باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو
Вставка
- Опубліковано 1 кві 2024
- تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو
5:00
جاسم کەلاری: برا هەیە براژنەکەی ناناسێت و قسەشی لەگەڵ نەکردووە
6:00
جاسم کەلاری: لەگەڵ هاوژینەکەم دەچینە رێستورانت و لە شوێنێ گشتی دادەنیشین
14:00
د. مورشید خەزنەوی: لە مزگەوتی پێغەمبەر پەردە لەنێوان ژن و پیاو نەبوو
16:00
د. مورشید خەزنەوی: لە سەردەمەی پێغەمبەر ژن و پیاو پێکەوە دەستنوێژیان دەگرت
44:00
د. محەممەد خانی: ئێمە ژنمان کردووە بە کاڵا
45:00
د. محەممەد خانی: لەم سەردەمەدا کەسایەتی لە ژن سەندراوەتەوە
تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتا مامۆستا جاسم کەلاری باسی ئەوەی کرد کە مەرجی چوونە دەرەوەی ژن و مامەڵەکردن و تێکەڵبوونی لەگەڵ پیاو، باڵاپۆشییە و گوتی "تێکەڵاویی ژن و پیاو لە سنووری شەرعدا کێشەی نییە، بەڵام هەندێک کەس وابیرناکەنەوە، بۆ نموونە برا هەیە چەندین ساڵە براژنەکەی ناناسێت و سەردانی نەکردووە و هەرنەشیبینیوە و قسەشی لەگەڵ نەکردووە، بەبیانووی ناشەرعی تێکەڵبوون". جاسم کەلاری گوتیشی "من مامۆستای ئایینیم و لەگەڵ هاوژینەکەم دەچینە رێستورانت و لە شوێنێ گشتی دادەنیشین، خێزانم نیقابە و لەوێ نیقابەکەی لادەدات و ناندەخۆین و هیچ کێشە نییە".
دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە شێوازێکی تایبەت بە باڵاپۆشی لە ئیسلامدا نییە، بۆ نموونە لە مەزهەبی ئیمامی حەنبەلیدا زۆر پێویست نەبێت تێکەڵاوی حەرامە، بەڵام لە هەرسێ مەزهەبەکەی دیکەدا تەنیا باڵاپۆش بێت ئاساییە. دکتۆر خەزنەوە باسی تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو دەکات لە سەردەمی پێغەمبەردا و دەڵێت "لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) پەردە لەنێوان ژن و پیاواندا نەبوو لە کاتی نوێژکردن. هەروەها لە سەردەمی پێغەمبەر ژن و پیاو پێکەوە دەستنوێژیان شۆردووە، تەنانەت لە نێو یەک جامیشدا". دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، عائیشەی دایکی ئیمانداران سەتان خوێندکاری پیاوی هەبوو.
دکتۆر محەممەد خانی بەوە دەستیپێکرد کە پێغەمبەر محەممەد (د.خ) ژنی لە کۆیلەوە کردە مرۆڤ. دکتۆر خانی لەسەر رۆڵی کولتوور و کاریگەرییەکانی لەسەر کومەڵگە گوتی "هەندێکجار کولتوور تێکەڵاویی ژن و پیاو دیاریدەکات و کاتێک تێکەڵاوی دەبینین نانێت بە بێڕەوشتی بزانین". دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی "ئێمە ژنمان کردووە بە کاڵا و بەڵا و لەم سەردەمەدا کەسایەتی لە ژن سەندراوەتەوە".
بەڕاستی ڕۆژ بە ڕۆژ کە گوێم لە قسەی ئەم مامۆستا بەڕێزانە ئەبێت زیاتر و زیاتر ئیماندارتر ئەبم و زیاتر خۆشەویستی پێغەمبەرم لە دڵا ئەچەسپێ درودی خوای لێ بێت
چەن خۆشحاڵم کەگوێتان لێ ئەگرم یاڕەبی دەسوچاوت نەیەشی کاک دەرون بۆئەم بەرنامە تایبەتە سڵاوبۆمیوانەخۆشەویستەکانمان هەموشەوێ گەورەمانەکەنو یەنەماڵەکانمان بەوهەمو زانییاریانەوە❤❤❤❤
یاخوا دەستان خۆشبێ بەجدی زۆر ئیسفادەم لەم بەرنامەیە کردوە زۆر شتیان ڕوونکردوە کە نەماندەزانی
جزاک اللە خیرا یاربی ببێتە پاداشت بۆتان
بەرنامەکان زۆر تایبەتن .وە دەبێت چەندجار دوبارەی بکەیتەوە چونکە زانیاریەکان زۆر زۆرو وردو تایبەتن ناکرێت بە سادەیی گوێیان لێبگرین .سەرکەوتوو سەرفرازی دنیاو قیامەتبن
بەڕاستی بابەتەکانتان ئەوەنە گرنگ چەند جار گوێ لە دەقەیەک ئەگرمەوە دیسان ئەیگێڕمەوە بۆی ئەوەندە تایبەت و زانانن مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ 💙🖇️ خوایــــی گەورە زانستت بەسود ببەخشێت بە ئەوان و ئێمەش❤ وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًاً
دەستان خۆش بێت بەرنامەیەکی زۆر باشە
دەستتان خۆش بێت، بە هیوای بەردەوام بوونی ئەم جۆرە بەرنامانە کە کۆمەڵێک ئینسانی بەڕێز دانیشن لەسەر تەوەرێک گفتوگۆ بکەن بە ئامانجی تێگەشتن و پێ گەیاندنی بینەر، نەک شەڕە کەڵەشێری چەند کەسێک لە پێناوی لایک و کۆمێنت. هەر بمێنن.
سه ركه وتوو بين
د محمد خانی کار لەسەر دڵی مرۆڤەکان دەکات قوربانی هەستی پاکت بم😢
به رنامه يكييي هيچو پوچ بوو
ئەی قوڕ بەسەرمان ئەم دەجالانە بونەتە دەم سپی مسوڵمانان بەرامبەر بە خوێڕیەکی دەم ڕوت دانیشتون وە بە دڵی عەلمانیەکان وەڵام دەدەنەوە چۆن ئەم خەڵکە گومڕا نابێ
مەلا خۆش وتی، لە فەڕضیات گەڕێ 😂 ئەگەر دەسەڵات بە ئێمە بێ 😂 واتە ئیسە هیچم پێناکرێ ناچارم خوێن شیرین بم، دەسەڵاتمان پێ بێ ئەفغانستانێکی کەتان بۆ دائەمزرێنین 😮
E bo hammo shte malakam shteke bo adoznawa e bas pexambar haj nabwa?
ئەم دەرونەکەسێکی زۆر فاسقەبەردوام ڕەنخنەلەڕەوشت وڕەفتاری موسوڵمان ئەگرێت
هههههه دەرون زۆر رای لەخۆیە😂
لە الله بترسن ئەو فەرموودانە ئاوا شەرح ناکرێت !
تكايه كاك ده رون ئه مجاره. دينداري بو مرام و رواله ت و مه سلحه ت باس بكه ، دين له دلدا يان له رواله ت دا تكااااااايه 🙏🏼🙏🏼
Kaka sahaba lagal esta jyawazi zora
رونکردنەوەیەک