ئینجیلی مەسیح کامەیە؟ | Injili masiH kameya?

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 9 лют 2025
  • بەر لە هەموو شتێک پێویستە بزانین ئینجیل واتای چییە؟ ووشەی ئینجیل دەستەواژەیەکی یۆنانییە کە لە بنەڕەتدا (ئیوانجێلیۆن)ە کە بەمانای هەواڵی خۆش یان مژدە دێت، بەڵام چ مژدەیەک؟
    ئەم مژدەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ڕزگارکارە بێهاوتاکە هاتووە، واتا هەواڵە خۆشەکە بریتیە لە ڕاگەیاندنی هاتنی ڕزگارکارەکە کە یەشوعی مەسیحە، ئینجیل پەرتووک یان پەیامێک نییە بۆ مەسیح هاتبێت، بەڵکو مەسیح خۆی هەواڵە خۆشەکەیە، کەواتە ئینجیل کە هەواڵی خۆشە دەبێ دەربارەی ژیان و ڕاسپاردە و فێرکردنەکان و لەخاچدان و مردن و زیندووبوونەوەی مەسیح بێت.
    بۆیە کاتێک کەسێک دەپرسێت ئینجیلی مەسیح کامەیە ئەوا بەهەڵەداچووە چونکە ئینجیل خودی مەسیحە. مەسیح هەواڵە خۆشەکەیە.
    وەک چۆن مەسیح لە (مەتا ٢٨: ١٩-٢٠)دا دەفەرمووێت:
    ﴿کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن، فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.﴾
    لێرەدا دەردەکەوێت ئینجیل مانایەکی دەستەواژەیی نییە، بەڵکو مانایەکی واتایی هەیە کە خودی ژیان و فێرکردن و باوەڕبوونە بە خودی مەسیح.
    ئەگەر دەتەوێت زیاتر بزانیت پەیوەندی بک
    Masih.nasy

КОМЕНТАРІ • 1