دەروازەی ڕۆژئاواناسـی ( 1 ) / هۆکاری دەروون باڵایی تاکی ڕۆژئاوایی چیە ؟

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 вер 2024

КОМЕНТАРІ • 133

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 8 місяців тому +4

    بەداخەوە ئیمەش هەرخەرێکی قا ل وقێلین ئەوەندەی خەریکی شکانەوەی خومانێن نێوئەوەندەبەدوای زانست وزانیاری نێن❤احمدحسن❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      ئەفسانە پەرستی بکوژی ئێمەیە

  • @Brandon12-M
    @Brandon12-M 5 днів тому

    سوپاس بۆ ئەم ڤیدیۆ بە سوودە ئوستاز گیان بەڵام بۆ بابەتی دژایەتی و ڕەخنەگرتن هەموو سەردەمێک و لە هەمووشوێنێک هەبووە تەنانەت کەسایەتییە مەزنەکانیشیان دژاییەتیان کراوە بەڵام ئەوان گوێیان لێنەگرتووە و سەرکەوتن بەڵام لە لای ئێمە زیاتر ئێمە پابەندین بە قسەی خەڵک و کۆمەڵگا بۆیە جیاوازییە جەوهەرییەکە لێرەیە!

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 дні тому +1

      تاجی سەر
      دونیایەک حورمەت و موحیبەت بۆ شکۆمەندیتان
      بەهادارن

  • @khakgull-or3kd
    @khakgull-or3kd 8 місяців тому +6

    بەڕاستی جێگای شانازیت بۆ هەموومان چ ئەوانەی لەقوڵایی هەوڵەکانت تێناگەن چ ئەوانەی نەخۆشن و چاویان پێت هەڵنایە چ ئەوانەی کەخۆشیان دەوێی و لەهەموو بۆچونەکانت تێدەگەن
    مەزنە مرۆڤی ئێمە سوپاس بۆ هەبونت❤❤❤❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @Warzer615
    @Warzer615 8 місяців тому +2

    مامۆستا گیان سڵاوت لێبێ ـ دوور لە باسەکەشە ببوورە بەلام پرچت سپی بووە و ماندوو دیاری،تکایە ئاگاو لە تەندرووستی و بێت.ئازاری نیشتیمان پیری کردی -تۆ و ئێمە لە جیاتی ئەوانەشی هەستی بەرپرسیارییەتییان نییە ئازار ئەچێژین و لە جێی ئەوانیش خەجاڵەت ئەبین، بەهەرحاڵ ئارامبیت🖤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +3

      خۆشەویست
      تەمەن کەس ناناسێت ، سوپاس بۆ دڵسۆزیتان

  • @berwnyassin6374
    @berwnyassin6374 8 місяців тому +4

    کورد ئەڵێت ئەقڵ بە گەورەیی و بچوکی نیە، هەروەها ئەیشڵێت زۆر و بۆر.
    دەستەکانت خۆش بێت کاک فەرەیدونی ئازیز، هەردەم ماندو نەبیت.
    ڕۆژهەڵات دوجار لە دو کاتی مێژویی ڕۆژئاوای خستە سەر ڕێچکەی گەشانەوە.
    یەکەم سەردەمی هەخامەنشی کە هێلینیەکان چی زانین و زانستی ڕۆژهەڵاتیان برد و شارستانی هێلینی و دواتریش ڕۆمانی دامەزراند.
    دوەم سەردەمی خەلافەت کە یاریدەدەری گەشانەوەی ڕۆژئاوای ئێستایە.
    کەچی ئێستایش ڕۆژهەڵات بە گەوج و بێئەقڵ و تێکدەر ئەزانن.
    خۆ ناڵێم ئازایەتی خۆیانی تێدا نیە، نەخێر ئەوە ژیریەتی خۆیانبوو کە وەها سودیان لە رۆژهەڵات بینی و ئێمەیش گەوجێتی خۆمانبو لەدەستمان چوو.
    بەڕاستی من زۆر دڵخۆش بوم بەم بابەتی ڕۆژئاواناسی کە دەستپێشخەریتان فەرمو.
    من هەستەکەم کورد جۆرێک لە ئازایەتی تێدایە، کاک عیرفانیش ئەیوت بۆچی ئێمە ڕۆژئاواناسیمان نەبێت، بەمە فرە دڵخۆشم.
    لە سەردەمی هەخامەنشی ئێمە نوێنەری بەشی زۆری ڕۆژهەڵات بوین لای ڕۆژئاواییەکان.
    لەسەردەمی ساسانی و ئەیوبیش ئێمە نوێنەری بەشی زۆری ڕۆژهەڵاتمان کرد لە جەنگی و ڕوبەڕوبونەوەی ڕۆژئاوا، ئێستایش فرە دڵمخۆشە لەجێی تەواوی ڕۆژهەڵات داوای بناغەدانانی ڕۆژئاواناسی ئەکەین و قسەی دەرهەقیان ئەکەین، ناسینیشی بۆئەوە نیە خێرا پەلاماریان بدەین و داگیریان بکەین خۆ تەنها ئەمە شەرت نیە، بەڵکو کە شتێکت ناسی ئەزانین چلۆن مامەڵەی لەگەڵیان بکەین و چۆن بەرامبەری چواردەورمان بیانکەینە وەسیلەی بەرزبونەوەمان، بێ گومانیش ئەم ڕۆژئاواناسیە زۆر زۆر کاریگەرتر ئەبێت لە ڕۆژهەڵاتناسی ئەوان چونکە ئێمە بناغەکەی بیرمەند و فەیلەسوفێک دایناوە.
    هەر بمێنن و سپاس بۆ بونتان، ماندوو نەبن.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +4

      خۆشەویست
      کردنەوەی ئەم دەروازەیە شانازیەکی گەورەی مێژووییە بۆ تاک بەتاکی نەتەوەکەم ، من دەزانم زۆرنین ئەوانەی دەرک بەقورسایی و گەورەیی ئەم باسە دەکەن بەڵام هەوڵی من بەنەوەکانی داهاتوومانە تاکو برینەکان تیمار و هەڵەکان ڕاست بکەنەوە ، ڕێزی زۆر بۆ شکۆمەندیتان

    • @berwnyassin6374
      @berwnyassin6374 8 місяців тому +2

      @@faraidwnhirane
      مێژوو ئەوە لەبیر ناکات
      جێگەی شانازی کوردان و کوردەوارن خاوەن ڕێز
      ناسینی هەر شتێک هۆکاری زاڵیەتی یان سەرکەوتنە بەسەریدا، بۆ نمونە جگە لە دامەزراندنی ڕۆژهەڵات ناسی، پێشتر یۆنانیەکان ڕۆژهەڵاتیان ناسی ئەوجا زاڵبون بەسەریدا لەڕێی نوسەرەکانیان وەک زەینەفۆن و کتسیاس و بێگومان هیرۆدۆت لە دوریشەوە هەوڵی تێگەیشتنی ئەدا و نوسەرانی تریشیان کە بویستومن بەس نازانم کێن و نایان ناسیم
      خۆ گەر باپیرانی ئێمە گەورەیی بەرچاوی نەگرتنایە و هەوڵی ناسینی یۆنانیەکانیان بدایە بێگومان هەوڵی زاڵبون بەسەر تەواوی ئەوروپایان بۆ ئەڕەخسا
      ئەوان تەنانەت لەو سەردەمیش ڕۆژهەڵاتیان بە بەربەر و خۆیان بە باڵا ئەبینی کەچی بە فیکەیەکی شازادەیەکی منداڵ ملی خۆیان ئەشکێنن و سوپایەکی باشی بۆ کۆئەکەنۆ بۆ دوژمنێک کە هەمو ڕۆژێک مەجبورن کڕنوشی بۆ ببەن و ملکەچی خۆیانیان بۆ بسەلمێنن
      گەورەیتان نواند کە دەستپێشخەرتان فەرمو بۆ ڕۆژئاوا ناسی، بەڕاستی جێگی شانازی مێژوی داهاتومان ئەبن خاوەن ڕێز

  • @BamW-tm2if
    @BamW-tm2if 8 місяців тому +1

    دەستخۆش جێگەی ڕێزوگەلێک بەسوودی هەمەلایەنە بۆهەموولایەک

  • @avestaqader7333
    @avestaqader7333 8 місяців тому +1

    dam xosh ustyazi emaa har habit w bardawam bit

  • @hazard1219
    @hazard1219 8 місяців тому +1

    بابەتێکی زۆر بەسوود و پێویست بوو، فرە مەمنون ئوستازی خۆشەویست ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      بەڕێزن ئەزیزم
      دونیایەک گوڵ

  • @Arina_book
    @Arina_book 8 місяців тому +3

    هیوادارم ڤیدیۆیەک لەسەر بابەتی فەڵەستین و ئیسرائیل بکەیت

  • @kazimkakaways953
    @kazimkakaways953 8 місяців тому +1

    ماندوونەبیت ، بابەتی جوانت باسکرد، بوونتان جێگای خۆشحاڵییە بۆ هەموومان .
    دەستپێکی موحازەرەکەت ناوێکی زۆر جوانت بۆ داناوە (دەروازەی ڕۆژائاوا ناسی).
    دوو کتێبت بیر هێنامەوە بەناوەکانی (دەروازەیەک بۆ ڕۆژئاواناسی )ی سەلام ناوخۆش دیتنی ڕۆژئاوا بەچاوی ڕۆژهەڵاتییەکی کورد.
    وە کتێبی دووەم : ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتناسی نوسەر ئەمجەد شاکەلی کە تێیدا لە لاپەڕە 33 باس لەووتەیەکی زاناو فەیلەسوفی کورد مامۆستا مسعوود محد دەکات لەمەڕ مارکسەوە دەڵێت :(( مارکس یەکێکە لە بلیمەتە هەرە هەرە زلەکانی مرۆڤایەتی تا ئەوەی ئەگەر بلیمەت دەکەس بن یەکیان مارکسە .....نۆکەس بن یەکیان مارکسە....کەمتربن یەکیان مارکسە....و قورسایی ژمارەی ئەو میلیارەهای ئادەمیزادکە بوون بە سوختەی مارکس لەنگەری سیاسەتی جیهانی بەبارێکدا گۆڕی...))
    هەندێ کۆمێنتم بینی داوای زیاتر لەوبارەوە دەکرا، پێم باش بوو ئەم ڕونکردنەوانە بخەمە ڕوو. سوپاست بۆ مامۆستای ماندو نەناس، قەرزاری بیری پاکتین . برات د.کاظم کاکەوەیس.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      دکتۆر گیان خۆشەویستن
      سەبارەت بەهەڵبژاردنی ناوەکە بەگونجاوم زانیوە بۆ نەوەکانی داهاتوومان تاکو دەروازەیەک هەبێت تیایدا خۆیان و دەورووبەری تیادا ببینن ، سوپاس بۆ زانیاریەکانت سەبارەت بەکتێب و نوسەرەکانیان بۆمن تازەبوو .
      ڕێزی زۆر

  • @aramqadr435
    @aramqadr435 8 місяців тому +1

    دەستی تۆخۆش مامۆستا فەرەیدون هیوادارم بەردەوام بیت لە باسەبەسودەکانت ۰

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      بەڕێزن ئەزیزم
      دونیایەک گوڵ

  • @kamosam2885
    @kamosam2885 8 місяців тому +1

    سوپاس مامۆستا بۆ کات و ماندووبوونت بەرچاومان زیاتر ڕۆشن بووەوە 👍🌻💥🤝

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      پایەدار
      هەویری ئەم باسە ئاو زۆر هەڵدەگرێت و قسەی زۆرم ماوە

  • @danyarridha5725
    @danyarridha5725 8 місяців тому +3

    دەست خۆش بێت مامۆستا بۆ دركکردن و شیکردنەوەیەکی لەو جۆرە، بیر لەوە دەکەمەوە چی دەبوو ئەگەر کاربەدەست و کەسایەتیە دیارەکانی کۆمەڵگاکەمان وەك جەنابتان ڕاشکاوانە و لۆجیکیانە دانیان بنایە بە ڕاستیەکان!
    ئێستا من بیر لەوە دەکەمەوە حکومڕانەکانی ڕۆژهەڵات هەر ئەوە نەبووە کە خێرو بێری ووڵات ببەن بۆ ئەوەی خۆشتر بژین بەڵکو تاکیشیان زەلیل کردووە تا ئەو ڕادەیەی کە تاکەکانی کۆمەڵگایەکیتر بە سەرووی خۆیان دابنێن، واتە زەلیل بوونی کەسایەتی ئازاری زیاترە لە زەلیلی ماددی و هەژاری، دەمەوێ بۆچوونی بەڕێزتان بزانم لەو بارەیەوە؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      خاوەنشکۆ
      لەناوڕۆکی باسەکەمدا بەناڕاستەوخۆ تیشکم خستەسەر ئەم زەلیل بوونە بەر لەئێمە بەناو سەرکردەکان زەلیلترن لەکەسایەتیدا

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 7 місяців тому

    بەخۆشەویستیەوەبۆجاری سیێەم گویم بۆگرتەوەچونکەسودیکی زۆرم بینیوە❤سەربەرزبێت ماموستای مامۆساکان❤احمدحسن❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  7 місяців тому

      هیوادارم سوودمەندبووبن خاوەنپایە

  • @Mustafa_S_Hassan
    @Mustafa_S_Hassan 8 місяців тому +1

    بەڕێز فەریدوون..
    قسەکان زۆربەی زۆری تەواوە ، ئەوروپیەکان خاوەن شارستانیەتن خاوەن نیزامن بەڵام ھەندەک نەریتی ناشرینیان ھەیە کەشایەنی باسکردنە
    وەشتەکی تریش ھەیە کە خەڵک بەھەڵە لێی تێگەیشتووەلەسەرەتاوە لەسەردەمی ڕێنیسانس و شۆڕشی فەڕەنسا ئەو زانا و بیرمەندانە دژی ئاین نەبوون بەڵکو ئەوان دژی کلێسا بوون ، کەئەوکات کلێسا خەڵکەکەی ئیستیفزاز کردبوو. پیاوانی کلێسا وەک نوێنەری خوا ھەڵسوکەتیان دەکرد و لەژیانێکی شاھانە دەژیان
    بۆیە کێشەی ئێمە بەھەڵگەڕانەوە لەدین چارەسار نابێ
    کە ھەندێک لە علمانیەکان پێیان وایە دین ھۆکاری دواکەوتنە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      خۆشەویست
      پرسیار و تێبینیەکانی بەڕێزتان زۆر پێش باسەکەی من کەوتووە لەکاتێکدا ئەوەی من گوتومە تەنیا یەک پرسە کە ئاماژەم پێداوە و پرسگەلی زۆر ماوە قسەیان لەسەر بکەم .
      ڕێزی زۆر

  • @sozirv
    @sozirv 8 місяців тому +1

    بابەتێکی زۆر بەسوودە زۆر سپاس ئوستازی ئازیز

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      بەڕێزن ئەزیزم
      دونیایەک گوڵ

  • @digararheumo7406
    @digararheumo7406 8 місяців тому +1

    Supas ustazi gull

  • @heromuhammed3022
    @heromuhammed3022 7 місяців тому

    ئەزیزن كاك فەریدون دەستخۆش

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  7 місяців тому

      سوپاس خاوەنشکۆ
      نێرگزەجارێک دیاری بەڕێزت

  • @vertiigo.
    @vertiigo. 8 місяців тому +2

    پرسێکی زۆر بەسود و نایاب و گرنگە بە ھیوای بەردەوامیت کاکی بەڕێز🌟.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @user-zd6zj4ld8b
    @user-zd6zj4ld8b 8 місяців тому +1

    سپاس کاک فه ره یدون ⚘️🙏💜

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @samanhamad3876
    @samanhamad3876 8 місяців тому +1

    دەستخۆش برا

  • @karwanhollandia7538
    @karwanhollandia7538 8 місяців тому +1

    دەستخۆش کاک فەرەیدون 👍👍👍

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @Ss-sd4mr
    @Ss-sd4mr 4 місяці тому

    Babateky swd baxsh bww bzhit

  • @mohamadabdwla3374
    @mohamadabdwla3374 8 місяців тому +1

    بژیت مامۆستاگیان 💐💐💐
    بیرمە لە پۆلی پێنجی سەرەتای بووم
    دەفتەری وێنەکەم پڕبوون لە وێنەی شۆفڵ و
    گڵابە و ئەوشتانە .
    ئیتر زیاتر خەریکی دروستکردنی وێنەی ئەو جۆرە ئامێرانە بووم.
    ڕۆژێک مامۆستا دەفتەری وێنەکەمی بینی وتی ئەوانە کەی وێنەن خەریکی ئەمانە مەبە خۆ لە ئەوروپا ناژیت. بڕۆ خەریکی دەرزەکانت ببە.
    زۆر ڕاستە قسەکانت ئێمە تاکێکی تێکشکاوین.
    وادەزانین بەس ئەوان داهێنەرن و توانای داهێنانیان هەیە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +4

      ئێمە ئاوا زەلیل و ڕیسوا دەکرێین لەژێر ناوی پەروەردەوە

    • @mohamadabdwla3374
      @mohamadabdwla3374 8 місяців тому

      @@faraidwnhirane 💐💐💐بەداخەوە

  • @user-yy9bw8ne3r
    @user-yy9bw8ne3r 8 місяців тому +1

    دەست خۆش بێت مامۆستا هێژا

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @brwaibrahim7038
    @brwaibrahim7038 8 місяців тому +1

    دەستخۆش مامۆستا. خۆشحاڵبووم پێشنازەکەمت قبوڵ کرد. هیوادارم کۆڕسی (ڕۆژئاواناسی) زنجیرێک محازەرەی درێژی هەبێت، محازەرەکان بەردەوامی هەبێت.
    بە بیرم دێت لە زانکۆ بووم، پرسیارم کرد لە مامۆستاکان، بۆچی هەموو مەعریفەی مرۆڤاییەتی دەگڕێنرێتەوە بۆ ڕۆژئاوا، خۆ میللەتانی تر گێل و نەزان نینە، گوتم؛ مامۆستا ئێمەش فەیلەسوف و بیرمەندمان هەبووە، بۆ ئیلا ڕۆژئاوا. بەداخەوە وەڵامی لا نەبوو بەناو مامۆستاکەم. ئێستا ئەم کەنالەی تۆ بوویتە ئەڵتەرناتیڤ و بەدیلی زانکۆ داڕزاوەکانی خۆمان و زۆر خۆشحاڵیشم خۆری هیوا لای ئێوە دەبینمەوە.
    هەڵبەت مامۆستا چەند سەرنجێکم هەیە لەسەر ئەم پرسە؛
    - جیابوونەوەی بەریتانیاش لە یەکێتی کۆنفیدڕالی ئەوروپا، پتر هۆکاری خۆ بە گەورە زانینی بەریتانییەکان بوو و کەلتورکەیان بوو بەراود بە ئەوروپییەکان، کە ئەوان[بەریتانیاکان] خۆیان بە ئەوروپی دانەدەنا، ئەگەر لە پرسی برێگزت بڕوانین، دەبین بەلێ و نەخێر زۆر لێک نزیک بوو.
    - ڕۆژهەڵاتناسی تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە بەردەوامی هەیە، بە تایبەت لە کوردستان خۆمان، کە خاوەنی دیرۆکێکی دێرینە، زانکۆ ڕۆژئاواییەکان بەم کارە هەڵدەستن. لە ئێران و تورکیا ڕەنگە وانەبێت، دامەزراوە زالترە.
    - مامۆستا، ئەم لوتبەرزییەی ڕۆژئاوا بە تێکشکاندنی ئابورییەکەی دەست پێدەکات، ئەگەر ئێمە سەیر بکەین، [ئێستا] چین وەک ئەژدیهایێک هەڵساوەتەوە و خەون بە گەڕاندنەوەی ئیمڕاتۆرە دێرینەکەی دەبینێت، پڕۆژەی یەک پشتێنە و یەک ڕێگا زیندوو کردۆتەوە، پڕۆژەکە دەچێتە نێو قووڵایی ئەوروپا تا شاری روتردام دەێژ دەبێتەوە، چەندین وڵاتی ئەوروپی بوونەتە بەشێک لە پڕۆژەکە، یۆنان و ئیتالیا وەک نمونە. بە تەواوبوونی کالای چیمی بازاڕەکانی ئەوروپا داگیردەکات.
    - لە لایێکی تر هندستان کۆنە کۆلۆنی بەریتانیا وەک زلهێزێک گەڕاوەتەوە.
    - مامۆستا فەریدوون، لە درێژەی ئەم کۆڕسە سەرنج بدەنە سەر؛ تێکشکانی بەها ئەخلاقیەکان لە ڕۆژئاوا باش دەبێت، هەوڵی گەڕاندنەوەی دەسگای خێزان بۆ کۆمەڵگای ئەوروپی.. لەگەڵ ڕێزی بێپایانم

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      خۆشەویست
      دەروازەکەم کردۆتەوە و بەنیازنیم ئاوا زوو دایبخەم بەڵکو بەهەمیشەیی دەبێ کراوەبێت بۆ نەوەکانی داهاتووشمان

    • @brwaibrahim7038
      @brwaibrahim7038 8 місяців тому

      @@faraidwnhirane
      مامۆستا، (ڕۆژئاواناسی) بتوانن بە نووسین و بکرێتە کتێبک باش دەبێت و دەمینێتەوە. ئەو پلاتفۆڕمەش خراپ نییە، بەڵام وەکو کتێب نییە، کتێب دەمینێتەوە.

  • @prshangkamaran9016
    @prshangkamaran9016 8 місяців тому +1

    دەست خۆش مامۆستا، چاوەڕێی بەشەکانی ترم.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      خاتوو پڕشنگ قسەی زۆر زۆرم ماوە

  • @danamohammed88
    @danamohammed88 6 місяців тому

    Dastan xosh bet🎉

  • @saifsalihmohammad1838
    @saifsalihmohammad1838 8 місяців тому +1

    Dast xosh

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @ismailwali-saleh1023
    @ismailwali-saleh1023 8 місяців тому

    هەربژیت بەڕێزی خۆشەویست کاک فەرەیدوون دەمخۆش

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @hemnazaden9754
    @hemnazaden9754 5 місяців тому

    دەم خۆش كاك فەرەیدون قسەكانت زۆر تەواون بەڵام. بەداخەوە كە ئێوەی بەڕێز بەزمانی كوردی قسەئەكەن و لە شوێنێكی دونیان كە ناوی كوردستانە ، وەك خۆشت وتت تاكی ڕۆژ هەڵاتی كەسانی داهێنان. خوازی ناوێ ❤️

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  5 місяців тому

      خۆشەویست
      تاکی ڕۆژهەڵاتی تاکێکی عبودیە و حەزی کۆیلەیی هەیە ، دەرەوەی خۆی بەسەردار دەزانێت

  • @MohammedSRaouf
    @MohammedSRaouf 8 місяців тому +1

    سوپاس بۆ ماندووبوونت❤️

  • @hazarkhudhur01
    @hazarkhudhur01 8 місяців тому +1

    ئەتوانم بڵێم هەتا ئێستا هیچ تاکێکی ڕۆژهەڵاتی نەیتوانییوە، وەکو بەڕێزتان ئەم برینە بناسێنن. زۆر چێژ و ژیریم لێ وەرگرت. ستایشت ئەکەم و جێی شانازیت بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ...هتد.ئاوات و هیوام بەردەوام بوونی بەڕێزتانە.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      بەڵێ خۆشەویست
      من یەکەم کەسێکم خۆم لەقەرەی باسێکی ئاوا داوە و دەمەوێت دەروازەیەک بکەمەوە بۆ نەوەکانی داهاتوومان

  • @shabazshekhapour746
    @shabazshekhapour746 8 місяців тому

    دەست خؤش ماندوو نبێت مامۆستا هێژا ❤💐

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @Iblis3000
    @Iblis3000 8 місяців тому +2

    دەست خۆش بژی
    من خۆم ڕەنگ زەردم قەڵادزەیی لە ١٥ سالیەوە لە بەریتانیام خەلکەکەی بەچاوی کەم سەیریان دەکردم کە مندال بووم
    ماوەی ٢ سالە یاری دەکەم ئیستا حەزەلەم هەیە ناتوان بە چاوی کەم سەیریم بکەن زیاتر دەلێن تۆ ئەورپی

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      بێگومان ئامادەی دانپیانان نین وەک ڕۆژهەڵاتیەک

    • @Iblis3000
      @Iblis3000 8 місяців тому

      @@faraidwnhirane بەلێ دەیانهەوێ وەک ئەوروپیەکان خۆم ببینمەوە منیش باوەڕ بە هەموویان دەلێم ئێمە قەوم بابیلۆن و مێزۆپۆتامیان

  • @samanzangana1027
    @samanzangana1027 8 місяців тому

    دەم خۆش کاک فەرەیدونی بەڕێز

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @manwmanw4032
    @manwmanw4032 8 місяців тому +1

    ❤❤❤❤

  • @peshaaang
    @peshaaang 8 місяців тому

    هزرت خۆش کاکە هەر بژیت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @AryanSidiq-vl8xs
    @AryanSidiq-vl8xs 8 місяців тому

    هه ر بژیت باوانم جی شا نازیت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @gashtyarchyman7544
    @gashtyarchyman7544 7 місяців тому

    سوپاس بۆ هەبوونت ❤️

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  7 місяців тому

      بەهیوای سوودوەرگرتنی بەڕێزتم
      چەپکێ گوڵ و ڕێزی زۆر

  • @zistaniruh
    @zistaniruh 8 місяців тому +1

    🌷

  • @ihsankadir9581
    @ihsankadir9581 8 місяців тому

    خۆش حاڵ بوم بە هاتنەوەت کاک فەرەیدونی جوان

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @kurakurd9049
    @kurakurd9049 8 місяців тому +1

    مامۆستا دەکرێ بزانین خۆت سەر بە کام ئایدۆلۆژیای یان کام لایەنی ؟

  • @danamohammed88
    @danamohammed88 8 місяців тому

    دەستت خۆش بیت 🎉

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @user-oo1mx9ug5g
    @user-oo1mx9ug5g 8 місяців тому +1

    له ده رفتيك دا باسيكي حه قيده و اينيانش يان بكه ي سوباست ده كه ن❤❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      بێگومان تەواوی پرسەکان هەڵدەتەکێنم

  • @bishwanhamasour1918
    @bishwanhamasour1918 8 місяців тому +4

    من لە ڕۆژئاوا ئەژیم، زۆر دەمێکە ئەمەوێت تێ بگەم لە لەم جیاوازی رۆحی خۆ بە زل زانیەی تاکەکەنی ڕۆژئاوا و هەست بە کەمی کردنی تاکی ڕۆژهەڵاتی.
    چەند گەڕام هیچم دەست نەکەوت ئەم باسە بوروژێنێت، زۆر خۆشحاڵم لە کۆتاییدا بە زمانی کوردی کەسێک ئەم باسە بە تێرو تەسەلی باس دەکات.
    ماندوو نەبیت کاک فەرەیدوون بەڕاستی جێی شانازیت وە سەیری هەموو ڤیدۆکانت ئەمەم بەڕاستی بە سوودن.
    تکایە بەشی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە قوڵە دروست بکە .

    • @Iblis3000
      @Iblis3000 8 місяців тому +4

      پێوستە هەموو کەسیک بیبینیت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      قسەی زۆر زۆرم ماوە خاوەنشکۆ

  • @nunasa8389
    @nunasa8389 8 місяців тому

    سوپاس کەهەیت 🎉🎉

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      دڵخۆشبن خاوەنشکۆ
      ڕێزی زۆر

  • @darasadiq00
    @darasadiq00 8 місяців тому +1

    دەست خوش ماموستا، باشه چ پەرتوکئک هەیە بو زانینی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە؟ جونکە ئەم زانیاریانەی تو بە ئئمە دەدەی نە لە گوگل نە بە پارە ناکری، یاخوا هەر ساخ و سلامەت بی❤ (ببورە بو سورانی من باش نيه چونكه من بادينم)💐💐

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      خۆشەویست
      من یەکەم کەسم قسە لەسەر ڕۆژئاواناسی دەکەم بۆیە هیچ پەرتوکێک نیە لەسەر ئەم باسە

  • @starahmad991
    @starahmad991 8 місяців тому +7

    ❤تاکی جولەکەش ڕوحیەتێکی زاڵیان هەیە بەسەر نەتەوەی عەرەب بەتایبەتی وەک خۆیان دەڵێن گەلی هەڵبژاردەین دینەکەیان تایبەتەبەخۆیان لەڕووی سایکۆلۆژی دەرونیەوە تاکێکی بڕوا بەخۆبون دروست ئەکا .هەر ئەم زاڵییتە جارێکی تر لەڕۆژهەڵات لەنێوان عەرەب وکوردێک تورکێک وفارسێک دابەش بۆتەوە عەرەب بەهۆکاری ئاینەکە وتورک وفارسەکەبەهۆی زلهێزیانەوە خۆیان پێ باڵاترەلەئێمەو نەتوەکانی تری ناوچەکە ❤

    • @Iblis3000
      @Iblis3000 8 місяців тому +1

      بژی دەست خۆش وایە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      هەمان ڕوحیەتیان هەیە

    • @starahmad991
      @starahmad991 Місяць тому

      ​@@Iblis3000❤❤

  • @starahmad991
    @starahmad991 8 місяців тому

    ❤❤ دەمخۆش کاک فریدون...پێت وانیە سیکۆلاریزم کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر بەرەوپێشچونی ئەوروپا بەتایبەت پرسی حوکمڕانی وئاین وەسەردەمی ڕێنساس ومۆدێرنە وپۆست مۆدێرنە کاریگەری زۆرباشی هەبوو لەسەرهوشیارکرنەوەی تاکی ئەوروپی...❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      خۆشەویست
      بێگومان کاریگەری باش و خراپی هەبووە

  • @kimy613
    @kimy613 8 місяців тому +2

    هەموو ڕۆژێک گوێ لە ڤیدیۆیەک یان دوو ڤیدیۆت دەگرم و هەستێ خۆشم پێدەدات چونکە وەکو ئەوە وایە کتێبم خوێندبێتەوە .

  • @hawkarhawkarhawkarhawkar2619
    @hawkarhawkarhawkarhawkar2619 8 місяців тому

    🌹🌹🌹🌹

  • @Iblis3000
    @Iblis3000 8 місяців тому +2

    تۆ پێوستە ببیتە سەرکردەی کورد وەک حامورابی قانون و دەستوور بنووسیتەوە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      ڕێزدارن خاوەنشکۆ
      دونیایەک خۆشەویستی

  • @Kamo369
    @Kamo369 8 місяців тому +2

    دەست خۆش پایەدار ئەتوانم بڵێم قسەی ناو ناخمت کرد ئێمە بەبێ ئەوەی ئاگامان لەخۆمان بێت ئەوروپیەکان کلتووری خۆیان سەپاندوە بەسەر هەموو جیهاندا سادەترین و لاوەکیترین شت جلوبەرگە ئەو تیشێرت کابۆیەی پێمان جلوبەرگێکی زۆرجوانە چاکەت و پانتۆڵ و بۆینباخ کە ئێستا لە هەموو جیهاندا باوە ئەوە هی کلتووری ئینگلیزە سەپێنراوە بەسەرمانا ئەی ئێمە بۆ ناتوانین جلوبەرگی کوردی بسەپێنین بەسەر ئەوروپادا؟ بۆ هەمیشە پلە دووین؟ ئەمە هەمووی هۆکارەکەی ئەو خاڵە جوان مەنتقیانەیە کە بەڕێزت باست کرد دوبارە زۆر سوپاس بۆ ئەم محازەرە جوان و دانسقەیە❤🎉

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      خۆشەویست
      ئەم دەروازەیەم بۆیە کردۆتەوە تاکو تەواوی برینەکان هەڵدەمەوە

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 8 місяців тому

    دەستەکانت خۆش خۆمانت پیناساندێن❓❓⁉احمدحسن

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      خاونشکۆ
      کاری من هەڵدانەوەی برینەکانە نەک داپۆشینیان تاکو بۆگەن دەکەن

  • @user-zo5ec6js6x
    @user-zo5ec6js6x 8 місяців тому +2

    کاک فەریدون لە فیس بوک زۆر بەدوای ئەکاونتت ئەگەڕێم ناویدۆزمەوە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      خۆشەویست
      من هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی جگە لەم کەناڵی یوتوبە بەکارناهێنم

  • @rebazabbas8968
    @rebazabbas8968 8 місяців тому

    ئۆستاز، بەپێی ڕێژەی ساڵانەبێت، ئوڕوپییەکان زێدەتر خۆکوژی ئەنجام دەدەن، یاخود مرۆڤی ئەوروپی کەمتر ئۆمێدی و بنەمایەکی هەیه. یاخود گیانی هاوکاریان کەمترە لە مرۆڤێکی رۆش هەڵاتی. دەکرێت لە داهاتوو ئاماژەیەکیش بەم شتانە بدەیت 🌹

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому

      قسەی زۆرم ماوە ئەزیزم

  • @fauzyamanme6855
    @fauzyamanme6855 8 місяців тому +1

    سەغ وتەندروستبن

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      بەڕێزن ئەزیزم
      دونیایەک گوڵ

  • @Zmnakoali-ds5tv5xd6w
    @Zmnakoali-ds5tv5xd6w 8 місяців тому +1

    دەستخۆشیت لێ دەکەم کاک فەرێدوونی ئازیز تەورەیەکی گرنگ و حسابی بوو
    لە مەسنجەر چەند ڤۆیسێکم بۆ ناردی چەپکە گوڵ بەشکوم گوێبیستی بن ،
    ڕێزم بۆ ئیوەی ئازیز

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      خۆشەویست
      سوپاس بۆ بەڕێزتان ، سەبارەت بەنامەکانتان بەدڵنیایی لەدەرفەتێک گوێبیستی دەبم بەڵام ماوەیەکی زۆرە تەنانەت ماسنجەریشم نەماوە

    • @Zmnakoali-ds5tv5xd6w
      @Zmnakoali-ds5tv5xd6w 8 місяців тому +1

      @@faraidwnhirane یاخوا سەلامەت بن ان شااللە ،
      هەر هاوپێچ بوو لەتەک ئەم محازەرا

  • @user-nq6ms4oe6w
    @user-nq6ms4oe6w 8 місяців тому

    دەمخۆش، باشە مرۆڤ لەمکۆمڵگادا دروستە وەچە بخاتەوە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      بۆ دروست نیە پایەدار

    • @user-nq6ms4oe6w
      @user-nq6ms4oe6w 8 місяців тому

      ئەگەر بۆ نمونە کچێکت هەبێ بیەوێ ببێته هونەر مەند یان ئەکتەر ، ڕاستە دایک و باوک دەتوانن پشتگیری تەواوەتی بکەن ئەی بەڵام ئەم هەمو ڕەخنە و تانەو و سوکایەتیەی کۆمەڵگا چی

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +1

      @@user-nq6ms4oe6w
      کورد دەڵێت
      ناکرێ لەبەر بەراز واز لەجوتیاری بهێنین

  • @arazmuhamad32
    @arazmuhamad32 8 місяців тому +1

    Swpas bo bwnt

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      ڕێزدارن خاوەنشکۆ
      دونیایەک خۆشەویستی

  • @Dyako-jc3mr
    @Dyako-jc3mr 8 місяців тому +1

    هەڕدەم تەندرووست باش بیت. 🌹 ڕۆژ. ئاوایەكان بەرهەمی زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ تێكۆشان لە پێناو دروست كرد دنی تاكی كۆمەڵاگا . بڕوا بەخۆبون. بە كەلەی خۆی بیر كاتەوە. 😇بەس ئەوەی من ئەی بینم دوا ڕۆژێ ڕەش چاوەڕوانی. ڕۆژئاوای ئەكات. دوو بژاردە هەیە. یان خۆیان تەسلمی وڵاتانی ڕەشە خەڵكە بكەن. كە هاتونەتە ناو وڵاتانی ڕۆژئاوا. یان. بە بەجنگی خواێناوی بەر با بكەن. زیاتر ٦٠ ملوێن ڕەشە خەڵكە هاتون تەواو تەنگیان بە ئازادی پێكەوە ژیان. هەڵ چنیوە. بۆیە وای بۆ ئەچم لە ٢٠ تا ٣٠ ساڵی كا ڕۆژئاوا فریای خۆی نەكەوێت. ئەبێ بڵێن یەكێتی وڵاتانی ئیسلامی ئەورپا. لە باتی یەكێتی ئەورپا 😮

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      خۆشەویست
      ئەمەی بەڕێزت ئاماژەت پێداوە هەرگیز ڕوونادات !
      لەزنجیرەکانی تردا هۆکارەکەی دەزانیت ، ڕێزی زۆر

    • @Dyako-jc3mr
      @Dyako-jc3mr 8 місяців тому +1

      @@faraidwnhirane بە هیوام بۆ چونی من. هەڵە بێت. بەڕێز . لەوە ئەچێ ئاگا داری ڕەوشی وڵاتانی ئەورپا نەبی بە بۆنەی سەر قاڵی ژیانتەوە. وەك خۆم ٣٠ ساڵە لە هۆڵندا ئەژیم. لە ٣٠ ساڵی ڕابردوا تا ئەمڕۆ. ڕۆژ بە ڕۆژ. تارمای ڕەش سەر ئاسمانی ئەورپا ی تەنیوە. ئەگەر ئاگاداری هەڵ بژاردنەكانی ئەم ساڵانەی دوای یەی وڵاتانی ئەورپا بیت. بۆت دەر ئەكەوێت. چی ئەگوزەرێ. دواكاریان لە حیزبە ڕەست ڕەوە كان. چیە ئەڵێن. ژیان و ئازدیامن لە خەترەیا یە. ئەم هۆڵندا یە ئیستا زیاتر لە ١٠٠٠ مزگەوت و خوێندگای تیا یە. ئیسلامی تیایە . بگرە وڵاتی وەك فەرنسا و بەریتانیا . سوێد. هۆڵندا و ئەڵمانیا . لە كۆنتڕۆڵ دەر چوین. ئەب باسە ئاو زۆر ئەگێشێت. لە گەڵ ڕێزم بۆت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  8 місяців тому +2

      @@Dyako-jc3mr
      پایەدار
      کەی دیدی خۆمم دا ئەوکات بۆتان ڕوون دەبێتەوە کەبۆچی من هاوبۆچونتان نیم .
      چەپکێ گوڵ

  • @hazard1219
    @hazard1219 8 місяців тому +1

    ❤❤❤

  • @user-dy1tx9vc5t
    @user-dy1tx9vc5t 8 місяців тому +1

    ❤❤