باوەڕنما - نەریتەکانی پرسە لە ئیسلام دا

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 25 бер 2024
  • 9:00
    د. مورشید خەزنەوی: دانیشتن بۆ گێڕانی پرسە هیچ بنەمایەکی ئایینی نییە
    13:00
    جاسم کەلاری: وەرگرتنی پارە بەرامبەر قورئان خوێندن لە پرسە حەرامە
    35:00
    د. مورشید خەزنەوی: کەسوکاری مردوو پرسە لەبەر خۆی دادەنێت نەک مردووەکە
    نەریتەکانی پرسە لە ئیسلامدا
    نەریتەکانی پرسە لە ئیسلامدا مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
    مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە پرسە و سەرەخۆشیکردن لە ئیسلامدا هەیە، گوتی" لەسەر دەمەی پیغمبەر (د.خ پێغەمبەر سەرەخۆشی لە وکەسانە کردووە کە کەسێکیان لەدەستداوە)" و دەشڵێت" باش نییە کەسێک وەسیەت بکات دوای مردنی پرسەی بۆ دانەنرێت".
    ئەوەی ئێستا هەیە زێدەڕۆیی تێدا دەکرێت، بۆ نموونە
    مامۆستا جاسم کەلاری ئاماژەی بەوەکرد ئێستا زێدەڕۆیی زۆر لە پرسە گێڕان و تەنانەت ناشتن و گۆرستانیش هەیە و دەڵێت" نابێت گۆڕ هێمای دەوڵەمەندی تێدا بێت، ئەگەر جیاوازکرایەوە لە گۆرەکانی دیکە ئەوا نەهی لێدەکرێت، لەکاتێکدا ئەو حاڵەتانە زۆر زۆرن، هەروەها لەکاتی پرسە گێراندا کەسێک دەهێندرێت بە پارەیەکی زۆرەوە قورئان دەخوێنێت، ئەمە حەڕامە.
    د. مورشید خەزنەوی وردتر باسی بابەتەکەی کرد و رایگەیاند، ئێستا 50٪ی بابەتی پرسە لە ناو کورد ئایینی و خواپەرستییە و 50کەی دیکە مەکرووه و حەرامە، گوتی"لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) پرسە لەسەر گۆڕستان بوو، دوای ئەوەی گۆڕستان جێدەهێلدرا، ئیتر شتێک نەبوو بەناوی پرسە، ئەوەی ئێستا هەیە بۆ گێڕانی پرسە هیچ بنەمایەکی ئایینی نییە، بۆیە ئێمە نەریتی پرسە وەک کولتوور وەردەگرین نەک ئایین، لەکاتێکدا خەرجییەکی زۆر دەکرێت و هەموو خەرجییەکانی پرسە یان حەرامن یان مەکرووهن".
    د. مورشید خەزنەوی گوتیشی" کەسوکاری مردوو پرسە لەبەر خۆی دادەنێت نەک مردووەکە" دەشلێت" وەسیەتی کەسێک جێبەجێ مەکە ئەگەر داوای کردبێت پرسەی بۆ دانەندرێت".
    د. محەممەد خانی روونیکردەوە، گێڕانی پرسە کولتوورە و ئەوەی ئیستا دەکرێت زێدەڕۆیی زۆری تێدای و گوتی" پێویستە پرسە بخرێتەوە شوێنی خۆی، پرسەگیران نە واجبە و نە ئەرکە و تا ئێستا هیچ کەس بە نەگێرانی پرسە ئابڕووی نەچووەو ناچێت".
    د. محەممەد خانی روونیکردەوە، خەڵک لە کاتی پرسەدا بۆ مردوو ناگرین، بەڵکو بۆ خۆیان دەگرین، چونکە هەست دەکەن شتێکیان لەدەستداوە کە سوودی خۆیان هەبووەو ئیتر کەس ئەو سوودەیان بۆ پڕناکاتەوە ، کەواتە شینەکە بۆ سوودەکەیە نەک مردووەکە.
  • Розваги

КОМЕНТАРІ • 41

  • @BND771
    @BND771 Місяць тому +4

    ئەم دکتۆرە دەروناسەم زۆر خۆشدەوێ قسەی جوان و جێگیرە زۆر
    بە توانایە ❤

  • @basilRasol
    @basilRasol Місяць тому

    ريز وسلاف بو هر سى ماموستاكان

  • @mamlakaty-dllan
    @mamlakaty-dllan Місяць тому

    سبحانەالله لەسادەیی هەرسێکیان بەتایبەت م جاسم زۆر بەدڵ سافی وپاکی قسە دەکات❤❤❤

  • @user-vy3yf3xb3v
    @user-vy3yf3xb3v Місяць тому +2

    دەسوچاوت خۆش کاک دەرون بۆئەممژارەی ئەمشەوت زۆرتایبەتبو سڵاوبۆهەردومامۆستای بەڕێز قوربانی دکتۆر خانیبم ❤❤❤❤

  • @shansidiq5472
    @shansidiq5472 Місяць тому

    جوانترین به‌رنامه‌

  • @hanarhady
    @hanarhady Місяць тому +3

    ‌جَزَاكَ‌ اللّٰهُ ‌خَيْرََا ❤

  • @kakobazrnji2111
    @kakobazrnji2111 Місяць тому +2

    Mrove roshan ber chand jwana ❤❤

  • @hanarhady
    @hanarhady Місяць тому +2

    27:30😁♥️♥️قوربانی دکتۆر گیان بم

  • @awathassan1418
    @awathassan1418 Місяць тому +5

    پێویستە هەڵمەتی وشیاری و کەمپینی بۆ درووست بکرێ.
    کاک دەروون بەرنامەیەکیش لەسەر زەکات بکە

  • @shlk7784
    @shlk7784 Місяць тому +2

    کورد ئەبێ شانازی بەم کەسایەتیانەوە بکات❤❤

  • @gatsbyy337
    @gatsbyy337 Місяць тому

    dr xani mashallah 👏👏

  • @2___ezy
    @2___ezy Місяць тому

    jet xali Makwan Karim❤

  • @rawadhahir6376
    @rawadhahir6376 Місяць тому

    وەڵای هەموو کوردێک ئەبێ شانازی بەم سێ ئینسانە باڵایە کوردانە بکات ، دەستی کاک دەرونیش خۆشبێ و سەرکەوتوتر بێت ، چاوەڕێی کاری جوانترین لێی

  • @dianarebwar3431
    @dianarebwar3431 Місяць тому

    دەستان خۆش بێ

  • @abdullamhamad4239
    @abdullamhamad4239 Місяць тому

    Ai bzhin❤

  • @zamkarmaji8741
    @zamkarmaji8741 Місяць тому

    Zor dastt xoshitt ladakam barasti EMA pwesttman Bam brnamana haya kak darwnn ❤❤

  • @k.j.a3405
    @k.j.a3405 Місяць тому

    Harbzhin 👏🏻👏🏻👏🏻👏🏻💐💐💐💐

  • @prshngali2658
    @prshngali2658 Місяць тому +1

    ده ستان خۆشبێ زۆر تایبه ت بوو

  • @kashma9641
    @kashma9641 Місяць тому

    دانیشتنێکی زۆر بەچێژ💜

  • @Sharazwryy
    @Sharazwryy Місяць тому +3

    Zalam anasm 11 manga qarzi ta3zekay bawki adatawa....

  • @zhwankamal4852
    @zhwankamal4852 Місяць тому

    Sarkawtwbn

  • @shoxanmahmood4928
    @shoxanmahmood4928 Місяць тому +1

    وای لەم کەسایەتیانە دڵ خۆشم بەم کەسانە

  • @Mohamad_ahmad
    @Mohamad_ahmad Місяць тому

    ❤❤

  • @user-ls2ri2zf4l
    @user-ls2ri2zf4l Місяць тому

    Supas

  • @k.j.a3405
    @k.j.a3405 Місяць тому

    💐💐💐💐👏🏻👏🏻👏🏻👏🏻

  • @saed828saed
    @saed828saed Місяць тому +2

    پرسەنەمێنێت کابراسەریشی ئەڕواوماڵیشی ئەڕواقوربەسەرفەقیر پرسەی ئێستاش شێک گەڕاوەتەوەلەحەفلە قورئان فرۆشەکان لەهەمووئاوازێک ئەخوێنن وئەوهەمووخواردن وخواردنەدروست ئەکرێت مامۆستایانی ئاینی ناوێرن بڵێن باپرسە نەمێنێت یان سنورداربکرێت

  • @sheerinsdeeq8459
    @sheerinsdeeq8459 Місяць тому

    دەستان خۆش بێت ..بابەتی زۆر گرنگی کۆمەڵکا...حەزم کرد سەرنجتان ڕاکێشم بۆ نەریتێک کە لە پرسە ئەنجام ئەدرێت ...لەسەیەم ڕۆژی تەعزێکە ئەوەش دروست کردنی یاپراخە ..ئە تایبەتە بە شاری کەرکوک...خۆزگە باس بکرایە وبنەبڕ بکرایە

  • @kashma9641
    @kashma9641 Місяць тому

    مامۆستا جاسم گیان🤣🤣

  • @Dastxosh
    @Dastxosh Місяць тому +1

    بە جدی بەرنامەیەکت کردوە عەجیب کەسانی شایستە بەشدارن وەسف ناکرێ مامە وەڵا بژی

  • @jaliothman948
    @jaliothman948 Місяць тому +2

    تکاێە لە هەورێانی روداو کەسانی بەناو سەلەفی وەکوو ماموستا جاسم بانگێشت نەکا کەسانی سنەندی فەتۆاکان ابن التیمیە بێ لیدۆانی لێوەرناگیری لەگەڵ رێزم

    • @GmoYasin
      @GmoYasin Місяць тому

      م جاسم سەلەفی نیە

  • @saed828saed
    @saed828saed Місяць тому

    کابرایەک لەپرسەیەکی گاورێکدا ووتووبووی الانجیل یان کەسێکی ترووتوبوی خوابازاڕتان بدات ئەویش بەزمی تەعزێ کەبەوشێوەیە بەڕێوەئەچێت

  • @kanarabdullha3407
    @kanarabdullha3407 Місяць тому +11

    باوکم 2007 وەفاتی کرد پێش وەفاتکردنی مانگانە ٦٠ دیناری سوسری ئەدا بە کەسێک کەسەرپەرەشتی پارەکەی دەکرد کە هامویان خەلکی یەک لادێ بوون بەمەش کەسێک بمردایە ١٠٠٠ دیناری سوسری دەرەکرا ئەدرا بە خاوەن مردوو بەلام بەداخەوە ئیمە خالیکمان سەپەرشتی کردبوو نیوەیان دابو بەقورئان خوێن ئەوەکەیان لە مەسرەفی خواردن کردبوو هیچیان نەیابەدایکم بەجێیان هێشتین دواتر ئامۆزا ئەیوت مەسرەفم کردوە خالۆزا ئەیوت مەسرەفم کردوە ژیانێکی کولەمەرگیمان بەرێکرد بەلام ئیستا ئیمە موحتاج نین خالم موحتاجە کە نەیوت ئەم پارە بۆئەم منالانە با خۆمان لەناوخۆمان پارەکۆکەینەوە مەسرەف بکەین لەوکاتەوە بچمە تەعزێ تۆزی دائەنیشم نە ئاو نەچای ناخۆم

    • @Muhsin1423
      @Muhsin1423 Місяць тому +1

      سلاو كه نار

    • @eskanbazi3520
      @eskanbazi3520 Місяць тому

      Xwa la bawkt xosh bet baraste mnesh haman ram haya wa aslan mn har nachm bo ta3zeka wa peshm pasand nyaw la dzhema wa ba ashkrash wam wtuwa bo har kasek ka krduyate chunka waku xot wtt wak chon zyane made bar ewa kawtuwa awa bar hamu xalk dakawet

    • @bashirsangawi1977
      @bashirsangawi1977 Місяць тому

      Bzhit

  • @saed828saed
    @saed828saed Місяць тому

    مامۆستاقەبرهەڵبەستن دروست نیە ئەبێت وەکوقەبرەکانی گۆڕستانی بەقیعی لێ بکرێت بۆئەوەی ئەوەنەزەوی داگیرنەکرێت وجێی گۆڕی تربێتەوە

  • @Heersh1
    @Heersh1 Місяць тому

    ئنجا ئایین حەقی چییە بەسەر پرسەوە ،بۆ لوت ئەخاتە هەرچی تەفاسیلی ژیانەوە بە بێ ئەوەی لە جەهالەت هیچی تری پێبێت بۆ مرۆڤایەتی

  • @sahandsalehi380
    @sahandsalehi380 Місяць тому

    ڕەقەمی کاک دەرونم دەویت کەس هەیە لای بیت

  • @confused73
    @confused73 Місяць тому

    به خوا زور که رن😂😂😂