کتێبی دەنگی ـ گوڵستانی سەعدی/ن: سعدی شیرازی
Вставка
- Опубліковано 6 лют 2025
- کتێبی دەنگی گوڵستانی سەعدی شیرازی
ktebi dangi gwlstani sa3di
نوسینی سەعدی شیرازی
وەرگێڕانی مامۆستا مەلا ساڵح سەفوەت
خوێندنەوەی سیا
جێبەجێکاری دەنگ ڕۆژگار شادی
سەدان ساڵە ( گوڵستان ) بۆ پەندو ئامۆژگاری، لە کۆڕو دانیشتنی حوجرەو دیوەخانی کوردەواری دەخوێنرێتەوە، بە کوردی بۆ خەڵک ڕوون دەکرێتەوە، یان لەکاتی قسەکردندا، حیکایەت و شیعرەکانی وەکو ئامۆژگاری بۆ خەڵک باس دەکرا. شێخی سەعدی، وەکو شێخێکی خواناس و، وەکو ڕێنیشاندەرێک لە سەرانسەری کوردستان و، لای هەموو ڕۆشنبیرو کۆڕنشینان ناسراوە. ( گوڵستان ) هەمیشە نوسخەی لە حوجرەی مزگەوت و دیوەخان و ماڵی خوێندەواران هەبووە، کە زۆر بەڕێزەوە لە بەرگیان گرتووەو پاراستوویانە. بۆ زانیاری شێخ سەعدی شیرازی لە سەردەمی شێخ عبدالقادری گەیلانی دا ژیاوەو یەکیان بینیوە " ڕەحمەتی خوایان لێبێت "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ھەر لە کۆنەوە لە ناوچەی کوردەواری لە حوجرەکان، بە دوا قوڕئانێدا، گوڵستانی سەعدی کە تەفسیری ئەخلاقیەتی، وەک دەرسێکی ئەدەبی و پەروەردەی فەقێی لاو، یەک لە ماددە ھەوەڵینە گرینگەکان بووە، تاوەکو لە ھەڕەتی لاویدا ئینسانێکی دەرون ساغ و ڕۆحێکی باڵاو خۆڕسکیی ناوچەی ئەدەبیات و ڕۆحانیەت بێ.
وێڕای بەخشینی ھزر و ڕوانینێکی تەندروست و نەرم، زمان و ڕاوێژێکی شیرین بە خوێنەر دەبەخشێ. لێرەوەیە نھێنی سادەیی و سپیەتی خوێندەوار و پیر و مەلای کۆن و دینداریی خۆماڵی و مزگەوت و منارەی مەعنەوی کورد. ئەدەبیات و ماریفەتە مێژووی ئاینی و ئینسان دۆستی ئێمەی خوڵقاندووە.
گوڵستان و میراتی سەعدی لێوڕێژە لە تاوو تینی عیشقی ئیلاھی و پەروەردەیەکی ئیمانی و ئەوجی خودا ناسی و مرۆڤ دۆستی، سەرشارە لە عیشق و پێکەوە ژین و فرەیی بێ قڕەی شاری و ژیاری، بونیادی بەرزە مرۆڤە، دەرونسازێکی ئەخلاقی باڵای کامڵە. وێڕای بوێژی ڕەوان، ھێز و پێزی ناسکی وشە و شێعر و پەخشانی سەعدی، تەژی لە مەعریفە و عیرفانە، ئەوجی خودا ناسی و مرۆڤ دۆستی لە خۆ گرتووە.. ئەو پیرە کۆنە ساڵە ئەوێستاش لە پشت سەدەکانەوە دەنگی شیرینی دێ.
ئاڵو گۆڕی دەورانی ژین و ڕوداو گەلی ھەشتسەد ساڵی ڕابردوو نەیتوانیوە باخی دڵاوێزی سەعدی ھەڵپڕوکێنێ، ڕەنگە ڕۆژگارێک لە سەر دەلاقە تەپوتۆزی لێ نیشتبێ، وەلێ ھیچ وەخت بەرگی خەزانی نەچووەتە بەرێ، تازەیی و شلکی و بۆنخۆشی ئەو باخی ھەمیشە بەھارییە، ھەروەک شێخی ئەجەل لە ستایشی گوڵستانێدا دەڵێ:
بە کەڵکی چـــــی دێ داوێنە گــــوڵێ
لـــە گـوڵستانی من ببە چـــەند چڵێ
گــوڵ ھەر پێنچ شەش ڕۆژان دەمێنێ
گــــوڵستانی من دایم خــۆش دەمێنێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەستان خۆشبێت زۆر سباس بۆمانوو بونتان بەڕاستی ئەم بەڕێزە کەکتێبەکە دەخوێنێتەوە دەنگێکی نایابی هەیە بۆ خوێندنەوە زۆر بە جوانی دەی خوێنێتەوە هیوادارم هەمیشە لەش ساقو تەندرووست بێت
سەعدی شیرازی گەورە شاعیری مێژوو له کتێبی( گوڵستانی سەعدی ) دا دەڵێ :
رۆژێک بەلای گۆڕستانێکدا تێپەڕیم ، بینیم دوو منداڵ یەکیان هەژار و شڕ پۆش ، ئەوی تر جوان پۆش و زەنگین ، هەریەکەو لەسەر گۆڕێک دانیشتبوون ، منداڵە دەوڵەمەندەکە بە هەژارەکەی گوت ، بڕوانە برادەر ، گۆڕی باوکی من چەندە جوان ڕازێنراوەتەوە ، بەو بەردە گەورەو جوانانە هەڵبەستراوە ! بەڵام باوکی تۆ گۆڕێکی سادە و تەنها کەمێ خۆڵی لەسەرە و کەس نایناسێتەوە !!
منداڵە هەژارەکەش لە وەڵامی ئەم سووکایەتییەدا ووتی :
هەی نەفامی دەبەنگ ... لە ڕۆژی قیامەت هەتا باوکی تۆ لەژێر ئەو هەموو بەردە زلانە دێتەدەرەوە ، باوکی من خێرا ئەگاتە بەهەشت !!
لە ڕاستیدا ئەم پەندە حیکمەتی زۆۆری تێدایە ، بۆیە زۆۆر پێویستە ئاگاداری دڵی هەژارەکان بین ، بەتایبەت ئەگەر هەتیوو دڵ سووتاو بن ، لەلایەکی تر ئەوە ڕوون دەکاتەوە مرۆڤ هەتا دەوڵەمەندتر بێت بەرپرسیارییەتی زۆرترە بەرامبەر خەڵک و خوای گەورە .
ده ست خوش
دەستان خۆش بەردەوام بن.
دەستان خۆژبێت و خودا پاداشتان بداتەوە کتێبێکی جوانە 💐💐
دەستان خۆش برام
Dast xosh kak sya chon aw ktebanam dast kawe ka kak sya xwendnaway bo krdwa
barezm aw jteba haya la bazar wenai kitabakam haya nazanm chon bit bnerm aw kitaba ka zer ba nrxtra.
Das xosh boaw wargiranatan
سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله اكبر ولاحول ولا قوه إلا بالله العلي العظيم
❤❤🧡🧡💛💚💙💙💜🤎🤎
اللهم صل علی محمد و علی آله و صحبه و سلم
دەستتان خۆشبێ،کارێکی ناوازەتان کردووە،بەڵام وابزانم گوڵستان وەرگێڕاوی کوردی تریشی هەیە⁉
دەستان خۆش بێت ماندوو نە بن
دەستان خۆش بێت
سبحان الله وبحمده،سبحان الله العظيم،سبحان الله العظيم وبحمده
لا إله إلا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير ❤🧡🧡💛💚💚💙💜🤎
لا ٳله ٳلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهو علی كل شيئ قدير
استغفرالله
دەست خۆش سەرکەوتووبن🌷🌷
لا إله إلا الله
❤❤🧡🧡💛💚💚💙
سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم
❤🧡💛💛💚💙💙
❤
لا حول و لا قوة ٳلا بالله
حسبنا الله و نعم الوكيل
arekaka kam ble tep petttttt
دەستان خۆش بێت بۆ بەدەنگی کردنی ئەم پەڕتوکە ، بەس تێم بگەیەنە بۆچی لەجیاتی وەڵام دەڵێت وەرام !!؟؟ کاک سیا ی بەڕێز لە کام قاموسی کوردیدا وەرام بە مانای وەڵام هاتووە !!
بەڵێ برا هەیە لە کتێبەکەی هەنبانە و بۆرینە دەتوانیت سەیری ووشەکە بکەن.
سەعدی شیرازی
هێندە گێل نیم فێرنەبوبم چی حەرامە و چی حەڵاڵ
مەی لەگەڵ تۆ دا حەڵاڵە و مەی بەبێ تۆ حەرام
لا ٳله ٳلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهو علی كل شيئ قدير
❤
❤