بەدیعە دارتاش ، دایكی شانۆی كوردی
Вставка
- Опубліковано 29 сер 2024
- بەدیعە دارتاش ، دایكی شانۆی كوردی
#play #بەدیعە_دارتاش
ناوی دایكی شانۆی كوردی پێدراوە و زۆرینەی تەمەنی لەبواری شانۆ و هونەردا بەسەر بردووە
ئەوپێی وایە هونەر بۆشاییەكی گەورەی لەژیانیدا پڕ كردووەتەوە
وەك خۆی دەڵێت: یەكەم كچە كورد بووە، ساڵانی كۆتایی شەستەكانی سەدەی رابردوو چووەتە ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدا و لە بەشی شانۆ وەرگیراوە و لەو كاتەدا تەنها ئەو و كچێكی دیكەی مەسیحی خوێندكاری ئەكادیمیا بوون.
بەدیعە دارتاش ساڵی 1946 لە گەڕەكی مەڵكەندیی شاری سلێمانی لەدایك بووە. قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردووە. ساڵی 1968 چووەتە بەشی شانۆی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدا و دوای چوارساڵ سەركەوتووانە تەواوی كردووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هونەری شانۆ وەرگرتووە. ساڵی 1972 وەك مامۆستای هونەر لە ئامادەیی سلێمانی كچان دامەزراوە و هەشت ساڵ خزمەتی كردووە.
تـایـبـەت بـون حەیف 🫡
پـیـرمـەبـن تـکـایـە 🥲