Hevpeyvîn- "هەڤپەیڤین- "ئەو کۆچبەرانەی تووندتیژن و کار ناکەن دەبێت ئەڵمانیا بەجێبێڵن
Вставка
- Опубліковано 7 лют 2025
- ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی پارتی کرستیان دیموکرات CDU بوو، دەرگای ئەڵمانیای بۆ پەناخوازانی سووریا بەتایبەتی کردەوە، بەڵام ئێستا CDU پڕۆژە یاسایەکی بردووەتە پەرلەمان بۆ " گەڕاندنەوە لەسەر سنوور"، دەرکردنی ئەوانەی مافی مانەوەیان رەتکراوەتەوە، ئەوانەی تووندوتیژی دەکەن، تەنانەت ئەو سووریانەش دەگرێتەوە کە مافی مانەوەی لاوەکی (کاتی)یان هەیە و لەسەر یارمەتی دارایی دەوڵەت دەژین .
یێنس شپان Jens Spahn جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کریستیان دیموکرات CDU لە پەرلەمانی فیدرالیی ئەڵمانیا ، ئەندامی سەرۆکایەتی CDU هەروەها وەزیری تەندروستی پێشوو لە کابینەی ئەنگێلا مێرکل دا، لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دا ، ئەو پڕۆژە یاسایە روون دەکاتەوە کە بریتییە لە "تووندکردنی " سیاسەتی کۆچبەریی لە ئەڵمانیا .
یێنس شپان دەڵێ " هەندێک جار لە ژیان دا، پێویستە مرۆڤ روون بێت .. کەسێکی تووندوتیژ، کە مۆڵەتی مانەوەی هەیە دەبێت دەربکرێت. ئەوان دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵن"، هەروەها دەڵێت " ئێستا پێویستە زۆر بەخێرایی لە سنووری ئەڵمانیا بگەڕێندرێنەوە و بگوترێت تاوەکو ئێرەو تەواو".
سەبارەت بە پەنابەرانی سووریاییش، ئەو بەرپرسەی CDU دەڵێت " ئەو کەسانەی مافی پاراستنی لاوەکییان پێدراوە و کاریان نییە و هاوکاری دارایی دەوڵەت (پارەی سۆشیال) وەردەگرن، دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵن".
Almanya makan ba shax leman, Almanya w Europa axlaqyan nya sharaf bwny nya lawe Qawmy LWTN.!
pislam basha?
Mn 23 Sala la almanya dazhim almanya u europa bo zhyan nia
Bas bo isha
Wak Robort azhi