تیغی نه ریت 52

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 лют 2025
  • تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین (توێژینەوەیەکی دیاردەناسانە سەبارەت بە خەتەنەی کوڕان یان پیاوان)
    سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی
    خەتەنەکردن یان بڕینی بەشێک لە کۆئەندامی زاوزێی پیاوان یان ژنان نەشتەرگەرییەکە کە لە دێرزەمانەوە لە ناو کۆمەڵگە جۆراوجۆرە مرۆییەکاندا باو بووە و لە ئێستاشدا لە هەندێک لە ناوچەکانی جیهاندا بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. لە ئێراندا سێ فاکتەری وەکوو ناوچەی جوگرافی، پێوەندی لەگەڵ وڵاتی میسر و ئایینی ئیسلام، زەمینەی بۆ دروستبوون و بڵاوبوونەوەی خەتەنە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی ئەم وڵاتەدا خۆش کردووە. نەشتەرگەریی خەتەنە لێکەوتەی بایۆلۆژی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، دەروونی، یاسایی و ئابووری بۆ ئەو کەسانەی لێ دەوەشێتەوە کە ئێستا و داهاتوویان بەستراوەتەوە بە ژیانی تەندروست و ئاسایی و دادپەروەرانەیانەوە.
    کتێبی “تیغی نەریت لە ژێر ناوی ئایین” لێکدانەوەی دیاردەناسانەی خەتەنەی پیاوان/کوڕان لە ئێرانە کە لە چاپخانەی ئاڤای بووف لە بەهاری ساڵی 2023 بڵاو بۆتەوە. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ لێکدانەوەی بێ‌لایەنانە و گشتگیری دیاردەی خەتەنەی پیاوان/کوڕان بە جەختکردنەوە لە سەر مافی منداڵان و مافی خاوەندارێتی جەستە و ناسینی زانستییانەی پرسی خەتەنەکردنی پیاوان/کوڕان لە کۆمەڵگای ئێران بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە، بەکارهێنانی لە داڕشتنی پلان و سیاسەتدانانی کاریگەرە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەرکەوتنی لێکەوتە خراپەکانی بکرێت. دیاردەی خەتەنە وەک کردەوەیەک بە سەر جەستەی مرۆڤدا دەسەپێنرێ لە چوارچێوەی لێکدانەوەی مافە تاکایەتییەکان و خاوەندارێتیی “مافی جەستە”دا تاوتوێ دەکرێ، کە لە ڕوانگەی نەریت و فەرهەنگی ئایینییەوە بە ئاسایی و باو لە قەڵەم دەدرێ، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکاندا هەر کەسێکی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکرێ، تیۆرییە مۆدێرنەکانی زانستی یاساش جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر چەشنە گۆڕانکارییەک لە سەر جەستەی منداڵ بە بێ دەستێوەردان و ئیزنی منداڵ نە تەنها پێشێل‌کردنی مافەکانی ئەو منداڵەیە، بەڵکوو سروشتێکی دژە پەروەردەییشی هەیە. تیۆرییەک کە ڕەخنەگر و لایەنگری تایبەت بە خۆی هەیە.
    _________________________-
    All social networks 🌐
    Instagram ✨👇
    / kameelahmady
    Twitter (X) ✨👇
    x.com/KameelAh...
    Telegram ✨👇
    telegram.me/s/...
    Aparat✨👇
    www.aparat.com...
    LINKEDIN ✨👇
    / kameel-ahmady-361649106
    ACADEMIA✨👇
    canterbury-ken...
    Website 🌐👇
    kameelahmady.c...
    ___________________________________
    1. #خەتەنەی_کوڕان
    2. #نەریت_خەتەنە
    3. #خەتەنە_جوانی
    4. #خەتەنە_نەریتی
    5. #خەتەنە_ئایینی
    6. #خەتەنە_کارێکی_سەیروسەمەر
    7. #خەتەنە_و_تەندروستی
    8. #خەتەنە_و_فەرهەنگ
    9. #خەتەنە_و_نەریت
    10. #خەتەنە_و_پەروەردە
    11. #خەتەنە_و_پزیشکی
    12. #خەتەنە_و_ترس
    13. #خەتەنە_منداڵان
    14. #خەتەنە_مافەکانی_مرۆڤ
    15. #خەتەنە_و_ئیمان
    16. #خەتەنە_و_پزیشکیی_کۆن
    17. #خەتەنە_و_تەندروستی
    18. #خەتەنەی_کوڕانی_گەنج
    19. #خەتەنە_و_سەرکەوتن
    20. #خەتەنە_لە_فەرهەنگی_ئێرانیدا
    21. #خەتەنە_و_خووخدە
    23. #خەتەنە_و_چاکبوونەوە
    24. #ختنه_و_دهانشی
    25. #خەتەنە_و_دەسەڵات
    26. #خەتەنە_و_چارەنووس
    27. #خەتەنە_و_داهێنان
    28. #خەتەنە_و_مەترسی‌خوازی
    30. #سنت_ختنه_و_زیبایی
    30. #نەریتی_خەتەنە_و_جوانی
    31. #خەتەنە_کچ
    32.#خەتەنە_ژنان
    33. #شێواندنی_کۆئەندامی زاوزێ
    34.#خەتەنە_ئێرانی
    35.#خەتەنە_نەریت
    36.#نا_بۆ_خەتەنە
    37.#مافەکانی منداڵ
    38.#مافی سەر جەستە جەستە
    39.#مافەکانی منداڵان

КОМЕНТАРІ •