دڵت پڕ مەکە لە شتی بێ سوود
Вставка
- Опубліковано 23 гру 2023
- دڵی پڕ بووە بۆیە گوێ ناگرێت هەتا یەک ساڵی تر قسەی خێری بۆ بکەی و خراپ و باشی بۆ ڕوونکەیتەوە
ئەتوانی شتێک زیاد بکەی بۆ شوێنێک کە پڕ بووە خۆی؟؟
دڵیش ئاوایە.
کۆمێنتی یەکەم سەیر بکە👇🏻
#کوردستان #کورد #2024 #2023
دڵت بە چی پڕ دەکەی؟
(تا کۆتایی بیخوێنەوە تکایە)
ئەگەر بتەوێت هەر شتێک لە شوێنێک دابنێی دەبێت دژەکەی لەو شوێنە لابەری، ئەوە چۆن لە خودی ماددەدا هەیە بەهەمان شێوە لە بیروباوەڕدا بەدی دەکرێت
هەر کاتێک دڵ پڕ بوو لە خۆشەویستی و بیروباوەڕی پووچ، ئەو کات هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ بیروباوەڕی ڕاستەقینە و خۆشەویستی خودا، هەر وەک چۆن زمانی مرۆڤێک بەردەوام قسەی بێ کەڵک و بێ سوود بکات، پێی ناکرێت قسەی بەسوود بکات تا واز نەهێنێت لە قسەی بێسوود.
هەروەها ئەندامەکانی مرۆڤ ئەگەر سەرقاڵ بن بە غەیری بەندایەتی خودا، ئەوا ناتوانن سەرقاڵ ببن بە بەندایەتی خودا هەتا واز نەهێنن لە بەندایەتی غەیری خودا.
هەروەها ئەگەر دڵێك سەرقاڵ ببێت بە غەیری خۆشەویستی و ئیشتیاقی خودا، ئەو کاتە ئەو دڵە ناتوانێت سەرقاڵ ببێت بە خۆشەویستی و ئیشتیاقی بۆ گەیشتن بە خودا تا دڵی چۆڵ نەکات لەم کارە زەرەرمەندانە.
هەروەها زمان و ئەندامەکانی مرۆڤ ناتوانن خزمەت و ذکر و ملکەچی خودا بکەن تا واز نەهێنن لە خزمەتکردن و ذکر ملکەچی غەیری خودا.
هەر کاتێک مرۆڤ دڵی سەرقاڵ بوو بە دروستکراوەکانی خودا و بە زانستی بێ سوود، ئەوا هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ سەرقاڵ بوون بە بەندایەتی خودا و ناسینی ناو و سیفات و شەرعی خودا.
نهێنی ئەمەش ئەوەیە کە گوێ گرتنی دڵ وەک گوێ گرتنی گوێچکە وایە، هەر کات دڵ گوێ بگرێت بۆ فەرموودەی غەیری خودا، ئەو کات هێزی گوێ گرتنی نامێنێت و سوود لە فەرموودەی خودا وەرناگرێت، وە هەرکات دڵ ویردی کەسێکی تر بکات جگە لە خودا، ئەو کات ناتوانێت ویردی خوا بکات.
پێغەمبەر (صلی الله علی و سلم) ڕوونی دەکاتەوە کە دڵ و هزری مرۆڤ پڕ دەبێت لە شیعر و گومان و ئەندێشە و چیرۆک و پێکەنین و زانستی بێ سوود و چەندین شتی تر، جا کاتێک دڵ پڕ بوو لەو شتانە، ئەو کات ئایەتەکانی قورئان و زانستی بە سوود دێت بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕووپەڕی دڵی، بەڵام دەبینێت هیچ شوێنێک نەماوە بۆ نیشتنەوەی بۆیە ڕوودەکاتە لایەکی تر، هەر وەک چۆن ئامۆژگاری مرۆڤێک بکەی کە دڵی پڕبێت لە پێچەوانەی ئەو ئامۆژگاریانە بە جۆرێک بواری دەرچوونیشیان نەبێت، ئەو کاتە ئەو دڵە ئەو ئامۆژگاریانە وەرناگرێت و ئامۆژگارییەکان جێگەیان نابێتەوە لەو دڵەدا.
📌لاپەڕەی ٧١ و ٧٢، کتێبی الفوائد (ئاوێتەی دڵ)ـی ئیمامی ابن قیم الجوزی
دەستت خوش بێت هەردەمەوێت ئەم قسانە دووبارە بیخوێنمەوە 😊سەرکەوتوبی
جزاك الله خيرا
سەرکەوتوو سەرفراز بی
جزاک اللە خیرا
یەکەم کۆمێت و ڵایک جزاک اللە خیرا❤
وجزاکم الله خیرا هەر بژین😍😍🫶🏻
سەرکەوتوبی دڵەکەم❤
سەرکەوتوبی❤
یاخوا سەلامەت بن
بژی بەڕاستی سوودم لێ بینیویت ❤
بە تایبەتی کە وتت بەیانی زوو هەستە لە خەو بە ڕاستی کاتێکی زۆرم بۆ گەڕاوەتەوە❤❤
😭😭😭🥺😭😭😭😭😭😭😭😭خوايه دلم پاك بكه وه زوور ئازار ده چيزم و ئيراده م نييه
barasti nzanm ch blem la ast aw qsa ba swdw hewa baxshana yani har ka chaw la har vedeoyake tw akam laxowa dlm xosh abitw chalak abm har sarkawtw bet enshala kak bawar
کاک بوار تکایە ئەتوانی بە ڤیدیۆیەک یان هەر لەکۆمێنت وڵامم بدەیتەوە ، پرسیارەکەم ئەوەیە ئەگەر هاوڕێیەکت هەبێت و خووێک یان ڕەفتارێک بکات کەوا زۆر زیانی بۆی هەبێت و زیانی بۆ پەیوەندی نێوانتانیش هەبێت چۆن ئەو هاوڕێیەت بگەیەنیتە قەناعەت کە واز لەو شتە بێنێت؟
دکتۆر بوار ئەری کۆرسەکەت لەکوییە ئەوەی پۆلی 12 چۆن بتوانم بەدەستی بێنم !؟😊
هاوڕێ گیان وەڵاهی داخراوە لە ئێستادا
جزاك الله خيرا