یۆگا شێواندن لە کوردستان

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 16 лют 2024
  • ئازیزان ئەمە ئەم ٨ خاڵە سەرەکیەکەی یۆگان بە لقەکانیەوە.
    لە راستیدا هەر کەسێ بیەوێ بگات بە حەقیقەتی ئەم ژیانە، بگات بە عیشق، بە رووناک بوونە، بە خۆناسی بگات بە نوری خودا ئەبێ ئەم خالانە پەیرەو بکات ئەگەر نا خۆناسین مەحاڵە.
    ئەشتەنگا یۆگا
    هەشت هەنگاوەکانی یۆگا
    1. "یامە" وە پێنج بنەمایە ئەخلاقیەکان
    2. "نیامە" وە پێنج بنەماکانی لەخۆکۆلینەوەو خاوینی
    3. "ئاسەنە" جولەکانی جەستە
    4. "پرانایامە" کۆنترۆلی هەناسەو راهێنانەکانی
    5. "پراتیارا"کشانەوەی ٥ هەستەکان بۆ ژورەوە
    6. "دارانا" سەرنج دان
    7. "دیانا" تێرامان
    8. "سامادی" قولترین تێرامان وە کۆتایی یەکبوونە.
    1. "یامە"
    ئەهیمسە
    • کە رێز لە هەموو ژیان وە هەموو تاکێکی ژیان بگریت لە ڕێگای رەوشتێکی دوور لە توندوتیژی، نەرمی نواندن وە قەبوڵ کردنی هەموو جیاوازیەکانی ژیان وەک قەبوڵ کردنی ئاینەکان، رەنگپێستی، جاوازی روخسار، روانگەی سیاسی جیاواز، پلەوپایە کۆمەلایەتیەکان.
    بە پەیرەوکردنی نەرمی وە لێبوردن وزەی ئاشتی گەشە ئەکات لە ناخماندا وە لە دەوروبەرماندا.
    دور لە توندوتیژی مانای ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک توندوتیژی بەکار نەهێنیت بەرامبەر سروشت هیچ مرۆڤێک، هیچ ئاژەڵێک، نە بەرامبەر سروشت واتە درەختەکان وە کەس ئازار نەدەیت نە بە وشە، نە بە بیرکردنەوە وە نە بە کردار.
    براماچارییە
    ئەمە یان خۆ گرتنە لە هەموو کردارێکی سێکسی وەیا دورە پەرێزیە لە زیادە رەوی لە سێکس کردن. ئەمە مانی ئەوەیە کە سێکس زاڵ نەبێت بەسەر عەقڵدا وە بەردەوام بیرو هۆشت لای سەێکس بێت.
    زیادە رەوی لە قسەکردن، لە زۆر خواردن، زیادە رەوی لە هەموو شتێک.
    مەبەست لەم هەموو زیادە رەویانە ئەوەیە کە هەموو سەرنجێکت بخەیتە سەر ژورەوە واتە ناخی خۆت نەک ئەم هەموو زیادە رەویە کە واتلێ بکات کە ئاگات لە مەبەستکە نامێنێ.
    ئەپاریگەراها (قەناعەت)
    • کە ڕازی بیت واتە قەناعەتت هەبێ وە رەزیل نەبیت وە ئەبێ دوور بیت لە تەماح کاری.
    • کە هیچ پەیوەستبوونێکت نەبێ بە هیچ شتێکو کەسێکەوە.
    کە شت کۆنەکەیتەوە تەنها لەبەر خاتری ئەوەی هەتبێ، کە بەخشندە بیت وە دورە پەرێزبیت لە رەزیلی.
    رەزیل مەبە لە بەخشینی پارە، سەروەتو سامان، لە بەخشینی زانست، موسیقا، بەخشینی هەموو شتە جوانەکان.
    2. "نییامە"
    ڕێک کردنەوەی خۆمان، پەیوەندی کردن بەناخی خۆمانەوە وە چونە ژورەوە بۆ ناخی خۆمان.
    ساوچە (خاوێنی)
    • خاوێنی دەروە وەک جەستە جلوبەرگ، ددان، زمان ئیتر هەموو شوێنێکی جەستە.
    • خاوێنی ژورەوە، واتە لەناختا خاوێن بیت کە هەلسوکەوت بکەیت لەگەڵ هەموو بوونەوەرێک بە یەکسانی هەموو بوونەوەرێک بەیاکسانی سەیری بکەیت
    • خاوێنی لەبیروهۆش، لە زمان، لە فکر، لە کردار، لە بینین، لە بیستن، لە هەست.
    سانتوشە (رازی بوون)
    • کە رازی بیت بەوەی کە هەیە، کە سوپاس گوزاربیت نەک بە پێچەوانەوە نارازی بیت.
    سڤادیایە(خوێندنەوە)
    • خوێندنەوەی نوسراوەکانی یۆگای کۆن
    • گوتنەوەی مانترا وە رێورەسی روحانی.
    • خوێندنەوەی خودی خۆمان واتە لەخۆمان بکۆلینەوە کە کاروکاردانەوەمان چۆنە لەگەڵ دەوروپشتماندا.
    • کە مێشکێکی کراوەمان هەبێت واتە داخراو نەبین.
    ئیشڤاراپرانیدانە(پابەندنەبوون بە نەفسەوە واتە ئێگۆوە)
    • ئەمە مانای تەسلیم بوونە بە بوونەوە بە ژیانەوە، تەسلیم بوون بە بەرزترین ئاستی وزە کە ئەم بوونەیە.
    • ئێمە بەشێکین لەم ژیانە بۆیە پێویست ناکات نیگەران بین دەربارەی کێشەکان تەنها متمانەت هەبێ بە ژیان کە هەموو شتێ چارەسەر ئەکات وە پێویست بە نیگەرانی ناکات. متمانەت هەبێ بە وزەیێک کە هەموو شتێ بەرێوە ئەبات.
    8
    ساتیە
    • مانای راستگۆی لە بیرکردنەوەو کردار. واتە کە دایمە راستی بڵێیت لە وشە لە بیرکردنەوە وە لە کردار. نەکەیت بە درۆ کەسێ دڵخۆش کەیت ئەمش هەر درۆیە.
    ئاستێیە
    • ئەمە هەڵوێستێکە کە بە هیچ شێوەیەک دزی نەکەیت، نە بە کردار، نە بە بیرکردنەوە وە نە بە وشە. واتە نوسینی کەس نەدزیت، قسەی کەس نەدزیت، مالو سامانی کەس نەدزیت، وزە بردنیش هەر دزیە کە سەری کەسێ ئەبەیت بە قسەی بێ مانا، تۆ وزە لەم کەسە ئەبەیت. ئەستیغلال کردن هەر دزیە.
    . ئاسانە(جولەکان)
    • خاوێنکردنەوەی جەستە لە بنەمادا
    • کە جولە جەستەیەکان ئەنجام بدەیت
    • جولەکان کێشە جەستەیەکانت ناهێڵێ
    • جولەکان یارمەتیدەرەن بۆ عەقڵێکی خامۆش وە ئارام.
    • وە لە هەمان کات ئەم جولانە وا ئەکات کە نارڤ سیستەمی جەستە خاوێن بێتەوە لە هەموو گرفتێک وە هەموو ۆرگانەکانی جەستە خاوێن ئەکاتەوە.
    • جەستەیەکی رێکو پێکت پێ ئەبەخشی وە گورجو گۆل ئەبیت.
    4. پرانایامە(ڕاهێنانی هەناسە)
    • ئەم ڕاهێنانە کۆنترۆلی هەناسەیە کە کاریگەرە لەسەر (پرانا) واتە وزەی ژاین لە سەر جەستە.
    • پرانە وزەی ژیانە بۆیە ئەم راهێنانە ئێجگار گرینگە بۆ خاوێن کردنەوەی جەستەو هەستەکان.
    5. پراتیاهارە
    • گەرانەوەی هەستەکانت بۆ ژورەوە، واتە لە هەموو ٥ هەستەکەت رزگارت بێت وە بوونیان نامێنێ. لەم ئاستەدا واتە لە تێرامانەدا هیچی تر هەستەکان کۆنترۆلت ناکان.
    6. دارانا(ئاستێکی تێڕامان)
    • تەرکیز، ئامادەباشیێک بۆ تێرامانێکی قولتر
    7. دیانا(ئاستێکی تێڕامان)
    • تێڕامان بەلام زۆر زۆر زۆر قوڵتر
    8. سامادی( قولترین ئاستی تێرامان)
    • ئاستی روناک بونەوەی رەها،ئاگاهیێکی کۆتای رەها، بوون لە ئەم ساتەدا بێ کاتە بێ شوێنە وە بێ تۆیە.
    • ئەمە ئەم ئاستەیە کە هیچی تر ئاست نیە، کاتێک کە زهن هەموو تەرکیزێکی خستە سەر یەک شت ئەو کاتە هەموو بیرەکان ئەوەست، هەموو هەستەکان ئەوەستن وە بوونیان نامێنێ.
    • ئەمە بەرزترین ئاستی حەقیقەتە کە یۆگیێک پێی ئەگات.
    ئەمە توانەوەیە لە ناو نوری خودا

КОМЕНТАРІ •