Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گلەیی گەنجان بۆ رەنج سەنگاوی: کارمان دەستناکەوێت

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 12 лис 2023
  • ساڵانە 48 هەزار خوێندکار لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەردەچن، راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت لە سەرجەم زانکۆکان کۆمەڵێک دەزگایان دامەزراندووە بۆ هاوئاهەنگیکردنی خوێندکاران و بازاڕی کار، هاوکات بەرپرسی بەشی یاسایی لە ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی ‏كار ‌و ‏‏دەستەبەری ‏‏كۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە سەرجەم شوێنی کارەکان ناچار دەکەن "تەنیا 25٪ـی کرێکارەکانیان بیانی بێت و بۆ 75٪ـەکەی دیکە سوود لە کرێکاری خۆماڵی وەربگرن."
    رۆژی یەکشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2023، لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداری د. ئامانج عەبدوڵڵا، راوێژكاری وەزیری خوێندنی ‏باڵا؛ ‏گۆران عوسمان، بەرپرسی بەشی یاسایی لە ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی ‏كار ‌و ‏‏‏دەستەبەری كۆمەڵایەتی؛ د. تەها شێخ عومەر، مامۆستای ‏زانكۆ‏ و ‏ئاكام عومەر، راوێژكاری بەڕێوەبردن ‌و سەرچاوە مرۆییەكان، پرسی بەستنەوەی زانکۆکانی کوردستان بە بازاڕی کار تاوتوێ کرا.
    بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کار
    وەزارەتی خوێندنی باڵا دەزگایەکی تایبەتی دروستکردووە بۆ بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کار، بەو پێیەی بەگوێرەی پێداویستییەکانی بازاڕی هەرێمی کوردستان خوێندکار پەروەردە بکات بۆ ئەوەی دوای دەرچوونیان لە زانکۆ هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت.
    د. ئامانج عەبدوڵڵا، راوێژكاری وەزیری خوێندنی ‏باڵا دەڵێت: "بۆ بەستنەوەی ‏زانكۆكان ‏بە ‏بازاڕی كار، دەزگایەكمان دروستكردووە، هەروەها ‏لە ‏‏2015 ـەوە دەستمان بە گۆڕانكاری لە ‏سیستەمی ‏خوێندنی ‏باڵادا كردووە"‏.
    بە گوتەی د. ئامانج عەبدوڵا؛ بە زانكۆی ئەهلی ‌و حكومییەوە ساڵانە زیاتر لە ‏‏48 ‏‏هەزار ‏كەس بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن و دەشڵیت؛ گۆڕانکارییەکانمان لە سیستمی خوێندنی باڵا بەو ئاراستەیە کە لە بازاڕ هەلی کاریان دەست بکەوێت".
    رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان "بۆ 16.5٪ بەرزبووەتەوە"
    بەرپرسی بەشی یاسایی لە ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی ‏كار ‌و ‏‏‏دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەڵێت، بە کەمکردنەوەی هەلی کار بۆ کرێکارانی بیانی لە ساڵی داهاتووەوە، هەلی کار بۆ کرێکاری نێوخۆیی زیاتر دەبێت و ئەوەش بە هۆکارێک دەزانێت بۆ دابەزاندنی رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان.
    گۆران عوسمان، بەرپرسی بەشی یاسایی لە ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی ‏كار ‌و ‏‏‏دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، "رێژەی ‏بێكاری ‏لە هەرێمی ‏كوردستان‏‏‏‏ 16.5٪ـە، بڕیارە لە ساڵی 2024ـەوە رێگە نەدەین رێژەی كرێكاری بیانی لە پڕۆژەكاندا لە 25٪ زیاتر بێت و ئەوەش دەرفەتی زیاتر بۆ كرێكارانی نێوخۆیی دەڕەخسێنێت و دەرفەتی كار زیاتر دەبێت".
    175 بەشی زانكۆ "مەترسی داخستنیان لەسەرە"
    ئەم ساڵ لە 175 بەشی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان 10 خوێندکار وەرگیراون و راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا ئەوە بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری خوێندکاران دەزانێت.
    د. ئامانج عەبدوڵڵا، ‏راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، "ئەم ساڵ لە 175 بەشی زانكۆكانی هەرێمی کوردستان كەمتر لە 10 ‏خوێندكاریان ‏بۆچووە و ‏ئەمەش پێشاندەری ئەوەیە ئاستی رۆشنبیری خوێندكار بەرزبووەتەوە و ناچێتە بەشێك كە ‏ داهاتوودا كاری دەست نەكەوێت".
    بە گوتەی ‎‏د. ئامانج عەبدوڵڵا، ئێستا بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو، كارامەیی ‏خوێندكار ‏زۆر ‏زیادیكردووە، ئێمە لە ساڵی 2015ـەوە دەستمان بە گۆڕانكاریی لە ‏سیستەمی ‏‏خوێندنی ‏باڵادا كردووە، بەتایبەت لە دوو ساڵی رابردوو سەرنجمان لەسەر گۆڕانكاری لە ‏پڕۆگرامەكانی خوێندن بووە".
    وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا لەنێو هەموو زانكۆكاندا دەزگایەكی بۆ بەستنەوەی ‏زانكۆكان ‏بە ‏بازاڕی كار ‏دروستكرووە و وەکو د. ئامانج عەبدوڵڵا ئاماژەی پێدەدات؛ "لەمەودوا رۆڵی زانكۆكان بریتی دەبێت لە دروستكردنی ‏كارامەیی لە ‏خوێندكاردا".
  • Розваги

КОМЕНТАРІ • 32

  • @aneshanesh7815
    @aneshanesh7815 8 місяців тому +4

    1:59:33 بێعەقڵ! شەکرت شکاند!
    بژیت ڕەنج کە دەمت شکاند بەو وەلامدانەوەت. لە باشوور ئەمە حاڵی بیر و هزری نیشتمانیمانە
    بۆیە حالمان جوانە.

  • @welatperwer
    @welatperwer 8 місяців тому +1

    Spasiyek taybet bo Rudaw em cure xebatana zor baş û serkewtûne . Destî kak Renj û Rudaw sax

  • @sanagwll6262
    @sanagwll6262 8 місяців тому +1

    کاک ڕەنج زۆر بەڕێزە سەرکەوتوبی هەمیشە

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    Dasta xoshi kaka gyan ranji sangwa

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    ❤❤❤❤barsta 100 sata awai barainm

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    Dasta xoshi kaka ranji

  • @Kurdish_germany
    @Kurdish_germany 8 місяців тому

    Dast xosh kak Ranj bo am barnama juana

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    Kaka ranji sangwa brasta tania piwai kurda kaka gyan

  • @salali44
    @salali44 8 місяців тому +2

    Sartapai daposhiwa dawai esh dakat brar aw milata 3aibw 3ari zora

    • @omerdv21
      @omerdv21 8 місяців тому

      قوربانی ئو پێویستی بە ئیش نیە خاوەن ئیش خۆیەتی و بەرزترین بروانامەی هەیە ئەو تەنیا دەنگی ئەوانەی تر ئەگەیەنێت

  • @aneshanesh7815
    @aneshanesh7815 8 місяців тому +1

    2:01:24 هاهاهاها لەمەودووا کوردی نەزانی نابی بە شاگردی چێشتخانەش! ئەی ئافەرەم ڕەنج!

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    👍👍👍👍👍👍👍👍👍

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    ❤❤❤❤❤❤

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    ❤❤❤❤❤

  • @hamzafariq-bz9lj
    @hamzafariq-bz9lj 8 місяців тому +1

    خوێندنچیی زانکۆکانتان کردوتانە بە مەلهە😢

  • @hamawigan4696
    @hamawigan4696 6 місяців тому

    Are awa kakaya yan dadaya aw 3ainak la chawa ?

  • @rawazismail2056
    @rawazismail2056 8 місяців тому

    1:59:00 ئەوە ویستی خۆی بە قسەزان بزانی دوای پچتەوە پۆزی پێ لێبدات بلێ داوام کرد زمان و مێژوی کوردی نەخوێندرێ بەس بژی کاک ڕەنج جوابەکانت پڕ بە پێستی خۆیەتی و خۆی بوو

  • @unfinishedproject2504
    @unfinishedproject2504 7 місяців тому

    Darchun w jami3a tawaw krdn lay ema zor asana qwrsy bkan bo away awna xalk dar nachet ba 50 awa daway damazrandn akat

  • @Ahmad-nz4cj
    @Ahmad-nz4cj 8 місяців тому

    بە ڕاستی لە پەنابەری سوری بگەڕیی ئیشکەر تر نیە لە شوێنێک بن هیشکی دەکەن لەکار دای دەپەڵۆسن بەژن وپیاو زۆر په یجی سوری دەبینم هەموو هەوڵیانە بێنە کوردستان پەیجی تایبەتیان هەیە بۆ دۆزینەوەی کار لە هەرێم

  • @MohammedFatah-wh5tq
    @MohammedFatah-wh5tq 8 місяців тому

    Dam Kurt krdni aw ganja zoooor be mana bu qsakai Rasta kurdology har xotan gel nakan dazann na hichi Le fer dabin na hich sudaki haya aslan shtak ka sudi nia mltan bshkenn la qutabxana dainen zanko jey wabarham henani Kara law wlata

  • @SaraBarzani-un1jf
    @SaraBarzani-un1jf 8 місяців тому

    Omed mnm,🤣🤣🤣👌✨

  • @Kurdish_germany
    @Kurdish_germany 8 місяців тому +1

    Har ganjek sairy am barnamaia akat jami3a Ian ma7ady tawaw krdwa mn la almania azhim atwanm iarmaty bam bihenm bo almania Ba xwendn balam 5000 dolareky teachet bas ba hamw shtekawa ba paray tktw tarjamaw hamw shtekawa .

  • @NiamOsmanAbdullah-gq1ub
    @NiamOsmanAbdullah-gq1ub 8 місяців тому

    👍👍👍👍👍👍👍👍💕💕💕💕💕💕💕👍💕👍👍💕💕💕💕💕

  • @welatperwer
    @welatperwer 8 місяців тому +1

    1:59:00 Eme Kurde yan Torkman ? 🤔

    • @RobarPredator
      @RobarPredator 8 місяців тому

      Turkmene ji ber ku Rûwê wî ne wikê Kurdane

    • @AL10Jall
      @AL10Jall 4 місяці тому

      لە تورکمانە حیز ئەچێت

  • @regasaman3768
    @regasaman3768 8 місяців тому +6

    1:59:00 ئەو بێڕەوشتە بێئەخلاقە تورکمانە دەسگیر بکەن و خراپترین سزای بدەن نەفرەت لە دوژمنانی کورد و کوردستان

  • @KURDISHMAN-mj6ps
    @KURDISHMAN-mj6ps 8 місяців тому +1

    اگه ر هه ريم پر بوه له عه رب و ايراني و سوري ئيتر چون ژيان نابيته كه داري له خاوند خاك 😅

  • @user-lc4co7mm4c
    @user-lc4co7mm4c 8 місяців тому

    زمانی دایک به تایبه تی که یئ ملتی کورد بیت به و هه موو خه بات و ده ر به ده ریه ی که به خووه دیتیه پیروزه و ده بئ شانازی پئ بکرئ و نه بئ ره وشته کی دونئ یئوارئ بئ ریزی پئ بکه ت.

  • @user-hi6nl2zo1m
    @user-hi6nl2zo1m 8 місяців тому

    سڵاو و ڕێز بەڕێزان ، دوو پرسیار لە خەڵکوو حکومەت ، ئایە کورد خۆئامادە کردنی هەیە بۆ داهاتوو ؟ ئایا ئەم هەموو خوێندکارە دەرجووە هەیە هەتا ئێستا هیچ داهێنانێکی هەیە ؟
    کورد لەم کاتەدا پێویستی بە داهێنانی چک هەیە ئایا دەرجوانی کورد جی شتێکیان بەرهەم هێناوە ؟
    ئایا کورد هۆشیاری نەتەوەیاتی کردوە؟
    ئایاکوردیان فێری خۆشەویستی خاکوو میلەتەکەی کردووە؟
    لەپەروەدە مناڵەکانمان فێری نەتەوە پەرستی کردوە خۆی بە کەمتر نەزانێت لە عەرەب و تورک و فارس؟
    ئایا کورد ئەوەندە بێ قیمەتە بەدەست ئەم حکومەتەوە ؟