بۆچـی ڕەخنەگـر دەڵێـت مەسـیح لەخـاچ نـەدراوە؟ | ?barasti masih laxachdra
Вставка
- Опубліковано 8 лют 2025
- ڕەخنەگر دەڵێت مەسیح لەخاچ نەدراوەو
ئەوەی لەخاچ دراوە کەسێکی تربووە کەچۆتە سەر شێوەی مەسیح.
کەواتە با ئێستا بپرسین ئایا مەسیح بەڕاستی لەخاچدرا؟
زۆر کـەس هـەن ئەمـڕۆ دان بـەوەدا نانێـن کـە مەسـیح لەخاچدرابێـت ومردبێـت،بـۆسـەلماندنیڕاسـتیئـەوبیـروبۆچونەشـیان بەهۆکاری جیاجیـا ئـەوە ڕەت دەکەنـەوە کـە مەسـیح لەخـاچ درابێت.
وەرن با گفتووگۆیەکی کورت دەربارەی ئەم بابەتە بکەین.
١- باپرسـین بۆچـی ڕەخنەگـر دەڵێـت مەسـیح لەخـاچ نـەدراوە؟ ئایـا هۆکارەکـەی زانیسـتیە و مێژوویـە یـان ئاینـی؟ خـۆ ئەگـەر لـەڕووی مێـژووی و بەڵگـەی مێژوویـەوە بێـت، ئـەوا دەکرێـت جێـگای متمانـە پێکـردن بێـت، بـەڵام ئەگـەر بیروڕاکـەی دەربـارەی ئـەم بابەتـە ئاینـی بێـت ئـەوا دەبێـت گومـان و پرسـیاری بخرێتـە سـەر چونکـە دەیـان بەڵگـە هەیـە کـە ئاینـی نیـن و دەیسـەلمێنن کـە مەسـیح لەخاچـدراوە.
وە کاتێــک ڕەخنەگــر دەڵێــت مەســیح لەخــاچ نــەدراوە و کەســێکی تــر بــووە و خــودا کەســێکی تــری خســتۆتە ســەر شــێوەی مەســیح، لێــرەدا گومــان دەخاتــە ســەر خــودا لــەوەی کــە خەڵکــی بەهەڵــەدا بـردووە و شـێوەی مەسـیحی لـە کەسـێکی تـردا پیشـانداوەو ئەوانیـش لەخاچیانـداوە، ئایـا لەخـودا دەوەشـێتەوە کاری وابـکات؟ ئایـا خـودا بۆچـی ئـەم بابەتـەی بـۆ قوتانیەکانـی مەسـیح ڕوون نەکـردەوە؟
٢- ئایـا بۆچـی نابـێ مەسـیح لەخاچدرابـێ؟ چ کێشـەیەک لـەم بابەتەدا هەیـە؟ ئەوانـەی ڕەخنـە لـەم بابەتـە دەگـرن دەڵێـن مەسـیح پێغەمبـەر بـووە و چـۆن دەبێـت ئـاوا بێڕێـزی پێبکرێـت، باشـە بـا بپرسـین ئایـا پێغەمبەرانـی تـر نەچەوسـاونەتەوە؟ ئایا نەکـوژراون؟ بێگومـان زۆرێک لــە پێغەمبــەران و پیاوچــاکان لەخاچــدراون و کــوژراون خــۆ ئەگــەر وابێــت دەبێــت رەخنەگــران هەمــان بۆچونیــان هەبــێ دەربــارەی پێغمبەرانـی تریـش، بـەڵام بێگومـان هەمـان هەڵوێسـتیان نـی یـە.
٣- ئایـا ئـەو بەڵگانـە کامانـەن کـە دەیسـەلمێنن مەسـیح لەخاچـدراوە؟ سـێ کۆمەڵـە بەڵگـە هـەن کـە دەیسـەلمێنن کـە ئەمانـەن.
١- بەڵگە مێژوویەکان
ا- کۆرنلیـوس تاسـیتوس (٥٥ زایـنی) مێژوونووسـێکی ڕۆمانـی بـێ بـاوەڕ بـوو و بـە یەکێـک لـە گەورەتریـن مێژوونووسـانی ڕۆمـای کـۆن دادەنرێـت. ئـەو چیرۆکـی لەخاچدانـی مەسـیحی لـە نوسـینەکانیدا کـە هـەژدە بـەرگ بـە وردی تۆمارکـردوە.
ب- یوسـفوس (٢٧-٢٩ی زایـنی) مێژوونووسـێکی جوولەکـە بـوو کــە دەربــارەی مێــژووی گەلەکــەی پەرتووکێکــی لــە بیســت بەرگــدا نوسـیبوو. ئـەو چیرۆکـی ژیانی مەسـیحی تۆمـار کـرد، وە فێرکردنەکانی و پەرجووەکانـی و چیرۆکـی لـە خاچدانەکـەی بـە فەرمانـی پۆنتیـوس پیلاتـۆس و پاشـان کـە لـە ڕۆژی سـێیەمدا زینـدوو بـووەوە، هەروەهـا ئامـاژە بـە دەرکەوتنـی مەسـیح بـۆ شـاگردەکانی دەکات. زۆر مێـژوو نوسـی تریـش هـەن لـە نوسـینەکانیاندا ئامـاژە بـەم ڕوداوە دەکەن.
٢- بەڵگەی جووەکان:
(تالمـود) پەرتووکێکـی پیـرۆزی یەهودییـە و کۆپییەکـی چاپکـراوە لـە ئەمسـتردام لـە سـاڵی (١٩٤٣)دا ، لـە لاپـەڕەی (٤٢)دا دەڵێـت: «یەشـوع کــە بــە مەســیح ناودەبرێــت، لــە ئێــوارەی جەژنــی رۆژهەڵاتــدا بــە خاچـەوە هەڵـواسرا»
٣- کۆمەڵە بەڵگەی پێشبینییەکانی پەیمانی کۆن.
پەیمانـی کۆنـی پەرتووکـی پیـرۆز نزیکـەی (٣٣٠) پێشـبینی دەربـارەی مەســیح کــردووە، لــە لەدایــک بوونییــەوە تــا لەخاچــدان و مــردن و زیندووبونـەوەی و هاتنـەوەی کـە سـەدان سـاڵ پێـش هاتنـی مەسـیح لەلایــەن پێغەمبەرانـەوە تۆمارکـران.
لــەم پێشــبینیانەدا نزیکــەی (٤٧) پێشــبینی دەربــارەی لەخاچدانــی مەسـیحە، کـە بەشـێکی ئـەم پێشـبینیانە لـە ئیشـایا (٥٣) بەدیدەکریت.
کەواتـە ئـەم بەڵگانـە هیـچ گومانێـک دەربـارەی لەخاچدانـی مەسـیح ناهێڵنـەوە، خــۆ ئەگــەر کەســێک ئـەم ڕووداوە ڕەت بکاتـەوە دەبـێ بیسـەلمێنێت کـە مەسـیح لەخـاچ نـەدراوە.
ئەگەر دەتەوێت زیاتر بزانیت پەیوەندی بک
Masih.nasy
☦️🙏
بژیت 🌹
باشە تۆ باوەڕت بە هەموو ئینجیلەکان هەیە وا مەتتا و مەرقۆس یۆحەننا و لۆقا وایە وە دەڵێی دەستکاری نەکراوە و هەموویان موعجیزەن؟
ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ یە هەندێک شتت لێدەپرسم
سڵاو بەڕێز وا دیارە تۆ تەنها دەتەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئیسلام، بەڵام ناگەڕێمەوە جێگیرم لە مەسیحیەت.
کە باوەڕم بە مەسیح هێنا ڕاستی، ئاشتی، ئارامی، لێبوردن، بەخشین لە گوناه، ڕووناکی هاتە ناو ژیانمەوە.
لە یۆحەنا ١٠: ٢٧ - ٢٨ عیسا بەڵێنمان پێدەدات:
“مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون، ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت.”
@@بگەڕێندەدۆزنەوە to juabi prsyarakamt nadayawa sairy kaua dubara