باوەڕنما - ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 кві 2024
  • ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا
    6:00
    د.مورشید خەزنەوی: ناتەبایی بەڵایەکی گەورەیە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستان
    7:00
    د.مورشید خەزنەوی: دوژمن هۆکاری سەرەکیی ناتەباییە لە کوردستان
    14:00
    د. محەممەد خانی: ستەملێکراو ستەمکار لەناودەبات و لەنێوخۆیدا ستەمکار دروست دەکات
    18:00
    جاسم کەلاری: هەبوونی ناتەبایی بۆخۆی جوانکارییە بۆ تەبایی
    ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
    دکتۆر مورشید خەزنەوی بەوە دەستیپێکرد کە ناتەبایی بەڵایەکی گەورەیە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستان و دەمێکە ریشەی داکوتاوە. دکتۆر خەزنەوی پێیوایە ناتەبایی نێوماڵی کورد، کاری دوژمنانی کوردە و دەڵێت ''دوژمن هۆکارێکی سەرەکیی ناتەباییە لە کوردستان، چونکە ناتەبایی چەکێکی کاریگەری دوژمنانی کوردە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەگات بە ئاواتەکانی و سەقامگیر و یەکگرتوونەبن.'' دکتۆر مورشید خەزنەوی گوتیشی "جگە لە دوژمن، لەنێوخۆشمان هەریەکە لە سیاسی، عەشایەر و پەروەردە هۆکاری ناتەبایین".
    لای خۆیەوە دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە، لە دەروونزانیدا سێ روانگە بۆ ناتەبایی هەن و دەڵێت "ستەملێکراو ستەمکار لەناودەبات و لەنێوخۆیدا ستەمکارێکی دیکە دروستدەکات، واتە ستەم هەم ستەملێکراو و هەم ستەمکار لە مرۆڤبوون دادەماڵێت". د. محەممەد خانی ئاماژەی بەوەکرد کە پەروەردەی سەرکەوتوو دەبێت سنوور لاببات.
    مامۆستا جاسم کەلاری پێیوابوو هەبوونی ناتەبایی بۆخۆی جوانکارییە بۆ تەبایی و دەڵێت "هەبوونی جیاوازی شتێکی ئاساییە و ناتەبایش شتێکی خۆڕسکی مرۆڤە و هەرگیز کۆتایی نایەت.''

КОМЕНТАРІ • 20

  • @nadimHama

    مامۆستا غەزنەوی لە هەموان جوانتر دواو دەستی خستە سەر برینەکان

  • @huayra9505

    خۆش بی خەزنەوی ❤❤❤🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

  • @husseinqadr9516

    مامۆستا خەزنەوی زۆر تەباو ئارامە لەبەرامبەر قسە ڕەقەکانی مامۆستا جاسم کەبەرامبەری دەکات لەدرێژایی بەرنامەکان بۆم دەرکەوتوە

  • @husseinqadr9516

    کوردی باشور لەهەمووی ناتەباترە

  • @elafsalam2232

    دەتوانم لەسەرزمانی زۆربەی سیاسییەکانەوە بڵێم:پرسیان لێم تۆچی؟وتم:سیاسیم . بێ ئەندازەیە دڵەڕاوکێ و گومان و وەسواسیم⁉⁉⁉

  • @shakho247

    ❤❤😊

  • @nasrinabdulrahim2649

    🌹🌹🌹🌹🌹🌹

  • @Gala-ty6pp

    ئەم ناتەباییە لە ناو خئزانەوە دەست پیدەکات. کە باوک و دایک جیاوازی مامەلەگردن بەرانبەر بە منالانیان،، ئەمانە لە کۆمەلگادا هەرگیز تەبانابن لە گەل کەس

  • @klarasmko2181

    دەرون لە یەک وشەی تێنەگەیشتووە بەزاتی خوا، دەرون شعووری هەبێ وازئەهێنێ لە پێشکەشکاری، ڕوداویش ئەگەر کەناڵ بێت ئەمە قبوڵ ناکا ، ئەگەر کۆمەڵگاش بەشەری تیابێ ئەم نەزانییە قبوڵ ناکا.

  • @Gala-ty6pp

    تەبایی هەقی چیە ڤەسەر تاریکی و رونیەوە … لە یابان هەموو دامودەزگاکان یەک رۆژیان هەیە کە سەرپەرشت کۆیان ئەکاتەوە تا بەک چاو سەیر بکرین دانیشتنەکەیان ناو دەنینن دانیشتنی تەبایی تا بیزانن یەک تیمن و بۆ یەک مەبەست کاردەکەن بی جیاوازی

  • @kakenor4403

    هه مووى حه سوديى

  • @user-nh9dd8ej1y

    جاسم که لاری به داخه وه ئه ده بی حیوار ل به رامبه ر ماموستا خه زنه وی ک براستی پیاویک ئارام و ژیر و زانایه ، راچاو ناکات .

  • @Gala-ty6pp

    ناتەبایی واتە لەناخا رقیان لەیەکە ،،، خۆشەویستی نیە ،، هەستکردن بە یەکتری وەک ئەوروپی دەڵی هارمۆنی نیە ،،، هۆکار دەولەتە ،،، کە جیاوازی و ئاستی دروست کردوە لە ناو کۆمەلگادا ،،

  • @Gala-ty6pp

    دیسانەوە ترشاندی

  • @somaismaeel

    شعری کۆتای مامۆستا وشە مودارە واتای چییە؟

  • @Gala-ty6pp

    زوتریش لە مژارەکانیتر مەلای کەلار بەداخەوە بۆ زۆربەی مژارەکان شیاو نەبو بە داخەوە