A trip to the villages of Kurdistan in autumn
Вставка
- Опубліковано 8 лис 2023
- ڕۆژی هەینی کەلوپەلەکانم خڕ کردەوە و سواری ماتۆڕێ بووم و لە پیرانشارەوە وەڕێ کەوتم بەرەو ڕێگای سەردەشت لەسەر ڕێگای سەرەکی لەکن گوندی ئاوخواردەی ڕامگرت و وێنە و ڤیدیۆیی زۆر جوانم لە گوندی ئاوخواردە تۆمار کرد دواکانەش درێژەم بە گەشتەکەمدا و لە کن گوندی ترکەشی لامدا و بەرەو گوندی هەنگەوێ ڕۆیشتم پێش وەی کە بگەم بە گوندی هەنگەوێ لەسەر پردی هەنگەوێ ڕامگرت و لەو کانیاوەی کە لەوێ بوو ئاوم خواردەوە و وێنە و ڤیدیۆی پردی هەنگەوێشم تۆمار کرد و دوای وی درێژەم بە گەشتەکەمدا و لە گوندەکانی هەنگەوێ و شەختان و باستامبەگ تێ پەڕیم و کە گەیشتمە گوندی بازەرگان دەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی شەکراوێ قسەم کرد و سەبارەت بەو ناوچەیە دووام و زانیاری بەسوودم لێ وەرگرت
دوای گوندی بازەرگان کە ڤیدیۆی زۆر جوانم لێ تۆمار کرد کابرایەکم دیت بە بەرپاڵی شاخیەوە کە بە تەرەکتۆرێ خەریکی کێڵانی زەوییەکەی بوو و زەوی و زارەکەی خۆش دەکرد بە دڕۆنێ ڤیدیۆم لەویش گرت و دیمەنێکی زۆر جوانی خوڵقاند دوای ئەوەی سواری ماتۆڕێ بووم و بەو ڕێگایەی دا کە ئیسفاڵت نەبوو درێژەم بە گەشتەکەمدا
ئەوەندە ڕۆیشتم کە گەیشتمە گوندێکی زۆر زۆر بچووک کە لە چەندین ماڵ پێک هاتبوو ئەو گوندە لە سەر گووگڵ و لە سەر نەخشەکان نێوی نەنووسرابوو ئەو کەسانەی کە بەوێدا دەگوزەران پرسیارم لێ کردن کە نێوی ئەو گوندەی چییە ئەوانیش وەڵامیان دامەوە کە نێوی ئەو گوندەی سەڵۆسە هەر لە گوندی سەڵۆس پارۆیەکم نان خوارد و چەند دەنکێک شیلانم کە لێ کردبووە، خواردن و زۆر تامەکی خۆشیان هەبوو دوای وی هەر لە تەنیشت گوندی سەڵۆس دوو پیاوی بە تەمەنم دیتن کە خەریکی ئیشوکاری خۆیان بوون یەکیان لە بەر مەڕ و بزن و شتی بوو یەکیشیان خەریکی کاری کەشاوەرزی بوو چووم و سڵاو و چاوخۆشیم لەگەڵ کردن و ئیجازەی ڤیدیۆ گرتنم لێ خواستن ئەوانیش بەو پەڕی دڵخۆشیەوە کوتیان زۆرمان پێ خۆشە ئیدی منیش ڤیدیۆکەم ڕاگرت و تووشی قسان بووم لەگەڵیان و سەبارەت بە ناوچەی سەڵۆس و وەرمیشان و ئەوانە پرسیارم لێکردن و بیرەوەرەکانی کۆنیان بۆ باس کردم و باسی خۆیان کرد و وە زۆر زۆر زانیاری بە سوودیان پێکوتم دوای چاکوچۆنی زۆر لەگەڵ وان خواحافیزیم لێکردن و بەرەوئاوایی ئاڵاوان وەڕێ کەوتم دوای گوندی ئاڵاوان گەیشتم بە گوندی سۆستان لە گوندی سۆستانێ دانیشتم و لە بن دارە گەورە بەڕۆکان نانی نیوەڕۆیەم خوارد نانی نیوەڕۆش پەنیری کوردی و گوێز و چا بوو کە بە ڕاستی زۆر زۆر بە تام بوو دوای وچانک و حەسانەوەیەکی باش دیسان وە ڕێگا کەوتم و هەر ئەو ڕێگایەی کە ڕۆیشتبووم تاکوو باستامبەگ گەڕامەوەو لە باستامبەگ بەرەو کرمندار و گردنەڵێن ڕۆیشتم و ڕووم لە سێوی گەدەی کرد پێش وەی کە بگەم بە سێوی گەدەی لامدا دەستی چەپو بەرەو مێشەدەی خوارێ وە ڕێگا کەوتم کە گەیشتمە سەر بستووی گوندی میشەدەی خوارێ سروشت و دیمەنێکی بە ڕاستی دڵڕفێنم دیت و ماتۆڕم ڕاگرت و درۆنەکەم هەڵفڕاند و وێنە و ڤیدیۆی زۆر جوانم لەمیشەدەی خوارێ تۆمار کرد کە بە ڕاستی لە وەرزی پاییزدا بێ وێنە بوون گەڵای دارەکان هەر هەمووی زەرد و ئەو ڕێگایەی کە بە تەنیشت گوندا تێپەڕدەبوو ڕێگای سەرەکی ئەو بەروبەری دارە قەڵەمە بوون و هەر هەموو گەڵایەکانیان زەرد ببو بە ڕاستی زۆر زۆر جوان بوو تەواو ماندووم حەساوە لەوێ ڕابەرەوە گوندەکانی دیکە ڕۆیشتم و چرای بەنزینیشم هەڵببوو لەوەی نیگەران بووم کە بێنزینی ماتۆڕەکەم تەواو بیت و بکوژێمەوەو بەرەو هێوارە بوونیش دە ڕۆیشت و ڕۆژئاوا دەبوو گوندەکان یەک بە دوای یەکدا تێپەڕ دەبوون و منیش بە خێراییەکی زۆرتر بەرەو پیرانشار دەگەڕامەوە گەشتێکی زۆر زۆر تایبەت بوو تا ئەو جێگای توانیم نێوی گوندەکان و ئەو نێوانەی کە لەو ناوچەی هەبوون لە ڤیدیۆکەدا تۆمارم کردن و ئا وێنە و ڤیدیۆی زۆر جوانم لە سروشتی کوردستان تۆمار کرد هیوادارم کە بە دڵی هەر هەموو لایەکتان بیت ئەگەر بە دڵتان بوو ئەگەر زانیتان ئەو ڤیدیۆ بەسوود بوو بۆ دۆست و هاوڕێیانی خۆتانی بنێرن بۆ وەی کە ئێمەش کاناڵەکەمان کاناڵی یوتوبەکەمان گەورەتر بیت و بتوانین کاری باشتر پێشکێش بەو نیشتیمانە جوانەی بکەین
لینکی ڤیدیۆی هەر ئەو ناوچەی سەڵۆس و وەرمیشان و ئاڵاوان و سۆستان وگولەک دە وەرزی بەهاردا👇
• سەردەشت ، میراوێ ، سۆس...
Instagram:
gzing1
Telegram:
t.me/gziing
Diyarbakır da selamlar ✌️
Silav bo Diyarbekir✌️🌺
SLav La xaLky diYar Bakr😍
بەڕاستی جوانبوو دەست و چاوت خۆشبێت بەڕاستی دڵ دەبوژێتەوە بەو سروشت و جوانیە.
Bray barez Dast xush bet . We Spes bu Sahara krdnaway chalky Sebast be jinga
ئاور پەرست یانی کوردی رەسەن دروود بۆ گیانی پاکی ئاور پەرستان❤❤❤❤❤❤❤
ده ست خوش بلام داوایکمان هیه روژو مانگی فیدیو که ت بله ده س خوش برا کیفم زور ده ت بو فیدیو کانت و سروشتی کوردستان
هر بژي🔥💙
بەڕاستی گەشتێکی خۆش بوو بژین💚گۆرانیەکانیشی خۆش بوو🙂
زور تايبه ت بو دستخوش ❤
Watching your video from Canada thanks for sharing this video with us
I am very happy to have a viewer from Canada😍
تایبهت بوو ههر بژی❤
بژی بەراستی ڤیدۆیەکانت زۆر جوانن، ماچت دەکەم
Dest xosh, zor spas.
سپاسی بێکۆتایی بۆ ئێوە
دەست خۆش هەر ساغ و سلامت بی ❤❤❤ زۆر کاری باش دەکەی ئەم شوێنانە زۆری پێدا رۆیشتووم تا شارەستێن و ئەودیوی گاگەش. راستی گاگەش و شەکربەگ تاریخی کۆنی کوردی هەیە
لە شەکربەگ ناسرو مالمال جیا لە بەسەرهات مێژوی کوردی باس دەکات هیوادارم بتوانی بچی.❤❤❤❤
بژی زۆر خۆش بو ❤
خۆشحاڵم بە دڵتان بوو😍
دەس خۆش، بەڕاستی تایبەت بو✌️
👍👍👍
دسۆ خۆش بە قربانئ کۆردستان بم😢 ئکر بۆت ئکرە سردانئ ناوچئ سنە کرمانشان و ئیلام بکە سپاس
دێمۆکرات و کۆمەلە کەوتبوونە ژێر کاریگەری مام جەلال و یەکێتی!
ئیش و کاریان تەنیا شەر و ئاژاوە بووە!!
ئەو گوندانەی چۆل کراون هۆکارەکەی پێشمەرگە بووینە ئەوجا حکومەتی مەرکەزی.
بژی🎉🎉🎉
زۆر سپاس برای بەڕێز
🧡💯
Bzhi❤
❤❤❤❤
❤❤❤
❤😢
سەرکەوتووبی هاورێ بەرێز وخۆشەویست❤
زۆر سپاست دەکەم کاک ئەیووب گیان🌺
😎👋💐🌹
👍
زۆر سپاس
هەر تەمەن درێژ بی چاوەکەی مامەی ، لە سایەی تۆوە کەمێکیش بووبێ دڵمان بەو دیمەنە جوانانەوە دەگەشێتەوە سپاس سپاس سپاس.... هیوادارم کە ڕۆژێک بێ و ئێمەش بە دیدار نیشتان شاد بینەوە
دە ست خۆش براکم بۆ اۆ ری نۆینە خلکە اکی کە لە پاکۆ خاۆینی سرۆشت رابگرە ن برات لە اۆرۆپا اژیم خلکی سرپل زەاۆم سە ر ۆە کرماشان
دەست خۆش ماندوو نەبیت بۆ ئەو زانیاریانە بەڵام پرسیارمان هەیە ، زەحمەت نەبێت ئەو خەڵکانەی کە بە لوڕو بەختیاری ناسراون کوردن یان نا وامان بیستووە بەڵام هیچ لێیان تێناگەم خۆشیان ووتیان ئێمە کورد نین جا نازانم وایە یان نا ؟ سوپاس
دڕدووک یان دوودڕک.....ناوەکەی مزڕوشیرنە😊
قووربان گیان شیلان بوو😍
ئەوە گەشتێکی خۆش بوو جا ئیدی بۆ🌺
ماتۆڕێکی شرە پەیا بکە پێکەوە دەڕۆین😁😁
ئەرسەلان دەیکوت لە ماڵ بام سەد لە سەد ماتۆڕم دەکڕی و دەگەڵت دەهاتم، جا دەڵێم ئەتوو لە جیات ئەرسەلانی وەرە😍😍
@@Gzing خۆشیشەو😄