پزێشکی ئێوە | چارەسەرییەکانی بەرزی چەوری خوێن

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 11 вер 2024
  • 2024/08/17
    پرۆگرامی ئەم هەفتەیە دەربارەی چەوری خوێنە کە تیایدا باس لە هۆکارەکانی بەرزی چەوری خوێن دەکرێت و چارەسەرەکانی دەخرێتە ڕوو بە میوانداری د.محەمەد عومەر پزیشکی پسپۆری هەرس و جگەر. شەنگ خەلیل ئەم بەرنامەیە پێشکەش دەکات.
    لەم پرۆگرامەدا د.محەمەد وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە:
    - مەبەست لەم دەستتەواژانە چییە و تا چەنێک لەڕووی پزیشکییەوە درووستە؟
    چەوری ژێرپێست، چەوری دڵ، چەوری خوێن و چەوری جگەر؟
    - جۆرەکانی چەوری خوێن چییە؟
    HDL
    LDL
    cholesterol
    Triglycerides چەوری سیانی
    هۆکارەکان:
    - ئایە بۆماوە کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونی چەوری خوێن؟ بۆچی کەسانێک کە خواردنی زۆر چەور دەخۆن و تووشی بەرزی چەوری خوێن نابن؟ بە پێچەوانەشەوە.
    - ئایا کاریگەری خۆراک چییە لەسەر چەوری خوێن؟
    - باشترین جۆری چەوری و ڕۆن بۆ بەکارهێنان کامانەیە بۆ ئەو کەسانەی چەوری خوێنیان هەیە
    - نموونەی ئەو خواردنانەی چەوری زیانبەخشییان تێدایە؟
    - نموونەی ئەو خواردنانەی چەوری سودبەخشییان تێدایە ؟
    - ئایا شەکر و کاربۆهیدرات کاریگەرییان هەیە لەسەر چەوری؟ چۆن؟
    - زۆرکات کە کەسێک چەوری خوێنی بەرزە پێی ئەڵین لیمۆ و سندی و هەناری ترش بخۆ، ئایا ئەمانە تا چەنێک سوودبەخشن بۆ دابەزینی چەوری خوێن؟
    - ئایا قەڵەوی کاریگەری هەیە؟ چۆن؟
    - تا چەنێک خواردنەوە کهولییەکان و جگەرەکێشان پەیوەندییان بە بەرزی چەوری خوێنەوەیە؟
    - ئایا نەخۆشییەکانی وەک و شەکرە و غودە و کێشەکانی گورچیلە …ئەبنە هۆی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن؟
    - ئایا دڵەڕاوکێ و زەبری دەروونی کاریگەری هەیە؟ چۆن؟
    - ئایا نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن چییە ؟
    - زۆرکات دەبیستین کە یەکێک زیپکەی زۆر هەبێت پێی ئەڵێن ئەوە نیشانەی بەرزی چەوری خوێنە! ئەمە ڕاستە؟
    - ئایا چۆن دەستنیشانی کەسێک ئەکەن بە نەخۆشی بەرزی چەوری خوێن؟ ئایا تەنها پشکنینی چوار جۆرەی چەوری خوێن بەسە؟
    - چەند مانگ جارێک پێویستە پشکنینی چەوری خوێن بکرێت؟ بۆ کەسانی کە نەخۆشییەکەیان نییە و بۆ ئەوەی کە هەیانە؟
    - ڕێنماییەکانت چیین بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە چەوری خوێن؟
    - لەنێوان وەرزشه ڕاکردن و مەلەوانی و لەشجوانی و پاسکیلسواری….باشترین جۆری وەرزش چییە بۆ دابەزینی چەوری خوێن
    - چارەسەرەکان چیین؟
    - لە چ کاتێکدا ولە چ ڕێژەیەکدا پێویستە دەستبکرێت بە وەرگرتنی دەرمانی چەوری خوێن؟
    - کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکان چین و لە چ کاتێکدا چارەخواز سەردانی پزیشکەکەی بکاتەوە بۆ گۆرینی جۆرەی دەرمانەکەی
    - زیانەکانی وەرنەگرتنی چارەسەر و پشتگوێخستنی بەرزی چەوری خوێن چییە؟
    - ئەو نەخۆشییانە چیین کەبەهۆی چەوری بەرزی خوێنەوە سەرهەڵدەدەن
    - چەوری سەرجگەر چییە ،ئایا ئەم دەستەواژەیە ڕاستە؟
    - هۆکارەکانی چەوری جگەر چییە
    - چارەسەرەکانی چیین؟
    - کۆتا ڕێنمایت بۆ چارەخوازان چییە سەبارەت بە بەرزی چەوری خوێن؟

КОМЕНТАРІ • 1