هەڕەشەکردنی لێ کەوتەوە 🔴 هەژماری من و تەوتین لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدا

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 9 лют 2025
  • هەژماری من و تەوتین لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدا هەڕەشەکردنی لێ کەوتەوە
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا ڕایگەیاند، لەسلێمانی پێچەوانەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، "تەوتین" دەستیپێکردوە.
    نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ بەژمارە 32015و واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی دەرچوەو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس، پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی‌و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تووندوتیژیی کراوە.
    لەنوسراوەکە کە وەڵامی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمه‌ هاتوە، "هەندێک دامەزراوە لەپارێزگای سلێمانی‌و هەندێک شوێنی دیکە، پێچەوانەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، دەستیان بەپڕۆسەیەکی دیکە کردوە بەناوی (تەوتین) لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی کوردستان".
    وەزارەتی ناوخۆ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، پڕۆژەی هەژماری من، لەلایەن سەرۆک وەزیران‌و جێگرو هەموو وەزیرەکانەوە وەکو پرۆژەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان پەسەندکراوە، هەر کەسێکیش ڕێگریی لەو پڕۆژەیە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە2ی ئابی 2023، پڕۆژەی هەژماری من، لەلایەن مەسرور بارزانی‌و جێگره‌كه‌یى‌و هەموو وەزیرەکان، وەکو پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان‌و بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی‌و کارکردن بەسیستەمی بانکیی لەهەرێمی کوردستان پەسەندکرا.
    باسى له‌وه‌شكردوه‌، لەهەندێک دامەزراوە لەپارێزگای سلێمانی‌و هەندێک شوێنی دیکە، پێچەوانەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران، دەست بەپرۆسەیەکی دیکە کراوە بەناوی تەوتین، لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم، کە تاکە لایەنی فەرمی ڕێکخستنی لیست‌و شێوازی دابەشکردنی موچە کەرتی گشتییە.
    وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشکرد، جگە لەپڕۆژەی هەژماری من، هیچ کارو بەرنامەیەکی دیکەی بەدیجیتاڵکردن پەسەندکراو نییە، بۆیە ئاسانکاریی بۆ تیمی هەژماری من بکەن تاوەکو کارەکانیان بکەن؛ بەپێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێک یان ئەفسەرێک یان کارمەندێک ڕێگریی لەتیمەکانی پڕۆژەی هەژماری من بکات، بەگوێرەی یاسا ڕوبەڕوی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
    وەزارەتی ناوخۆ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوەو پلانەکە بەو جۆرەیە کە نابێت تۆمارکردنی هەموو موچەخۆران لەکۆتایی 2025 تێپەڕبکات".
    ------
    لای خۆیەوە 🔻وەزیری دارایی هۆشداریدەداتە بانكەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە
    "هەر کەسێک ئاستەنگ بۆ پرۆسەی " هەژماری من" دروستبكات بكات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت"
    🔹وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڵێت، هەر کەسێک ئاستەنگ و رێگری بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی " هەژماری من " دروستبکات، دوچاری لێپرسینەوە دەبێت.
    ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دوێنی دووشەمە لە نوسراوێكی فەرمیدا و ئاراستەی بانکە بازرگانییەکانی (مەڵکەندی، توی مەلیک، تانجەڕۆ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ) کردووە، داوای كردووە پابەند بن بە جێبەجێکردنی پرۆژەی 'هەژماری من.'
    لە نووسراوەکەدا هاتووە: هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێک لەو بانکانەی تایبەتکراون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، رێگری و ئاستەنگ بۆ کارمەندانی " هەژماری من " دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.
    ------
    🔹هۆشیار عەبدوڵا لە پەڕەی فەرمی خۆی بابەتێکی لەسەر هەژماری من نوسیوە بە ناونیشانی : شین و هەرەشەی هەژمار
    هۆشیار عەبدوڵا نوسیویەتی:
    باسی ئەوە ناکەم کە بە حساب وەزیری دارایی دەستی لەکار کێشاوەتەوە و پێش هەڵمەتی هەڵبژاردن دەهۆڵێکی زۆریان بۆ کوتا گوایە لە کابینەی نۆ کشاونەتەوە، وەڵامی ئەوە لای حزبەکەیەتی ،
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ---------------------------------------------------------------------
    Background Music From UA-cam Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀shocking-news-SBA-346407984
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀analytical-news-SBA-347447954

КОМЕНТАРІ • 62

  • @NamiqAhmed
    @NamiqAhmed 3 місяці тому +9

    هه ژمارى تؤلؤمارئ

  • @DanyaHfk
    @DanyaHfk 3 місяці тому +9

    لۆمارێ مەسرور

  • @babanbaban6507
    @babanbaban6507 3 місяці тому +4

    بژى سةروك بافل
    بةلى بو توطين

  • @havalkurdi8480
    @havalkurdi8480 3 місяці тому +6

    ئابووری هەرێم یان ئابووری بنەماڵەی بارزانی.

  • @JamalSharif-k3h
    @JamalSharif-k3h 3 місяці тому +10

    بەبەکارهێنانی هەژماری من تەنهابۆ دزین و گیرفان پڕکردنی خۆیانەو هیچی تر تەوتین لە ئیرادەو دەسەڵاتی کورد کەم ناکاتەوەو بەڵکو ئەوە ڕێچکەی ڕاستییە و موچە خۆرلە کاسات و ساتی خۆیدا مووچە پێبدرێ نەک بکرێ بە پاشەکەوت و بردنی بۆ بانکەکانی ئەوروپاو دروستکردنی ڤێللا بۆخۆیان ،، ئەی بۆ مووچەی ئەندام پەرلەمان و جێکری سەرۆکی پەرلەمانی و وەزیرەکانی کورد لەعێراق مووچەکەیان وەر دەگرن لە سیادەتی کوردستان کەم نابێتەوە ئەمە وەکو ئەوە وایە کە بڵێیت هی خۆم بۆ خۆم و هی تۆیش ئەخۆم یان ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆ خۆی ئە ی حوکمەتی هەرێم و بەغدا بە شەراکەت حوکمەتیان پێک نەهێناوە بۆ چاوێ بەدەستوری عێراقدا ناخشێننەوە بۆ ئەوەی جوان لێی تێبگەن لە پێکهێنانی حوکومەتی مەرکەزی ساڵی 2005

  • @AruAbdullah-g4v
    @AruAbdullah-g4v 3 місяці тому +10

    هه ژماری دز لۆ مارێ 😂😂😂😂😂

  • @havalkurdi8480
    @havalkurdi8480 3 місяці тому +7

    هەژماری من ، یان هەژماری دزەکان!

  • @hoshmandmuhamad5083
    @hoshmandmuhamad5083 3 місяці тому +5

    ئەم وەزیرانەی گۆڕان چۆن ڕووی سلێمانی تان ڕەش کرد

  • @mohammedfaraj5140
    @mohammedfaraj5140 3 місяці тому +7

    ئەگەر یەکێتی تەسلیمی پارتیبێت لەسەر مەسەلەی تەوتین ئەوا بانگەشە توندەکەی باڤڵ تاڵەبانی بەرامبەر بەپارتی خۆڵکردنە چاوی یەکێتیەکانو خەڵکی کوردستان بوەو هاتو هاوارەکەشی دەبێتە بڵقی سەر ئاوە لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەڕلەمانی عێراو کەساڵی داهاتو بەڕێوە دەچێت دەنگدەری یەکێتیو خەڵکی کوردستان تۆڵە لەیەکێتی دەکرنەوەو سزای دەدەنو دەنگی پێنادەنەوە ئینجس هیوادارم باڤڵ تاڵەبانی نەخۆییو نەحیزبرکەی خەجاڵەت نەکات بەرامبەر خەڵکی یەکێتیو خەڵکی کوردستان ، بەهیوای تەوتین کردن لەزۆنی سەوزو دواجار لەزۆنی زەردیش

  • @salihisalihi3241
    @salihisalihi3241 3 місяці тому +1

    ڕێبەرئەحمەق

  • @najimaldalawi7350
    @najimaldalawi7350 3 місяці тому +10

    كاك باڤل تةنها قسة ناكات قسةى جى بةجى دةكات

  • @mohammadmollazadegan686
    @mohammadmollazadegan686 3 місяці тому +7

    کاک هۆشێار مەسور و وەزیری دارایی بەدەنە دست دادگای فیدراڵی عیراقی. ووتارە پۆخت و زاناینەکت بە ئینگیزی بۆ دەرەوە بنۆسە.🎉🎉

  • @AzizAhmad-kw5vb
    @AzizAhmad-kw5vb 3 місяці тому +9

    سەرۆک پافڵ وەعدو پەیمانی داوە پاش گەز نابێتەوە جێ بەجێ ئەکات

  • @tahataha6165
    @tahataha6165 3 місяці тому +7

    Barzani dz

  • @mohammadmollazadegan686
    @mohammadmollazadegan686 3 місяці тому +9

    هەرەشی بۆچیێە. شەرێکەدزن. باشەێکێتی پاشگەزبۆتەوە. بارزانی بەرەنە دادگای فیدراڵی عێراق.😮😮😮

  • @aliyaxsamry837
    @aliyaxsamry837 3 місяці тому +3

    من بزانم بافڵ تاڵەبانی هەژماری من تەکاتە دوکەرتەوەو لە سه ر قسەی خۆیەتی

  • @azizsalimazizsalim3380
    @azizsalimazizsalim3380 3 місяці тому +4

    به لى بؤ ته وتين ‏‪7:58‬‏

  • @SwaraMuhamad-yt7sx
    @SwaraMuhamad-yt7sx 3 місяці тому +4

    بژی بژی سەرۆك 🦅بافڵ تاڵەبانی 👍🏹🏹🏹

  • @mohammadmollazadegan686
    @mohammadmollazadegan686 3 місяці тому +7

    ێکێتی پێداگری لەسەربرێار و ویستی خۆی بکات. گەڵ دواتر بەبینێنی دەستکەوتەکان بنەماڵەجاشی بارزانی هەڵدەپەسێرن.😢

  • @Hee-o1p
    @Hee-o1p 3 місяці тому +2

    هه ژماری من هه ژماری ماڵه شێخانه بۆ دزیکردن له ماڵه مسکێنان به شێوەیه کیتر ، له وانه شه زۆریشی لیقازانج نه که ن به ڵام ماڵه شێخان ئه بێ به هه موو شێوەیه ك بیسه لمێنن که کێ ماڵه شێخه ئه گینا ماڵه مسکێنان وەك مرۆڤ بژین و چاویان بکه نه وە شتؽکی مه ترسیدارە بۆ سه ر دەسه ڵاتی ماڵه شێخان.

  • @panersalh5273
    @panersalh5273 3 місяці тому

    وەلا بەس گیر خواردنی میللە بەدەست ئەم دو زالمەوە خوا هەردوكیان لە ناو بەڕێت بەحورمەتی ئەم نوێژی بەیانیەو چوارشمەی مو بارەكە یارب امین

  • @shexd403
    @shexd403 3 місяці тому +2

    بروا بكه ن سالى ٢٠٢٥ توطين نه كريت يه ك دينار بؤ كه س نايت به س حكومه تى نا حكومه ت ئيستا ميشكيان زؤر زؤر سيكنالى زه عيفه

  • @havalkurdi8480
    @havalkurdi8480 3 місяці тому +3

    ئەنجومەنی وەزیران، یان ئەنجومەنی دزەکان!

  • @OmarNawrole
    @OmarNawrole 3 місяці тому +1

    تڕحێوو کەس ام ا دەنیە هەژماری من هڵبژێرێت لەبەاوەیە دزیە درن

  • @o.s62
    @o.s62 3 місяці тому +1

    👏👏👏👏👏👏✊✊✊✊✊✊✊👍👍👍👍👍👍👍👍👍

  • @HamaOsman-s9t
    @HamaOsman-s9t 3 місяці тому +4

    حەیای دیموکراسی تان برد دیکتاتۆریشتان ڕیسوا مەکەن😂😂ە

  • @NasemSailh-g2t
    @NasemSailh-g2t 3 місяці тому +1

    كيرم. بةقوني. هةزماري. مةسروره. قوندةري

  • @dr.rahman5606
    @dr.rahman5606 3 місяці тому +2

    حکومەتی (العجایب و الغرائب) ، پێشتریش نەیانووت هەرکەس و لایەنێک داوا بکات مووچە بچێتە سەر (بەغدا) خائینە !؟

  • @havalkurdi8480
    @havalkurdi8480 3 місяці тому +2

    هیچ بانکێکی هەرێم بۆ تەوتین بەکەلک نایەت. ئەیانەوێتخەلکەکە بە پارەی حکومەتی عیراق بکەن بە دیلی خۆیان و پارە زەبەللاحەتی نەوتو سەروەتو سامانی کوردستانیش بێ قەیدو حیساب بۆ خۆیان ئەپەلۆش کەن هەروەکو ٣٠ سالی ڕابردوو. هیاج تێر نابن.

  • @babanbaban6507
    @babanbaban6507 3 місяці тому +3

    پيويستة وةزيرى دارايى ئيكسپياير و وةزارةتخانةكةى بدرينه دادگاى فيدرالى

  • @ikgzhnv
    @ikgzhnv 3 місяці тому

    گۆرانی خوێڕی بوە جاشی پارتی

  • @saeedhazhar4058
    @saeedhazhar4058 3 місяці тому

    ئەبێت مووچەخۆران داوا لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارای تۆمار بکەن لە دادگای فیدرالی. دلنیابن ئەم سێکەسە توندترین سزا ئەدرێن لە لایەن دادگای فیدرایەوە. چونکە بونەتە بەربەست لە جێبەجی کردنی بریاریك کەلەودادگایە دەرچووە

  • @Sarhang.Sulimani
    @Sarhang.Sulimani 3 місяці тому

    له ئێستا دا بیویستە خلک خۆبشانده ن بکات له ده ژی حوکمه تی هه رێمی کارتۆنی کوردستان

  • @abdullahkarasha3385
    @abdullahkarasha3385 3 місяці тому

    هەژماری من بۆ ئەویە کە ئەگەر هاتو پارەی باجو کارباو ئاو هەرشتێك قەرزار بی بۆ ئەوی لێت ببرێت

  • @شاهوز1976
    @شاهوز1976 3 місяці тому +1

    ولله دروده که یت له یک شوین ده ستی پی نه کردوه ئه وه فرتوفیلی جوت بنه ماله ی بودزینی قوتی خه لک

  • @saeedhazhar4058
    @saeedhazhar4058 3 місяці тому

    ھەر کەسێك سەر پێچی بکات و نەچێتە ژێرباری بریارە کانی دادگای فیدرالی سزا ئەدرێت. ئەوەیسزای بەسەرا ئەسەپێندرێ سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارای ھەرێم. چونکە بریاری دادگای فیدرالی زۆر لە بریاری ئە نجومەنی وەزیران بەھێزترە و تانەی لێنادرێ

  • @hassanmuhamad9426
    @hassanmuhamad9426 3 місяці тому

    لؤ ماى

  • @kudakkudak4161
    @kudakkudak4161 2 місяці тому

    با كاك بافل مووجه خور بكه رينيته وه بو كاتي مام مانك ته واو نه ئه بوو مووجه ئا ماده ئه كرا بو مووجه خور كاتيكي زور خوش بوو كوردستان ز ور خوش بوو هةموو ميلله تي كورد دلي خوش بوو

  • @nawzadaha1263
    @nawzadaha1263 3 місяці тому

    بەخوا سووکن ئەیانەوێت هەربەزۆر پڕۆژەی (هەژمارەکەی مەسروربارزانی) بەسەرمووچەخۆراندا بسەپێنن ! ئێ خەڵک ئەو هەژمارە سەخیف و دزەی ناوێت بۆ تێناگەن !؟ بژی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و بەڵێ بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە فیدڕاڵیەکانی بەغدا .

  • @habibhawramy6365
    @habibhawramy6365 3 місяці тому

    ئەوە کۆمێنتی بۆچیە هەژماریمن ئاسان کارییە بۆ هەمو تاکێ بەڕێز لەهەمو دنیا وایە بۆ مەجەڵی ئێمە داییم لەکوڵایە نەگبەتی گرتونی

  • @arifabdullah9080
    @arifabdullah9080 3 місяці тому

    .
    سەمای درۆی
    دەسبەردار بوون
    وەزیری مووچە ، ماوە و نەمردووە !
    هینی درۆکەی ، کەمێ خوار کردووە
    بەم جاڕەی درۆی ، ئاشبەتاڵی ئاشی ،
    بۆ دانسی درۆی ، سەرچۆپیی گرتووە
    هەتا ( با ) لێدا ، هاتوچۆی هەناسەی ،
    پێشەنگ و کەواسووری بەر هۆردووە

    • @arifabdullah9080
      @arifabdullah9080 3 місяці тому

      .
      سەمای درۆی
      دەسبەردار بوون
      وەزیری مووچە ، ماوە و نەمردووە !
      هینی درۆکەی ، کەمێ خوار کردووە
      بەم جاڕەی درۆی ، ئاشبەتاڵی ئاشی ،
      بۆ دانسی درۆی ، سەرچۆپیی گرتووە
      هەتا ( با ) لێدا ، هاتوچۆی هەناسەی ،
      پێشەنگ و کەواسووری بەر هۆردووە
      .

    • @کچانی.جیهاد
      @کچانی.جیهاد 3 місяці тому +1

      💩💩💩💩👈

  • @kovanmizwari7564
    @kovanmizwari7564 3 місяці тому +1

    Puk lo mare

  • @shamalmala5081
    @shamalmala5081 3 місяці тому +1

    ئەگەر گونی سودانی بگرن

  • @doitselpe9296
    @doitselpe9296 3 місяці тому

    بر ده مت خواردت

  • @zhyanawa789_bbn
    @zhyanawa789_bbn 3 місяці тому

    قسە و بڕیاری پارتی چی بێت هەرئەوە سەرئەکەوێت