Legel Ranj |لەگەڵ رەنج |نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر گۆشتی یەکدییان خواردووە؟!

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 6 вер 2024
  • بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە حەوز بەرەوخواری ئێسکەپەیکەری شانەدەر زێد دۆزراوەتەوە و "هەوڵی هێنانەوەی دەدەین." دەشڵێت، ساڵانە 25 تاوەکو 35 تیمی شێونەواری لە کوردستان کار دەکەن. سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسیش لە ئەشکەوتی شانەدەر دەڵێت، دۆزینەوەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر ئەوە دەردەخەن کە نیاندەرتاڵەکان "بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە."
    رۆژی یەکشەممە، 12-05-2024، لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە میوانداریی كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی كوردستان؛ سەلاحەدین باقی، خوێندکاری دکتۆرا لە بواری مێژووی کۆن لە زانکۆی سەڵاحەدین؛ سۆران حەمە رەش، مێژووناس؛ د.زێدان برادۆستی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی؛ پڕۆفیسۆر گرەیەم باركەر، سەرۆکی پڕۆژەی پشکنینی ئەشکەوتی شانەدەر و نزیكەی 50 قوتابی بەشی مێژووی زانكۆی سۆران تاوتوێی پڕۆژەی پشکنینی ئەشکەوتی شانەدەر و کەلـەسەری "شانەدەر زێد" کرا.
    بارکەر: نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
    پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر، سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە دۆزینەوەی کەلەسەری ژنێکی نیاندەرتاڵ لە ساڵی 2018دا (شانەدەر زێد) زۆر گرنگە بۆ کوردستان، ئەو بەڵگەفیلمەی لەلایەن بی بی سیی بەریتانی بەرهەمهێنراو لە نێتفلێکس دا بڵاوکرایەوە "وای لە کورد کرد گرنگی کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی بۆ دەربکەوێت. کورد ئەویان وەک دایکی خۆیان داناوە. ئەوە شتێکی سەرنجڕاکێشە کە ببینی چۆن (شانەدەر زێد) و نیاندەرتاڵ بوونەتە بەشێک لە ناسنامەی کورد. پێموایە ئەوە بەشی یەکەمە، چونکە مانای وایە کورد بۆی دەردەکەوێت کە نەک تەنیا (شانەدەر زێد)، بەڵکو ئەشکەوتی شانەدەریش چەندە گرنگە". پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر دەڵێ پێویستە کەیسێک لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر ئامادەبکرێت " بۆ یونسکۆ تاوەکو ئەشکەوتەکە ببێتە شوێنێکی کەلەپووریی جیهانی".
    د. ئێما پۆمەرۆی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج و ئەندامی تیمی لێکۆلینەوەو شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ رووداو دا کە 7ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە گوتی، تیمەکەی ئەوان لە ساڵی 2011ـەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان پێوەکراو ، لە ساڵی 2014دا لە ئەشکەوتی شانەدەردا دەستیان بە هەڵکۆلین کرد و، دۆزینەوەکەیان لە ساڵی 2016دا پاشماوەکە ببینن و کاسە سەری ژنە نیاندارتاڵەکەیان لە 11-9-2018دا دەرهێنا.
    پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر، لە بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)دا ئاشکرای کرد کە "نیاندەرتاڵ و مرۆڤی هۆشمەند ئەوەی پێی دەڵێین مرۆڤی هاوچەرخ، واتە مرۆڤی هۆشمەندی دێرین، دەبێت بەر یەکدی کەوتبن و یەکدییان دیبێت".
    سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر، زانیارییەکی دیکەی زۆر گرنگی بۆ رووداو ئاشکرا کرد و گوتی: "یەکێک لەو شتانەی لێرە دۆزیمانەوە و دەگمەنە، ئەوەیە بە شۆردنەوەی خۆڵەکە بینیمان کە رووەکی سووتێنراو ماوەتەوە کە خواردوویانە. لە ئەشکەوتی شانەدەردا ئەوەمان دۆزیوەتەوە کە ئەوان ئاگریان کۆنترۆڵکردووە و دانەوێڵە و رووەکیان کۆکردووەتەوە و کردوونیان بە جۆرێک لە هەویر و بەردیان لە ئاگردا گەرم کردووە و ئەو شتانەیان وەک چێشت لێناوە. لە دەوری ئاگرەکە دانیشتوون و پێکەوە نانیان خواردووە. ئەمە دۆزینەوەیەکی نوێی گرنگە، چونکە پێشتر وادەزانرا کە نیاندەرتاڵ کولتوورێکی کەمیان هەبووە، بەڵام ئەوەی لە شانەدەر دەیبینین ئەوەیە کە ئەوان لە دەوری ئاگر کۆبوونەتەوە و پێکەوە نانیان خواردووە، وەک ئەوەی ئێمە دەیکەین."

КОМЕНТАРІ • 48

  • @hashimhama5453
    @hashimhama5453 3 місяці тому +6

    بەرێز کاک سۆران، تێبینم هەیە لەسەر دوا قسەى بەرێزتان، ئێمە وەکو مۆزەخانەى سلێمانى پارچە شوێنەوارییەکانمان بەشێوەى زانستى نمایش کردووە، بەڵام ژمارەیەکى زۆرى دۆڵابەکان کۆنن بۆیە تەپو تۆز دەچێتە ناوى بەزەحمەت پاک دەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەرووى ئەمنییەوە رێکارى زۆر باش گیراوەتە بەر بۆ پاراستنى بەهەوڵ و هیممەتى لایەنى پەیوەندیدار.

  • @TheHaza66
    @TheHaza66 3 місяці тому +3

    بەڕاستی گوێگرتن و دیقەت دانی ئەو بابەتە گرنگە کارێکی ئاسان نەبوو. بەداخەوە کاک ڕەنج وەک هەمیشە ڕێزی خۆی هەیە وەک پێشکەشکار بەڵام خەریکە ئەمیش وەک عەرەبەکان خۆی لێ دەبێتە پاڵەوانی سیاسی و دەرفەتی وەڵامدانەوەی میوانەکانی نەدەدا، بەڵکو وەک پێشبڕكێ پرسیاری قڵپ دەکاتەوە. بەداخەوە ئەو هەموو هیلاکیە تەنها بووە مایەی زیاتر سەرلێشێوان. دەستی مامۆستا و میوانەکانی تر خۆش بێت بۆ سەبر و بەردەوامیان.

  • @Hunar-
    @Hunar- 3 місяці тому +5

    نازانم ڕەنج کەینێ فێری ئەو ئەخلاقەی دەبی کە قسەی میوانەکانی نەبڕی

  • @karimallahweysi2075
    @karimallahweysi2075 11 днів тому

    بژین و بە میلیوونان جار ئافەرین بۆ ئەو بەرنامە بەنرخانە❤️💚

  • @monotheism6616
    @monotheism6616 3 місяці тому +4

    ئەلێت مرۆڤی هۆشمەند و نا هۆشمەمد جووت بوون؟ دەلێت بەلێ😅.
    کە مرۆڤ نەبێت پێچەوانەکەیەتی ئیتر هۆشمەند و نا هۆشمەند پێناسەی خودی خۆتانە. ئەگینا ئەوەی کەی بابەت و پرسیارە؟
    دوای ٧٥ هەزار سالیتر هەر تەمەن باقی بێت، مرۆڤی ئەو کاتە دەبێت چی بە ئێمە بلێن؟ هەمان پرسیاری ئێوە دووبارە دەکەنەوە. ئەو کاتە ئێمە بە دوا کەوتوو دەزانن.
    کارەبای نەبووە، سەلاجەی نەبووە، سەیارەی نەبووە، ئینتەرنێتی نەبووە، مۆبایلی نەبووە، رەنگی ڕاقی نەبووە هتد. بۆیە نا هۆشمەندن.

  • @babylongate
    @babylongate 3 місяці тому +2

    ڕەنج سەنگاوی و ئەم پێبڕینەی کە نایەڵێ کەس قسەکەی تەواوکا بەڕاستی ئەشکەنجەی دەروونییە کە گوێی لێئەگری، زۆر ناخۆشە

  • @Rewan.Mihemed
    @Rewan.Mihemed 3 місяці тому +2

    Her biserketî bin 🍁

  • @mhamadkoye3246
    @mhamadkoye3246 3 місяці тому +3

    پرسیارەکانی رەنج زۆر نا زانستین و عەشایەرین پرۆفیسۆرەکە پێی سەیربوو هەروەها رەنج بەپێی پێویست زانیاری نەبوو لەسەر بابەتەکە، کێشەی ناوەکەش کاتێکی زۆری برد لە ڕاستیدا ناوەکەی زۆر زانستی و دروستە

  • @NoFriendsButTheMountains
    @NoFriendsButTheMountains 3 місяці тому +2

    ڕەنج لە حکومەت بە پەرۆشترە. بژی ڕەنج بۆئەم کارەت. بڕوخێ حکومەتی جاشی عەرەب و فارس و تورک

  • @TheYousifRR
    @TheYousifRR 3 місяці тому +2

    حەموو نەتەوەکان دوای ئەو حەموو ساڵانە ئێستا بوونەتە خاوەنی وڵاتی سەربەخۆی خۆیان هەر کورد نەبێ چوونکە کورد ئەڵێت هەر کەر بووین و هەر کەر ئەبین ، دوای بنەماڵەی بارزانی ئەکەوین بۆ ئەوەی ئاشبەتاڵ دوای ئاشبەتاڵ خۆیان ببن بە بلیۆنێر و کورد هەر ژێردەستەبێت ، ئا ئەوەیە کەرێتی مرۆڤی کورد، وەڵڵا مرۆڤی نیاندرتاڵ بێنە دوای بنەماڵەی بارزانی ناکەوێ کەچی صۆرەی قووندەری وا هەیە ئامۆزای خۆت بێ ئامادەیە بکتووژێ لەسەر کۆمێنتێکی ئاوا

    • @rezanmarouf557
      @rezanmarouf557 3 місяці тому

      دڵ خۆشم کە کوردێکی وەکو تۆ هەبێت مێشک ئیش ئەکات

    • @TheYousifRR
      @TheYousifRR 3 місяці тому +1

      @@rezanmarouf557 زۆر سووپاس بۆ تۆی ئەزیز مادام کۆمێنتەکەمت خوێندۆتەوە حەز ئەکەم زیاتر ئەو ڕوونکردنەوەت بدەمێ لەسەر ئەو پرسیارەی کە ئاخۆ بۆچی نەتەوەی کورد سەدان ساڵە بێ دەوڵەتی سەربەخۆ ماوەتەوە؟ وەڵامە ڕاستەکە یان جەوهەری مژارەکە ئەمەیە : نەتەوەی کورد لەبەر ناهۆشیاری و تەنانەت لەبەر گەمژەیی خۆی بە درێژایی مێژووی هەزار ساڵ (شێخ و سەید، بەگ و ئاغا) کردووە بە ڕابەری نەتەوەیی خۆی، خراپی ئەمە یان هەڵەکە لەکوێدایە؟ هەڵەکە ئەوەیە کە شێخ و سەیدەکان بە ڕەچەڵەك عەرەبن، شێخ عەرەبی سوونەیە و سەید عەرەبی شیعە بووە کاتی خۆی، بەگەکانیش توورکە عووسمانیەکن و ئاغاکانیش فارسە صەفەوەیەکانن ، لەبەر ئەوە لەجیاتی ئەوەی سەربەخۆیی بۆ کورد بەدەست بێنن ئیشیان لەسەر ئەوە کردووە کە قەت سەربەخۆ نەبێت، چوونکە وەکو ئەرك ئەوە ئەرکیان بووەو ئەرکیانە کە نەهێڵن قەت کورد بە سەربەخۆیی بگات، ئەمەش تەنیا بە ناوی نەتەوایەتی و درووشمی نەتەوەیی و سروودی نەتەوەیی و شۆڕشی ساختەی نەتەوەییەوە کە ناویان ناوە ''کوردایەتی'' بۆیان چۆتە سەر و بۆیان ئەچێتە سەر .. لەکۆتاییدا ئەمجارە ئەگەر کورد بیەوێ نەجاتی ببێت ئەبێ (شاسوار عەبدولواحید) بکەنە ڕابەری نەتەوەیی چوونکە کوردێکی ڕاستەقینەیە و ئەندازیارەو لێزانەو سەرمایەدار و چالاك وئازاو سەربە کۆنگرێسی ئەمەریکاو ڕابووردوو پاك و دلسۆزیشە بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی، بە بەرنامە کار ئەکات و بە پرۆژەی نزیك و دوور هەنگاو بە هەنگاو کوردستان بەرەو سەربەخۆیی ئەبات ئەگەر بکرێتە سەرؤك و ڕابەری نەتەوەیی

  • @haloiazadi6702
    @haloiazadi6702 3 місяці тому +1

    ڕەنج سەرکەوتوو نەبویت چونکە زۆر جار نەتدەهێشت بە جوانی پەیامەکەیان بگات

  • @diyarbakir3230
    @diyarbakir3230 3 місяці тому +1

    کاک ڕەنج دوای ئەو هەموو ساڵەی بەرنامە پێشکەش ئەکەیت فێری زانستی قسەکردن نەبووی! باوەڕکە زۆر حەزم بە بەرنامەکانی بەڕێزتە بەلام زۆرجار بێزار ئەبم و تا کۆتای سەیری بەرنامەکە ناکەم ئەویش هۆکارەکەی بەڕێزتە. پرسیار لەسەر پرسیار و قسە بڕینی بەرامبەر زۆر کارێکی ناشیرین و ناپرۆفیشۆناڵیە بۆ کەسێکی وەک تۆ. هیوادارم وەک رەخنەیەک وەری بگریت وە دلنیام ئەمە تەنها بۆچونی من نیە بگرە بە دەیان جار ئەم قسانەت بەرامبەر کراوە.

  • @soran1461
    @soran1461 3 місяці тому +1

    دەست خۆشی لە ھەمووتان ئەکەم ، سەرکەوتوبن❤❤

  • @gottosahani7571
    @gottosahani7571 3 місяці тому +1

    ❤❤❤

  • @soran1461
    @soran1461 3 місяці тому +1

    ❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @rezanmarouf557
    @rezanmarouf557 3 місяці тому

    سەیری عەقلی کورد خەمی جوان وناشرین

  • @Sarbast84
    @Sarbast84 3 місяці тому +2

    Blle mrov buwa qsay qor kam bka

  • @ardalanfrisor277
    @ardalanfrisor277 3 місяці тому

    هەربژی و سەركەوتوبی هەر ئەتوو و چەند كەسێكی وەك تۆ كوردستان بپارێزن ئەگەرنا لە سەرێ هەتا خوارێ بە شتی پڕوپوچ سەرقاڵن

  • @sarhangali1785
    @sarhangali1785 3 місяці тому +1

    من چەنێک زانیارییم لابوو، کاک کەیفیش هەر ئەوهنه

  • @Gala-ty6pp
    @Gala-ty6pp 3 місяці тому

    دەستان خۆش بیت

  • @rezanmarouf557
    @rezanmarouf557 3 місяці тому

    بێ عەقلە گەشتیار ناهێ بۆسەیری کەلەسە ،خەڵک هێت بۆسەیری ئەشکەوتەکە

  • @welatperwer
    @welatperwer 3 місяці тому +1

    Bermayek zor baş û serkeftî. Destê te sax û xoş Kekê Renj

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 3 місяці тому

    Dasta xoshi

  • @user-pm4hu6xx6s
    @user-pm4hu6xx6s 3 місяці тому +1

    واللە قسەی بارکر هیچی لەسەرهیچ نیە توخوا خۆیدەزانی چی دەڵێ

    • @TheHaza66
      @TheHaza66 3 місяці тому +1

      بۆچی كاکی پێشکەشکار لەبەر ئێگۆی خۆی و زۆر بڵێی هێشتی کەس قسە تەواو بکات ؟

  • @rezanmarouf557
    @rezanmarouf557 3 місяці тому

    کورد چەند بێ ڕێزە ،چەندها ساڵە عەرەب لێتان ئەدزن ،لەباتی سوپاسیان بکات

  • @sarhangali1785
    @sarhangali1785 3 місяці тому +1

    ay ras nabytawa ranj, awa bo nahely qsakanian tawaw kan?

  • @KURDISTAN956
    @KURDISTAN956 3 місяці тому +1

    بەخوا سوکن جارێ کێشەی ناوەکەیانە سەڕەڕای دەست خۆشیان

    • @halokurdstan-zf7tg
      @halokurdstan-zf7tg 3 місяці тому +1

      بەونە ساویلکەی کاکەی گیان، ئەز قەزا ناوەکەی زۆر گرنگە کە چی لێ بنێریێت، چونکا هەموو کەسێک ئەو مرۆڤی شاندەرە بەو ناوەیا ئەناسێتەوە
      ئایسە ناوی ئەو پەیکەرە نیشتمان بێ گشت دونیا بیری کوردستان ئەکەونۆ بەڵام کاتێ ناوی فاتیمه بێ وڵاتێکی عەرەبی دێتۆ بیری

  • @user-eh5pl2tn2f
    @user-eh5pl2tn2f 3 місяці тому

    تۆ ئەو خوایە !! کێشەکە ئێستا تەنھا ناوەکەیە ! واقع بین بن ! خۆمان بەکەم نابینم بەس ئەگەر ئەوان نەبانایە ... ئێمە زۆرمان ماوە ....
    Z = ز
    زێش پیتی تەکەم پورە زینەتە ، پوری سلێمان ھەڵشۆییە .

  • @user-ss4hu2hx6w
    @user-ss4hu2hx6w 3 місяці тому

    Ba dlaky pr xam w chawaky kwer sayry barnamakam krd......
    Na walamy ganjakany dan......
    Nash keshakanyan chara saraky bo dozrawa.......
    Xam la xom na la naway dahatum daxom ka bman binn awhayn w awha buin!!!!!
    Nalan naway kurdm.....
    Dalat mn naway Atatürk'm w sadamm........
    Rez w xoshawistiawa..........

  • @D_BRADOSTY
    @D_BRADOSTY 3 місяці тому

    Dctor zedan BRADOSTY bra gaw ra🫡

  • @sorangarde3830
    @sorangarde3830 3 місяці тому +1

    کوره سیقه به ئینگلیز مه که ن بۆ خاتری خوا .ئه ی ئه وانه نه بوون کوردستانیان پارچه پارچه کرد بی داکوو بابانه پینچ سالی جی ده ویت

    • @rezanmarouf557
      @rezanmarouf557 3 місяці тому

      تەواوی کە هەرپارچە کێ بردی عەرەب وفارس وتورک

    • @sorangarde3830
      @sorangarde3830 3 місяці тому

      هه سته له سه ر پشتی گای خه وتوو نه زان .هه ر ئه وه فیربووی بلی هه رپارچه و عه ره ب و تورکو فارس بردی .

    • @rezanmarouf557
      @rezanmarouf557 3 місяці тому

      @@sorangarde3830 دەستیان خۆش بێت ،کە عەرەب وفارس تورکیان پێ ناسین کە چیان پێ کردین،چونکە کورد عەقلی لەچاویایە

  • @saed828saed
    @saed828saed 3 місяці тому +1

    کێشەمان نیەئەم شتەقۆڕوتوڕەهات وخورافیەتانەماوەباسی بکەن مرۆڤی نیاڵ دەرتاڵ بنچینەی نیە درۆیەکی شاخداری مەیموون زادەکانە ئەگەر واش بێت سەربە بەنیل بنی بشر بون نەک سەربەبنی ادم بوون خۆتان بەوشتەقۆڕانەخەریک مەکەن خۆبەوتوڕەهاتەنەدەوڵەتی کوردیمان لۆدروست ناکەن لەکۆتایدائەوابابەتانەلۆگۆڕی

    • @rezanmarouf557
      @rezanmarouf557 3 місяці тому

      بەهۆی ئەوەی پێی ئەڵێیت مەیموون ،سەلماندی ئەم زەویە هی کوردە

  • @bossahmad3635
    @bossahmad3635 3 місяці тому +2

    سڵاو لەو هەموو مەیمون و نەوەی مەیمونە شانازی بەخۆتانەوە بکەن

    • @rezanmarouf557
      @rezanmarouf557 3 місяці тому

      بەهۆی ئەوەی پێی ئەڵێیت مەیموون ،سەلماندی ئەم زەویە هی کوردە

    • @bossahmad3635
      @bossahmad3635 3 місяці тому

      @@rezanmarouf557 پێش هەموو شت موسڵمانیت تۆ؟

    • @bossahmad3635
      @bossahmad3635 3 місяці тому

      @@rezanmarouf557 تۆ موسڵمانیت؟

  • @zhyanamin3816
    @zhyanamin3816 3 місяці тому

    ئەبوایە گەنجەکانمان داوایان بکردایە تا کوردستان نەبێ بە دەوڵەت خاتوو زێت نەگەڕێنەوە

  • @darunzan2282
    @darunzan2282 3 місяці тому

    Kura basi chi akan kurd goni xoi gwezar layak nakatwa besahab trin qawm Kurda seri am hanw wrg hiza har tei akan nazann 4 qsai jwan bkan aw kachalla hat shkli la xwei u mastawchi achet ale raxnam haya gawd bro wrg dabazena tizek AQL bka meshka batalakatwa.. yan aw karai tr hazm akrd nawi shirin bet hay kar shirin naw la Iran hay la Afghanistan. Haya la naw. Arab haya bo awna karn

  • @soran1461
    @soran1461 3 місяці тому

    ❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 3 місяці тому +1

    ❤❤❤❤❤❤