کتێبی نهێنیەکانی شەڕی دووەمی جیهانی/ ن: کۆنسەر بلومینتریت
Вставка
- Опубліковано 6 січ 2025
- جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانیبریتیبوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی ھات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما وناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا
شەڕی جیھانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن سەرباز بەشداربوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ میلیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیھانی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئاڵمانیش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە، و ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ میلیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا