به ڤیدیۆ.. له جیاتی فرمێسك خوێن له چاوی دێته خواره‌وه
Вставка
- Опубліковано 1 лис 2024
- وه‌زیری ته‌ندرووستی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ی چۆمان هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه له جیاتی فرمێسك خوێن له چاوی دێته خواره‌وه، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، پشكنینی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن.
كچه‌كه ناوی سارایه و ته‌مه‌نی 17 ساڵانه، دانیشتووی قه‌زای چۆمانه، جگه له چاوی، خوێن له لووت و گوێی دێته‌خواره‌وه، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ی پزیشكییه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی، له فه‌یسبووكه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه چواره‌م حاڵه‌تی هاوشێوه‌یه و كاتێك پشكنینی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هیچ نه‌خۆشییه‌ك ده‌ستنیشان ناكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پسپۆڕی جۆراوجۆر كراوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، جگه له گومانی نه‌خۆشییه‌ك، كه هێشتا گومانه و ئیسپات نه‌بووه، هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كی دیكه دیار نییه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ئاگاداری حاڵه‌ته‌كانی دیكه و دووانیشیان چاره‌سه‌ر كراون و چاكبوونه‌ته‌وه.