مێژووی مۆسیقای کوردی؟ کام ناوچە کۆنترە؟ تاریخچه موسیقی کردی/ The history of kurdish music

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 29 сер 2023
  • 🎙️وتووێژی سینا کەریمی لە تەک کاک #شارام_عەلیموحەمەدی ژەنیار و مامۆستای مۆسیقا.
    🔸جیاوازیی مۆسیقای کوردی لەگەڵ مۆسیقاکانیتر چییە؟
    🔸مۆسیقای کوردی لە کام ناوچە کۆنترە؟
    🔸پێوەندی مەقامات هۆرە و تەمیرە (تەنبوور) چەس؟
    🔸هۆرە چەن مەقامە؟
    🔸پێوەندی هۆره و سیاچەمانه چەس؟
    🔸ئایا لە نێو مۆسیقای کوردی،مۆسیقای ئیزدی کۆنترە یان هۆره و سیاچەمانە؟
    1️⃣بەشی یەکم لە چوار بەشی وتووێژی سینا کەریمی و شارامی عەلیموحەمەدی
    #مۆسیقی #کوردی #مۆسیقای_کوردی #kurdish #هونەر #kurdistan #گۆرانی #هۆره #هوره #سیاچەمانه

КОМЕНТАРІ • 16

  • @YaserKhoshaman-gd3lr
    @YaserKhoshaman-gd3lr 11 місяців тому

    بژی سینا گیان. زۆر زۆر کارێکی تایبەت و بە هێز بوو. دەس خۆش.

    • @sinakarimi_
      @sinakarimi_  11 місяців тому

      سپاس یاسری ئازیز، مەمنوون کە بە وردی چاوت لێ کرد❤️❤️

  • @samashamloo5608
    @samashamloo5608 10 місяців тому

    زور سپاس 👏🏼👏🏼

  • @user-eh5vq6tl8i
    @user-eh5vq6tl8i 11 місяців тому

    دەس خۆشێ ئەکەین

  • @qadirelyasi
    @qadirelyasi 11 місяців тому +2

    لەگەڵ دەست خۆشی بۆ ئەم بەرنامەیە، سەبارەت بە مەقامەکانی گەرمیان ھاودەنگ نیم لەگەڵ بۆچوونی ئەم مامۆستایە. مەقامەکانی وەک ئای ئای و خورشیدی و... مۆرکی تایبەتی گەرمیانیان پێوەیە. ئەوەندە حەیران تایبەتی لای ھەولێرە، ھێندە لاوک ھی باکوور، سیاچەمانە ھی ھەورامان و ھۆرە ھی دەڤەری ئیلام، کرماشان و باشووری نیشتمانە، ئەوەندە و زیاتریش مەقامەکانی گەرمیان ھی ئەو دەڤەرەیە. تێکەڵ کردن یان سۆزوەرگرتن لە عەرەبیان نەک پێوە دیار نییە بەڵکوو بەبێ دەمارگرژی کوردیین و لە مێژووی کەونارای کوردەوە ھەڵقوڵاون. من ئەم شێوە مەقام و دەنگانەم بە کۆڵەکەکانی مۆسیقای کوردی ناودێر کردووە. ھیوادارم لە بەرنامەکانی داھاتوودا خەسارناسی بۆ ئەو کەم و کۆڕییانە بکەن. مووزیکی کوردانی ئێزیدی و کەڵامی یارسان لفانەیەکن کە یەک دایک و باوک (کورد) و یەک مێژوویان ھەیە. جیاکردنەوەی مووزیکی ئێزیدی لە مووزیکی کوردی نە ڕەوایە و نە دروستە.
    بمبوورن کە کەمێ درێژدادڕیم کرد.

    • @sinakarimi_
      @sinakarimi_  11 місяців тому

      سپاس مامۆستا گیان، من پەیامی ئێوەم بۆ کاک شارامی عەلیموحەمەدی نارد و ئەوان ئاوا وڵامیان دا👇
      کاک شارم عەلیموحەمەدی: دەسی خۆش بێ ، بەڵام ئەم شێوە رووانینە بە پێ ئحساس و بێ بەڵگەیە . من هیچ کاتێک ئیزدیەکان و یارسان جیا لە کورد نازانم ، بەڵام لە ئاستی موزیک ئێمە ئاماژە بۆ شتایێک ئەبەین کە رەوایەت و بەڵگە بێ . ئەوەیکە لە سەد یان دو سەد ساڵ باس بکرێ ، بەڵگە نیە بۆ تێکەڵاو نەبوون کەڵتورەکان . جا ……..شێ کردنەوەی متودیک لە گەل هەست و بریار ناسیونالیستی زۆری فەرقە . کە چی کاک قادر بۆ من هەمیشە هۆنەرمەندێکی دەنگ بێژ و خۆشەویستە و رێزم هەیە.

    • @ghadersarzali3198
      @ghadersarzali3198 11 місяців тому

      لە ڕێگای کاک سیناوە
      @@sinakarimi_ من سەرەتا کە بەرنامەکەم بە دەنگی تەموورە و کۆپلەی یەکەمی مەقامی ئەڵڵاوەیسی بیست، گەشامەوە. دواتر باسی هەندێ تایبەتمەندیی مووزیکی کوردی لە ٤ خاڵدا کرد، زیاتر سەرنجم دا قسەکانی هونەرمەند کاک شارام عەلیمورادی. لە پاش ئەو ٤ خاڵە، هەستم کرد هەندێ شتی تێکەڵ کرد کە بۆ من جێی پرسیار بوو. بۆیە ئەو سەرنجەم نووسی. چاوەڕوان بووم بە وەڵامدانەوە، زانیاریی زیاترمان پێ ببەخشێ کەچی بەداخەوە بە هێنانی هەندێ وشەی کلیشەیی و سواوی وەک "ئەم شێوە رووانینە بە پێ ئحساس و بێ بەڵگەیە ." یان هێرش کردنە سەر هەستی ناسیونالیستی و... نەک بابەتەکەی شی نەکردەوە بەڵکوو بەو شێوەیە لە ژێر بەرپرسایەتییەکە دەرچوو.
      من وەک کوردێکی نەتەوەیی بەڵام دوور لە دەمارگرژی و بەرچاوتەنگی دەڕوانمە هونەری کوردی. ئێمە مرۆڤین و لەگەڵ کۆمەڵگای چواردەورمان دەکەوینە ئاڵوێری کەرەستە و بەرهەمەکانمان. بەڵێ لە یەکتر شت وەردەگرین و شوێنیش لە سەر یەکدی دادەنێین. بەڵام کاتێک باسی سیاچەمانە یان هۆرە دەکەیندەبێ بۆ ناساندنی ئەم کۆڵەکە هونەرییانە نە تووشی دەمارگرژی بین و نە دەست بدەینە هەرزانفرۆشی. کورد نەتەوەیەکی بندەستە بەڵام لە بەر هەبوونی میراتێکی دەوڵەمەند و کەونارا تا ئێستا بە چۆکدا نەهاتووە.
      کاک شارام گیان لەباتی ئەوەی بە ناوی ناسیونالیستی بەرچاوتەنگ و ئیحساساتی هێرشم بکەیتە سەر، هەوڵ بدە لەگەڵ ئازیزانی شارەزای دنیای هونەر دەزگا و مەقامە کوردییەکان لە ژێر تەوشێی عەرەب و فارس دەربێنن! لەباتیی ناوی چوارگا ناوی مەقام یان دەزگای خورشیدی لە سەر دابنێ. با چیدی سەرمان لێ نەشێوێ. لە ئێران چوارگایە لە عێراق حیجازکار و... لە ئێران ماهوورە لە عێراق عەجەم. فەرموو وەک کوڕەکانی فەراهانی (عەبدوڵڵا و حوسەینقولی) ڕەدیف و پەیژەی مووزیکی کوردی دابنێ و...
      تا کەی ڕێگا دەدەن مووزیکی نەتەوەکانی دیکەی وەک کورد و بەلووچ و... بە موسیقی نواحی و محلی تقلیل مقام بدرێن؟ دەزانم من وەک مووزیکژەنێک یان کەسێکی ئاکادمیی دنیای هونەر نابێ لەوە زیاتر پێ دابکێشم بەڵام وەک دەروێشێکی شوێنکەوتووی ئەو دنیاجوانە، سەرنجەکانی خۆم دەخەمە بەرچاوت. هەوڵ بدە بەر لەوەی تەشەر بدەی و ناو و ناتۆرە بە بەردەنگەکەت (مخاطب) بچەسپێنی، لەگەڵی بکەوە گفتوگۆ! ڕەنگە بفەرمووی تۆ وا دەستت پێ کرد، وایە ناچار بووم پێت بێژم: دەراوسێ بوونی نەتەوەکان شتی تێکەڵیان هەیە بەڵام بەپێی قسەکانی خۆت بە پێی ئەو ٤ خاڵە ئێمە شتی خۆماڵی دیکەمان هەیە کە نەتەوەکانی دیکە نییانە. دیسان بمبوورن ئەگەر درێژدادڕیم کردبێ.

    • @qadirelyasi
      @qadirelyasi 11 місяців тому +1

      لە ڕێگای کاک سیناوە
      @sinakarimi_
      من سەرەتا کە بەرنامەکەم بە دەنگی تەموورە و کۆپلەی یەکەمی مەقامی ئەڵڵاوەیسی بیست، گەشامەوە. دواتر باسی هەندێ تایبەتمەندیی مووزیکی کوردی لە ٤ خاڵدا کرد، زیاتر سەرنجم دا قسەکانی هونەرمەند کاک شارام عەلیمورادی. لە پاش ئەو ٤ خاڵە، هەستم کرد هەندێ شتی تێکەڵ کرد کە بۆ من جێی پرسیار بوو. بۆیە ئەو سەرنجەم نووسی. چاوەڕوان بووم بە وەڵامدانەوە، زانیاریی زیاترمان پێ ببەخشێ کەچی بەداخەوە بە هێنانی هەندێ وشەی کلیشەیی و سواوی وەک "ئەم شێوە رووانینە بە پێ ئحساس و بێ بەڵگەیە ." یان هێرش کردنە سەر هەستی ناسیونالیستی و... نەک بابەتەکەی شی نەکردەوە بەڵکوو بەو شێوەیە لە ژێر بەرپرسایەتییەکە دەرچوو.
      من وەک کوردێکی نەتەوەیی بەڵام دوور لە دەمارگرژی و بەرچاوتەنگی دەڕوانمە هونەری کوردی. ئێمە مرۆڤین و لەگەڵ کۆمەڵگای چواردەورمان دەکەوینە ئاڵوێری کەرەستە و بەرهەمەکانمان. بەڵێ لە یەکتر شت وەردەگرین و شوێنیش لە سەر یەکدی دادەنێین. بەڵام کاتێک باسی سیاچەمانە یان هۆرە دەکەین، دەبێ بۆ ناساندنی ئەم کۆڵەکە هونەرییانە نە تووشی دەمارگرژی بین و نە دەست بدەینە هەرزانفرۆشی. کورد نەتەوەیەکی بندەستە بەڵام لە بەر هەبوونی میراتێکی دەوڵەمەند و کەونارا تا ئێستا بە چۆکدا نەهاتووە.
      کاک شارام گیان لەباتی ئەوەی بە ناوی ناسیونالیستی بەرچاوتەنگ و ئیحساساتی هێرشم بکەیتە سەر، هەوڵ بدە لەگەڵ ئازیزانی شارەزای دنیای هونەر دەزگا و مەقامە کوردییەکان لە ژێر تەوشێی عەرەب و فارس دەربێنن! لەباتیی ناوی چوارگا ناوی مەقام یان دەزگای خورشیدی لە سەر دابنێ. با چیدی سەرمان لێ نەشێوێ. لە ئێران چوارگایە لە عێراق حیجازکار و... لە ئێران ماهوورە لە عێراق عەجەم. فەرموو وەک کوڕەکانی فەراهانی (عەبدوڵڵا و حوسەینقولی) ڕەدیف و پەیژەی مووزیکی کوردی دابنێ و...
      تا کەی ڕێگا دەدەن مووزیکی نەتەوەکانی دیکەی وەک کورد و بەلووچ و... بە موسیقی نواحی و محلی تقلیل مقام بدرێن؟ دەزانم من وەک مووزیکژەنێک یان کەسێکی ئاکادمیی دنیای هونەر نابێ لەوە زیاتر پێ دابکێشم بەڵام وەک دەروێشێکی شوێنکەوتووی ئەو دنیاجوانە، سەرنجەکانی خۆم دەخەمە بەرچاوت. هەوڵ بدە بەر لەوەی تەشەر بدەی و ناو و ناتۆرە بە بەردەنگەکەت (مخاطب) بچەسپێنی، لەگەڵی بکەوە گفتوگۆ! ڕەنگە بفەرمووی تۆ وا دەستت پێ کرد، وایە ناچار بووم پێت بێژم: دەراوسێ بوونی نەتەوەکان شتی تێکەڵیان هەیە بەڵام بەپێی قسەکانی خۆت بە پێی ئەو ٤ خاڵە ئێمە شتی خۆماڵی دیکەمان هەیە کە نەتەوەکانی دیکە نییانە. دیسان بمبوورن ئەگەر درێژدادڕیم کردبێ.

    • @sinakarimi_
      @sinakarimi_  10 місяців тому +1

      @@qadirelyasi سپاس مامۆستا گیان، من پەیامی ئێوەم نارد بۆیان

  • @soheilkarimi-gd5su
    @soheilkarimi-gd5su 10 місяців тому

    دەست خۆش

  • @rezaz8095
    @rezaz8095 10 місяців тому

    😍😍