وەرە و بەدیهێنانە شکۆدارەکەی خودا ببینە - زەبووری ٨٥ Zeburi 85 Sorani Kurdish
Вставка
- Опубліковано 9 лют 2025
- Zeburi 85
وەرە و بەدیهێنانە شکۆدارەکەی خودا ببینە لە کوردستانی عێراق. وەرە و ببینە خوداوەند چی بەدیهێناوە لە خاکی کوردان. کارەکانی دەستی ببینە و ستایشی خودا بکە بۆ ئەو شتانەی لەم نیشتیمانەدا بەدیهێناوە. بەهیوای ئەوەی وشەی زەبوورەکان بە کوردی، لەگەڵ دەنگی ڕەسەنی تار و سەنتوور، تێکەڵ بە سروشتی خاکی کوردان، بەرەو ستایشت ببات بۆ بەرزکردنەوەی ناوی خودا و شکۆی هەموو بەدیهێنانەکەی، چونکە کاری مەزنی بەئەنجام گەیاندووە
١٠٠% ی گرتەکان لە کوردستانی عێڕاق ئەنجام دراون. وەرە و جوانی گوڵ و شاخ و گرد و دۆڵ و دار و بەرد و باڵندەی کوردستان ببینە
کوردستان بەدیهێنراوی خودا
Kurdistan badihenrawi xuda
هۆنراوە Kurdish poetry
نزیکەی سێ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا خودا شوانێکی مێردمنداڵی بانگکرد، ئەویش داود بوو. خودا داودی وەک پاشای گەلی ئیسرائیل دەستنیشان کرد و بە ڕۆحی پیرۆز کردی بە پێغەمبەر. خودا سروشی (فەرموودەیەکی خودا کە بە وەحی ڕۆحی پیرۆز هاتبێت) بۆ نارد تاکو گۆرانی ستایش و سوپاسگوزاری بۆ خودا بڵێ، هەروەها نزا و پاڕانەوە پێشکەشی خودا بکات و پێشبینی هاتنی مەسیح بکات
پەڕتووکی زەبوورەکان بە شێوەی هۆنراوە نووسراونەتەوە و گوتراون کە باسی هەست و نەست و گرفت و ڕووداوە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤ دەکات. بە سەرپەرشتی داودی پاشا، گروپێکی گورانیبێژان دروستکرا، لەوانە ئاساف و کوڕانی قۆرەح. ئەوانیش وەک پێغەمبەران بەهۆی ڕۆحی پیرۆز سروشی خودایان وەرگرت بۆ خزمەتی ستایش و سوپاسکردنی خودا و نووسینی پەیامی خودا. لەم پەڕتووکەدا ئەوانیش لە نووسینی چەند زەبوورێک پشکیان هەیە، هەروەها لەنێو زەبوورەکاندا زەبووری موسا و سلێمانیشی تێدایە. ئەم گۆرانییانە بە زمانی عیبری نووسراون و لەپێش سەردەمی مەسیحەوە کۆکراونەتەوە و لەو سەردەمەوە هەتا ئێستاش پارێزراون، بۆ ئەوەی ببێتە پەڕتووکێک کە بە زەبووری داود ناسراوە
ئەگەر دەتەوێت زیاتر بزانیت پەیوەندی بک
Masih.nasy