ئامادەکردنی ماینچە بە فڕن زۆر ناسك و بەتام و نایابە.

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 11 вер 2024
  • ئامادەکردنی ماینچە بە فڕن
    سلاو گوڵەکانم راستە پەیجەکەم تایبەت بە خواردنی مندالانە بەلام ئامادەکردنی ئەم خواردنە تایبەتە بۆ بۆنەی یادی لەدایکبوونی مناڵەکەمەوە ماینچەم ئامادەكرد وە میوانەکانم زۆریان بەدڵبوو وە زۆری داواکردنی خزمان و و هاوڕێکانم لە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی پێمخۆشبوو کە لەگەڵ ئێوەشدا شێری بکەم . هەموو لایەك سودمەندبن و تاقیبکەنەوە .
    هەرچەندە کەرەستەکان و داودەرمانەکەی زۆرن بەلام تامێکی جیاوازی پێئەبخشێت.
    وە من فرنەکەم خێرا خواردن ئەبرژێنێت و سەر و خواری فرنەکە بەیەکەوە دائەگرسێنم .
    نزیکی ٣ کیلۆ ماینچەی مەڕ .
    -پێویستمان بە سرکە و خوێ و ئاوە بۆ خوساندنی بۆ ماوەی ٣٠ کاتژمێر .
    -بۆ خۆشکردنی ماینچەکە:
    چەند دەنکێك سیر
    زەیتی زەیتون
    زەردەچەوە
    ئاڵەت
    دەنکۆلەی مەعدەنوس
    بیبەری تیژی تورکەکان وشککراو
    حێڵ
    مێخەك
    رۆزماری
    گەڵای غار
    دارێکی دارچینی
    لیمۆ بەصرا
    ئاوی لیمۆ یان ئاوی ترش یان لیمەندۆزی
    خوێ
    ئاو بەپێ پێویست من یەک کوپ ئاوم بەکارهێنا .
    -برژاندن:
    بۆ ماوەی سەعات و نیوێك ئەیبرژێنم بە پلەی گەرمی ٢٧٠° پاشان کاغەزەکەی لەسەر لائەبەین بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ دەقە تا جوان سەرەکەی ئەبرژێت و کرسپی ئەبێت .
    بەهیوای سوود وەرگرتن.
    چاوەڕوانی ڤیدۆی تازەبن .

КОМЕНТАРІ • 2

  • @user-rm5ux5bx1x
    @user-rm5ux5bx1x 15 днів тому +1

    تەمەن درێژبێت هەمو ساڵێکی پڕی خۆشی و ئاسودەی بێت🎉❤🌺😘🎉

    • @mnwmnalakam
      @mnwmnalakam  14 днів тому +1

      زۆر زۆر سوپاس گولەکەم دەستەکانت خۆشبێت خوشکە جوانەکەم