BelgeFilm-Gewriya Zêrîn | بەڵگەفیلم- عوسمان هەورامی، گەرووی ئاڵتوونی

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 4 лют 2025
  • عوسمان هەورامی دەنگێکی رەسەنە، هەڵقوڵاوی نسار و کوێستانەکانی هەورامانە، بە خوڵقێنەری سیاچەمانە ناسراوە، ئەو ریتمەی بە سەر بەژن و باڵای ژنان و کچە چاوڕەشەکانی چەم و دۆڵی هەراماندا دەگوترێت.
    تایبەتمەندی سیاچەمانەی هەورامان لە ئەدای گوتنی ئەودا خەسڵەتێکی زاڵە، عوسمان بە خوڵقێنەری ئەو دەنگە ناسراوە کە سیاچەمانەیە بە سەر بەژن و باڵای ژنان و کچە چاوڕەشەکانی چەم و دۆڵی هەوراماندا دەگوترێ، ئەوانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرهەم و شێوەی گوتنی کردوە دەڵێن، عوسمان هەورامی گۆرانیبێژێکە لە هەر گۆشەیەکی دنیا گوێبیستی دەنگی بی رەسەنایەتی و هونەرێکی باڵای کوردستانیت دێنێتەوە بیر.
    عوسمان کەیمنەیی لە منداڵییەوە گۆرانی گوتوە، دایکیشی ژنێکی دەنگخۆش بووە، کاتی خۆی پێکەوە لەگەڵ دایکی گۆرانیان گوتوە.
    چەندین بەرهەمی تەلەڤزیۆنی هەن، نزیکەی هەزار و 700 کاسێتی تۆمارکردوون، زۆربەی گۆرانییەکان لە مەجلیس و زەماوەندی کوردەواریدا گوتراون، لەگەڵ گۆرانیبێژەکانی ناوچەکە بە تایبەت حەمە حسێن هەورامی گۆرانی زۆریان گوتوە.
    عوسمان هەورامی چەندین بەزمی سیاچەمانەی داهێناوە و ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی بۆ مۆسیقا و هونەری کورد دروستکردووە.
    لە کۆتایی هەشتاکاندا دەنگەژێکانی عوسمان هەورامی دووچاری نەخۆشی بوون، ئەو دەنگەی زیاتر لە 40 ساڵ سیاچەمانە، ئاخ لەیل و کەتانە و کەتانەی گوت ئیدی وەک جاران نەما.
    #سیاچەمانە #هەورامان #گۆرانی #سیاوچەمانە #عوسمان_هەورامی

КОМЕНТАРІ • 29

  • @welatperwer
    @welatperwer Рік тому +3

    Ez vê Guldesteyê diyarî Mamoste Osman Hawrami dikim 💐
    ئەم گوڵدێستە پێشکەشی مامۆستا عوسمان هەورامی دەکەم 💐

  • @jamalabdwl
    @jamalabdwl Рік тому +1

    مەگری پیاوە جوان وخواناسەکە زۆر بەڕێزی قوربانی ئەوکەسایەتیە بەهێزەت بم

  • @Hama_Hawrami
    @Hama_Hawrami 8 місяців тому +1

    ئــيــمــپــراتـۆری هــەورامــان ❤️💙

  • @rkoye
    @rkoye Рік тому

    Hamisha sarkawtu bit mamostay hunari rasani kurdi

  • @mohammednaji9391
    @mohammednaji9391 5 місяців тому

    گوو بە گۆڕی ئەوەی وای لێ کرد

  • @hemnkamal9435
    @hemnkamal9435 Рік тому +1

    ڕەبی کوێربن سەگبابانە چۆن دڵیان هات😢

  • @harmanabdolali2509
    @harmanabdolali2509 Рік тому

    Temen drêzh û tendrûst bêt kak Osman ❤.

  • @AnYa.hawrami
    @AnYa.hawrami 7 місяців тому

    👏

  • @asobukani9434
    @asobukani9434 Рік тому

    تەمەن درێژ بێت مامۆستا هەورامی ❤

  • @anashirwanabdullahi176
    @anashirwanabdullahi176 Рік тому

    یاخوا هه میشه تمن دریژ وی ماموسا گیان

  • @v.v6986
    @v.v6986 Рік тому

    ❤❤❤

  • @arysalar6111
    @arysalar6111 Рік тому

    ئەو دەنگەی کاک عوسمان لەهەموو کوردا تیانیە دەنگیکە کەس ناتوانێت لاسایی بکاتەوە

  • @jamalabdwl
    @jamalabdwl Рік тому

    قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە زۆزم خۆش دەوێ

  • @jamalabdwl
    @jamalabdwl Рік тому

    • @jamalabdwl
      @jamalabdwl Рік тому +1

      مەگری قوربانی ڕەوشتی بەرزو خواناسیت بم قوربانی گۆرانیە خاوەکانت بم قوربانی گۆرانیە جوانەکانی تۆ ی بەڕێزو شە هیدعبداڵڵە
      تەپەڕەشی بم
      قوربانی هەناسەت بم کاتێ خەفەت بارم بەس گوێ لەگۆرانیە خاوەکانی تۆدەگرم

    • @payamasad8822
      @payamasad8822 Рік тому

      ​@@jamalabdwl
      سڵاو کاک عبدالله تەپەڕشی چۆن ئەناسیت؟

  • @kchacute6144
    @kchacute6144 Рік тому

    ❤❤❤❤❤

  • @OsmanMuhamad-fu2sk
    @OsmanMuhamad-fu2sk 7 місяців тому

    ئاخر ئەبوایە ئەوەتان بزانیایە ئەوناشۆرەتو معروفیە بە هۆ دووعای خێری حزرەتی شێخ عوثمان ثیراجدین دووهەم یعنی شێخ عوثمان بیارەودڕۆ

  • @tomalex3545
    @tomalex3545 Рік тому

    سڵاو لە دەنگی کاک عوسمان تەمەن درێژ بیت

  • @Spinosaurus44
    @Spinosaurus44 Рік тому

    مامۆستا تەمەن درێژ بێت یاخوا خۆی بۆ خۆی سامانێکی نیشتمانییە

  • @balenhaidar4071
    @balenhaidar4071 Рік тому +1

    سڵاو

  • @hwnarjabar3675
    @hwnarjabar3675 Рік тому

  • @arysalar6111
    @arysalar6111 Рік тому

    جا بۆ دەرمان خواردتت کرد قۆنەرە یاخوا لەم دنیایش و لەدونیاش ژیانت خۆش نەبێ ئینشللە خوا دەتکاتە جەهەنم گەواد

    • @kchacute6144
      @kchacute6144 Рік тому +1

      Atrsm wabzany to achitta bahasht 😂

  • @shayan-qd7dp
    @shayan-qd7dp Рік тому

    ❤❤❤❤

  • @jamalabdwl
    @jamalabdwl Рік тому

  • @潘曼.潘曼
    @潘曼.潘曼 Місяць тому

  • @aiobabdi1790
    @aiobabdi1790 10 місяців тому

    ❤❤❤