شەوگاری تەنیایی , شۆڕەسوار ,

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 4 гру 2024
  • ماموستا #هیمن #شۆڕش_ئەبووبەکری #کورد #kurdistan #خۆشترین #دکلمه #گۆرانی #music #هونەر #سەردەشت

КОМЕНТАРІ • 2

  • @darun8815
    @darun8815 2 місяці тому

    هەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ
    چەم پر لە نەم نابێ
    هەتا نەم دانەباری تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ
    لەناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبڕی بێ هەمدەم
    بەڵێ شەوگاری تەنیایی بەبێ فرمێسک و خەم نابێ
    ستەم کاری منی دوورخستەوە لەو یارە شیرینەم
    ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم لە ئازار و ستەم نابێ
    ئەوی سەربەرزە لەم وێرانەدا تووشی خەموو دەردە
    چیایی سەرکەش ببینە قەت سەری بئ هەورو تەم نابێ
    لە ناو دەریایی خەیاڵم دیمەوە من گەوهەری نایاب
    هەمە گەوهەر ئیتر چاوم لە دینارو درهەم نابێ
    وەرە ناو باوەشی گەرم و گڕو پڕ تاسەوو مەیلم
    ڕەدیفیش تێک بچێ پێم خۆشە من دەستم لە مەم دابێ
    وەرە با هەڵمژم ئەو لێوە شیرینە بە کەیفی خۆم
    لە پاش ئەو تاڵیە با من کەمێک شەکرم لە دەم نابێ
    پەلەت بێ چاوەڕێتم زوو وەرە بەس خۆت بخافڵێنە
    هەزار جار هێمنیش بم بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ

  • @darun8815
    @darun8815 2 місяці тому

    ئەم شیهرە هی چێیە بێ زەحمەت؟