ئه م شیکردنه وه ی جه نابتان له عه ره ب زیاتر پر به پیستی نه ته وه ی ئیمه ی کورده له عه ره ب زیاتر ،زور به داخه وه ، ئیمه ی کورد پیویستمان به بیری ناسیونالیزم، واته بیر نه ته وه یی راسته قینه هه یه ، دور له روه تواند ره ویه که ی ، سوپاس ماموستا
به خودا زورم بي سه ييره.. كاك فريد ن زور مقدرو خوشه ويستيم بوت هه يه اتمنى لك التوفيق وان الله يوفقك وتعيش بحيات السليمة وتعيش بالسلامة الصحية والعافية.. بويه بارانه وه كاتم احتمال نه يزانم به كوردي السليمانية.. ته مه نت دريز و له شت ساغ و هيوا دارم خودا زياتر سه ركه وتوو بيت
يه كه م جار كويم له به ريزت كرد ده رباره ي زيانت له ألمانيا كه جويت باره ي كري باصت داوه به لام كه ساني كوردي بيريان سه يير بووه احتمال زور بيرم نه بيت
دەستان خۆشبێ،هیوادارین کوردی ئیسلام ڕۆژێک وەئاگا بێ،
وا هەستەکەم وڵاتی خۆمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو ئەو عەقڵیەتە عەرەبیە هەنگاو ئەنێت کە عەرەب خۆی لێی ڕادەکات ، دەستی بەڕێزیشتان خۆشبێ بۆ ماندوبونتان چاوەڕوانی بابەتی زیاترین 🌺🌺
بێگومان ئەگەر بەرگیری نەکرێ دۆخەکە مەترسیدار دەبێ
Baxwa pyawy mamosta. Zor basuda am chanela
مامۆستا فەرەیدون تۆ هۆکار بووی رقت لە دلی من دەرهینا ❤❤❤❤ زۆۆۆر سوپاس
خۆشەویست
بەهیوام وەک خۆتان بژین نەک لەپێناو پەرچەکردار و ڕقی ئەوانیتردا ، بەمجۆرە بۆخۆتان ناژین بەڵکو دەرەوەی خۆتان ڕاکە ڕاکتان پێ دەکات .
دەست خۆش ئەم زانیاریە زۆر بەسودە بۆ كۆمەڵاگایەك كە زۆر بێ ئاگایە و كۆپی كراوە. بەڕێز. سەردەمی محەمەد یش ئەوانەی لە دەوری بون عارەب. نەبو وەك یحیای كلبی و سلمان فراسی و خەدیجەو وەرقی كوڕی نۆڤڵ. بوون تا نوسراو زۆرڤهەیە خودی محەمەد عەربە نەبوە . سریانیبوە
وتەکەی ڤۆڵتێر بەم شێوەیە دا ئەڕێژمەوە بۆ ئەوەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەم فەزا نابوتە بێتە دەرەوە پێویستە دواهەمین بلۆکی مزگەوتەکان لەسەری دواهەمین پیاوی ئاینیدا بشکێنرێت و هەمویان بخرێنە نەخۆشخانەی دەروونی و دوبارە ڕابهێنرێنەوە لەگەڵ ژیانی ئاسایی خەڵک ئنجا بخرێنەوە ناو کۆمەڵگە
ڕێز و حورمەتم بۆ مامۆستای خۆشەویست و ڕاست بێژ❤
خۆشەویست
دەمەوێ سەرچاوە و خاوەنی ئەم ووتەیەت بۆ ڕاست بکەمەوە هەر چەندە من ئاماژەم پێداوە لەمحازەڕەیەکدا بەڵام لەوە دەچێ بەڕێزت نەتبینیبێ ، ئەم ووتەیە دەڵێت :
ملی پاشاکانتان بەڕیخۆڵەی دوایین پیاوی ئایینی هەڵواسن .
ئەم ووتەیە هی فەیلەسوف و قەشەی فەڕەنسی ( ژان مسلیە ) یە کە ئەو داینەمۆی تەنانەت شۆڕشی فەرەنسیش بووە بەڵام بیرۆکەکانی لەلایەن ڤۆلتێر و هولباخ و بەشێکیشی لای ڕۆسۆ دزراوە ، تەنانەت یەکەم کەسێکە لەمێژووی ئەوڕوپا پێش مارکس بیری سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم دەوروژێنێت .
ئەمە هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان ..
سەبارەت بەدیدەکانتان بەجۆرێک هاوڕام کە پێویستە شتەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دونیا نەبێتە پەرستگا و ژیانیش بەدەستنوێژەوە فەڕزنەکرێت بەسەر مرۆڤەکاندا .
ڕێزی زۆر
@@faraidwnhirane دەست خۆش ئوستاز نەمزانیبوو بەڕاستی وتەی ئەوە سوپاس❤️
ماندوو نەبی و دەستت خۆشبێ💖💖 زۆر ڕاستە، هەر ئەم پێناسەیەشە ڕەنگی داوەتەوە لە دینەکەیان.
لەدیدگام بۆ گرفتی ڕۆژهەڵاتناسی بەبەڵگە ڕوونی دەکەمەوە کە ئایینێک لەهزری عەرەبدا لەگۆڕێدانیە .
دەست خۆش مامۆستا، زۆر سوپاس بۆ ماندوبوونت، ھیوای لەشساغی و تەمەندرێژیت بۆ ئەخوازم
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد
سوپاس پیاوی پێگەرد ❤️
بەقوربانی ئەو چاوەنەت بم مامۆستا گیان
دەستەکانت ماچ ئەکەم
هەر بمێنی
هیوادارم هەمیشە تەندروست باشبیت
💙🌸🌹
سوپاس کەهەن گەنجی جوانم
بەڕاستی بابەتەکانت جێ سەرنجە یاخوا هەر بمێنی بۆمان ...🌻🦋
Wak hamisha swd baxsh. Mn pewistm ba bardawami toya❤swpas bo to
دەست و دەمت خۆش ئوستاز ی جوانبیر یەك دونیا ڕێز و حورمەتم لۆتو 🌹🌹🌹
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد
دەست خۆش.
دەست خۆش زۆر سوپاس
ڕێزدارن
دەک نەناڵی مامۆستا گیان،بەڕاستی زۆر جوان شیتەڵ کردۆتەووە .
ڕێزدارن خۆشەویست
چەپکێ گوڵ
زۆرسوپاس ئوستاز ی ازیزی
دەست خۆش
Destekant xoş bê ,rêz û silav
سوپاس پایەدار
💚💚💚💚💚
بەڕاستی تۆ مامۆستاییت چونکە فێرمان دەکەی کەچی دروستە چی ساختەیە❤
لەتۆوە فێربووم کەناسیۆنالیزمیش چیە ❤❤❤❤❤❤
سوپاست دەکەم فەیلەسوفی نوری خودا
سەرسامی بابەتەکانتم مامۆستا و فەیلەسووفی کورد
خۆشەویستن ئەزیزم
@@faraidwnhirane ئێوە فەیلەسووفی سەدەی 20 ەمی کوردن هیوادارم سەنگی خۆتان بپارێزن سەرکەوتووبن
@@atsuyatakashi4832
خۆشەویست
ئەوەی مرۆڤ بەسەما دەخات ( سێکس و پارە و دەسەڵاتە ) منیش لەبنەڕەتا دژی ئەمانەم .
سوپاس بۆ ڕێنماییەکەتان بیرم ناچێت
@@faraidwnhirane بەڵام مامۆستای بەڕێز ئەو شێ شتە یەکێکە لە گرنترین شتەکانی ژیان بۆ مرۆڤ. مرۆڤ بێ سێکس و پارە ناتوانێ بژی. وە مرۆڤ ئەتوانێ ئەو شێ شتە بە ئاڕاستەیەکی خێر بەرێ.ئەشتوانێ بەرەو شەڕی بەرێ
@@velenmelen ئەو سێ شتە مرۆڤ دەستەمۆو بەکۆیلە دەکەن کۆیلایەتی مۆدێرنە هەمووی لەسەر ئەو سێ بنچینەیە دامەزراوە ،لەجیاتی ئەوە دەبێ حەزی ڕێکخستن بچێنرێ لەجیاتی حەزە بێسوودەکان
چ گەوهەرێکی ئوستاز، رەبی قەلبت ساغ بی و خوا بۆ ئێمەت بهێڵێت ان شاءالله 🌸❤️
هەردوو چاوی منن
پڕ بە دڵ سوپاست دەکەم مامۆستای گەورە بۆ ئەم بابەتە جوانانەت
سوپاس پایەدار
هەر بمێنێ مامۆستا❣️❣️❣️❣️
سوپاس و ڕێز پایەدار
ده ستخؤش بابه تيگی گرنگ بوو 🌹🌹🌹
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد
Das xosh
💟💟💟💟💟💟
دەست خۆش کاک فەرەیدون بۆ ماندو بونت
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد
زۆر سوپاس بۆ ماندوو بوونت
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد
دەست خۆش مامۆستا
سوپاس بۆ لوتفی بەرزتان
ده سته كانت خوش ماموستا باشت ناسيون پر به پیستیش شیی ده که یته وه ،هه زاران سلاویش له گیانی ابن خلدون .
بەڕێزن سوپاس
هەر بژیت مامۆستای زێدە ئازیز، خۆشحاڵم لەدوای ماوەیەکی زۆر گەڕامەوە بۆ سەیری ڤیدیۆ بەسودەکانت. ئێوە کەسێکی ماندو و سودبەخشن، بەهیوای ئەوەی کەسانی وەکو ئێوە نمونەیان زۆربێت.
خۆشەویستن
هیوادارم سوودێکتان پێبگەیەنم پایەدار
❤❤❤
دەم خۆش کاک فەرەیدون
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد
دەست خۆش مامۆستای ڕێزدار، بە هیوای داهاتوو زیاتر سەرنج بدەیتە چۆن ؟ ڕزگار بوونمان لە دەست عەقڵی کوردی و عەرەبیش کە لە ژێر پیرۆزی دیندا گرێیان دەدەن بە یەکەوە بۆ بە
سیاسەتکردن بۆ بە کار هێنانی کورد بۆ بەرژەوەندییەکانی تورک عەرەب و فارس، بێجگە کورد خۆی. 👍🤝🌹
تەمەن باقی بێت زۆر قسەی نەبیستراو دەبیستن و چارەسەرەکەشی دەدەم پایەدار
ههههههههه
دەوارنشینێک چوزانێت ئوکسجین چیە؟
بمبوورە استاذ گیان
دەستەکانت خۆشبێ برای من
بەخوا جوان شلۆڤەتکردەوە
هەر هەبی استاذی مەزن
تاجی سەرن
ئه م شیکردنه وه ی جه نابتان له عه ره ب زیاتر پر به پیستی نه ته وه ی ئیمه ی کورده له عه ره ب زیاتر ،زور به داخه وه ، ئیمه ی کورد پیویستمان به بیری ناسیونالیزم، واته بیر نه ته وه یی راسته قینه هه یه ، دور له روه تواند ره ویه که ی ، سوپاس ماموستا
خۆشەویستن خاوەنشکۆ
هه ربزي كاك فه ريدون ده ست خؤش 💐💐💐
سوپاس بۆ شیکردنەوە بە سودەکانت کاک فەرەیدون 🌺🌺🙏🙏
❤️🌷
❤️
تەنانەت خوای گەورەش لە سوڕەتی التوبە ژمارە 97 عەڕەب دەناسێنێت لە کفر و دووڕوویی (الْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنزَلَ اللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ). واتا عەڕەبەکان لە چاو خەڵکی خاوەن شارستانیەت کفر و دووڕوییان زۆر خراپترە.
دەستخۆش مامۆستای بەڕێز.
بێگومان ڕاستە
جارێ خۆت وەلائەتت بۆ کافرو موشریک هەیە مونافیق ئەو وێنەیە لاببە لەسەر پڕۆفایلت ئینجا قسە بکە
⚘️💜🙏
به خودا زورم بي سه ييره.. كاك فريد ن زور مقدرو خوشه ويستيم بوت هه يه اتمنى لك التوفيق وان الله يوفقك وتعيش بحيات السليمة وتعيش بالسلامة الصحية والعافية.. بويه بارانه وه كاتم احتمال نه يزانم به كوردي السليمانية.. ته مه نت دريز و له شت ساغ و هيوا دارم خودا زياتر سه ركه وتوو بيت
عزیزي ..
يمكنك التعبير عن مشاعرك بالطريقة التي تريدها
دەستخۆش لەخێڵدا بیرکردنەوە ڕێگە پێنەدراوە دوای هاتنی محمدی ڕێزدار کەمێک گۆڕانکاری لەجەوهەری بیرکرنەوەیان ڕویدابەڵام نەبووە هۆی بەرەوپێشچونیان لەدەوارنشیندا بیرکرنەوەوئەقڵ جامدە
هەڵتەکاندنی باشی بۆ دەکەم لەدەرفەتێکدا ڕوونی دەکەمەوە کە ئەوەی هەیە ئایینە یان شتگەلێکی ترە !
ده م خؤش مامؤستاي به رئز سپاس بؤ بونت حه يفيش بؤ كه مي نمونه ي وه ك جه نابت له ديدو تئروانيني بؤژيان
ھیوام وایە ڕۆژێک شیکردنەوە بۆ کتێبی the biggest secret by david acke کە بە کوردیش ھەیە بە ناوی شاڕاز.
خۆشەویست
کتێبەکانی دیڤد نایك بخوێنەوە بەڵام مەکەوە ژێر کاریگەری دیدەکانی ، چونکە بەگشتی خەیاڵ بڵاوێکە و لەپەنای ئەم فانتازیا فیکریەدا بژێوی دەست دەکەوێت نەک زیاتر .
دەستەکانت خۆشبێت بەهیوای بەردەوامیت. بەس ئەگەر کورد بەم شێوە بەردەوامبێت ڕۆژگارێکی ترسناک دێتە پێشمان.
بێگومان وایە
ئەو ئەگەر بۆی بکرێ و یاخود بۆی بلوێ ، وەک دەڵێن ، لەبەرخاتری دارێک دارستانێک مەسووتێنە .❤
خوزكه م شيعره جوانه كاني الرباعيات عومرخييام😊
بلاوت بكاوته وه
بلاوي بكه ره وه
بڵاوم کردۆتەوە خۆشەویست
کاك فەرەیدون سڵاو، بە گشتی هاوڕای بۆچوونەکانی ئیبن خەلدوون و جەنابیشتم بەڵام بە بڕوای من پێشکەوتنی (ئابووری و کرانەوەی شارەکان و هتد) ووڵاتانی قەتەر و ئیمارات ئەوەندەی پەیوەندی بە ڕۆڵی ئەمریکا و ڕۆژئاواوە هەیە ئەوەندە پەیوەندی بە خودی پێشکەوتنێکی تەجروبەکراوی هەنگاو بە هەنگاوانەی خەڵکی عەرەبی قەتەر و ئیماراتەوە نییە بەڵام دەستیان خۆش بێت لانیکەم هوتاف و دژایەتی ئەمریکا و ڕۆژئاوا ناکەن لەو ڕووەوە دەکرێت بڵێین عەقڵانیەتێكیان هەیە (ڕەنگە خۆشت ئەو ڕاستیە بزانی کە دیدی ڕۆژئاواییەکان بۆ خەڵکانی عەرەب ئەوەیە کە ئەوانە خەڵکانێکی دەوڵەمەندی دواکەتوون مەبەستم دواکەتووی فکر و ڕۆشەنبیریە) دەمەوێت بۆچوونی جەنابتان بزانم لەو بارەیەوە!
دوای ئەوە ئایا ئەگەر خەڵکی عەرەب سەردەمێك لە سەردەمەکان لەو پێناسە و وەسفەی ئیبن خەلدون دەرچوون و بوون بە خەڵکانێکی پێشکەوتووی جیهان ئایا ئەو کات بۆچوونەکانی ئیبن خەلدوون چۆن لێکدەدرێنەوە؟ دەمەوێت بڵێم ئایا لۆجیکانەیە کە کەسێك وەسفی میللەتێك بکات بە شێوەیەك کە ڕەنگە گۆڕانکاری لەو میللەتە ڕووبدات لە سەردەمێك لە سەردەمەکان بە هەر هۆیەك بێت؟ یاخود دەکرێت بڵێین ئین خەلدوون ئەوە بۆیە دەکات تا خەڵکی عەرەب پێچەوانەی بۆچوونەکانی ئەو بکەن و پێشبکەون یان لانیکەم دەردەکەیان بۆ دیاری بکات تا چارەسەری بکەن؟
خاوەنشکۆی خۆشەویست
دیدی من هاوبەشە لەگەڵ بەڕێزتان بەڵام بەهەندێک جیاوازیەوە ، سەرەتا بۆ پرسی ووڵاتانی خەلیج هاوڕاتم کە بەهۆی ڕۆژئاوا هەنگاویان ناوە بەڵام بیرمان نەچێت پڕۆسەی گەشەکردنیان هەنگاو بەهەنگاوی ئەزموونکراوبووە نەک قارچکێکی هەڵتۆقیوی دوای هەورەتریشقەی ڕۆژئاوا بووبن ، بۆیە ئەگەر سەیربکەین میری قەتەر کودەتای سپی کرد بەسەر هەنگاوە ساردەکانی باوکی و بەشێوەیەکی ڕوون دیارە کە نەک پێویستی بەڕۆژئاوا نەماوە بەڵکو یاری بەهەموو زلهێزەکانی ناوچەکە و تەنانەت ئەمریکاش دەکات ، لەلایەک هاوکاری گروپە توندڕۆکان دەکا و لەلاکەی تر سەربازگەی ئەمریکا دێنێتە سەر خاکەکەی ، لەلایەک بازرگانی و دەعمی ئێران دەکات لەلاکەی تر سەربازو فڕۆکەی تورکی دێنێتەسەر خاکەکەی ، بۆ ئیماڕاتیش هەمان شتە ئەگەر بڕوانین ئێستاکە ڕۆژئاوا کاری بەم ووڵاتەیە نەک پێچەوانەکەی بێت ، چونکە پرسی نەوت و سامانی سروشتی خەریکە تەواو فەرامۆش دەکات و بۆتە ناوەندێکی بازرگانی جیهانی بەهۆی عەقڵێکی کارامەیی ال روشد هەنگاو بەهەنگاو پێشکەوتوون و ئیتر ناگەڕێنەوە دواوە ، پێشکەوتنیان بەجۆرێکە تەنانەت ژاپۆن نەک ڕۆژئاواییەکان هێشتا بە بەکارهێنانی ئەم تەکنۆلۆژیایەی ئەوان نەگەیشتون بەنمونەی فریاگوزاری خێرا و تەنانەت هێڵی گواستنەوەی ناوشاریان ، ئەمە دیوێکی وەڵامی سەرنجەکەتان ، سەبارەت بەدیدەکانی ئیبن خەلدون من لەمحازەڕەکەشدا ئاماژەم پێداوە کە پەتاکانیان بۆ دیاری دەکات نەک بڵێت ئەمە سروشتێکی نەگۆڕ و جێگیرە ، بۆیە دڵنیام ئایندەی چەند ساڵی داهاتوو بۆ ناوچەی خلیج و هەندێک ووڵاتی تری عەرەبی باکوری ئەفریقایە ، ئەگەر سەیری یاسای باری کەسێتی ئیمارات بکەیت لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆت دەردەکەوێت کە تەواو داماڵدراوە لەپەتای عڕوبەیی و فیقهی بەناو ئیسلامی کە یاساکانی بەجۆرێکن تەواو پێچەوانەی 1400 ساڵەی ڕابردووی ئایینەکەن ، سعودیەش لەڕێگەی گەنجە شازادەکەیانەوە محمد سەلمان خەریکە هەمان هەنگاو دەنێت و پێم وایە ئەو خێراتر پێش دەکەوێت چونکە بوێری زۆری هەیە و لەیەکەم هەنگاویدا نیوەی فیقهـ و حوکمی عڕوبەیی لەژێر ناوی ئایینی داماڵی و تەنانەت کۆنگرەی بۆ فەلسەفە ڕێکخست و هەموو دیدەکانی نێو دیداری ئەم کۆنگرەییەی خستە بواری جێ بەجێ کردنەوەوە لەوانە ئازادی ژن و چەفیە لادان و بەشداری کردنی ژن لەهێزی ناوخۆ و سەربازی و هەروەها قەدەغەکردنی بیری توندڕۆیی و فتوادان و هوتاف گوتنەوە بەناوی ئایینەوە ، ئەمە جگەلەوەی شارێکی ژینگەیی مۆدێرنی بێ نمونە لەسەر دەریای سوور دادەمەزرێنێ و پڕۆژەی بازرگانی فراوانتریشی هەیە کە جیهان شۆک دەکات لەئاییندەیەکی نزیک .
ڕێزو چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane زۆر سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت، ئەوەی من لێ ی تێدەگەم عەرەب دەوڵەمەندیەکەی عەقڵی پێ دەدات (تەبعەن عەقڵێکی سناعی دەستکرد) نەك عەقڵی خودی خۆیان دەوڵەمەندی پێ بدات.
ماندووم کردیت ئوستاز دووبارە دەستت خۆش بێت.
شیراتونی هه ولیریش له گه ل به نداوی بیخمه به و شیوه درندانه تالان کرا 😢
هیچیان نەهێشت تەنانەت تەلی کارەبا و شیشی باڵەخانەکانیش
بەهیوای بەردەوامیت جیگەی شانازی کە کوردیش بیرمەندو فەیلەسوفیکی وەک تۆی هەیە .بابەتەکانت زۆر خزمەت ئەکەن دڵنیام ماندو بونەکانت بە فیرۆ ناچێت
هیوادارم ماندو نە بیت و هەربژیت ئوستاز
مروفایه تی کورد (کوردایه تيه ) که واته کورد بونه ، شه هید ئازاد مصطفی ،ره وانی پاکت شاد 😢
تۆش پەتای عەقڵی نا ڕۆشنی هاوڕێ گیان
پایەدار
ئەگەر عەقڵ ڕۆشنی لای بەڕێزت لێدانی سەنگەرگیری بێت لای من ئەمە خووداریەکی خوودونبووییە .
بەرێز کاک فەرەیدوون بابەتێکی زۆر گرنگم لا درووست بووە مەگەر بەرێزت بتوانی وەلام بدەیتەوە ، من بە حوکمی ئەوەی ماوەیەکی زۆر ئیسلامی بووم کتێبێکی زۆری ژیانی محمد خوێندووەتەوە، پرسیارەکەم ئەوەیە بۆچی ٤٠ ساڵی تەمەنی محمد نادیارە ھیچی لە سەرنازانین زۆر بە کورتی بە سەریدا تێپەر بوونە ؟معقول نیە چل ساڵی پر لە چالاکی و گەرانی بە دونیادا بە ھۆی بازرگانیەوە ئاشنابوونی بە نەتەوەکانی تر و ئاینەکانی تر وونە.؟
خۆشەویست
نەک مێژوویی ڕابردوو تەنانەت ناوەڕۆکی ووتاری هەینی دیارنیە و کەسیش ناچێت بەلایەوە ، ئەم پرسە ئاڵۆزە و فەقیهەکان توانیویانە دایپۆشن بەجۆرێک پرسیاری جددیان لەموسڵمان وەرگرتۆتەوە لەژێر ناوی زەعیف بوونی ئیمانیان !
@@faraidwnhirane سوپاس بۆ کاتت بۆ وەلامەکەت بەلام دەکرێت بە وتارێک وەلامی پرسیارەکەم بدەیتەوە ھۆکاری نەزانینی ٤٠ ساڵی محمد چیە ، بەراستی گرنگە تۆ یەکەم کەس بیت قسەت لە سەر ئەم بابەتە ھەبێت، ھەزاربارە سوپاس ھەموو شەوێک لە کارەکەم چەندیت کاژێر گوێ لە وتارەکانت دەگرم بەراستی سودی گەورەم بینی بەراستی تێروانینمت بۆ زۆر شت فراوان کرد ، سوپاس دونیایەک خۆشەویستیم بۆت
@@amazingshortvideo1571سةرةتا له مةلا بپرسه
سڵاوی پشتیوان عیزه دینی ڕۆژنامه نووس له گه رمیانه وه بۆکاک فه ره یدونی بیرمه ندسه رسامی بابه ته کانتم چوونکه ده ست ئه وبابه تانه ئه به یت که ده ست بۆنه براون وه زۆرزانیاری گرنگ ونه بیستراووپێشکه ش به بینه ره کانت ئه که یت که ئه وان نایزانن ئه وه ش زیره کی تۆی شیکه ره وه ی بابه ته کانته وه ئه وه ی زیاترپێت سه رسامم وپێت ئه ڵێم بیرمه ندئه وه یه که خاوه نی فکری کوردی په تی خۆتی هیوام سه رکه وتن وته مه ن درێژیته
ئوستاز فەرەیدون بە تەنها موسوعەیەكە بۆ خۆی ” پیاوێكی لە خۆبردو و خۆنەویستە و هەموو هەوڵ و كۆششی بۆ تێگەیاندن. و پێگەیاندنی تاكێكی كوردی هۆشیار ە كە مێشكی خەسێندراوە ” ئەوەی ئەو دەیڵێت بە دەگمەن نەبێت لە پێش ئەو نەگوتراوە و خاوەن تێڕوانینی خۆیەتی و جیاوازتر پەی بە گرفتەكان دەبات و چارەسەرەكەیشی دەدات هەر ئەوەشە لە ئەوانی تری جیا دەكاتەوە ❤
زۆر سوپاس پایەبڵنـــــد بۆ دید و ڕوانینتان ، بەشبەحاڵی خۆم هەمیشە هانی هەمووانم داوە کە خاوەنی خۆیان بن بۆ ئەمەش سەرەتا خۆم ڕێچکەشکێنیم کردووە و ڕێگای خۆمم هەیە بۆ هەموو ئەو پرسانەی کە وابەستەن بەفەلسەفەی ژیانکردن و مرۆڤ و کۆمەڵگاوە ، ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای ئەوانیتر ونبوونی خۆتە و تۆ نیت کەدەڕۆیت بەڵکو لەوەستاوێک زیاترنیت بەڵام لەناو وەهمی ڕۆیشتندایت ، بۆیە هەموو هەوڵێکم ڕادەستکردنەوەی تاکی کوردە بەخۆی و ڕزگارکردنیەتی لەچیڕۆکی چیڕۆکخوانەکانی پیرۆزی و ئایدۆلۆژیا و پرسە بەناو نەتەوەییەکانمان .
کاک سامان قسەیەکم نیە لەسەر سپیەتی پێناسەە و تێگەیشتنەکانی بەرزیەتی ڕوحی بەڕێزتان .
دونیایەک ڕێز
@@faraidwnhirane 🌹🌹🌹
سوپاس🙏🤍
يه كه م جار كويم له به ريزت كرد ده رباره ي زيانت له ألمانيا كه جويت باره ي كري باصت داوه به لام كه ساني كوردي بيريان سه يير بووه احتمال زور بيرم نه بيت
سوپاس کە هەییت، سڵاو و ڕێزی بێ پایانم بۆ تۆ کاک فەریدون. لەم ئەڵمانیایە مرۆڤ کاتی زۆر کەمە، دووبارە سوپاس کە خزمەت دەکەیت و ئەو کاتەی خۆت دەبەخشیت بە ئێمە ، بە باس کردن و شیکردنەوەی دروست بۆ کۆمەڵێک بابەت.
خۆشەویستن پایەبڵند
هەزاران سڵاو ئوستازی مەزن ، ناسینی تۆ سەرمایەیەکی گەورەبوو ، هەربمێنیت بۆمان
قسەکردن فەقیرە هەمووان لە هەقێ دێن عەمەل گرنگە فکری دیموکراسی و علمانیەت و نەتەوە پەرستی ئەوە ئەوروپایە دەبیین چی لێشنبووە بۆ گوێگرانتیش فێربن تەنها دەست خۆشی مەکەن رەخنە بگرن اسلامی بوو یان علمانی
پایەدار
بەڕێزت بەرپرسی لەخۆت نەک کەسی تر ، بۆیە پێویست بەووتنەوەی وانەی فێرکاری ناکات چونکە ئەوەی نوسیوتە جگە لەڕستەسازیەکی شمولی شتێکی تیانیە .
بؤ نةتةوة پةرستى باسى ئةوروپا ئةكةى ؟😃هيچ كةس بةقةى عارةب نةتةوة پةرست نيه و خةريكى عروبيه نةبون ئيستاش كه ٢٠٢٣ يه كورد شةرمةكا جلى كوردى لةبةركا عارةب پارةى هةموو حةج و عومره ى مالى خوا ئةدات به كريستيانؤ و نيماره خويرى و ياريزانى ئةوروپا بؤ ئةوةى عارةب بناسينئ و دشداشة بكاته بةر كريستيانؤ و كورةكةى كريستيانؤ 😂كوردى كةر وا ئةزانئ عارةب جيگرى پيغةمبةرو ئيسلامه وا ئاوسةبن بةباسكردنى حةيوانى و درندةى عارةب؟ وا ئةزانى بؤ ئيسلام تئ ئةكؤشن؟🤔تؤ له عارةب كةرترى ئةگةر وا بيركةيتةوة 😁عارةب بورج ئةباته ئاسمان به هاوكارى كافران بؤ ئةوةى وابكا بيانى و روتوقوت و كافر و تينس و ياري له دةولةت و بيابانى عارةب بكاو عارةب موهيم بكا و بناسينئ نةك ئيسلام 😃تؤ كورديكى كةرى موسلمانيكى كةرى وا ئةزانى عارةب ميواندارى مؤنديالى كرد و عابايةى عارةبى داوة بان شان ميسيه لةپيناو ئيسلام و دينى خوا سةربخةن؟😃يان بؤ عروبية بو ؟ و ماوةيةكى تر ئةبيته خاوةن ئةتؤم بة هاوكارى ئةمريكا بؤى سعوديا و عارةب دان ئةنين به ئيسرايل😃 عارةب وةحشيه پئ پةتيه شمشير بةدةسته بةس كوشتن ئةزانن و ئيستاش خاكى كورديان داگيركردوه و تعريبي ناوچةى كورديان كردوه برؤ سةيرى كؤمينت و بيروباوةرى عارةبى سورى و هةموو عارةبى جيهان له سةر كورد و شةرى سوريا!!! هةموى دوعا بؤ عروبيةت ئةكا ئةلئ كوردةكان ئةيانةوئ خاكى عارةب ببةن😃هةى لةوة تا خاوةن مال دزى گرت دز خاوةن مالى گرت
كاك سورين عارةب كارگةى بةرهةمهينانى رةقاصةية له ژير خيمةش و صةحراشا بايانداوه
بێگومان ڕاستە عەرەب جاهل بوون بەڵام دوای گۆڕراون بەهۆی ئیسلامەوە هەر لەبەرئەوەش قرئان بە زمانی عەرەبی هاتووەتە خوار
محمد کەسێکی زیرەک بووە زۆربەی ولاتان گەراوە بە ھۆی بازرگانیەوە شارەزای زۆر باشی زۆربەی ئاینەکان بووە ، ھەر بۆیە کاتێک ئاینەکە دروست دەکات زۆر زیرەکانە و شارەزایانە بەپێی عەقڵی عەرەب و بۆ عەرەب دروستی دەکات، دوو شت لە عەقلی عەرەبی زۆر بە زەقی ھەستی پێ دەکەیت ئەویش سیکس و پارە و تاڵانیە ، ببینن محمد چەند زیرەکانە ئەم دووبابەتەی گەورەکردووەتەوە لەم دونیا ٤ ژن و بێ سنور کۆیلەی سکس و تالانی و ھێرش بۆ سەر ولاتان بەناوی فتوحاتەوە، بەھەشتەکەشی بە شێوەیەک دروستکردووە کە بەس سیکسکردنە و ھیچی تر، ھەزار بارە دەست خۆش کاک فەرەیدون ماندوو نەبیت
وابزانم تۆ و خاوەنی ئەم پۆستە لایەنگری ئازادی و دیموکراسی و ئازادی ژنن، بۆیە من پرسیار دەکەم، کاتێک ئەو وڵاتانەی کە دیموکراسین و ڕێگەیان داوە بە کاری لەشفرۆشی و هەروەها یانەی شەوانە، ئایە ئەمە شیاوە؟
پیاوێک چوار ژن بکاتە هاوسەری بەو مەرجەی لایەنی جەستەیی تەواو بێت و لایەنی ماددی باشبێت، یان کەسێک بچێت لەگەڵ چوار لەشفرۆش سێکس بکات لە دەرەوەی هاوسەرگیری، کامەیان لای تۆ باشترە؟
دەست خۆش
سوپاس پایەدار