ڕاهێنانی تەركیز
Вставка
- Опубліковано 8 лип 2019
- كاتێك دیاری بكە هەر كاتێك كە خۆت حەز بكەیت بۆ نمونە كاتژمێر 10 ی شەولە ئەمڕۆوە هەموو شەوێك لە سەعات 10 تاوەكو 10:10 خولەك بۆ ماوەی یەك مانگی تەواو بێ پچڕان ئەم ڕاهێنانانە بكە :
*سەیر كردنی تەنێكی دیاری كراو
بۆ ئەم ڕاهێنانە بە هیچ شێوەیەك بە چاوی داخراوەوە ئەم ڕاهێنانە مەكەن چونكە بینینی وێنەیەكی تەنێكی دیاری كراو و بەركەوتە زۆر ئاسانترە لە بینینی وێنەیەك كە لە مێشكی خۆتدا دروستی بكەیت
بۆ نمونە سێوێك لە پێش خۆت دابنێ و وەك چۆن سەیری دەكەیت بیریشی لێ بكەرەوە هەركات هەستت كرد خەیاڵتڕۆشت خێرا بگەڕێوە سەر راهێنانەكە و دوبارە سەیری سێوەكە بكە تاوەكو دە خولەكەكە تەواو ببێت .
*بینینی تەنەكە بە چاوی داخراوەوە
دوای چەند رۆژێك كە ئیتر زانیت ئاسایی بوەتەوە لات و ئەتوانی بە تەواوی سەیری بكەیت بۆ ماوەی دە خولەك و كەمترین جار خەیاڵت بڕوات ئەمجارە بە چاوی داخراوەوە بیر لە هەمان سێو بكەرەوە .
لە شێوێنێكی ئارام دانیشە چاوت داخە , وە بیر لەو سێوە بكەرەوە و هەركات خەیاڵتڕۆشت خێرا برۆرەوە سەرڕاهێنانەكە .
*سەیركردنی ناوێكی واتادار بە چاوی داخراو یان كراوە
دوای چەندڕۆژێك لە قۆناعی دووەم كەمێكڕاهێنانەكە قورستر بكەرەوە بیر لەو شتانە بكەرەوە كە لەمس ناكرێن بۆ نمونە بیر لە ( خۆشەویستی , شادی , توڕە ....)
لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە وشانە وێنەیەكی دیاریكراویان نییە باشتر وایە ئەم حالەتانە لە كەسێكی دیاری كراودا ببینیت , بۆ نمونە شادی و دڵخۆشی لە هاورێیەكی خۆشەویستدا ببینەیان خۆشەویستی و فیداكاری و میهرەبانی لە دایكێكدا كە شەو بەدیار منداڵێكی نەخۆشەوە وەستاوە و ئاگاداری دەبێت .
تەركیزتان زۆر دەبێـ بەمڕێگایانە بە مەرجێك قۆناغییەك و دوو بە باشی ببڕن
ئهگهر له دروستكردنى وێنهى خهياڵى كێشهت ههيه
لە قۆناغییەكەمیڕاهێنان تۆ تەنێك بە چاوی كراوە دەبینیت كەواتە وێنەی تەنێكی دیاری كراوت هەیە كە سەیری دەكەیت
لە قۆناغی دووەم هەندێ كات هەست دەكەیتكە لە دروست كردنی وێنەیەك لە مێشكی خۆتدا كێشەت هەیە و یان ناتوانی وێنەیەكی دیاری كراو ببینیت و تەنها هەستی وێنەیەكت هەیە .
باشترینڕێگە بۆ ئەمەش ئەنجامدانی قۆناغییەك و دووەمە واتە سەرەتا بە چاوی كراوە شتێك بببینە پاشان چاوت دابخە و بە خێرایی هەمان وێنە ببینەوە هەركاتێك زانیت وێنەكە وردە وردە كاڵ دەبێتەوە دیسان چاوت بكەرەوە و هەمان شت ببینەوە و دوای بینینیەوە بە دەقیقی دوبارەچاوت دابخە و وێنەكە بخەرە پێش چاوی خۆت .
ئەمڕێگەیە زۆر خێرا وەڵامی دەبێت و هاوكاریت دەكات تاوەكو وێنەی زیهنی دروست بكەیت . - Навчання та стиль
منیش لەسەر هەمان ڕاهێنان نموونەیەکی زۆرباشم لایە 😁 ،، هەمووکاتێ کەنوێژ ئەکەین پێغەمبەرمان د.خ فەرموویەتی پێمان کە سەیری شوێنی سوجدە ببەین تاکو تەرکیزمان باشبێت ،، ئەمەش وەک سێوەکە ،، ئینجا کاتی خەوتن یان هەر لەکاتی نوێژ ئەتوانی زیکرێک بێنیتە دڵی خۆتوو بیری لێبکەیتەوە،، وەک اللە اکبر ،،، تا 10 خولەک چاو بنووقێنیت و بەس بیر لەگەورەیی خوای گەورە بکەیتەوە ،، هەر وەک پێغەمبەرمان د.خ ئەفەرمێت هەندێک جار بیرکردنەوە لە گەورەیو دروستکراوەکانی خوای گەورە بەقەد 100 ساڵ نوێژکردن خەیرت بۆ ئەنووسرێت ،،، بەمەش هەم ڕاهێنەنانەکە ئەکەیت ،، هەم تەرکیزت باش ئەبێت ،، سێیەمیش ڕۆحت ئاسودە ئەبێت ،، چوارەمیش دڵت خۆشەبێت و ،، پێنجەمیش خوای گەورە پاداشتی خێرت ئەداتەوە ،،،،
درودو سەڵەوات بۆ سەر گیانی ئەوکەسەی 1400 ساڵ ئێش ئێستە ئەم زانیاریانەی زانیوون😇
له جياتى سيو ❤قران❤ بكار بينه م جونه له وانه يه بو له به ركردنيش اسانتر بيت
زۆر ڕاسته بژی
دەستتخۆش بیت بەڕێز زۆر سپاس
جزاك الله خيرا
Har bzhii! Zorr basudaa
Dast xosh sarkaw tobe
Dast xosh
dasttan xosh bet zorm swd le beniiii
دەستەکان خۆش بێ
بەردەوامبە سەرکەوتوبیت
دەست خۆش
dasttan xoshh🌹🌹🌺💐
دەستخۆش
👏👏👏
ئەرێ واڵڵە وەیە
من لە قۆناغەکان تینەگەیشتم واتە هەر سێ قۆناغەکە لە یەک شەودا ئەنجام بدەین لەماوەی یەک مانگ؟ئەی هەر قۆناغێک چەند خولەکە؟
مامۆستا گیان کاک سامان گیان هەر تەمرنێک تەخولەکە و قۆناغی یەکەم بکە ئەوجا برۆ سەر قۆناغی تر واتە هەمووی لە یەکەم شەو مەکە با سێ چوار شەو بەس بۆ قۆنوغی یەکەم بێت هتدد...
🥰
🌷🌹🌺💐💐🌺🌹🌷
dastan xoshh
بژیت
Well done
swdi habw?
دەست خۆش
باشە هیچ ڕاهێنانێک نیە بۆ زمان گیری ؟
🌼🌼
قۆناغی یەکەم و دووەم هەر لە یەک ڕۆژ لە و 10 خولەکە بکەین تا چەند ڕۆژێک دواتر بچینە سەر قۆناغی سێیەم یان بەجیا؟؟
ئایا ئەم سێ قۆناغە تا یەک مانگ هەردووبارەی بکەینەوە؟
Think this law of attraction
Thanks
بو قوتابخانة سودي هةية؟
هههه ڕاستە
چۆن ؟@@kchakurdaka2636
ڤیدیۆکەتان ئەوەندە بڕیوە تێکچووە
واتە مانگیک قۆناغی یەکەم بکەین دواتر ئەوانی تر
🤡🌈🌈🌈🌈🌈🌈❤️
جزاك الله خيرا