Kamal Muhamad_Ho papula کەمال محەمەد_ هۆ پەپوولە
Вставка
- Опубліковано 26 лис 2024
- یاد و یادەوریەکانی ئەم مەملەکەتە هەمووی مەئەساتە!
نیشتیمانێک کە بۆ مرۆڤە جوانەکان دۆزەخ و بۆ دز و جەردەکانیش بەهەشت!
ئەوانەی هاواری ئازادیان کرد بۆ ئەبەد بێدەنگ کران
وەک داریوش ئەڵێ: "لەم وڵاتە ئەگەر داوای دادپەروەری بکرێ، بەقوڕقوشمێکی سوتێنەر وەڵام ئەدرێیتەوە"
ئەم قسەیە بۆ کوردستانیش گونجاوە
ئەو کوردستانەی هەموو کورد خوێنیان لەپێناودا بەخشی و ئومێدیان پێ هەڵچنی
بەڵام بەداخەوە ئومێدەکانیان خرانە ژێرخاک
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی 1994دا شاعیر و ڕووناکبیر (بەکر عەلی) لەشاری سلێمانی و لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە تیرۆر کرا.
بەکر هەردەم هاواری دەکرد و دەیوت "با شەقامەکان بەگوڵ سوور بکەین، نەک بەخوێن"
بەڵام مخابن سەرەنجام شەقامەکان بەخوێنی ئاڵی خۆی سوور بوو!
ئەو مرۆڤەی لەپێناو کەرامەت و شکۆی ئینساندا شەهید کرا.
دەبوایە لەدوای شەهید بوونی بەکر، کەرامەت و شکۆ بۆ ئینسانی کورد بگەڕێندرایەتەوە، بەڵام مخابن خوێنی ئاڵی چەندین مرۆڤی جوانی دیکەش شەقامەکانی سوور کرد
وەک ( سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، ئامانج بابانی) و چەندانی تر...
ئەم گۆرانییە هۆنراوەی (بەکر عەلی)یە و لەلایەن هونەرمەند کەمال محەمەدەوە کراوە بەگۆرانی
"کوێستان عەلی" خوشکی شەهید "بەکر عەلی" ئەڵێ:
لەحەوشەکە دانیشتبووم، "بەکر" بەپەلە هاتەوە وتی زوو تەسجیلێکم بۆ پەیاکە.
قەت بەکرم وا بە دڵخۆشی نەدیبوو
وتم بۆچیتە؟
وتی ئەو شیعرەی دابووم بە کاک کەمال تەواو بووە و ئەمڕۆ بڵاو بۆتەوە ئەبێ گوێی لێگرم.