پیرەمێرد | پەروەردگارا
Вставка
- Опубліковано 17 жов 2024
- شیعر : پیرەمێرد
خوێندنەوە : خالید جاف
جێبەجێکار : یوسف خەیلانی
00:01:42 : کات
#یوسف_خەیلانی
#yusufkhailani
شیعر :
پەروەردگارا! تەماشا ئەکەم
خۆم لە کردەوەی خۆم حاشا ئەکەم
دڵ و زوبانێ تۆ داوتە بە من
بە هەوا و هەوەس لێم بوون بە دوژمن
ئەمەوێ دڵم تەنها تۆی تیا بێ
لە یادی غەیری تۆ تەوەللا بێ
ئەوسا زوبانم زیکری تۆ دەکا
ئەتوانم ببمە بەندەی بارەگا
ئەگینە هەروا بمێنمەوە
تۆوی بەدنامی ئەچێنمەوە
چەند خۆشە نەشئەی تۆم لە دڵا بێ
شەقم لە چەند و چوونی هەڵدا بێ
ئازادە سەر وەک بەرزەکی بانان
بکەومە سەودای ئارەزووی جانان
تاجی ئەدهەمی بنێمە سەر سەر
فەرمانڕەوا بم لە بەحر و لە بەڕ
یاخوا پەروانەی نووری لیقات بم
ڕۆحم پەروانە و خۆیشم فیدات بم
زۆرکەس پەروانەن بۆ شەم جەماڵێ
با منیش ببمە سفتەی جەماڵێ
سوپاس بۆ سەیرکردنت
ڵایک ، کۆمێنت ، شەیر ، سەبسکرایب ، لەبیر مەکەن
دەستان خۆش بێت
چۆن ئەو ڤیدیۆیەم دەست بکەوێت؟
دەستی ئێوەش خۆش .
ئەتوانی دایبەزێنیت هەر لە ڕێگەی یوتیوبەوە یاخود بەرنامەی تر .
هیوادارم وەڵامم دابیتەوە.
زۆر جوانە هەربژیت
سوپاس ، جوانترت کرد 🌸
Dastan xosh
Dasty ewash xosh 🌸
دەست خۆش جەرگم هەر سەرکەوتوو بی
ده ست خوش
دەستی ئێوەش خۆش 🌸
Dastan xosh bet
دەستی ئێوەش خۆش بێت 🌸
❤
زۆور جوانە بژێ ، ئەو دەنگە کێیە...
سوپاس ، دەنگی خالید جاف
زۆر جوان بوو. دەست خۆش
دەستی ئێوەش خۆش 🌸
دەست خۆش جەرگم هەر سەرکەوتوو بی
زۆر سوپاس بۆتۆ کاکە ئەمیر