یا رسول الله‌ گیانم به‌ فیدات ، شیعری كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 16 вер 2024
  • یا رسول الله‌ گیانم به‌ فیدات
    پێشكه‌شت ئه‌كه‌م سه‌لام و صه‌لوات
    دڵم به‌رده‌باز پا بێ پاڵاكه‌ت
    گیانم به‌ فیدای قه‌دو پاڵاكه‌ت
    په‌رده‌ی چه‌م پینه‌ی سیپاڵی شڕت
    سه‌رم به‌ سه‌رگه‌رد دڵی پڕ گڕت
    دڵێ بۆ دڵت به‌ دڵ ژانی بێ
    هه‌زار جار دڵم به‌قوربانی بێ
    كێ گڕی حبت به‌ربێته‌ گیانی
    رۆح و گیانه‌كه‌م باڵاگه‌ردانی
    دڵگه‌ل پڕ گه‌شه‌و مه‌جلیس پڕ نور بێ
    مه‌لائیكه‌ نزیك شه‌یاتین دوور بێ
    فه‌زای دڵ وێنه‌ی هه‌وای كوردستان
    خه‌وش كا ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت باران
    بۆ هه‌ژار لاوێن له‌ زاڵم به‌ سام
    پێغه‌مبه‌ری خوا صه‌ڵوات و سه‌لام

КОМЕНТАРІ • 10