد بو داگیرکاری و ساز کردنی امپراتوری
    وک مکتب کومونیست و دمکراسی و ...
    ئیستا ولاتان ناسیونالیسم و ملی گرایی بە کار دێنن لگل دین و مکاتب سیاسی بو داگیرکاری و ساز کردنی امپراتوریت
    مەبەستم ئەوەیە: ئم دین و مکتبانە هیچ پیوندی بە خۆدا نیە و بە دست بشر ساز بوە
    یهود و عرب ئامۆزای یەکن و لە رابردوی کون لگل ێک ژئاون . اێسلام کوپی دین یهودە لە روژۆ و نوێژ و حلال و حرام و حجاب و...هوی لە یهود ۆرگیراوە
    (لە کوردستان ئم کاتە دین مانی و زردشت هبو و زور هەول درا تا دین تازە کنوە تا اسیر دین دۆژمن نبن هر وا کە دزانین دین مزدک لم کاتە ساز بو )
    👈ریک ئێم کاتەی ڕۆم لە ساسانی شکستی خوارد ؛ یارمتی عرب مسیحی و ....دا تا دین ایسلام ساز کەن و بە چکی ڕۆمی ریگای بازرگانی ساسانکان لە شام بە بستن و لە دوای همو دەزانین چە ڕۆی دا
    و ئامانجەکانی اێسلام کوشتن و غناێم و انفال و تجاوز و جزئە و

  • @karwanpayz8823
    @karwanpayz8823 Рік тому

    ده ست خوش راسته يادكاريه كانم بيرهاته وه له رابردوو كه وا ده ستى ده برن وه زيريك لىى ده برسى له عباسيه كان تو ده ترسىى وا ره نكت زه رد هه لكه را مروف خوينى زور له لاشه ى بيت زه رد هه لده كه رى اويش حللاج له وه لاما ده لى من هه تاوم تيشكى خور كه اوا ده بيت زه رد هه لده كه رى باشان به ده سته كه ى تر ى خوين له ده م و جاوى ده دا و ده لى با به روو سوورى بجمه لاى خوا و له كاتى به رد بارانكردنيشى ده لى له جبه كه م به س خوا ده بينم انا الحق انا الله ره فيقيكى نزيكيشى ده بى حللاج هه ندى خولى نه رمى به رووىدا ده كا منصورى شه هيد اخ هه لده كيشى وه زيريك بىى ده لى او هه موو به ردبارانت اخت هه لنه كيشا بوجى به و خوله نه رمه اه و اخ ت كرد له وه لاما كووتى اخر او ره فيقه م حقيقه تى من ده زانى نه ده با او خوله نه رمه شم بيداكات له كه ل ريزمدا زور سوباس بو كاك فريدوون موفق بيت له دونياو قيامه ت بو او بيركردنه وه

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  Рік тому

      دروود بۆ جەنابت و حەللاجی مەزن

  • @paiwastayub
    @paiwastayub 2 роки тому

    ماندوو نەبن ئوستادی پایەدار. ھەمیشە مێشکە بچوکەکان کێشە بۆ مێشکە گەورەکان دروست ئەکەن، لە دینیشدا کافر و مەلعونیان ئەکەن. ڕای خۆم ئەوەیە تۆزێک یاخی بوون و تۆزێک عیرفانیەت بۆ ئینسان پێویستە بەس ئەبێت بزانێ کۆنترۆڵی خۆی بکات.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 роки тому

      تێکەڵەیەکی گونجاوە لەژێر ڕکێفی خۆبوونت دەرنەکات

  • @user-ru3vb8xz6n
    @user-ru3vb8xz6n 9 місяців тому

    کۆنەپەرست مەبەستت اهلی ئیمانە .
    بێزەحمەت ئەتوکێی بڵێی ئەوانەی صەڵبیانکرد ناویان نەما؟الحمدللە ئەوەی اهلی امان بێت اهلی امان دەناسێت ئەوەی زندیق بێت زندیق دەناسێت

  • @savyahasan8257
    @savyahasan8257 2 роки тому

    🖤🖤

  • @kamalshewani6840
    @kamalshewani6840 2 роки тому

    😍😍😍🥰

  • @muslimrasulawlajwana2999
    @muslimrasulawlajwana2999 2 роки тому

    حەلاج بابتێکی تەواو جیاوازە وە بۆچونی ۆراوجۆی لەسەرە.

  • @kamalshewani6840
    @kamalshewani6840 2 роки тому

    😍😍🥰