زالوی پزیشکی بەسود و کاریگەرە بۆ نەخۆشی" رۆماتیزم، سەوەفان، دەوالی لەقاچەکاندا، Krekarrustay#

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 27 жов 2024
  • زالوی پزیشکی بەسود و کاریگەرە بۆ نەخۆشی" رۆماتیزم، سەوەفان، دەوالی لەقاچەکاندا
    هەوکردن و ئازاری جومگە حاڵەتێکی ناتەندروستییە، کە تێیدا کەسەکە بەهۆی بەرزبونەوەی ماددەی یۆریک ئەسید لەجەستەدا جومگەکانی توشی ئازار دەبێت یان هەوکردنی جومگە، بەشێوازی جیاواز کاریگەری لەسەر کەسەکە دەبێت، دیارترینیشیان فشەڵبونی ئێسک و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی یان بەهۆی ڕوداوێکەوەبێت یان بەرکەوتنی زەبرێکەوە وەک؛ یاریزانە وەرزشییەکان، کەزۆر جار توشی پێکان دەبن بەو هۆیەوە جومگەی دەستیان یان قاچیان توشی هەوکردن و ئازارێکی زۆر دەبێت.
    یەکێک لەباشترین چارەسەرە سروشتیەکانی سەردەم بریتیە لە: چارەسەر بە زالوی پزیشکی (علاج بالدودة العلق الطبي) (leech therapy medical).
    زالوی پزیشکی چارەسەرێکی خێرایە بۆ ئازار و هەوکردنی درێژخایەنی جومگەکان، بەکارهێنانی زالوی پزیشکی ئازار و هەوکردن ناهێڵێت و کەمی دەکاتەوە، توێژینەوە زانستی و پزیشکیەکان لەسەر زالوی پزیشکی سەلماندویانە کە زالوی پزیشکی چارەسەر و بەسودە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وەک ئازار و هەوکردنی جومگەکان، دەوالی لەقاچ و گونەکاندا، برینی شەکرە، ئەگزیما، سەدەف، غودەی دەرەقی، سەرع، شەقیقە، ژانەسەر بەگشتی، حەسیاسە و هەوکردنی لوت، جیوب، ڕۆماتیزم، سەوەفان، وە بۆ جوانکاری پێستی دەم و چاویش سودی لێوەر دەگیرێت.
    زۆربەی خەڵکی ئێستا بەهۆی هەوکردن و ئازاری جومگەکانەوە دەناڵێنن، زۆرجار لەگەڵ هەوکردن و ئازارێکی زۆر لە ناوچەی جومگەکان، سوربونەوەی پێست، تای بەرز و ئازاری درێژخایەن، دروست دەبێت، بەوهۆیەوە پزیشکی پسپۆڕ بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن لەجومگەدا تیشکی ئێسکی بۆ ئەنجام دەدات لە ناوچەی ئازاری جومگە، بەڵام چارەسەرەکە کاتیە و هەوکردن و ئازاری جومگەکان بنبڕ ناکات، پاشان چارەسەرێکی تری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
    بەکارهێنانی زالوی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەتایبەت هەوکردن و ئازار لەجومگەکاندا، باشترین و چاکترین چارەسەری سروشتی سەردەمە و بێ زەرەرو زیانە، کاریگەری و سودێکی زۆری هەیە بۆ نەمان و کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار لەجومگەکاندا.
    ئەنجامدانی زالوی پزیشکی لە دوای (24) کاتژمێر نەخۆشەکە هەست دەکات ئازاری زۆر کەم بۆتەوە و نەماوە، بەڵام واباشتر و چاکترە بۆ ئازارە درێژخایەنەکان بەتایبەت هەوکردن و ئازاری جومگەکان، سێ جەلسە لەسەر یەک زالوی بۆ ئەنجام بدرێت، نێوان جەلسەکان (20) ڕۆژ بێت بە دو مانگ تەواو هەستی پێدەکات ئازار و هەوکردن نەماوە و کۆتایی پێ دێنێت.
    تێبینی: زالوی پزیشکی چارەسەرێکی سروشتی و هەستیارە، بۆیە پێویستە لەسەر چارەخواز بپرسێت و بڕواتە لای کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و ڕاهێنەر لەبواری چارەسەر بە زالوی پزیشکی، چونکە ئەگەر بڕۆنە لای کەسانێک کە بەهەڕەمەکی و بە نەشارەزایی و بەبێ ئەزمون و خول و ڕاهێنان ئەنجامی بدەن، بەدڵنیایی زەرەرو زیانی گەورەی دەبێت لەسەر تەندروستیان.

КОМЕНТАРІ •