دۆکیۆمێنتاریی پاسۆک

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 18 бер 2020
  • پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک، لە 11ـی ئازاری 1976 لە کەرکووک لەلایەن چەند کەسایەتییەکەوە کە هەڵگری بیری سەربەخۆییخوازی بوون دامەزرا.
    ساڵێک دوای دامەزراندنی ئەو حیزبە، یەکەمین مەفرەزەی چەکداری خۆی رێکدەخات و دواتر ناوی هێزی پێشمەرگەی پاسۆکی لێدەنرێت.
    ئازد مستەفا دەبێتە یەکەمین سکرتێری پاسۆک تاوەکو ئەوکاتەی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی 1989 لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی دەکات.
    لەم بەڵگە فیلمەدا ژمارەیەک لە هاوبیرانی پاسۆک کە رۆڵی گرنگیان لە دامەزراندن و رێکخستنەکانی پاسۆکدا بینیوە، لە گۆشەنیگای جیاوازەوە باسی دامەزراندن و چالاکییەکانی پاسۆک و شێوەی خەبات و ئامانجەکانی ئەو حیزبە دەکەن.
    تۆڕی میدیایی رووداو
    Rudaw Media Network

КОМЕНТАРІ • 26

  • @karzanhassan9180
    @karzanhassan9180 4 роки тому +2

    بەڕاستی دیکۆمێنتاریەکی زۆر جوان و باش و بەسوود بوو.. دەستتان خۆش

  • @jegrmhamad1093
    @jegrmhamad1093 4 роки тому +6

    تاکە رزگاری نەتەوەیی کورد بوونی حیزبێکی نەتەوەییە کە لەسەر بنەمای کورد مرۆڤی باڵایە ئیش بکات و بگەرێتەوە بۆ رابردووی کۆنمان ماد و گۆتی و دەسەلاتی پێش زاینی کورد زیندو بکاتەوە.. کورد ئێستا هەموو حیزبەکانی یان شیوعین یان ئیسلامی کە ئەم دوو فکرە ژەهرێکە لە جەستەی نەتەوەیی کورد لە لایەن ئێران و تورکیا و سوریا لەناو کورد بلاوکراوەتەوە. بژی کوردستانی گەورە

    • @garmyannoaman1720
      @garmyannoaman1720 3 роки тому +2

      ئێمە گروپێکین خۆمان ڕێک ئەخەین هەموی خاوەنی بیری نەتەوەخوازی و نەتەوەین

    • @kurdpeshmerga3161
      @kurdpeshmerga3161 3 роки тому

      @@garmyannoaman1720 سڵاو عینوانێکم بەرێ لە فەیسبووک

    • @98baban
      @98baban Рік тому

      @@garmyannoaman1720 emash nationalismin emash xawan biri natawain

  • @nalpaerzkawloz7034
    @nalpaerzkawloz7034 3 місяці тому

    زۆر بەداخەوە ئاری تەرسین گوی لەم دیکۆمێنتارییەشدا خواد

  • @namobehaval1616
    @namobehaval1616 4 роки тому +3

    سلاو بو که له پیاوی کورد و کورد پرور هزاران درود بو روحی پاکی ئه و پیاوه کورده کاک ئازاد

  • @naskola8632
    @naskola8632 4 роки тому +1

    يه كه م✌❤

  • @AeA20012
    @AeA20012 4 роки тому +4

    خۆزگە خۆزگە کاژیک زیندوو ببێتەوە

  • @bahibahi5934
    @bahibahi5934 3 роки тому +2

    سڵاو لە هەموو هاوبیران

  • @sabahabdullah3837
    @sabahabdullah3837 4 роки тому +7

    ئه گه ر پا سوك. ئيمكا نيه تى ما دى چا كى هه بووا يه.تا ئيستا ش تا كه حزبى پيشه وا
    ده بوو.له كو ر دستان.

  • @jegrmhamad1093
    @jegrmhamad1093 4 роки тому +2

    ئەو کابرا گویخوارد کە بە خراپە باسی کاژیکی کرد

    • @garmyannoaman1720
      @garmyannoaman1720 3 роки тому

      Fb haya brakam . Ema xarika para ba bere kazhek adain

  • @razhanluqman7006
    @razhanluqman7006 4 роки тому

    basha na akra ba qualityake bshtr daenyn?

  • @farhadra7im2
    @farhadra7im2 2 роки тому

    حەزدەکەم بزانم بۆ جی هەڵ وەشەیاوە ئەیاخیانەتی نێو خۆی بو یان پارەو پۆست سڵاولەگیان پاکی شەهیدانی هەرچوارپارجە بێ جیاوازی شەهید لەی من شەهیدی هیج حیز بێک نیە شەهید شەهید کورستانە بێ جیاوازی

  • @bestoonsalih1073
    @bestoonsalih1073 10 місяців тому +1

    بەڕاستی ئەتوانم بڵێم پاکترین پارت بوو چونکە پەروەردەی هەزرونەزری نەتەوایەتی کوردی بوو..من مناڵ بووم کە لەگەڵ نەنکم دەچووین بۆ سەردانی خاڵم کە ئەو کاتە پێشمەرگەی پاسۆک بوو .لەگەڵ شەهید بەختیاری مامۆستا ئومێد لە یەک گەڕەکدا گەورە بووین ێەویش گەڕکی دارۆغایە تاڕادەیەکیش هاوڕێ بووین بەڵام زیاتر لەگەڵ کاک سەرداری برایدا چوونکە هاوتەمەن و لە قوتابخانی پیرەمەگروونیش لە یەک پۆلدا بووین...پاشان لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەوکات من گەنجێکی بیست ساڵ بووم وە هەموو ئاوات و خەونم ڕزگاری و ئازادی کوردستان بوو..پاش کردنەوەی بارەگاکانی پاسۆک لە شاری سلێمانی جەماوەرێکی زۆر ڕوویان کردە پاسۆک..چونکە پاسۆک پارتێکێ نەتەوەیی کورد بوو وە ئامانجی هەموو کوردێکی ووڵات پارێز بوو..پاسۆک دز نەبوو براکوژی هێڵی سوور بوو..گەندەڵ نەبوو..چونکە پاسۆک باوەڕی تەواوی بە پەروەردەی نەتەوەیی و دادپەروەری هەبوو..ئەم ڕەوشتە جوانانەی پاسۆک وای لە دووژمنانی کورد کرد(فارس،عەرەب، تورک)بەپەلە یەک بگرن وپلان دانێن بۆ سەرکوتکردن و توانەوەی ئەم پارتە دڵسۆزە نەتەوەیی. چونکە لە دوای ڕاپەڕین پۆل پۆل جەماوەری خەڵک دەهاتن بۆ بارەگاکانی پاسۆک بە مەبەستی پیوەندی کردنیان بەپاسۆکەوە مامۆستا ئازادیش کە کەرکوکی بوو شایەتی حاڵەکەیە...زۆر کەسی کەش کە ئێستا بەداخەوە لەژیاندا نەماون وەک مامۆستا هادی ڕەحمەتی...لە لایەکی ترەوە ئیرەیی بردنی پارتە کوردییەکانی ئەو سەردەمە بە پاسۆک و هەڵبژاردنی عەبدوڵا ئاگرین وەک سکرتێری پاسۆک ئەمانە هەموویان هۆکار بوون بۆ توانەی پاسۆک..من لەو بڕوایەدام ئەگەر پاسۆک بە لیستێکی تەها بەشداری دەنگدانی پەرلەمانی ساڵی ١٩٩٢ بکردایە دەنگی زۆر زۆر باشتری دەهێنا...بەڵام بەداخەوە پلانی فارس،عەرەب، تورک بە یارمەتی خۆفڕۆشانی کورد سەری گرت.

  • @nalpaerzkawloz7034
    @nalpaerzkawloz7034 3 місяці тому

    لەگەڵ ڕێزم بۆ کەسە باشو دڵسۆزەکان بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک حیزو گەواد لەناو پاسۆکدا بوبون بە پاشکۆی پارتیو بەرەی جودو قیادە موقتە کە ئێستاش لەناو بنەماڵەی دزو خائینی بارزانیدا دەلەوەڕێن بەناوی کوردایەتییەوە لاف و گەزاف لێدەدەن ھەروەک بڵێی ئەوان ھەمو کوردیان ڕزگار کردوە ...تێبینی پاسۆک کەسانی زۆر بەڕێزو شۆڕش گێڕی تێدابو بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک کاسەلێسو خەتمایل کە کاری ژێربەژێریان بۆ پارتێکیتر دەکرد بونە ھۆی نەمانی متمانە لەگەڵ حیزبەکانی ناوچەکە

  • @20Mast04
    @20Mast04 3 роки тому +1

    ئازاد مستەفا خاڵی باوکمە

    • @ali23_osman
      @ali23_osman 3 роки тому

      ماڵومنداڵێ هەیە؟لەکوێ دەژین؟

    • @20Mast04
      @20Mast04 3 роки тому

      @@ali23_osman bale la sweden

    • @vipchannel6380
      @vipchannel6380 2 роки тому

      ua-cam.com/video/WFPSgvmLFBI/v-deo.html

  • @Hh-br5mh
    @Hh-br5mh 6 місяців тому

    وه لا قسه ي هاوري باخه وان زور راسته ٣ كه س زور خراب بون هه موو باره ي باسوكيان دزي هه موتان ازانن كين من هه موو شتيك ازانم وه هاوري باخه وان زور براده رمه

  • @mohammedfaraj5140
    @mohammedfaraj5140 Рік тому

    بەخوا پاسۆک حیزب نەبو کۆمەڵێک خەڵکبون حەزیان لەپێشمەرگایەتیبو هیچیتر