کتێبی دەنگی ـ گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان / ن: کلودیوس جەیمس ڕیچ

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 вер 2024
  • بەشی یەکەم لە کتێبی گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان
    گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان 1820
    کتێبی گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان لەساڵی 1820 لەدووتوێی دوو بەرگدا کراوە بەکوردی کتێبەکە گەشتی کلاودیوس جەیمس ڕیچ نوینەری کۆمپانیای هندی ڕۆژهەڵاتی لەشاری بەغداد بۆ کوردستان گەشتەکە لەسەرەتای مانگی نیسان دەستپێدەکات دوای ئەوەی بە هەریەک لەشاری دووزخورماتوو و ئاڵتون کوپری و کەرکوک و کفری و چەمچەماڵ تێپەڕ دەبێت لەمانگی تەموز دەگاتە شاری سلێمانی کە ئەو کاتە پایتەختی میرنشینی بابان بووە سەردەمی مەحمود پاشا بووە پاشان ڕیچ گەشت دەکات بۆ شاری سنەی پایته‌ختی میرنشنی ئەردەڵان پاش مانەوەی ماوەیەک دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی لەکاتی مانەوەیدا زانیاری زۆر گرنگ تۆمار دەکات بەجۆرێک ڕۆژانە سەرجەم دیدارەکانی و ئەو شتانەی بینویەتی تۆماردەکات کە دەتوانرێت وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی ئەو سەردەمە سوودی لێوەربگیرێت.
    زانیاری لەسەر ڕیچ :
    لە ساڵی 1787 ز لە فەڕەنسا لەدایک بووە.هەر لە مناڵیەوە گواستراوەتەوە بۆ ئینگلترە، سەرەتای مناڵی لە ژێر سێبەری دایک و باوکیدا بەسەربردووە.
    لەتەمەنی 11ساڵی فێری زمانی عەڕەبی دەبێت،هەروەها شارەزایی لە زمانەکانی (عیبری،کلدانی فەڕەنسی،فارسی،تورکی)هەبووە.
    هەر لەسەرەتاوە خولیای ئەوەبووە توێژینەوە لەسەر خۆرهەڵات بکات .بەر لەوەی سەفەر بکات بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چەندین وڵاتی کردووە وەک(هیند،لەساڵی 18.4ز بەرەو میسڕ بەڕێکەووت بۆ باشتربوونی زمانی عەڕەبی،پاشان سەفەر دەکات بۆ ئیتاڵیا لەوێ دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەک دەست دەکات بە خوێندنی مۆسیقا، پاشان دەچێتە ئستەمبۆڵ) لەو ماوەیەدا چەندین سەفەری گرنگی بۆ ئاسیا کردووە.هەروەها ناوچەکانی فەڵەستین و سوریای کردووە. لە ساڵی 1808ز ڕوودەکاتە بەغدا،وەلە ساڵی 1820 گەشتێکی بۆ کوردستان کردووە.
    لەساڵی 1821ز کۆچی دوایی کردووە.
    بەشی زۆری گەشتەکەی ڕیچ بۆ میرنیشینی بابان و پایتەختەکەیان (سلێمانی)بەتایبەتی و میرنیشنی ئەردەڵان و پایتەختەکەیان (سنه)بەگشتی بووە.
    بەڵام بە گشتی باسی تێکڕایی کوردستان و دراوسێکان و لایەنی ئیداری و سیاسی و بازرگانی و ئابووری و ئەنتۆگرافی…. هتد
    دەتوانن لەم لینکەوە بەرگى یەکەمى ئەم کتێبە دابگرن بکەن:
    www.pertwk.com/...

КОМЕНТАРІ • 34

  • @rezgarmahmodi3719
    @rezgarmahmodi3719 Місяць тому

    ده ستان خؤش بيت

  • @ronikurd
    @ronikurd 2 роки тому +3

    دەست خوش ، ئێمە زور رێز لە مێوان دەگرین ، مخابن ھەمویان خاین دەردەچن 😔😔ھەمو شتێکمان لەدەست دابێت کلتوری خومان لەدەست نەدایە .بویە سەر بەرزین

  • @halwestfarhad8619
    @halwestfarhad8619 2 роки тому +4

    تکایە دەمانەوێ گوێ لە خوێندنەوەی کتێبەکە بگرین نەک مۆزیقا

  • @mariwanamin8865
    @mariwanamin8865 5 років тому +7

    دەستان خۆش، بەڵام دەنگی مۆسیقا زاڵە بەسەر دەنگی خوێندنەوە ،مۆسیقایەکی بێزارە لەگوێ گرتن چێژ وەرناگری تیانەبووایە باشتر بوو

  • @khalidraza8849
    @khalidraza8849 5 років тому +1

    ده سته كانتان خؤش بيت🌹🌹

  • @user-hm1ej1fx7i
    @user-hm1ej1fx7i 7 місяців тому +1

    بۆ گۆرینی پلەی گەرمی فەهرەناید بۆ سیلیزی بەم شێوەیە C=(F-32 )÷1.8 ، واتە ٦۰پلەی فەهرەناید یەکسانە بە ۱٦ پلە

  • @gullyspy1141
    @gullyspy1141 5 років тому +2

    دەستت خۆش بێت پێشتر کورتەیەکم دەربارەی خوێندوەتەوە زۆر خۆشە🌷سەرکەوتووبیت

    • @xazan3354
      @xazan3354  5 років тому +2

      زۆر سوپاس ، دەستی ئێوەش خۆش بێت .
      بەهیواین لێرەوە تەواوی یاداشت و بەسەرهەتەکانی ئەم گەشتەی میستەر ڕیچ گوێبیست بن 🌷🌹🌺💐🥀🏵

    • @gullyspy1141
      @gullyspy1141 5 років тому +3

      @@xazan3354 زۆر سوپاس بەدڵنیایی وە گوێی لێ ئەگرم 🌷🌷

    • @mr_nazhwan_kurd3052
      @mr_nazhwan_kurd3052 3 роки тому

      Slaw bez7mat prsyarek grngtrin barhamakanu. Rich chia

  • @lavamajeed
    @lavamajeed 4 роки тому

    دەستانخۆشبێت

  • @Lifeisfootball17
    @Lifeisfootball17 3 роки тому +2

    ئەو موزیکە لەسەری داتان ناوە ئیشەکانتانی ناشیرین کردوە بەڕاستی ئیزعاجە

  • @samanqurbany5241
    @samanqurbany5241 4 роки тому +1

    دەستان خۆش بێت... بەس تۆنی موزیکەکە کەمێک بەرزە... بەھیوای بەردەوامی

  • @nalymuzafar7786
    @nalymuzafar7786 5 років тому

    دةستتان خؤش بيت.بة هيواى بةردةوامى.تكا دةكةم بتوانن هةموو او كتابة كورديانةى كة بةيوةنديان بة ميزووى كورد هةية بيخويننةوة.

  • @smehasan3495
    @smehasan3495 7 місяців тому

    Desta xosh bi belam dengi muzica pèwist niye .

  • @muhamadtaib1503
    @muhamadtaib1503 3 роки тому +1

    دوو جار مێژووی ١٨٩٧ كە ئەبێت ١٧٩٨ بێت بە هەڵە ئەیخوێنێتەوە كە ئەگەر واش نوسرابێ كێتبەكە بێ مانا ئەكات چونكە مستر ڕیچ لە ١٨٢٣ مردوە

  • @arams1278
    @arams1278 7 днів тому

    کاکه بو خاتری دارو بەرد فیر بن، کتێبی دەنگی پیویستی به موزیک و باگراوند نیه.

  • @bazyan1
    @bazyan1 Рік тому

    بەشەکانی کەمان لە کوێ گوێ لێبگرین، ؟ دەستان خۆش بێت.

  • @bahrozadil4309
    @bahrozadil4309 10 місяців тому

    بەڕاستی گەلێکی گرنگین لە چەند ساڵ پێشتر هەتا ئیمڕۆ مێژومان هەروەک یەکە لەسەرکردە و دوژمنایەتی هەژارودەوڵەمەند

  • @YounisKoy
    @YounisKoy 3 роки тому +1

    پلەی گەرمی ٨٤ بوو، شتی وا نقبێ؟

  • @afsana879
    @afsana879 5 років тому +1

    🌳🌺❤️🤲🤲🌹

    • @xazan3354
      @xazan3354  5 років тому +1

      ❤❤💐💐🌹🌹🥀🥀

  • @islamnasnamaymna
    @islamnasnamaymna 5 років тому +1

    سڵاو کتێبی ریچاکتێمپەر هەیه ئەوەی باسی خۆشەویستی دەکات تکایە وەڵام ؟؟؟؟

    • @xazan3354
      @xazan3354  5 років тому

      ناوی کتێبەکە چیە؟ نوسەرەکەی کێیە؟ وە کێ وەرگێڕانی بۆ کردووە؟

    • @islamnasnamaymna
      @islamnasnamaymna 5 років тому +1

      @@xazan3354 بەرێز من بەس ناوی نوسەرەکە ئەزانم وەک وتم ناوی نوسەر ریچاک تێمپەرە شتێک وەهایە

    • @xazan3354
      @xazan3354  5 років тому

      @@islamnasnamaymna داوای لێبوردن لە بەڕێزتان دەکەین ، هیچ کتێبێکی ئەو نوسەرەمان لا نیە

    • @islamnasnamaymna
      @islamnasnamaymna 5 років тому +1

      @@xazan3354 باشە برا سوپاس

  • @afsana879
    @afsana879 5 років тому +1

    سەپسم کە سەپستان دەکەم

    • @xazan3354
      @xazan3354  5 років тому +1

      ❤❤❤❤💜💜🌹🌹🌹🌹