Ayshe gul /ayşê gul/ئایشێ گوڵ/عایشێ گوڵ/shoresh mahmoudi/shorsh mahmudi/şoriş mehmudî/شۆڕش مەحموودی/
Вставка
- Опубліковано 8 вер 2024
- 🔺 دەگێڕێتەوە: «جەلبی بەدوودا دێ ئەگەر بڕواتەوە لە بۆ سەفەری دەكاولە لەحسایێ»، بۆ شەڕی مان و نەمان و ئیتر هیچ شتێک ناتوانێ بەرگری لەم جەلبە بکا. «ئەما سواری هەموو كەسم دەهاتەوە لەوێ سەفەرێ»، «سواری ئایشە گوڵم نەدەهاتەوە». دەگێڕێتەوە: سوار پاش ماوەیەکی دور و درێژ دەگەڕێتەوە، بەڵام «بریندارە بە مەودای دە خەنجەرێ»، دەڵێن: « بیست و دوو برینی هەن لە بەدەنێ ». بەڵام ئایشەگوڵ هەرای «حەكیمان و لوقمانان و تەبیبان» دەکا کە « دەستی دەخۆی نەكەنێ، هەتاوەكی لەبۆخۆی دەگەمێ». ئایشەگوڵ خۆی دەیهەوێت شامەڵحەمێکی « لە حێلێ، لە بەنجێ، لە جەڵدێ، لە تۆزێ مێخەكێ،....لە ئارەقەی قووڵكەڵەی بەر گەردنێ» بۆ ساز بکا، ئەگەر بەمانەش ئەهووەن نەبۆوە ئەوە « شەرت بێ بە شەرتی دەخودای لەبۆی ببڕم سەرگۆیێ مەمكی خۆم»....ئایشەگوڵ بە شین و گابۆڕ گێڕەوەی یەکێ لە تاڵترین بەسەرهاتەکانی بەیتی کوردییە.
🔺 بەیتی (ئایشەگوڵ) حەقایەتی ئەو سوارەیە کە پاش ماوەیەک لە شەڕی مان و نەمان بە برینداری دەگەڕێتەوە. ئایشەگوڵ ناوی ئەم کچە عاشقەیە کە لە قاڵبی شینگێڕیدا دەست دەکا بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەم دڵداری و خۆشەویستییە. ئەو وەکوو گێڕەوەی(راوی) بەسەرهاتی خۆی، هۆی ئەم دوری و جیهانە ڕەشە، بە زۆر چوونە شەڕی خۆشەویستەکەی--کە بە (چووکەڵە سوار) ناوی دەبات- دەزانێ، بۆیە لەسەرانسەری گێڕانەوەکەیدا شوێنگەی شەڕی سوار بە «کاول» ناو دەبات و ئەم شەڕە بە شەڕێکی زۆر دارانە دەزانێت. شێوەی گێڕانەوەی ئایشەگوڵ پەشیمانییەکی بێسوودی تێدا بەدی دەکرێت کە گۆیا سوار بەر لەوەی بچێت بۆ شەڕ داوی ماچ لە ئایشەگوڵ دەکا و بەڵام ئەو ماچی نادات، ئێستا کە سوار بە برینداری گەڕاوەتەوە و ئەگەری مردنی هەیە، کچە حەیران پەشیمانی ئەم دڵشکاندنەیە و دەست دەکا بە شین و گابۆڕ و لاواندنەوە... . شایانی ئاماژەیە جیا لە بەیتی ئایشەگوڵ، ڕەوایەتێکی ترمان لەم بەسەرهاتە بە ناوی بەیتی (سوارۆ)-یان سوارۆی سنجانی- هەیە. سوارۆ تەواو لە لەحن و ئاواز و تەنانەت شێوەی ڕستەبەندی و وشەوە جیاوازی لەگەڵ بەیتەکەی ئایشەگوڵ هەیە، بەڵام هەردووک بەسەرهاتێک بە دوو گۆشەنیگا و لەحنی تایبەتەوە دەگێڕنەوە. گێڕانەوەی ئایشەگوڵ، لەحنی بە شینگێڕی کوردی نزیکترە و خەمۆکییەکی زیاتری بە بەراوردی بەیتی سوارۆ تێدایە، هەر بۆیە لەم کلیپەشدا هەوڵی ئەوە دراوە کە هێما و ئیماژی شینگێڕی زیاتر بەرجەستە بێتەوە. گێڕانەوەی خلەدەرزی (خدر قادری) لە بەیتی ئایشەگوڵ لە باشترین دەقگەلی ئەم ڕەوایەتەن.
مامۆستا شۆڕش تۆ ئەرکێکی ئێجگار پیرۆزت هەڵگرتووە. تکایە با هیچ شتێک بێ هیوات نەکات و تکایە بەردەوامبە زۆۆر پێویستی بۆ میراتی و مێژووی میوزیکی فۆلکلۆری کوردی. دەنگت ئەمێنێتەوە بۆ مێژوو ❤❤ جگە لەوەی بە گوێگرتن لێت هەموو دەمارەکانی گیانم خاو ئەبێتەوە و گەرم دادێم هاوکات هەست بە شانازییەکی زۆر ئەکەم کە کوردم کاتێک گوێم لە دەنگت ئەبێت
بەڕاستی شۆڕش خەریکە خزمەتێکی زۆرگەورە بە فۆلکلۆری ڕەسەنی کورد دەکا، کە بە خوێن ناکرێ،لەوتا ئەو مەزنەم ناسیوە،ئەگەر هەر بەو ڕێچکەیەدا بڕوات،ئوستوورەیەکی دیکە لە موکریان دەخۆلقێنێ،بژی کاک شۆڕش بژی
هەر بمێنێت دەنگە خۆشەت🌹
دست خوش انشالله هر بردوام و لش ساغ بی👏👏👏
قوربانی دەنگی ڕەسەن و زوڵاڵتبم ، تام و بۆنی موکریان❤❤❤❤
هەر بژی شۆڕش گیان. ❤❤❤❤
ئەی دەمت خۆششششششششششششش برای باوکم هەی چەنێک برینەکۆنەکانی کولانەوە ئەوەندەش سووکنایی بەردەدەکەی هێنا،
تاوەکونێ بۆ خۆم دەگەمەوە سەر گەرمە برینێ، دەنگت هەرچی برینە دەیکولێنێتەوە و دێوانەی شاخانت دەکات.هەر بمێنێت بۆ زیندوو کردنەوەی ڕەسەنایەتیمان.❤
هەربژی
کاک شۆڕش بۆتە دەنگی تاریخی کورد.بۆتە دەنگێک کە بە کونێکی هەزار ساڵە دێتە دەر. دەسخۆش کاک شۆڕش
کاکی کاکم ،لهمنت کهوی ئه و ریچکهی گرتووته بهری نهدی.
ده نگت نه رزی
ئهوه تهواوی حیرانه یا ماویتی؟😥😰
ئەرێ وەی هاوارێ وەی
ئەوە ئایشێ گوڵم دەڵێ
ئەستێرەم هەڵدێنێ لە سەرانسەری داو شانی
ئەوجار شۆق و شەبەقی خۆی دەدایە
لە تاق و لە نیم تاق و لە ئاوێنەبەند و شوشەبەندی لە سەربەندی وەی
ئەوە ئایشە گوڵم دەڵێ: خۆ من نەمدەزانی چوکڵە سوارەکەی من جەڵبی بە دوودا دەهات
ئەگەر بڕواتەوە لەبۆ سەفەری
دەنا من دەچووم لە بوخچەم دەهێنایە دەرێ دەستێکی لە گوڵە باتوونم دەدایە
هەتا لە گەرمێن دە گەرمەسێر و لە وڵاتەکەی غەریبیانی
ئەرێ ئارەقەی پێ لەسەر قەفی دەستپێڵاوان
وەرە ڕابە ماڵێ وەی
ئەرێ ئایشەگوڵم دەڵێ
چکۆڵەسوارەکەی من بریندارە
بە مەودای دە خەنجەرێ
لە ناو پلێیلیستەکە بەیتی سەیدەوانی تێدانێ، تکایە ئەویش دابنێن