بەڕاست عشق چیە ؟ چ تایبەتمەندیەکی ھەیە ؟ عاشق کێیە ؟ مەعشوق کێیە؟ مەحمودی موعەزەمی

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 11 жов 2024
  • بەڕاست عشق چیە ؟
    چ تایبەتمەندیەکی ھەیە ؟
    عاشق کێیە ؟ مەعشوق کێیە ؟
    ئەمەوێت دەرگایەت لەسەر ئەم بابەتە بکەمەوە ، کەدەربارەی بیرکردنەوە ، ھەموان بیر بکەنەوە.
    دەی بابڕۆین بۆ عەشق ، جوانی تۆ عەشقە !
    عشق چیە ؟ کامەیە ؟
    ھەرکەسەو مەبەستێکی ھەیە!
    بەڵام ئەو عەشقەی من ئەمەوێ قسەی لەسەر بکەم چەند تایبەت مەندیەکی ھەیە !
    ئەگەر کەسێک بێت بڵێت من وەرزش کارم ، بەشێوەیەکی ئاسایی لەجەستەو ڕەفتاریا دەرئەکەوێت کەوەرزشکارە.
    بڵێین ئێستا ڕۆژە ، ڕۆژ چەند تایبەتمەندیەکی ھەیە ، شەو چەند تایبەتمەندیەکی ھەیە.
    تایبەتمەندیەکانی عەشق چیە ؟
    ئەگەر ئێمە تایبەتمەندیەکانی عەشق بزانین ، ئەو کات ئەزانین لە چ قۆناغێکداین ، چەندە عاشقین یان عاشقین یان نا !
    بەڕای من یەکەم تایبەتمەندی عەشق "ووردیە" دیقەت ".
    کاتێک کەسێک حەزی لەشتێکی باشە ، کەدواتر ئەگۆڕێت بۆ عەشق زۆر دیقەتی ئەو بابەتە ئەدات.
    ھاوسەرانێک کە عاشقی یەکن ، یەکێکیان ئەجوڵێتەوە ئەزانێ کەئەم ئەیەوێ چی بکات ، بۆچی ؟
    چونکە ووردن بەدیقەتن.
    دایک ئەزانێ مناڵەکەی چی ئەوێت.
    سەرۆکێک عاشقی ئیشەکەیەتی ، عاشقی کارمەندەکانیەتی ، پیشەکەی خۆش ئەوێت ، ئەزانێ لەڕێگەی بینینیان و ڕەفتاری ھاوکارەکانی چی بووە ؟
    بۆیە یەکەم تایبەت مەندی عەشق ووردیە "دیقەت".
    ئەگەر ووتت من عاشقم ، عاشق کوێر نیە ، عاشق بینایە!
    ئەوەی کە کوێرە شتێکی ترە.
    دووەمین تایبەتمەندی عەشق "ناسین"ە.
    عەشق بەناسین گرێدراوە عەشق بەرھەمی ناسینە ، مرۆڤ شتێکی ناسی عاشقی ئەبێت.
    عشق و شەھوەت جیاوازن ، خراپ نیە ، ھەرکامیان لەجێی خۆیانن.
    ئەگەر من مەبەستێکی جنسیم ھەبێت ئەوە ناونانێم عەشق ، ھەرچەنە شێوەیان وەک یەکە.
    عەشق لەناسین دروست ئەبێت عەشق لەقوتابخانەی کەماڵدا خێزانی ژیریە ، کەسی ژیر عاشقە.
    عاشقی ھەموو جیھانم
    کەھەموو جیھان لەودایە.
    پشیلەیەک ، سەگێک ، باڵندەیەک ، مرۆڤێک ، گەورەیەک بەردێک...
    ئەمانە ھەمووی دەنگی مەعشوقن ، بەمەرجێک عاشق بین ، عارفێکی گەورە عاشقە چونکە ژیرە.
    تێگەشتوویەک عاشق بێت چێژی ژیان ئەزانێت !
    عەشقێک کە :
    عەشقی تۆ بێچارەی کردووم ، زەلیلی کردووم ، دەربەدەری کردووم ، ئەوە عشق نیە !
    من ئاواتێکم ھەیەو بەئاواتەکەم ناگەم ، ھەستێکی حرمانم بۆ دروست ئەبێت !
    من ئەگەر عاشقی ئێوەبم ، ئەوا بەجۆرێکم خۆشبەختی من لەخۆشبەختی تۆدایە !
    سەرکەوتنی من لەسەرکەوتنی تۆدایە.
    من ئەگەر عاشقی ھاوسەرەکەمم ، مناڵەکەمم ، عاشقی کەسێکم ، خۆشبەختی ئەوانم دەوێت ، کاتێک عاشقی دونیام ، ئەمەوێت دونیا شوێنێکی باشتر بێت.
    گەڵاکان سەوزتربن.
    ئەو مارمێلکەیەی لەماڵەکەی مندایە حەزەکەم تەندروست بێت ، دەرمان ڕێژی ناکەم بۆ ئەوەی بمرێت ، چونکە ئەوانم خۆش ئەوێت ، شایەنی ئەوەن بژین.
    ژیان تەنھا ھی من نیە ، ھی ھەموانە.
    بۆیە دووەم تایبەت مەندی عەشق "ناسین"ە.
    سێیەم تایبەت مەندی عەشق "شادیە"
    حەزرەتی مەولانا سەمای ئەکرد کاتێک باسی مەعشوقی ئەکرد.
    بۆچی ؟
    چونکە عەشق ئەمە تایبەتمەندیەکەیەتی ، بۆ ئەکرێ من کەسێکم خۆش بوێت و خۆش حاڵێش نەبم ؟
    مەگەر ئەکرێ من شتێکم خۆش بوێت و لەبینینی چێژ نەبینم ؟
    بۆ ئەکرێ من عاشقی جیھان بم و چێژ لەبونم نەبینم ؟
    لەوەی کەھەناسە ئەدەم چێژنەبێنم ؟
    عەشق ھاواری شادیە.
    ھەرکات بیری عەشقتان کردەوە بەزەلیلی و خەم و بێزاری ، ئەوە دوریە "حرمانە".
    کێشە نیە مرۆڤ کاتێک لەشتێک دورە بێزارە ، بەڵام ئەوە عەشق نیە ، عەشق جوڵێنەرە ئەتخاتە جوڵە ، بەپێچەوانەوە ترس مرۆڤ ئەوەستێنێ.
    تایبەتمەندی چوارەم " ئازایەتی"ە
    مرۆڤی عاشق بەھێزە ، ئەگەر ترس لەژیانمان ھەبێت ئەوە عەشق ئەچێتە دەرەوە ، کەسێک ئەگەر بیر لەبەرژەوەندی خۆی بکاتەوەو بڵی ئەگەر ئەوە بڵێم پێی ناخۆشە ، ئەمە بڵێم پێی ناخۆشە ! ئەمەبڵێم چی ئەبێت و ئەوە بڵێم چی ئەبێت ، ئەمە عەشق لەسەری ئەچێتە دەرەوە.
    لێرەدا ئەبێ ئێمە بیربکەینەوە عەشق و ژیری ھاوسەنگن ، ئەوا شتێک بوونی نیە ، کەسی ژیر شتێک لەمێشکدایە ، کەگرنگی بەشتی بچوک نادات ، وە بەھێزە ترسی لەوە نیە کەئاشکرابێت !
    ترسی لەوەنیە کە پەشیمان بێتەوە.
    کەسانێک ئەتوانن عاشقتربن و شادتربن ، کەنەترسێت ، کەسی بەھێزبن ، ئازایەتی بەمانای ئەوەنا کەدڵی شێر دەربھێنێت !
    ئازایەتی بەمانای ئەوەی لەخۆت ڕازی بیت ، بەو شێوەیەی کەھەیت !
    ئازایەتی بەمانای ئەوەی ڕێز لەبیروباوەڕی خۆت بگری ، نەک ئەوەی خۆت بسەپێنی ، بڵێ من باوەڕم ئەوەیە ، بیرکردنەوەم ئەوەیە ، من بەم شێوەیە ئەژیم ، بەڵام بەو مانایە نا کەمن ڕاستم و تۆ ھەڵە.
    عشق بەم شێوەیەیە عشق جوڵێنەرە ، ڕێ پێشاندەرە ، کاتێک عەشقی شتێکی بۆی ئەچیت ، عەشق ڕابردوو دروست ئەکات نەک چاوەڕوانی.
    ئەوانەی کەئەڵێن من عاشقی تۆم وە تۆ بۆ بێوەفای بەرامبەرم ؟
    بۆ کچەکەت کوشت ؟
    چونکە من عاشقی بووم ئەویش چوو بوو بەژنی کەسێکی تر !
    تۆ عاشقی بویت یان ویستت بیکەیت بەموڵکی خۆت ؟
    لادانە لەڕێگەی پیاو چاکان
    داوا کردن لەخودا جگە لەخودا
    بۆیە خۆشت ئەوێ چونکە چاوت لەپاداشتیەکانیەتی ، تۆ لەخۆپەرستانی نەک خۆشەویستان !
    ئەگەر من عاشقی خانمێک بووم ، عاشقی پیاوێک بووم ، پێی بڵێم لەبەر من واز لەژیان بھێنە !؟
    ھەرچیم ووت بەقسەم بکە ! قسە لەگەڵ دایک و باوت مەکە ! مەچۆ بۆ ماڵی ئەوان !
    من خۆپەرستم ، من کۆتی حەزەکانی خۆمم !
    بۆچی منەت بەسەر بەسەر کەسانی تردا ئەکەیت ؟
    لادانە لەڕێگەی پیاو چاکان
    داوا کردن لەخودا جگە لەخودا
    بۆیە خۆشت ئەوێ چونکە چاوت لەپاداشتیەکانیەتی ، تۆ لە خۆپەرستانی نەک خۆشەویستان !
    لە کەنالی هێمن جەبار وەرگیراوە

КОМЕНТАРІ • 20

  • @shahidhemn4162
    @shahidhemn4162 5 років тому +3

    بەردەاوم بە لەسەر دانانی ڤیدۆی مامۆستا سەرکەوتو بیت😊

    • @raz_razakan
      @raz_razakan  5 років тому

      هەر بژیت ئەزیزم، دەستی ئێوەش خۆش بێت، سوپاسگوزارین بە دەڵی ئێوە بووە! 🌼

  • @goran1822
    @goran1822 2 роки тому +1

    دەسخۆش

    • @raz_razakan
      @raz_razakan  2 роки тому

      هەر بژیت دەستی تۆش خۆش بێت. ♥️

  • @ناهیدە-م1ق
    @ناهیدە-م1ق 4 роки тому +1

    چتوری وەسفی عشق میکنی کەترف احساس نمیکونی بعشقت

  • @khodagaiy
    @khodagaiy Місяць тому

    دەستان خۆش ئەتوانم ڤیدێۆکانێ جەنابتان لە کەناڵەکەم دابەزێنم؟

  • @kamranzarekamel7570
    @kamranzarekamel7570 4 роки тому +1

    عشق یعنی دلی را که به شناخت کامل پیدا کردم

  • @rzgaruk3191
    @rzgaruk3191 4 роки тому

    شازه دلم بس كم ليي تي ده گم

  • @pjodvupjidlk5111
    @pjodvupjidlk5111 4 роки тому +3

    سلام و تشكر و يك خواهش داشتم كه نوشته فارسي هم بزاريد يا صداي فارسي كه همه بتونند بهره ببرند من خودم شخصا هم كردها را دوست دارم هم زبان كردي را و تا اروپا امدام با زبان كردي و دوستان كردي بيشتر آشنا شدام ولي خوب خوب بلد نيستم. من به بقيه ويدوهاي شما مراجعه كردام همه فقط به زبان كردي است. اين يك خواهش بود و باز هم تشكر از لطف و محبت شما.اقاي علي جوانمردي هم اخبار فارسي مي گويند و هم كردي و افتخار ايران و إيراني هستند . 🙏

  • @dsacxn9812
    @dsacxn9812 5 років тому

    دەستان خۆش

  • @meehir9930
    @meehir9930 6 років тому +1

    Dasttan xosh be tkaya bardawam bn

    • @raz_razakan
      @raz_razakan  6 років тому

      بە پێی توانا بەردەوامین..
      سوپاس بۆ پشتگیریت.

  • @bzha2664
    @bzha2664 6 років тому +1

    Dast xosh azez

    • @raz_razakan
      @raz_razakan  6 років тому

      دڵت خۆش بێ یاخوا..

  • @barzani1973
    @barzani1973 5 років тому +1

    Bzhy 🙏🏻

  • @ahmadking1117
    @ahmadking1117 4 роки тому

    ئەگەر رەگەزی بەرامبەر زۆر سەیرت بکات واتا چی وەڵام براکەم؟

    • @raz_razakan
      @raz_razakan  4 роки тому

      ئێمە دەروونناس نین، ئەتوانی پرسیارەکەت ئاڕاستەی کەسێکی پسپۆڕی ئەو بوارە بکەیت.

  • @future8395
    @future8395 5 років тому +1

    Ashq?!xo karkrdnike katya

    • @raz_razakan
      @raz_razakan  5 років тому

      چی وای لێکردووی وا بیربکەیتەوە؟!