Tarî Şkao - Hassan Darzi | تاری شکاۆ - حەسەن دەرزی

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 29 сер 2024

КОМЕНТАРІ • 69

  • @user-bx9fn7pl1q
    @user-bx9fn7pl1q Рік тому +6

    هەناسەم گەر وەکوو نەی بوو، سەدای نەی تازە هەر نادا
    دەڵێم خۆم هەست دەکەم پیرم، دڵم ئیجازە هەر نادا
    مەلی دڵ بۆ هێلانەی مەم لەبازە و چی دەکەی ئەمما
    لە سەر دیواری پیری من کڕە و ئەو بازە هەر نادا
    وەکوو مەم بەکرەشۆڤاری تەمەن وا بێ مەمی کردووم
    کە ڕێی بۆتانی سینەی تۆم لە ئەم ڕێبازە هەر نادا
    لە عیسای چـاوەکەت ویستم تەماشایێکی مردوو کا
    دەنا ڤینۆسی ڕووت ئیزنێ بە ئەم ئیعجازە هەر نادا
    بە سەر زیندووم، کەچی هێشتا لە درگات گیان و سەر بازم
    ئەگەرچی قاپییەچیت ڕێگا بە ئەم سەربازە هەر نادا
    دەڵێن ویستووتە ئەی دڵڕەق، دەمی پیری بەجێم بێڵی
    خودا قەت ئیزنی وا زوڵمی بەبێ ئەندازە هەر نادا
    لەوەو پێش زۆر لە باغاتی هەنار و سێو بەشت داوم
    کەچی ئێستا هەمووی تـامی دوو ماچی تازە هەر نادا
    دەپرسی بۆچی بێدەنگ و سەدا و هاوارە "ئاسۆ" کەت
    تەلی تاری شکاو تازە سەدای ئەو سازە هەر نادا .
    "مامۆستا ئاسۆ"
    محمد سەعید نەجاری (ئاسۆ)
    ئاسۆ بەپێی ناسنامە ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٩٥٦ لە ئاوایی سارۆقامیشی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ھەر لەوێ کە بۆ یەکەم جار بە حەولی برایم خان خوێندنگە کراوەتەوە، نراوەتە بەر خوێندن. لە شارەکانی سەقز و بۆکان درێژەی بە خوێندن داوە. ساڵی ١٣٨٠ لە زانکۆی تەورێز ماستەری (ئەدەبیات و وێژەی فارسی) وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردراوە. لە قوتابخانە و زانکۆکانی شاری بۆکان مامۆستای ئەدەبیاتی فارسی بووە و پاشان خانەنشین کراوە؛ دواتر بۆ وانە گوتنەوەی فارسی لە کۆلێژی پەرەستاریی شاری بۆکان بانگھێشت کراوەتەوە.[١]
    ئاسۆ سەر بە بەرەی شاعیرانی پاش ھێمن و ھەژار و ھێدی و ئاواتە. ھونراوەکانی ئاسۆ زۆربەیان شیعری کلاسیک و لەسەر شێوازی غەزەلن. غەزەلەکانی تەژین لە باس و خواسی دڵداری و خۆشەویستی و لەسەر زاران نەرم و ڕەوانن. ھەروەھا باسی خاک و نیشتمانپەروەریشی ھاوپێچی غەزەلە عاشقانەکانی کردووە. ئاسۆ شیعری نوێشی نووسیوە، بەڵام بەھۆی غەزەلەکانییەوە ناسراوە.
    بەرھەمە چاپ کراوەکانی بریتین لە:
    دیوانی تەوژمی خەیاڵ (شیعرەکانی تا ١٣٧٠ی ھەتاوی)
    دیوانی گەزیزە[٢](شیعرەکانی ١٣٧٠ تا ١٣٧٣ی ھەتاوی)
    دیوانی پەیکی شادی (شیعرەکانی ١٣٧٣ تا ١٣٨٦ی ھەتاوی)
    دیوانی جومعەکان[٣] (شیعرەکانی ١٣٨٦ تا ١٣٩٢ی ھەتاوی)
    ڕۆمانی ڕێبوار
    شەرح و لێکدانەوەی شیعرەکانی میسباحودیوان "ئەدەب"[٤]
    شەرح و لێکدانەوەی شیعرەکانی میرزا عەبدولڕەحیمی سابڵاغی "وەفایی"[٥]
    وەرگێڕانی بەشێک لە شیعرەکانی دیوانی "ناڵەی جودایی"ی ھێمن بۆ زمانی فارسی.

  • @barankurda5336
    @barankurda5336 7 місяців тому +1

    لە عیسای چاوەکات ویستم تەماشایەکی مردووکە.
    شەوێکی پر یادگاریم لە گەڵ ئەو وشە جوانانە ڵەگەڵ ئەم دەنگە پڕ بڵێسەی سۆزە لە شاری گڕابۆ لە ئەڵمانیا لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٤.

  • @Ozeeery
    @Ozeeery 7 місяців тому +1

    ئەی گیان مامۆستای گەورە و شیرین سڵاو لە و دەنگ و سەدا شیرینەت هەر سەربەرز و شاد بیت دەنگت گەوهەرە ئاوی بەهەشتە من هەمیشە گوێ گری گۆانیەکانتم خوای گەورە تەمەنت پڕ بکات لە خێر و بەرکەت وە هەمیشە ئەو دەنگە نازدارەت بمێنێت و نەکەوێت

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +2

    RTV _ Makhmur HD _ SD
    .
    ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی مەخمـــــــــــــــور
    .
    🌹🌹🌹

  • @sharammani-pj7ym
    @sharammani-pj7ym 7 місяців тому +1

    9 /1 /2024 هۆتێل شەفێڵد uk
    دەڵێن بیستووتە ئەی دڵرەق ، دەمی پیری بەجێم دێڵی❤😢

  • @Nigaxanm-l3o
    @Nigaxanm-l3o Рік тому +2

    گیان لەم دەنگە ئاسمانیە.. کە وەک شەراب تەزو بەڕۆحا دێنێت😔😔

  • @user-tb5pn4fz6f
    @user-tb5pn4fz6f Рік тому +2

    ته لی تاری شکاو تازه سه دای ئه وسازه هه رنادا

  • @Laweismaheel8905
    @Laweismaheel8905 Рік тому +2

    بۆ هێندەم حەز پێدێت ئەی هاوار ❤❤️‍🔥💐لەشەڕاب خراترە ماڵئاوا

  • @atefejahani7088
    @atefejahani7088 Рік тому +2

    سلام دەسخوش و دم خوش بوو کم کارن استاد زور دەنگتان خوشە ❤❤❤❤

  • @DzhwarHamaRashid
    @DzhwarHamaRashid Рік тому +3

    من بە گۆرانیەکانی کاکە حەسەنەوە ژیاوم
    خۆزگە نەمردمایەو بەچاوی سەر یەک جار ئەمبینیت
    خۆشترین گۆرانیشت گۆرانی (خەنەبەندانە)

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +2

    Boyadgary بۆ یادگاری ، 30 - 5 - 2023

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +2

    سلاو لەدەنگی زوولالت

  • @shahinebrahimi5578
    @shahinebrahimi5578 Рік тому +2

    سپاس بو او دنگه زلال ودل نشینه 👌🙏

  • @arashmohammadi471
    @arashmohammadi471 Рік тому +3

    تەلی تاری شکاو تازە سەدای ئەو سازە هەر نادا🌹

  • @user-zg5gj3nm2m
    @user-zg5gj3nm2m Рік тому +3

    بخوا فره خوشه اهنگ ماموستا حسن درزی هر بژی

  • @faraidwnali4782
    @faraidwnali4782 3 місяці тому

    لەش ساغ وتەمەن درێژبیت مامۆستا حسن درزی ۳۲ ساڵە هەموو ڕۆژێ گوێ لەگۆرانیە کانی مامۆستا ئەگرم لای من تەنیا ‏‪هونەرمەندە کە گوێ لەگۆرانیە کانی ئەگرم دڵ ودەرونم ئارام ئبێتەوە خوای گەورە تەمەندرێژیکات❤

  • @canokurdi8826
    @canokurdi8826 8 місяців тому +1

    "Tarî Şikaw"

  • @Muhammadkhoshnaw-qz4dr
    @Muhammadkhoshnaw-qz4dr Рік тому +2

    خوشترين گورانية

  • @user-zj7yf4zt2i
    @user-zj7yf4zt2i 7 місяців тому +1

    ناوازیە دە ست خۆش❤

  • @jalilqadir3031
    @jalilqadir3031 7 місяців тому +1

    Slaw law dangw sadayat mamosta har bzhy bmenet

  • @KhaledHajebi-sr5jn
    @KhaledHajebi-sr5jn 4 місяці тому

    سلاو له ماموستای به رزو ناوداری روژهه لات گورانیه پر مه عناکانی ته ز به گیانی ئینسان دینیت، هه ر موفق وپیروز بیت له هه ر ولاته کی ❤❤

  • @kurdi2697
    @kurdi2697 Рік тому +2

    ئەم بەشەی زۆر ئەتخاتە قوڵایی خەیاڵ
    لە عیسای چاوەکەت ویستم تەماشایەکی مردوو کا
    دەنا وێنوسی ڕووت ئیزنێ بە ئەم ئیعجازە هەر نادا

  • @maryammarouff2069
    @maryammarouff2069 3 місяці тому

    ھەزار جار سلاوت لێ بێ باشتیرین پر سۆزترین ھونەرمەندی لە دڵا شیرین

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +1

    Makhmur Kurdistan HD TV

  • @arezkamal3741
    @arezkamal3741 5 місяців тому

    بۆ هەزارەم جار

  • @taman7126
    @taman7126 4 місяці тому

    20/4/2024 شاری كۆیە ////مامۆستا حەسنی دلان گۆرانیەكەت پڕ چێژە من تمنا دەكەم جارێك لە نزیكەوە بتبیم

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 9 місяців тому +1

    30 - 11 - 2023 بۆ جاری دووەم یادگاری 🌺🌺🌺

  • @halmatasad3073
    @halmatasad3073 7 місяців тому

    هە زارسڵاو لە مامۆستای گە ورە و دە نگ خۆش هە ربمێنی مامۆستاگیان بۆمان.بە ریتانیا، لە ندە ن 1_2-2024

  • @idsa-ce4fl
    @idsa-ce4fl 8 місяців тому +1

    هەینی 22/12-2023
    من مەلا ئاسۆ سوبحانی

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +1

    30 - 5 - 2023
    سێشەم ، مەخمـــــــــــــــــــور ،

  • @eghbalamiri
    @eghbalamiri Рік тому +2

    ❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +1

    بۆ یـــــــــــــــــــــادگاری
    29 - 5 - 2023

  • @sarwarAbdulla-xu3wu
    @sarwarAbdulla-xu3wu 26 днів тому

    3\8\2024 share derby shaweki xosh ❤

  • @mahmoodali7228
    @mahmoodali7228 11 місяців тому +3

    هەر بژیتبۆدەنگ وسەدات تکایە ئەو هۆنراوە هی کێیە

    • @hassandarzi
      @hassandarzi  9 місяців тому

      شیعری مامۆستا ئاسۆیە کاک سەعید نەجاری

  • @ardalantaifur3838
    @ardalantaifur3838 Місяць тому

    سڵاو لە دەنگ و ئاواز و وشەکان
    10/7/2024

  • @darendbh6099
    @darendbh6099 6 місяців тому

    ئەو دەنگە هیچ ناڵێم😢

  • @hassanganji7041
    @hassanganji7041 5 місяців тому

    دەنگێکی سێحراویە❤❤❤

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +3

    ❤💛💚

  • @aram1627
    @aram1627 2 місяці тому

    ئەڵێن بیستومە ئەی دڵ رەق دەمی پیری بەجێم دێڵی
    09/06/2024

  • @nalashkinam3740
    @nalashkinam3740 Рік тому +1

    🌹سڵاو وڕێز بۆ کاک حەسەنی خۆشەویست🌹

  • @balendawd303
    @balendawd303 Рік тому +6

    سڵاو لەووشە جوانەکانت لەگۆرانیە پڕ لەشاکارە هونەریەکانت من وەک خۆم ناتوانم هیچ وەسفێک بۆتۆن ومۆسیقاو ئەداکردن دابنێم شاکارەکانی تۆ کەسەتێگەشتوەکان ئەتوانن لێی تێبگەن هیوام وایە هەمیشە سەرفرازو دڵخۆش بیت لەژیاندا

  • @alfaomega8043
    @alfaomega8043 Рік тому +2

    بژی❤

  • @kawansabr2482
    @kawansabr2482 Рік тому +2

    سلاو له ده نكي زولاوت

  • @yusf_slemani
    @yusf_slemani 22 дні тому

    سڵاو لەدەنگ و ئاواز و سەدات کاتێک ئەخوێنێ دەنگت ئاوێتەی ناخ و دڵەکان ئەبێ ، هەرکات کاک " حەسەن " دەرزی بولبول ئاسا دێتە چریکاندن و خوێندن ئەبێ ئەوانیتر لەسەر ئەژنۆ بەبێدەنگی لەبەرامبەریدا دابنیشن و لێوەی فێری ووشە و شاکارە پڕ هونەریەکانیبن ، لای من ئەم هونەرمەندە سەرتۆپ و لوتکەی چریکەی ئاوازو فۆلکلۆری ڕەسەنی کوردیە و لەپێش هەموانەوەیە بەکۆن و نوێوە ، هەروەکوو چۆن جارێکیتر دایکی تورک و فارس ڕۆڵەیەکیتری هاوشێوەی تاتلێسێس و معین ناهێننە دنیاوە ئاواش هەرگیزو بۆ ئەبەد جارێکیتر دایکی کورد ڕۆڵەیەکی هاوشێوەی کاک " حەسەن " دەرزی ناهێنێتەوە دنیا .
    [ ٥شەممە ٨/٨/۲۰۲٤ ]

  • @zanyarhiwa7105
    @zanyarhiwa7105 Рік тому +3

    23-5-2023 کاتژمێر 12:42
    دەنگێکی ئەفسوناوی هاو تەریبی دڵەکان.
    تا زیاتر گوێت لێ بگرم زیاتر تێکەڵی خوێن دەبیت 🥀

  • @hiwarasul6114
    @hiwarasul6114 4 місяці тому

    ❤❤❤❤

  • @saywanhayas
    @saywanhayas Рік тому +1

    Dangeki be hawta.

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +1

    🎧🎧🎧

  • @deonizus5562
    @deonizus5562 Рік тому +3

    ئەمە یەکەم کاسێتی کاک حەسەن بوو؟

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 Рік тому +1

    🌹🌹🌹

  • @arashmohammadi471
    @arashmohammadi471 Рік тому +1

    🌸🌸🌸

  • @hamanadr8622
    @hamanadr8622 Рік тому +1

    19.12.2023. 😢01:04

  • @Villagelifeanddeathgames
    @Villagelifeanddeathgames 7 місяців тому

    بعد تو و نجمه اهنگ شنیدن دیگه حرامه

  • @awadawad1109
    @awadawad1109 Рік тому +1

    Twxwa ke hawalle am piyawa azane pem blle sopas

    • @behzad_siseri8360
      @behzad_siseri8360 Рік тому +2

      مامۆستا حەسەن دەرزی دەڵێن؟

    • @awadawad1109
      @awadawad1109 Рік тому +1

      @@behzad_siseri8360 balle

    • @sozanjamal4424
      @sozanjamal4424 Рік тому +3

      له به ريتانيا ازى شارى بيرمينكهام.

    • @hassandarzi
      @hassandarzi  Рік тому +1

      سڵاۆ کاکی ئازیز
      هەواڵی کێ؟

    • @behzad_siseri8360
      @behzad_siseri8360 Рік тому +1

      @@awadawad1109 پێموابێ لە بەریتانیایە مامۆستا،بەڵام لاپەڕەی ئنستەگرامی هەیە

  • @arasali1189
    @arasali1189 2 місяці тому

    کۆمەڵێ هونەرمەندبوون شاکاری ڕەسەنایەتی بوون وەک وایەیەکەم ڕۆژوتوبێتت سڵاولێبێ هونەرمەند شانازی پێوەکەم لەهەرحەوت قاڕەکە وەسفت ناکرێ سڵاولەوەش هۆنراوەکانی داناوە

  • @barankurda5336
    @barankurda5336 7 місяців тому +1

    لە عیسای چاوەکات ویستم یەماشاتەکی مردووکە .
    شەوێکی پر یادگاریم لە گەڵ ئەم وشە جوانانە و ئەم دەنگە پڕ بڵێسەی سۆزە لە شاری گڕابۆ لە ئەڵمانیا لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٤.

  • @abduljabargalaly9143
    @abduljabargalaly9143 9 місяців тому

    🌹🌹🌹