ساتێ لە ژیانی نهێنیم ، دوشکی بابە

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 15 сер 2023
  • ساتێک لە ژیانی نهێنیم و چەند وانەیەک
    من خۆم لە بەرزای و سەرکەوتن بەسەر بەرزای ئەترسم
    بەڵام نامەوێ ئەو ترسە بگوازمەوە بۆ کچەکەم بۆیە بۆ یەکەم جار هێنام بۆ ئەو شوێنە تاکو تاقی بکاتەوە
    وانەی یەکەم ئەوەیە کە کات بۆ مناڵەکەت تەرخان بکەی و فێری شتەکانی ژیانی بکەی ، ئەرکی سەرشانی باوک و دایکە ، نەک دایک و باوک ، کە مناڵەکانیان فێری دین و ژین بکەن
    وانەیەکی تر ئەوەیە کە کچەکەم پێوەی دیارە شانازیم پێوە ئەکا و منی خۆشئەوێ ، ئەمەش الحمد للە بەرهەمی خۆمە
    وەک ئەبینن ئەڵێ بابە ئازایە ، ئەوە‌ من پێشتر بەوم وتوە تۆ ئازای بۆیە ئەوەم پێ ئەڵێتەوە
    من پێشتر ئەو وشەیەم چاندووە تیایدا
    ئەوە وەرئەگرمەوە کە چاندومە
    وانەیەکی تر ئەوەیە وەک ئەبینن کچەکەم خۆی با ئەدات ( پۆز لێ ئەدات) بە باوکییەوە کە ئازایە وە بە ئایس کرێمەوە هههه بۆ ئەو شتێکی زۆر جوانە و ئاسایە چونکە تەمەنی تەنها ۳ ساڵ و مانگێکە
    پۆز لێدان بە باوکیەوە ڕەوایە بۆ ئەو ، چونکە ئەو نازانێ کە باوکی تر هەیە زۆۆۆۆر لە باوکی ئازاترە ، بۆیە ئەو تەنها باوکی خۆی ئەبینێ کە باشترینە( هەرچەندە ترسنۆکم بۆ بەرزای بەڵام من وام پیشان دا کە ناترسم)
    پۆز لێدان بە ئایس کرێمەوە شتێکی ئاسایە بۆ ئەو ، وە جێگای پۆزیشە چونکە ئەو هەموو ڕۆژێک و کاتێک دەستی ناکەوێ ، وە تازەیە بۆی چونکە تەمەنی ۳ ساڵە واتا ماوەیەکی کەمە ئەیخوا و دەستی پێی گەیشتووە
    بەڵام
    هەیە تەمەنی ۳۰ ساڵە هەر هەمان پۆز لێ ئەدات ڕۆژانە و گەورە نەبووە هەر تەمەنی وەکو کچەکەی منە
    خەڵک هەیە ۳۰ ساڵ زیاترە هەر بە دەوڵەمەنی لە دایک بووە
    ڕۆژێک فەقیری نەبینیوە کەچی ڕۆژانە وێنەی خواردن و جل و شتەکانی بڵاو ئەکاتەوە و وەک کچەکەی من بە خەڵکی ئەڵێ ئەها نان ئەخۆم ، ئەها جلم کڕیوە ئەها سەیارەم پێیە ، ئەها ئەها ئەها ...
    دەی واللە تۆ بەس‌ تەمەنت گەورە بووە ئەگینا ئەقڵت وەکو ئەقڵی کچەکەی منە
    تەمەنی ٤۰ ساڵە کەچی پۆز لێ ئەیا گۆشت ئەخوا ، یان ڕیدبۆڵ ئەخوا یان سەرێکی لە مەعرەزەکان یاوە و فرسەتی هێناوە ڕەسمێکی لە پەنای جاگ وارێکا گرتووە ههههه( تەریق بومەوە)
    یان پۆز بە باوکیەوە لێ ئەدا وەک پاڵەوان و پیاو چاک پیشانمانی ئەدا لەکاتێکدا باوکی و خۆیشی و خۆشمان ئەزانین کە وا نیە
    ئاخر پۆز لێ مەدە بە باوکتەوە چونکە ئەگەر شتێکیش بێت بە تۆ چی ؟
    تۆ خۆت بێ باوکت چیت ؟ چیت کردووە ؟ چیت پێ ئەکرێ ؟
    باوکت هەرچیەکی کردووە چاک و خراپ بۆ خۆیەتی
    بۆ ئەگەر باوکت ڕاست بڵێ و بکا و دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار بێت شانازی پێوە ئەکەی
    ئەگەریش فەقیر و خراپ بێت بێ دەنگەی لێ ئەکەی و خۆتی پێوە بانادەی !؟
    جا کچەکەم خۆی نەیتوانی سەربکەوێ بەسەر دیوارەکەیا وازی هێنا کەچی هاتووە پۆز بە منەوە لێ ئەدا و ئەڵێ ئەها بابە چەند ئازایە ههههه
    جا بزانن خەڵکی زۆۆۆۆۆر هەیە بە تەمەن گەورە بووە بەس بە هۆش و ژیری لەتەمەنی دوشکی بابەیە( ئامینەی کچم )
    تێبینی : هەندێ جار ڤیدۆی ژیانی خۆم و مناڵەکانم ئەگرم بەڵام بڵاویان ناکەمەوە وەک خەڵکی ، ئەم ڤیدۆیەشم بۆ خۆم بوو بەڵام ویستم پیشانی دۆستانمی بدەم
    اللەی میهرەبانترین ئێمەش و ئێوەش بپارێزێت لە خراپەی ئیس و جن امین.

КОМЕНТАРІ •