لەگەڵ زاهیر باهیر سەبارەت بە کتێبی گوێ ڕادێرە ئەی مارکسیست- موری بوکچین

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 5 лют 2025
  • دیالۆگ سەبارەت بە کتێبی "گوێ ڕادێرە ئەی مارکسیست"
    لەم بەرنامەیەدا شەماڵ عەلی و زاهیر باهیر سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو کتێبە دیالۆگ دەکەن
    گوێ ڕادێرە ئەی مارکسیست وتارێکی درێژی موری بوکچینە کە لە ساڵی ١٩٦٩ لە انارکۆس کە بڵاوکراوەیەکی خوێنداکارنی کۆمەڵگای دیموکراتیک بوو بڵاوکراوەتەوە.
    لەم وتارەدا بوکچین بۆ لاوانی چەپی ئەوروپا و ئەمریکا دەدوێت و بیرۆکە تەوەریەکانی بەم جۆرەیە
    سەرمەیادەری بە شێوەیەکی بەرچاو لەچاو ١٩١٧ و بگرە ١٩٣٠یەکانیش گۆڕاوە و ئەو زمانەی کە چەپ بەکاری دەهێنێت لە هێڵی چینایەتی و خەباتی چینایەتی تەواو ئێکسپایەر بووە و ئەو بە هەمان دەربڕینەکانی مارکس خۆی کاتێک کە سەبارەت بە شۆڕشە بۆرژوازیەکان قسەی دەکرد و ڕەخنەی لەو زمان و هێمایانە دەگرت کە شۆڕشگێڕانی ناوەڕاستی سەدەی ١٩ بەکاریان دەهێنا و دەیگوت لە ئایندە ئیلهام وەرگرن و لێگەڕێن مردووەکان مردووەکانی خۆیان بنێژن. بوکچین ڕوو لە مارکسیستەکانی ٦٩ دەکات و پێی وایە دەربڕینی خەباتی چینایەتی کۆنە و بەسەرچووە و تەنها بۆ گەڕانەوەیە بۆ دواوە نەک ڕووکردن لە ئایندە.
    بوکچین بەکارهێنانی ئەو زمانە بەلای ئەوەوە کۆن و بەسەرچووە نیشانەی ئەوەیە مارکسیستەکان نەک تەنها کۆمەڵگا بەڵکو ناتوانن شۆڕشگێڕانە لەگەڵ فیکر و تێگەیشتنی خۆشیان مامەڵە بکەن.
    بەلای بوکچینەوە مارکسیزم بە ئەندازەی پێویست شۆڕشگێڕ نییە چونکە لە سەردەمی کەمی و نزمی بەرهەمهێنان یاخود scarcity لەدایک بووە.
    بوکچین دەڵێ بە هەمان شێوە کە مارکس هیگڵ، ڕیکاردۆ و بلانکی تێپەڕاند، ئێمەش پێوسیتە مارکس بە ئاراستەی گرتنەبەری مۆدێلی تازە و شێوازی نوێ لە خەبات و چالاکی و ڕێکخستن، شێوازی پروپاگەندە و ستایلی ژیان تێپەڕێنین. واتە بەرەو شتێک کە ئەو ناوی دەنێت ئەنارکیزمی پاش قۆناغی کەمیابی POST SCARCITY ANARCHISM
    پاش ئەم پێشەکیە بوکچین دەچێتە سەر ئەوەی خاڵ بە خاڵ وەک خۆی دەیڵێت ئەفسانەکانی مارکسیزم تێکبشکێنێت.
    یەکەمین "ئەفسانە" کە بوکچین شەڕی دەکات ئەفسانەی پرۆلیتاریایە. یەکەمین خاڵێک لێرەدا ئەوەیە کە لە ڕوانگەی بوکچینەوە ئەو ئانالۆگەی مارکس لە نێوان دەرکەوتنی بۆرژوازی لە سایەی دەرەبەگایەتی و دەرکەوتنی پرۆلیتاریا یاخود چینی کارگەر لە سایەی سەرمایەداریدا دروستی دەکات و ئەو دوانە وەک یەک دەبینێت ڕاست نییە. پرۆیتاریا لەگەڵ پێشکەوتنی سەرمایەداریدا گەشە ناکات و توانای ئابووری گەورەتر نابێت و تەنانەت ناشبێتە زۆربەی کۆمەڵگا.
    پرۆلیتاریا لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بە سەرمایەداری ڕادێت و تەنانەت بە خەیاڵیشیدا نایەت چوارچیوەکانی سەرمایەداری تێپەڕێنێت. کەواتە کارێک کە دەبێ بکرێت وەستانەوەی بەرانبەر بە چەمکی کارگەریبوون نەک بڵاوکردنەوەی هۆشیاری چینایەتی. تەحەدا کردنی چەمکی کارگەر بوون کە دەکاتە ئەوەی لەبری ئەوەی بە کارگەر بوونەوە شانازی بکەیت، لەوە نیگەران و شەرمەزار بیت کە کارگەریت و ناچاریت کۆدەکانی بۆرژوازی پەیڕەو بکەیت. کەواتە ئامانج دەبێت بڵاو کەسنەوەی هۆشیاری بناچینایەتی و دژە چینایەتی بێت.
    لە بەشێکی تردا بۆکچین لە دژی ئەفسانەی حزب قسە دەکات و ئەو تێڕوانینە گوایە مارکسیستیە لەنەزەری ئەوەوە کە حزب شۆڕش دەکات دەخاتە ژێر پرسیارەوە و شۆڕش بە بەرهەمی جووڵانی گروپی گەورە لە ئینسان ناو دەبات. لەم بەشەدا بوکچین بە قوڵێ ڕەخنە لە چەمکی حزبیەتی بەلشەفی دەگرێت و پێی وایە کە ئەوە سەرەنجام کارێکی کرد کە شۆڕشی ڕوسیا ببێتە قوربانی بیرۆکراتیەتی حزب و دەسەڵات لە دەستی چینی کارگەر بسێنرێتەوە و هێماکان جێگای شتە زیندووەکان بگرنەوە. حزب چین، کۆمیتەی ناوندی حزب، مەکتەبی سیای کۆمیتەی ناوەندی و شەخسی یەکەمیش جێگای مەکتەبی سیاسی.
    ئەنجامگیری بوکچین لەم بەشەدا ئەوەیە کە ڕەنگە ئەمڕۆ پراکتیک ئەوە بێت کە لەبری بانگەوازکردن بۆ پێکهێنانی حزب بانگەشەی بۆ کۆبوونەوەی خەڵک لە ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیاندا بێت.
    لە بەشی کۆتاییدا بوکچین باشی دوو نەریت دەکات کە یەکێکیان مارکسیزمە بە هەموو ئەو زمان و تەعبیر و بۆچوونانەی کە سەنترالیزم و باڵادەستی سەروخواری ناو حزب و حزب لە بەرانبەر کۆمەڵگادا دەهێنێت، ئەوی تریشیان نەریتی ئەنارکیزمە کە لای بوکچین جووڵانەوەیەکی ئینسانیە لە دژی هەموو جۆرە چەپاندنێک.
    :بوکچین بەم پەیامە نووسینەکەی کۆتایی پێ دەهێنێت
    گوێ ڕادێرە ئەی مارکسیست، ئەو ڕیکخستنەی کە دەمانەوێت دروستی بکەین جۆرێکە لەو کۆمەڵەی کە شۆڕسەکەمان دەیەوێت بیخوڵقێنێت. ئا بەم شێوەیە خۆمان و گروپەکانمان ڕابردوو تێدەپەڕینین، گەر واش نەبێت زۆر بە سادەیی ئایندەیەکمان بۆ بردنەوە نابێت
    بینەران دەتوانن کتێبەکە لەم لینکەی خوارەوە لە سایتی کەناڵەکەمان لەسەر پاتریۆن دابەزێنن:
    / khtyby-mwry-gwy-47253501

КОМЕНТАРІ • 1

  • @TheFatih1988
    @TheFatih1988 4 роки тому

    دەستخۆش هاوڕی زاهیر .بەس بەڕاستی کاک شماڵ ئەوەندەی خۆی قسەدی کرد ئەوندە ڕیگەی نەدا بە مێوانەکەی قسە بکات وە ئەوەندشی هاتبو بۆ بەرگری لە مارکسیزم ئەوەندەش نەهاتبوو بوکچین بناسێنێت.بۆیە بە داخەوە هەم غەدری لە بوکچین کرد هەم لە میوانی بەرنامەکەشی