Diyaspora- دیاسپۆرا- دوای 4 ساڵ لە ونبوونی بە نیڤشکانی لە ئەمریکا دۆزرایەوە

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 20 сер 2024
  • هێرش نادر گەنجێکی کوردی دانیشتووی ئەمریکایە، بەر لە چوار ساڵ ون دەبێت و بێسەروشوێن دەبێت، پاشان بە هەوڵی برا و براژنەکەی دەدۆزرێتەوە، بەڵام بە نیڤشکانی (کەمئەندامی).
    هێرش کوردێکی خاوەن وڵاتینامەی ئەمریکایە، لە ساڵی 2020 بە مەبەستی راکێشانی هاوژینەکەی، کە تازە مارەی بڕیبوو، دەگەڕێتەوە بۆ ویلایەتی یووتا لە ئەمریکا، بەڵام دوای شەش مانگ لە گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا رووداوێکی نەخوازراو رێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و لە هەموو کەسوکاری دادەبڕێت.
    شوان نادر، برای هێرش نادر دەڵێت، "لەدوای ئەوەی هێرش گەڕایەوە ئەمریکا بۆئەوەی خێزانەکەی رابکێشێت، پەیوەندیمان نەما و پەیوەندییەکان پچڕان، دواتر بۆمان دەرکەوت هێرش تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و دوو جار ئۆتۆمبێل لێی داوە، جارێک لە پێشەوە لێیداوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە گەڕاوەتەوە و جارێکی دیکە بە بەگ لێیداوەتەوە، ئیدی هێرش 10 رۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرچووە، هەر بریندار بووە و لەوێ کەنیسەیەک دەیگرێتە خۆی، لای ئەوان بووە، ئێستا لای چەپەی کار ناکات و قسەشی پێناکرێت."
    دۆزینەوەی هێرش کارێکی ئاسان نەبوو، هەر ئەوەش وایکرد براکەی و هاوژینەکەی، کە هاوکات ئامۆزای هێرشە، لە وڵاتی سوێدەوە بچنە ئەمریکا بۆ ویلایەتی یووتا لە شاری ساڵت لێکستی بۆ گەڕان و دۆزینەوەی هێرش، بۆ ئەو مەبەستە وێنەی هێرشیان لە دار و دیواری ئەو شارە هەڵواسی و بڕی هەزار دۆلاریشیان وەکو دیاری بۆ ئەو کەسە دانا کە هێرشیان بۆ بدۆزێتەوە.
    تارا، ئامۆزا و براژنی هێرش دەڵێت، "ئێمە هاتین بۆ شاری ساڵت لێکستی بۆ گەڕان بەدوای هێرش، کە ماوەی چوار ساڵ بوو ون ببوو، کەسمان نەماندەزانی ماوە یان نەماوە، دوای گەڕانێکی زۆر لە هەموو باخچە و لە هەموو شوێنەکان، هاوارمان کرد و گەڕاین و تووشی هەزاران کەس بووین، سەرەتا دەستمان بە گەڕان کرد لەنێو ئەو کەسانەی لەسەر شەقامەکان کەوتوون، بەداخەوە ئەمریکام لە بەرچاوم ناخۆش بوو، لەبەر ئەوەی خەڵکی زۆر لەسەر شەقامەکان کەوتوون و دەخەون، وایە دەوڵەت هاوکارییان دەکات بۆ خواردن و جێگە، بەڵام هەمووی دەرمان دەخۆن و لەسەر شەقامەکان کەوتوون و بێکارن، گەڕانەکەی وای لە ئێمە کرد پرسیار لە هەموو جۆرە کەسێک بکەین، دواجار وێنەی هێرشمان گەورە کرد و لەسەر دار و دیواری ئەو شارەمان هەڵواسی، هەروەها ئۆفەرێکمان دانا کە هەر کەسێک هێرش بدۆزێتەوە بڕی هەزار دۆلاری پێدەدەین."
    بە گوتەی خێزانی هێرش، دیار نەمانی هێرش دەگەڕێتەوە بۆ رووداوێکی هاتووچۆ، کە کاریگەریی تەواوی بەسەر جەستە و بیرکردنەوەی هێرشەوە دروستکردووە، بە جۆریک کە خۆی لەبیر کردووە و بێ ماڵ ماوەتەوە لە ئەمریکا، هەر ئەمەش وایکردووە دەستێک و قاچێکی ئیفلیج ببن و هاوژینەکەشی لەو ماوەیەدا وازی لێهێناوە، چونکە هێرش هیچ سۆراخێکی نەبووە، دوای پێنج رۆژ گەڕان لە شاری ساڵت لێکستیش دواجار هەواڵە دڵخۆشکەرەکە گەیشت و هێرش دۆزرایەوە.
    براژنی هێرش باسی لەوە کرد، "هەر بەردەوام بووم لە گەڕان، چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ من، دەمگوت لەوانەیە دەرمانی خواردبێت و لەسەر شەقام مابێتەوە، فێری تلیاک خواردن بووبێت و لە جێگەیەکی ئاوا بیدۆزمەوە، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە نەبووم، یەکەم کەس بووم کە هێرشم بینی بە پایسکل بەرەو روومان هات، سەیرمان کرد هێرشی جاران نەمابوو، هاوارم کرد هێرش.. هێرش. کەچی هێرش منی نەناسییەوە و ئەویش تووشی شۆک بوو، ئیدی دەستمان بە گریان کرد، زۆر گریام کاتێک هێرشم بینی، نە دەستێکی کار دەکات و نە قاچێکی کار دەکات و دەستێك و دەمیشی بەردەوام دەلەرزن."
    بەهۆی ئەو رووداوانەوە هێرش هیچ بەڵگەنامەیەکی نەما، بەڵام دواجار براکەی توانی بە هاوکاریی چەند کوردێکی ئەمریکا ناسنامە و پاسپۆرتی ئەمریکی بۆ دروستبکاتەوە و لەگەڵ خۆی بردەوە بۆ سوێد.

КОМЕНТАРІ • 8

  • @asterarashidahmad297
    @asterarashidahmad297 Місяць тому

    ئافەرین ھەربژیت نمونەت زۆر بێت خاتون پیرۆزت بێت گیان جێی شانازی ھەموکوردیت .Super Herzlichen Glückwunsch liebe لیلاڤ سرماھمە بلند کردی

  • @gottosahani7571
    @gottosahani7571 Місяць тому

    Afareen bo Tara xan u kak shwan nmonatan har zor bet ❤

  • @AlanBistun
    @AlanBistun Місяць тому +2

    سوێد نا برای بێژەر ، سوید

    • @Rafik-gn2bs
      @Rafik-gn2bs Місяць тому

      او بيزه به خلكي روزهه لاته زه لاميكي زور بي اخلاق و بي جاو روه من خلكي هه وليرم ،20 سال بيش ديناسم خلكي شاري بيرانشهره لاي حاجي او مرانه بابي بينجي بوو

  • @Nazanin-ei2cj
    @Nazanin-ei2cj Місяць тому +1

    نازانم ئەم کوردە بۆ ئەبئت هەر خەریکی چاولئکەری بئت
    بۆ ئەلئن سوئد لە ایرانیەوە ئەمەتان وەرگرتووە ئەگینا هەروتراوە سوید سوید سوید

  • @shalawali3013
    @shalawali3013 Місяць тому

    نڤیشکان چیە کاک دیاسپۆڕا

    • @gottosahani7571
      @gottosahani7571 Місяць тому +1

      يعني معاق جسديا نتيجة حادثة أو مرض shalawali

    • @gottosahani7571
      @gottosahani7571 Місяць тому

      Dust xosh ❤