دەروون گێژەن و میوانەکانی بە تێڕوانینی ئیسلامـەوە گفتوگۆی فرەژنی دەکەن
Вставка
- Опубліковано 1 січ 2025
- فرەژنی مژواری یەکەمی بەرنامەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی، مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها خاتوو شۆخان ئەحمەد، پارێزەر.
سەرەتا د. محەممەد خانی، گوتی" 90٪ی وڵاتانی جیهان فرەژنی تیایاندا قەدەخەیە و هۆکارەکەشی ئابووری ژینگەیە، واتە دەسەڵاتی تەنیا 10٪ی وڵاتانی جیهان رێگە بە فرەژنی دەدەن، هەندێکیشیان مەرجداری کردوون، قوربانی سەرەکیش لە فرەژنیدا منداڵن، چونکە کاتێک خۆشەویستی دەبێتە عیشق رکابەرایەتی نێوان هاوژینەکان بەرهەمدەهێنێت".
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری لەبارەی فرەژنییەوە گوتی "هەموو زاناکانی ئیسلام کۆکن لەسەر بوونی فرەژنی، واتە شتێکە و یەکلاکراوەتەوەو ئیسلام رێگەی پێداوە، بەڵام ئەویش مەرج و بیانووی خۆی هەیە و زاناکانیش لەو بارەیەوە تێڕوانینی جیاوازیان بۆی هەیە، بۆیە ئەگەر فرەژنی هۆکاری زیان گەیاندن بێت بە خێزان ئەوا رێگەپێدراو نابێت".
شۆخان ئەحمەد کە ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە وەکو پارێزەر لە دادگەی سلێمانی کاردەکات و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە دەڵێت "لە کوردستان هێنانی ژنی دووەم قەدەخەکراو نییە، بەڵکو مەرجدارکراوە، بەڵام پیاوەکانمان دەچن لە دادگەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ژنی دووەم یان سێیەم و زیاتر مارە دەکەن".
شۆخان ئەحمەد ئاشکرایکرد، بەپێی یاسای تاکەکەسی هەرێمی کوردستان ژن دەتوانێت نەهێنانی ژنی دووەم بکاتە مەرجی مارەییەکەی.
د. مورشید خەزنەوی کە کوڕی مەعشووق خەزنەوی کەسایەتی ناسراوی رۆژئاوای کوردستانە لەبارەی فرەژنییەوە گوتی "چەندین کەسم بینیون لە دەوروبەرم خاوەن زیاتر لە ژنێکن، بەڵام نەمبینوە کەسیان دڵخۆش بن، بۆیە من وەک مامۆستایەکی ئایینی ژنی دووەم و سێیەم بۆ کەس مارە ناکەم".
د. مورشید خەزنەوی دەڵێت "کۆدەنگی زانایانی ئیسلام لەسەر فرەژنی نییە و هەریەکەیان بە خوێندنەوەی خۆیان تەفسیری بۆدەکەن، تەنانەت ئیبن باز دەڵێت ژن رێگە نەدات ژنی بەسەر بێت، کافر دەبێت، لەکاتێکدا پێغەمبەرمان محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) رێگەی بە عەلی زاوای نەداوە ژن بەسەر فاتیمەی کچیدا بێنیت".
د. مورشید خەزنەوی پێیوایە پیاو بۆ خۆشی و شەهوەتی خۆی ژنی دووەم دەهێنێت. د. خەزنەوی زیاتر باسی بیروبۆچوونە فیقهییەکان دەکات و دەڵێت لە هەندێک بۆچوونی فیقهی بە تایبەتی لە مەزهەبی شیعەدا، تەنانەت رێگەدراوە پیاو تاوەکو 18 ژن بهێنێت.