ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەهۆڵەندا _شاری ئارنهێمKoerdische Vlag Day 17,12,2024 Arnhem
Вставка
- Опубліковано 8 лют 2025
- بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە نیدەرلاند (هولەندا)
رۆژی سێشەممە رێکەوتی 26سەرماوەز 2724ی کوردی 17دیسامبر2024ی زایینی چەند کۆمەڵەی کوردیی کاژمێر 13:30 پاش نیوەڕۆ لە شاری ئارنھێم لە وڵاتی نیدەرلاند (هولەند) رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزراگرت.
لە کەش و هەوایەکی ساردا بە بەشداری کوردانی نەتەوەیی هەرچوار پارچەی کوردستان .
دەسپێکی یادەکە بەخێرهاتنی بەشداربووان کراو بە مارشی نەتەوەیی کورد ئەی ڕەقیب و ساتەوەختی وەستان بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان پەیامی کومەلە کوردیەکان بە زاراوەی کرمانجی لە لایەن بەڕێز کاک خالید ئۆسۆ لە باکووری کوردستان خویندرایەوە وە پاشان بە زمانی هۆڵەندی لە لایەن بەڕێز کاک ناوخاس نەزەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خویندرایەوە وە دوابەدوای بە زاراوەی سۆرانی لە لایەن بەڕێز کاک شاخەوان دووکانی لە باشوری کوردستان خویندرایەوە.
شایەنی باسە لە لایەن خاتوونێکی ڕۆژئاوای کوردستان ( ئەمیرە تەمۆ ) که بە دەستی خۆی ئالاێکی 30م کوردستانی درۆست کردبو وهینا بووی کە لەو یادە نمایش کرا.و لە لایەن بەڕێوبەرانی یادەکە سوپاسێکی گەرمیان لێ کرد
هەروەها لە لایەن بەشداربووان بە چەند پەخشان و بە سروود نەتەوەیی وموزیکو هەڵپەڕکێ کوردی یادەکەڕازین درایەوە.
کۆمیتەی دەستەی بەڕێوەبەری رۆژی ئالای کوردستان پێکهاتووە لەم ناوانە؛
1-کۆمەڵەی دۆستاێەتی کورد و نیدەرلاندKNVS
2-کۆمەڵەی کۆچکاKOC-KAK
3-ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆییCHAPK
4-کۆمەڵەی هێڤی
5-کۆمەڵەی ئازادی
راگەیاندنی ڕێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆیی
NL,Nederland , Arnhem
@ArnhemDirect
@kurdistantube
@SAjustusSA
@koerdischecultuurnederland7008
@ShaxawanDukane
😂