باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 31 бер 2024
  • 4:00
    جاسم کەلاری: هەژاری و دەوڵەمەندی پەیوەستە بە تێگەیشتینی تاک بۆ ژیان
    5:00
    د. مورشید خەزنەوی: پارە زۆر گرنگە و هەڵەیە بڵێن پارە چڵکی دەستە
    41:00
    د. محەممەد خانی: شەرمە پیاو پارەی لە هەموو شتێک خۆشتربوێت
    تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی
    تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
    دکتۆر مورشید خەزنەوی لەو بارەیەوە گوتی" پارە زۆر گرنگە و ژیان بێ پارە نابێت و تەنانەت هەڵەیە بە خەڵک بڵێی پارە و زێڕ چڵکی دەستە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە نرخاندنی مرۆڤ بە پێوەری پارە بێت، ئەم جیایەم بەداخەوە کۆمەڵگە بەهای کەسەکان بە پارە دەنرخێنێت".
    دکتۆر مورشید خەزنەوی ئاماژەی بەوەشکرد کە هەژاری مەترسییە بۆسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگە.
    لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە، هەژاری و دەوڵەمەندی پەیوەستە بە تێگەیشتینی تاک بۆ ژیان و گوتی" راستە پارە گرنگە بەڵام پارە بەتەنیا مایەی دڵخۆشی نییە، کەس نەیگوتووە پارە هیچ نییە و نەشمانگوتووە هەژاری لە دەوڵەمەندی باشترە".
    دکتۆر محەممەد خانیسەبارەت بە گرنگی بوونی پارە لە ژیان گوتی" ناتوانم بە ژمارە بڵێم نرخی پارە لە ژیان چەندە، رەنگە بتواندرێت زۆر شت بە پارە بکڕدرێت، بەڵام خۆشەویستی بە پارە ناکڕدرێت، کەواتە خۆشبەختی بۆ ئەوانەی هەردووکیان پێکەوە هەیە".
    دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی" هەژاری و دەوڵەمەندی ژمارەن، بەڵام هەژاری و دەوڵەمەندی کوالیتین" و دەشڵێت"شەرمە پیاو پارەی لە هەموو شتێک خۆشتربوێت.
  • Розваги

КОМЕНТАРІ • 87

  • @Angel-tf5iz
    @Angel-tf5iz 2 місяці тому +5

    دکتۆر خەزنەوی قسەکانی زۆر جوانە و زۆر زیرەکە خوا عیلمی زیاتر بکات بەراستی قسەکانی جوانن.

  • @kurakarkuki9185
    @kurakarkuki9185 2 місяці тому +17

    دکتۆر مورشید خەزنەوی قسەکانی زۆۆر جوانن و واقعین و منیش هاوڕای ئەوم

    • @AaAA-rv3fg
      @AaAA-rv3fg 2 місяці тому

      پاره چلکی دسته له ملا علی پرسیار بکه چوار ژنی ب پاره هوردووه

    • @kurakarkuki9185
      @kurakarkuki9185 2 місяці тому +2

      @@AaAA-rv3fg گەر لەگەڵ کۆمێنتەکەی منتە بڕۆ جارۆ سەیری ڤیدیۆکە بکە بزانم دکتۆر خەزنەوی چی ئەڵێی ئینجا رێزت هەیە ننیش هاوراتم پارە زۆریش گرینگە

  • @hate._.
    @hate._. 2 місяці тому +15

    دکتۆر خانی بەلیخ و لە دڵا شیرین قسەکانی زێڕن زێڕ هێندە هێمن و لەسەرخۆ ئەدوێ حەزەکەم هەموو گیانم ببێتە گوێ و گوێ لەو قسە جوانانەی ڕابگرم

  • @baranweran450
    @baranweran450 2 місяці тому +5

    م.جاسم هەموو کات مەوزوع بەلارێدا دەبات لەگەڵ رێزما ،بابەتەکان زۆر سادەو بێسەروبەر ئەکا 😊

  • @narutodabyn1211
    @narutodabyn1211 2 місяці тому +13

    به خوا ئە و خه زنه ويه زور زيره كه

  • @nishtmanosman
    @nishtmanosman Місяць тому +2

    مامۆستا خەزنەوی زۆر ڕاستگۆیانە و واقعی قسە ئەکات .. ❤❤❤❤❤❤

  • @rastynawzad8768
    @rastynawzad8768 2 місяці тому +2

    دەست هەموو لایەک خۆش بێت و قسەی هەمووان جوان بوون بەتایبەت دکتۆر غەزنەوییییی❤

  • @huayra9505
    @huayra9505 2 місяці тому +3

    بژی خەزنەوی 🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @surafazel
    @surafazel 2 місяці тому +2

    براڕۆنە بێت باسی چی ئە کە یت مامۆستاجاسموو خانی باسی پارە یە بژیت خە زنە وی فە یلە سووف

  • @ShreenDoski-hb7qs
    @ShreenDoski-hb7qs Місяць тому +1

    دەستی ماموستا مورشید خوشبێ

  • @k.j.a3405
    @k.j.a3405 2 місяці тому +3

    به ريز غزنوي 👏🏻👏🏻👏🏻

  • @k.j.a3405
    @k.j.a3405 2 місяці тому +3

    کاکە دەرون تکایە دوای رەمەزانیش بەردەوام بە لە م بەرنامەیە لەگەل ئەم بەریزانە بەراستی 👏🏻👏🏻👏🏻 دەست خۆش بۆ ئێوە

  • @nishtmanosman
    @nishtmanosman Місяць тому

    مامۆستا خانی کەسایەتیەکی زۆر بەهێز وهێمن و زیرەك ..
    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @rizgar8121
    @rizgar8121 2 місяці тому +6

    دوکتۆر خەزنەوی زۆر تەرکیز لە پێغەمبەری ئیسلام ئەکات چۆن لە پارەی ڕوانیوە؟ قسەکانی زۆر ڕاستن، چونکی بڵاو بوونەوەی ئاینی ئیسلام لە سەر بنەمایەکی ئایینی و بڵاوبونەوەی ئاینی ئێسڵام بڵاو نەبوەتەوە، بەڵکو لە سەر دەسکەوتەکانی بڵاو بوەتەوە، تەنانت لە یەکێک لە شەڕەکانی ئیسلام دا پێغەمبەر لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی خەریکی خەندەق هەڵکەندن ئەبن، لەکاتی هەڵکەندن ئەو کەرەستەیەی کە بە دەستیانەوە بۆ هەڵکەندن لە بەردێک ئەدات و بریسکەیەکی ئاگر فڕێ ئەدات پێغەمبەر ئەڵێت ئەو بریسکەیە لە خشڵی ناو کیسرا ئەچێت؟ ئەوە نیشانەیەکە کە هەمێشە ئەو خەیاڵی لای خشڵ و ماڵ بوە، پاشانیش شەڕ تەنها بۆ دەست کەوتنی ماڵ و حاڵ بوە.

  • @k.j.a3405
    @k.j.a3405 2 місяці тому +2

    خەزنەوی 👏🏻👏🏻👏🏻

  • @nicirvanrammo4539
    @nicirvanrammo4539 2 місяці тому +4

    Gotinên xweş û mentiqî: Di jiyana mirov de tişta herî girîng pere ye

  • @MohammadAli-Berazi
    @MohammadAli-Berazi 2 місяці тому +1

    Gotinên mamosta Xeznewî gelek realîst in, di gotina mamosta Mihemed Xanî de nêrînek heye.

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 2 місяці тому +2

    Darwn dasta xoshi bo branimkt

  • @kakenor4403
    @kakenor4403 2 місяці тому +3

    بژی خه زنوی

  • @Hich-dx9yo
    @Hich-dx9yo 2 місяці тому +2

    جیاوازی مەقامەکان جالب بوو ،هەموویچی پێکەوە لە جێگەی خۆیا دروست بوو .

    • @user-po7cg6qk2m
      @user-po7cg6qk2m 2 місяці тому

      ئەکرێ بزانم (جالب )واتاچی

  • @Sag-wp7ol
    @Sag-wp7ol 2 місяці тому +2

    لە خاڵێکەوە ئەو دوو مەلایە لەبری خەڵک قسەیان نەکرد، دەیانویست بۆ خەڵک بسەلمێنن ئەوەی ئێمە گوتمان ڕاستە و وەک یارییەک لەگەڵ براوە و دۆڕاوەکاندا قسەیان دەکرد و ئەمەش بۆ زانایەک کە دەیەوێت خزمەتی گەل بکەن زۆر شەرمەزارییە

  • @MohammedMohammedkarim
    @MohammedMohammedkarim 2 місяці тому +2

    وابزانم هیچ کەس کێشەی لەوەیا نیە کەپارە گرنگە .
    بەڵام ئایایە پارە کافیە بۆ دڵ خۆش بوونی ژیان پرسیارەکە لێرەوە دەس پێدەکات .
    ئەوەی دکتۆر خانی باسی کرد زۆر جوان بوو دەبێت مرۆڤ هەوڵی هەردوو ڕەهەندەکە بدات هەم کات بۆ پەیاکردنی پارە وەکات بۆ خۆشەویتی .
    ئێمە هەرکامیان وەلانێین ماڵێکی زەردمان دەبێت. وەزیادە ڕەوی لەهەر کامیان بکەین ماڵێکی زەردمان دەبێت ئێمە ئەگەر هەر بەدوای پارەیا بڕۆین ئاگامان لەماڵ و مناڵمان نامێنێ هەموو شتێک دەبێتە پارە . ئێ مرۆڤ پێویستی بەهەردوو کیانە بۆ یە هەردوو کی گرنگە.
    مرۆڤ ناکرێ ژیانی هەمووی پارەبێت
    وەهەڵشە مرۆڤ دانیشێو بڵێ وەڵا پارە هیچ نیە .

  • @carduchi5881
    @carduchi5881 2 місяці тому +2

    پەکوو ئەو هەموو ناخوونە چ بوو پێشکەشکار؟ نەت هێشت ئەو پیاوە.خانی فکرێکی بە تەواوی بکاتە ووشە و دە جارت پێ بڕی، سەرت لەو شێوان و لە ئێمەش. کابرا بە ئاشکرا پێ ئەڵێ پێم مەبڕە، ڕووی فەیسەڵ قاسم ڕەش بێت وەک فێری ئەم ئەخلاقەی کردن. بەداخەوە تەواوی بەرنامەکانت پڕن لەم هەڵسوکەوتە ناشیانە. هیوادارم ئەم ڕەخنەیە بە هەل وەربگریت خۆت چاک بکەیت. بەتکا کە میوانەکەت وەڵامی پرسیار ئەداتەوە تۆ بەس بڵێ (ئێ، باشە، ڕاستە، دەی) ئەوە ئەرکی تۆ نیە. دەبێ بێدەنگ بیت چونکە پێویستە دەنگی وەڵامدەر بەو ناوەخنە بێ مانایانە پچڕ نەکرێت، ئێجگار ئیزعاجە.

  • @dahertamar3872
    @dahertamar3872 2 місяці тому

    Dest xosh

  • @kurakarkuki9185
    @kurakarkuki9185 2 місяці тому +2

    بەڵێ پارە گرینگە و زۆریش

  • @Hich-dx9yo
    @Hich-dx9yo 2 місяці тому

    سپاس

  • @DiyarNajat-ni6vr
    @DiyarNajat-ni6vr Місяць тому

    Rezm haya bo mamosa Jasm BAs babatakan alloz aka w programaka ba shewayak abene ka wa azane pewesta bargre laxoybka la har qsayak ayka agar yak nagretawa lagall mamostakane tr.

  • @wr4ypanda798
    @wr4ypanda798 2 місяці тому

    Xoi topici barnamaka agar ' chanek para ?' bwaya bashtr Abu
    Bas ra2i har se mamostayan jwanu ba je bwnu har yakayan la layakawa basi mawzw3akayan krd
    Dastan xosh❤

  • @bakhanali3051
    @bakhanali3051 2 місяці тому +2

    بەکورتی و بە کوردی: پارە هەموو شتێکەو هەموو شتێکیش نییە👍

  • @user-po7cg6qk2m
    @user-po7cg6qk2m 2 місяці тому +2

    پارە مرۆڤ بێ شەرەف ئەکات ؟ئەگەر مرۆڤێک بەپارە بێ شەرف بێت هەر لەسەرەتاوە بێ شەرەف بووە ،تەنها پارەکە ڕووی ڕاستەقینەی دەرخستوە.

  • @huayra9505
    @huayra9505 2 місяці тому +1

    قسەی کۆتایی دەرون تەواوە ❤

  • @dyariahmadi891
    @dyariahmadi891 2 місяці тому

    پارە خۆش

  • @shilanqader
    @shilanqader 2 місяці тому +1

    چۆن پارە گرنگ نییە بەتایبەتی لەئێستادا هەمووی بەپارەییە ئەو ئۆکسجینە کەباس کرا ئەگەر پێویست بێ لەنەخۆشخانەکاندا بێ پارە نات دەنێ

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 2 місяці тому

    ❤❤❤❤❤❤

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 2 місяці тому

    ❤❤❤❤❤

  • @Gala-ty6pp
    @Gala-ty6pp 2 місяці тому +1

    تکایە مامۆستا جاسم خۆت تەزیق مەکە بە قسەی مامۆستا خەزنەوی ،، قسەی ئەیش راستە

  • @surafazel
    @surafazel 2 місяці тому

    بابە گیان باسە کە باسی پارە یە جیای کە نە وە وە ڵاپارە هە مووشتێکە بژیت خە زنە وی زۆر زیرە کە و عالمە سە رکە وتووبیت❤

  • @Daniel-pg4ly
    @Daniel-pg4ly 2 місяці тому +1

    Qsakani dr xaznawi sadi sad rastn
    Pish hamushtik title barnamaka dawlamn w hazhari la rwangay islamda kawata paywandi ba naxoshiw axlaqawa nya
    Agar basi dawlamaniw hazharish bkay para %100
    Nawaku biyt basi naxoshi lagal paraya tikal bkayt

  • @shevanzangana5788
    @shevanzangana5788 2 місяці тому

    پارە لەم کاتە دا گەورەی مروڤە بەداخەوە

  • @shewankurd5587
    @shewankurd5587 2 місяці тому +2

    زور که س پاره ی هه یه پی دلخوش نیه سودی دوروستی له وه رنا گری بوو پوز دان وروخانی خلکی له نه زر خوی کلکی له وه رده گری .به لا ن ئه و که سه زور نه زانه .

  • @Gala-ty6pp
    @Gala-ty6pp 2 місяці тому

    وەلا بابە پارە زەرورە و پارەم خۆش ئەویت

  • @kakenor4403
    @kakenor4403 2 місяці тому +2

    ملا جاسم راست قصه ناکات

  • @SuhaebMAziz
    @SuhaebMAziz 2 місяці тому +1

    قسەکانی هەموویان ڕاستە. قسەکەی خەزنەوی ڕاستە پارە گرینگە سەد لەسەد.... قسەکەی مامۆستا جاسم زۆر ڕاستە دەودلەمەندی قەناعەتە و ڕێژەییە بەپێی حال و احوالی کەسەکان دەگۆڕێ. قسەکەی دکتۆر خانیش زۆر تەواوە مەگەر لەو سەردەمەی مرۆڤ لە شاخ دەژیا ڕاوی دەکرد پارە هەبوو؟ بێ گومان نەخێر. ئەی چۆن خەلکەکە هەر دەژیا و تا گەیشتە ئێمە کە ئێستا خۆمان پارەم دروستکردوە و خۆمان کردومانە هەموو شتێک!!.... قسەی هەموویان تەواوە خودا سەرفرازیان بکات

  • @yeldizjh
    @yeldizjh 2 місяці тому +1

    xozga am barnamaya taibat na abu ba tanya mangy ramazan , hiwadarm dway ramazanish bardawm bn

  • @Marwana1234
    @Marwana1234 2 місяці тому

    ماموستا جاسم قسه كانى زؤر راسته خه زنه وى قه شمه رى و سوكايه تى به فه قير ده كات

    • @evV2327
      @evV2327 2 місяці тому

      hawllba bo away faqir nabit.

  • @rastikalare1798
    @rastikalare1798 2 місяці тому +1

    ئەو دەروونە بەس پێشکەشکەر نییە

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 2 місяці тому

    🎉🎉🎉🎉🎉

  • @user-eo4ju2jd5e
    @user-eo4ju2jd5e Місяць тому +1

    دەرونی بێ شعور ھێندە دکتۆر خانی مەبڕە چەقاوەسو تۆ بەوە نابیتە ھاوشانی دکتۆر کە قسەی پێدەبڕی.

  • @hedikurdish4516
    @hedikurdish4516 2 місяці тому +1

    Katak doctor xani qsay farmw . Ango ba aqle bas gwê bgrn

  • @sherat4915
    @sherat4915 Місяць тому

    بابەتی پارە وەك هێلكەو مریشكەكە واس ناتوانی بێژی هەبێ خاسە یاخود نەبێ خاسە

  • @shwandaraman5842
    @shwandaraman5842 2 місяці тому

    هەموو سامانداران وەها نابێژن، هەروەها هەموو هەژارانیش وەها ناڵێن.

  • @vianfariq8371
    @vianfariq8371 2 місяці тому

    بەرای من یاری بردنەوەبو بو خەڵک قسەیان نەکرد بەس ململانیی بردنەوی قسەی خویان بو بەراستی دکتور لە هەمویان روشنبیرترو پرزانیاری ترە

  • @Gala-ty6pp
    @Gala-ty6pp 2 місяці тому

    پارە ریژەیی نیە ویستنی ئینسان بۆ پارە ریژەییە مامۆستا جاسم ،، هەرگیز پارە ریژەیی نیە ، بەلکو قەناعەت و پیویستی ئینسان بۆ پارە ریژەییە ،

  • @user-bt2vx4tl9p
    @user-bt2vx4tl9p 2 місяці тому

    ئەبوو ئەو بەرنامەیە بە شێوە دابەش کرێت پارە و قەناعەت بەیەکەوە

  • @rebwarshadalla8982
    @rebwarshadalla8982 2 місяці тому

    پارە لە کۆنەوە تائێستا هەر گرنگ بووە و گرینگتریش دەبێت بۆ ژیانی مرۆڤ. چونکە بریتیە لە ڕاگرتن و بەڕێوەبردن و پێشکەوتنی ژیان کەواتە لەو ڕۆژەوەی پارە پەیدابووە بۆتە گرینگترین ماددە کە مرۆڤ پێوەی گیرۆدەبوون. من هەمیشە ئەڵێم پارە هەموو ڕەقێک نەرم ئەکات و هەموو نەرمێکیش ڕەق ئەکات.

  • @rahmanrashidvnf9321
    @rahmanrashidvnf9321 2 місяці тому

    ئەو قسانە بۆ حکومتی دوبی دەبی کەس فقیر نیە کەس بی خانۆ و مال نیە
    لە هریم حیزبکان همو سەرۆت و مالی خەڵکیان دەزیۆە خەلک فەقیر دەکەن

  • @nadimHama
    @nadimHama 2 місяці тому

    لەپارە گرنگ تر کە کەسیان ئامەژەیان پێ نەدا دادپەروەرییە

  • @muratyk2645
    @muratyk2645 Місяць тому

    پارە چەند گرنگ بێ مرۆڤ ئەوەندە هەوڵی بۆ ئەدا واتا ئەگەرپارە زۆر گرنگە هەموو شتێ بۆ پارە ئەکا

  • @shadyhawraman9502
    @shadyhawraman9502 2 місяці тому +2

    خۆزگە دەروون گێژەنی تیا نەئەبو ئەم بەرنامەیە، یان خۆزگە ئەوەنە نەی ئەوت باشە و قسەی پێ نەئەبڕین و تەشویشی دروست نە ئەکرد

    • @klarasmko2181
      @klarasmko2181 Місяць тому

      ههههههههه خۆزگە ههههههه

  • @KurdinBakr
    @KurdinBakr 2 місяці тому

    بەجدی ئەم کەناڵە فیتنەچیانەی ئەمرۆ خەڵکیان تووشی نەفسی کردووە کەناڵی ڕوووداویش کەناڵێکی زایۆنیستی پارتیە یان باس جوولەکەمان بۆ ئەکەن یان باسی مەسیحی یان بابەتی پرو پوچ یان بە گژدانی ودوو مەلا کە هەر یەکەو لەئاوازێك ئەخوێنێ ئە ئەڵێ من راستم ئەم ئەڵێ من ڕاستم جگە لە کەناڵە کانی تر باس باسی موچەیە مێشکیان گاوین کەناڵەکانی یەکێتیش میللەتیان گەوج کردووە بە ئەفلامی کۆری و لاهور و بافڵە نەخوێنەوار !!! ئەم خەڵکە هاتەی هەڵناسێت هەتا بێدەنگی نە سیاسەتتان سیاسەتە نە مەلاتان مەلایە ئەو لادەیانەش هەر خەریکی سوکایەتی و خۆ کەر کردنن لە کۆمێنتەکان خوامان نەماوە

  • @nadirt7747
    @nadirt7747 2 місяці тому +1

    Hamu shtek bit bas faqir nabit wa mn wati hama har ish akam wa har la jegai xomem chunka mn kunak qapat akam 10 kunika lom abitawa

  • @Gala-ty6pp
    @Gala-ty6pp 2 місяці тому

    بەریزان پارە رۆحی ژیانە ، پارە نەبیت ژیان سەرشۆریە ، ژیان قیمەتی نیە ، ژیان پەرەناسینیت، گرنگ ئینسان ، مەحروم و موحتاجی خەلک نەبێ ،، بەلام پارە هیزە هیزی ژیانە چیژە سەربەرزیە

  • @Muslim-125
    @Muslim-125 2 місяці тому +1

    مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا فَعِندَ اللَّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (134)النساء
    ئیمان بێنن بە حەق و سیقەتان بە اللە هەبێت هەنووی حەل ئەبێت
    وە بێگومان توشی کەمی و تاقیکردنەوەش ئەبیت بەڵام قورس نابێت

  • @brayanbawer2856
    @brayanbawer2856 2 місяці тому

    یـەکـەم مـیـللـەت و وڵات کـە دراوی ( پـارەیـان ) دروسـتـکـرد لـیـدیـەکـان ( لـیـدیـا ) بـوون لـە نـزیـک 1380 پ ز کـە سـنـووریـان بـە سـنـووری مـیـتـانـیـەکـان = ( کـورد ) بـوون هـەروەهـا لـیـدیـەکـان زۆر زیـرەک بـوون لـە هـونـەری بـیـنـاسـازی. بـەڵام گـوروشـی هـەخـامـەنـشـیـنـی لـەکـاتـی یـەکـێـک لـە هـێـرشـەکـانـیـدا قـڕڕی خـسـتـە نـاو لـیـدیـەکـان و پـاشـاکـەشـیـان کـوشـت.
    سـەرچـاوە: -
    ٲحـداث شـهـیـرە فـی الـتـاریـخ ( مـصـر )

  • @rozhanhamadamin7681
    @rozhanhamadamin7681 2 місяці тому

    🤍🤍

  • @derindlvin2531
    @derindlvin2531 2 місяці тому

    هه نديكات له بيرته جيت دكتور خاني مروفبيت شيوه فريشته ئاسا

  • @user-eu3nl6ie2o
    @user-eu3nl6ie2o 2 місяці тому +3

    ( وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ ) هُود : ٣
    [مَتَاع: كەلوپەل، هەر شتێك كە كەڵك و سوودی لێوەردەگیرێت بۆ مەبەست و ئامانجێك ؛ أَجَل: كاتی دیاریكراو بۆ كۆتایی یان ڕوودانی شتێك، كاتی دیاریكراوی مردن ؛ مُسَمّى: دیاریكراو]
    (٣) وە داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بكەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای و تەوبە بكەن، ئەو كات تا ئەجەڵی دیاریكراوتان بە ژیانێكی جوان و بەختەوەر ئەتانژیێنێت، وە ئەوەش كە خاوەنی چاكە و بەندایەتیە خەیر و بەرەكەتی خۆی بەسەردا ئەڕژێنێ و پاداشتی ئەداتەوە، خۆ ئەگەر ڕوویش لەم ئاینە وەرچەرخێنن و پشتی تێبكەن، ئەوا من لە سزای ڕۆژێكی گەورە دەترسم كە دوچارتان ببێتەوە.؛

    • @Gala-ty6pp
      @Gala-ty6pp 2 місяці тому

      ئەم خوتبەیە چیە خۆ لە مزگەوت نین

    • @mohsinm9761
      @mohsinm9761 2 місяці тому +1

      خۆزگە بت زانیبا رەخنە چییە و چۆن ئەکرێ ئینجا هاتبای رەخنە بگری لەو بەڕێزە . من کە ئێستا ئەم ئایەتەم خوێندەوە و مانای زانیم و تێگەشتم بە خێر بۆم دەنوسرێ وە بۆئەوەیش بەهەمان شێوە ئەی تۆ لێرە چ سودێکت هەیە؟؟!!
      @@Gala-ty6pp

    • @zhyarmzafar9292
      @zhyarmzafar9292 2 місяці тому

      @@Gala-ty6ppخوا هیدایەتت بدات

    • @Gala-ty6pp
      @Gala-ty6pp 2 місяці тому

      @@zhyarmzafar9292 شوکر هیدایەتم هەیە پیویستم بە دوعای تۆ نیە

  • @qasmmahmud3857
    @qasmmahmud3857 2 місяці тому

    ڕۆژمانە موسێ بێ ئسلوبە
    بەس فەرهاد پیرباڵ باشت ئەناسێ
    دە لێگە ڕێ خانی قسە کانی بکا عه مرت نە مێنێ

  • @Jihad-jn6gu
    @Jihad-jn6gu 2 місяці тому

    پارە لەگەڵ دین و ئیماندا بیت زۆرر بەلەزەتە ژیان. چونکە ئەزانی جۆن سەرفی بکەیت.. بەلام پارە بە بێ دین و ئیمان سەرتانە ....

  • @Jesus_in_Talmud
    @Jesus_in_Talmud 2 місяці тому

    به نه ماله ی به رزانی له تایفه ی جوله که ی میزراحین و به رزانیه کان ئیسه ش یه کیکن له بنه ماله گه وره کانی ئیسرائیل و زوریک له قه بری باو بابیری مه سعود به رزانی له ئیسرائیله . بو نمونه موشی به رزانی و سولومون به رزانی .. بو زانیاری زیاتر برو بو ویکیبیدیا ... وه هه روه ها یه که م خاخامی ( ژنی )جوله که له میژوو ناوی Asenath Barzani سیرج بکه له ویکیبیدیا

  • @user-vw9fs9wo7x
    @user-vw9fs9wo7x 2 місяці тому +1

    اعملو كعبة في أربيل ما بيضل فقير في كوردستان. الحجاج بيكلف على كل حاج 5000$$×1000000=500000000000هذا بيحصل السعودية كل سنة من الحج خمس ترليون اكتر من ميزانية كوردستان سنة كاملة

  • @nergzrasul8972
    @nergzrasul8972 2 місяці тому

    خیانەت زەوجی بۆ باس ناکەن

  • @user-xs1gk5bi4j
    @user-xs1gk5bi4j 2 місяці тому +1

    توخوا ئەو مێزەرە سپییە فڕەدەنەدەرەوە هەمووکاتی بەرنامەکەی گرت و پولەکیە دەک ڕسوابی

    • @k.j.a3405
      @k.j.a3405 2 місяці тому

      بە عكسه وه بس ئه و زيره كه و به لكه ي بي يه و دونيا ديده يه و راستكوو ناتقه 💯

    • @Daniel-pg4ly
      @Daniel-pg4ly 2 місяці тому

      Sada sad rast aka chunka barnamaka lasar hazhariw dawlamanya nawaku naxoshi w axlaq