كتێبی دەنگی"داستانی ئیمان"دیداری بلیمەتەكان_10
Вставка
- Опубліковано 18 жов 2024
- كتێبی(قصة الأیمان)یەکێکە لەو پەرتووکانەی زۆرترین مرۆڤ لەم جیهانەدا سوودی لێ وەرگرتووە، تەنانەت لە دەرەوەی بازنەی موسوڵمانانیش سەرچاوەیەکی گرنگ بووە بۆ بەرگریکردن لە باوەڕبوون بە خودا و بنەما ئاینییەکانی خوداباوەڕی. کەواتە جێگەی خۆیەتی لە زمانی کوردیش‌دا گرنگییەکی تایبەتی پێ بدرێت، بەتایبەت وەک ئاشکرایە زۆرێک لە خوێندەوارانی عەرەبیزانی کوردوستان هەر لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی بیستەوە بەم پەرتووکە بەنرخە ئاشنابوون و قەڵایەکی باش بووە بۆ باوەڕی خاوێنی خوداناسی.
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م كتێبه خه‌بات و تێكۆشانێكی بێگه‌رده بۆ سه‌رخستنی حه‌ق و به‌رزكردنه‌وه‌ی قسه‌ی خودا، ئه‌وه‌نده كه‌له‌پورێكی فیكری تایبه‌تی نییه، جا بۆ ئاگاداربوون له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌بڕیارم دا له‌گه‌ڵ خۆمدا زانای مزگه‌وته‌كانی قاهیره‌به‌شداری پێبكه‌م، تا مه‌نهه‌جی یه‌قین و ڕێیه‌كانی گه‌یشتن به خوا به دیار بخه‌ن و ڕوونبكه‌نه‌وه.
م. محمد غه‌زالی
به په‌رۆشه‌وه له‌م كتێبه ڕێزداره‌مان ده‌خوێنده‌وه، كه به سه‌لیقه‌یه‌كی زۆره‌وه نووسیوتانه‌وه و له‌قوڵایی مه‌عریفه‌تان كۆڵیوه‌ته‌وه، تا گشت گه‌وهه‌رێكی بێ هاوتا و به‌ڵگه‌ی به‌هێزی لێهه‌ڵچنرێ، بۆ لابردنی شك و گومان به هۆی یه‌قینه‌وه و، لابردنی بێباوه‌ڕی و، ئیلحاد به‌هۆی ئیمانه‌وه، هه‌روا هێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی، كه ته‌نها ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گرتووه به هه‌نگڵی هێنده توند (عروة الوثقی)ی ئیمان ده‌توانن بیهێنن و، ئه‌وانه‌ش كه له زانست‌دا قاڵبوونه‌ته‌وه.
قه‌شه تیۆدسیوسی شه‌شه‌م
وا مه‌زانه موجامه‌له‌ت ده‌كه‌م، كاتێ پێتده‌ڵێم: به‌هۆی ئه‌م كتێبه‌وه خێر و بێرێكی زۆرت پێشكه‌ش به خه‌ڵك كردووه، تۆ له (بێستانی خودا)دا ڕووه‌كت چاندووه، جا گه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌م وه‌سفه دروست بێ! ده‌ڵێم له‌م بێستانه‌دا ڕووه‌كێكی وا به‌هادارت ڕوواندووه، كه پاداشته‌كه‌ی هه‌رگیز لای خودا نابڕێته‌وه.
خالید محمد خالید
گه‌واهی ده‌ده‌م هیچ كتێبێكی كۆن، یان نوێم نه‌خوێندۆته‌وه، كه نیوه‌ی كتێبه‌كه‌ی ئێوه زانیاری له خۆ گرتبێت، متمانه‌شم هه‌یه، هه‌ر مرۆڤێكی به ئینساف، گه‌ر گومانی گه‌یشتبێته هه‌ر پله‌یه‌ك، دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌تان، خۆی له جوغزی ئیمان ده‌بینێته‌وه، چونكه ئه‌و شێوازه جوان و ناسكه‌ی به‌ڕێزتان گرتووتانه‌به‌ر، سه‌ره‌ڕای ورده‌كاری و قوڵی و گرانی بابه‌ته‌كه، وا له بابای خوێنه‌ر ده‌كات واز له خوێندنه‌وه‌ی نه‌هێنێت، هه‌روه‌ها له ڕوی ئیعجازی قورئانییه‌وه، كه له بابه‌تی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه له‌سه‌ر بوونی خودا، كه ئێوه لێی شاره‌زا بوون، باوه‌ڕ ناكه‌م، جگه له ئیمام (ابن تیمیه) كه‌سی تر ده‌ست پێشخه‌ر بووبێت! به دڵنیاییشه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌م، گه‌ر كه‌سێك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییه به به‌هایانه‌ی، كه كتێبه‌كه‌ی ئێوه له خۆی گرتووه، فرۆشتبێ ئه‌وا ئه‌و كڕین و فرۆشتنه‌ی قازانجدار بووه.
د. طه جابر العلواني
من له‌به‌رده‌م كتێبێك دام، كه هاووێنه‌ی نییه و له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و دانه‌نراوه، ناشكرێ لاسایی بكرێته‌وه، یان وێنه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌و بهێنرێت.
د. شوكت الشطی - زانكۆی دیمه‌شق