محەمەد مەسعود: درۆیەکانی مێژوو! قسەی هەق ڕەقە - پۆدکاستی دیوەخان
Вставка
- Опубліковано 26 лип 2024
- لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا محمد مەسعوود, گفتووگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی مێژوو مە چەندین ڕەهەندی نوێی بابەتەکە دەخاتە ڕوو، نهێنی سەرکەوتن و شکستی گەلان، پێشنیارکردنی چارەسەری لۆژیکی بۆ نەتەوەی کورد.
سۆشیاڵ میدیاکانی مامۆستا محەمەد مەسعود:
یوتوب:
/ @mohamedmasudmohamed
فەیسبوک:
mohamed.jali...
لەزوو - Lezzoo
/ lezzooeats
یو کەی پیتزا - UK Pizza
/ ukpizzaandmore
هۆمڵی - Homele
/ homele.app
ئای سێنتەر - iCenter
/ icenter.iraq
بەشەکان
0:00 دەستپێک
3:12 دەرکەوتن و ناوبانگ
5:32 خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
6:33 کورتەیەک دەربارەی خۆت و باسێکی سەردەمی گەنجی
8:25 وەکو کوردێک لە بەغدا
21:53 ڕەگەزپەرەستی عەرەب لەو کاتەدا
23:19 ئایا درۆی زۆرمان لەگەڵ کراوە ؟
26:05 خۆدزینەوە و هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی
27:51 بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی نموونەیی
30:08 زۆر سەرسامی بە چ نەتەوەیەک
31:20 لە نێوان حاشالێکردن و پینە کردن
34:38 بنەمای ڕاشکاوی
35:28 مامەڵەت لەگەڵ منداڵەکانت و خێزانەکەت
37:11 سەبر و تەحەمولت لەگەڵ منداڵێکی ئۆتیزم
38:16 لە کوێوە ئەم حەز و خولیایەت بۆ پەیدابوو بۆ مێژوو
40:42: چۆن بزانین کامە بەشی مێژوو ڕاستە و کامە هەڵەیە
4&:53 هۆکاری دووڕووی و نیفاق
50:50 هەستکردن بە تاوان
52:31 نەتەوە و دۆزێکی هاوبەش
54:32 کورد لەسەر چ بنەمایەک یەکگرتوو بن
56:00 یەک شتی هاوبەش هەموومان یەکبگرین لەسەری
58:16 چ شتێک فێربین لە گەلان و نەتەوەکانی تر
1:05:25 ئەگەر بتوانی بگەڕێتەوە بۆ مێژوو و قسە لەگەڵ یەک کەسایەتی بکەیت کێ هەڵدەبژێری
1:09:20 بە ڕووکەش تەماشاکردنی بابەتەکان
1:11:20 خزم خزمێنە و کێشەی خزمایەتی
1:16:47 ئایا هەرگیز لە مێژوودا مرۆڤایەتی وەکو ئێستا پێشکەوتوو بووە
1:15:55 زمانی ستاندارد
1:16:58 بوونی نەتەوەکانی تر لە کوردستان کاریگەری لەسەر بوونی کورد هەیە
1:25:20 کورد و سیاسەتی توانەوەی گەلانی تر لە ناوخۆیدا
1:28:08 ئامۆژگاری تۆ بۆ گەنجی ئێستا
1:29:20 کام ئیپڕاتۆریەتە زۆر سەرنجت ڕائەکێشێت
1:31:30 خەباتی ئەم سەردەمە چییە؟
1:38:48 هۆکار چییە کە بابەتی مێژوو وەکو مەنهەجی خوێندن بێزارکەرە
1:40:19 ئایا کۆنێتی مێژووی گەلێک هیچ نرخێکی هەیە؟
1:42:03 بنەمای دووبەرەکی لە ناو کورد
1:45:30 کۆتایی - Розваги
من خەلكى دھوكم قوربانى بست بە بستى كوردستان بم ھەموو شارێكى كوردستان بە ماڵى خووم ئەزانم سڵاو لە ھەموو كوردستانى گەورە 🟥⬜️☀️⬜️🟩💛
لە هەولێرەوە قوربانی خەڵکی دهۆک و هەموو شارەکانی تری کوردستان بم بەبێ جیاوازی ئاین و حزب هتد..
بژی کورد ، بژی کوردستان ، بژی یەکگرتنمان ❤☀💚
@@Ballen.K․Aziz قوربانى ھەموو ھەولێرى پايتەخت بم بە يەكگرتنمان بەھێزتر دەبين
🟥⬜️☀️⬜️🟩🫡
ماموستا گیان پێویستە قسەکانت بە زێر بنوسرێتەوە لە هەموو گۆشەیەکی شارەکان دابنرێت ، لەم کۆمەڵگایەدا ڕۆشەنبیری ئاوا زۆررر پێویستە👏👏💕 , وەکو هەموو جارێک شێرەکانی دیوەخان کاک محمد و کاک هەژیر بـاشـتـریـنـتان پـێـشـکەش کـرد خوا کار ئاسانتان بێتتتتت🌷💞.
تکایە ئەو جارە پۆدکاستێک لەسەر هەرزەکاران وە بە تایبەت ڕێزگرتن لە دایک و باوک و مامۆستا چونکە هەرزەکاری ئێستا زۆر زوو تووشی کاری خراپ و ڕێگەیی خراپ دەبێت تکایە!🤍
ان شاء الله بەسەرچاو گیان
چاوتان خۆشبێت 🤍@@thediwaxanpodcast8314
کەسایەتیەکی قوڵە و جیاواز بیردەکاتەوە، شایەنی گوێ لێگرتنە.
دەستخۆش بۆ دیوەخان 👏
هەزار سڵاوت لێبێ مامە شکار گیان❤️
بەڕاستی بابەتەکانی محمد مسعود زۆر جیاواز، تایبەت و جێی تێڕامانە. پێویستە وتەکانی بخرێتە ناو وانەکانی میژوو و جوگرافیا و وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دیراسەی تایبەتی لەسەر بکەن، ئەم ڕۆشنبیرە لەوپەڕی دلسۆزی و کارامەیی خۆی قسە ئەکات و پڕ ئەزموون و زانیارییە. هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ ئەخوازم. زۆر سوپاس بۆ بەڕیزانی پۆدکاستی دیوەخان و سپۆنسەرەکانیشتان، جێگای شانازین 👏
من خۆم بادینیم بەلام لەبەر ئەوەی من لە نێو شارێکی سۆرانی لەدایک بوم و هەر لەوێش گەورەبووم ناچارکراوم بە زمانی شارەکە قسەبکەم و هەلەی هەردوو لەهجەکە راستبکەمەوە لە قسەمدا بەکاری بهێنم ، وە لە هەموو یەکتر ناسینێک لەگەل کەسێک من زیاتر تەرکیزم لەسەر کەسایەتی و هەلسوکەوتوو قسەکردنیەتی نەک خزمی من بێت یان هی یەک شار بین ، ئەوەی مامۆستا باسدەکات رەنگە بۆ زۆربەی خەلک بابەتێکی سادە بێت بەلام ئەگەر بیری لێبکەینەوە زۆر لەوە گەورەترە
زۆر سوپاس بۆ ئەو پۆدکاستە تۆکمە و نایابە.
بەڕاستی بەڕێوەبەرانی بەرنامە زۆر بە ئەتیکێت و رووخۆش وئامادە بوون و مامۆستاش وەک هەمیشە ورد و بابەتیانە، دڵسۆز و یەکجار بەتوانا.
کوردوستان ئاوەدان و تەمەندرێژی بۆ ئێوە و مامۆستای خاوەن رێز.
ئەمەی کورد دەوڵەتمان دەوێ بەڵام بنەماکانی دروست بوونی دەوڵەت پەیڕەو ناکەین..
هەتا ئێستاش شارچێتی هەیە لە نێوان هەولێر و سلێمانی ئەمە یەکترمان قبوڵ نیە.. قسەی سەر زاری زۆربەی گەنجەکانمان لۆ بخینم خۆ هەر دانامەزرێم, کاتەک مشکیلەکی بەسیت ڕوو دەدات دوو عەشیرەت چەک لەیەکتر ڕادەگرن وەللە ئێمە عەشایرین بە دەردی مامۆستا گۆتی ئێستا لە ٢.٢٤ داین،
پێش ئەوەی ببینە دەوڵەت دەبی ئەو مشکیلانەی خۆمان حەل کەین ئەگەر بووینە دەوڵەتیش هێشتا ئەو شتانەمان تێدابوو دەڵەتەکی فاشلمان لێ دروست دەبی'
پێجگە لەوەش رەخنە لە هەموو شتەک دەگرین کەسەک بەهرەکی هەبی سەد کەس لە کۆمێنتی بە قسەی ناشرین دەیشکێننەوە سوکایەتی پێدەکەن ئەگەر چی دەبی رێزیان لێ بگیرێ...
دەستان خۆش بەردەوام بن..
زۆر سوپاس بۆ ئێوە کە کەسایەتی دلسۆز و پر لە زانیار و رۆشنبیری بانگهێشت دەکەن ..خۆم زۆر سوودم لێ بینی …سوپاس بۆ خوا لە کەسایەتیێکی وەکو مامۆستا محمد هەیە کە هۆشیار کەرەرو و بە ئاگاهێنەری بە ئێمە بەخشیوە ❤️❤️💖💖
ئەوە یەکەك بووە لەهەرە خۆشترین و بەسوودترین پۆدکاست کە هەتا ئێستا دیتبم🩵😍
زۆر پێخۆشحاڵین کە بە دڵتان بووە❤️
مامۆستا موحەممەد زیاتر باس لە پاڕادۆکسەکان ئەکا، واتا ئەو شتانەی کە ڕاستن بەڵام بە زەحمەت ئەچنە ئەقڵەوە.
دەستی ئێوە و ئەویش خۆش بێت.
ئێوە جێگای خوتان رێک لە ناوەڕاستی دڵی ئێمە دا کردووە بە جدی ئێوە بو کورد شانازین بەلام هەزار جار حەیف کە زۆربەی گەنجەکانمان بە ئیشی هیچ و پوچ و مودێلەکان و چوزانم بەم شتانەوە سەرقالن و ئەم شتانە بە کەمی ئەبینن. هەر چونێ بێ شانازی پێتان ئەکەین رەبی خوایە لە لوتکە بتانبینم💚
تکایە لەسەر کتێب و خوێندنەوەی کتێب پۆتکاستێک بکەن . لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ تان ❤❤
ان شاء الله بەسەر چاو گیان😍
بە ڕاستی بەرنامەیەکی زۆر بە سوود بوو ، دەست خۆشیتان لێ دەکەم و مامۆستاش پیاوێکی زۆر زانا و تێگەیشتووە ، وە هەروەها مامۆستا موژدەیەکی زۆر دڵخۆشکەری فەرموو ئەویش موژدەی دروست بوون و دروستکردنی زمانێکی ستاندارد بوو هیوادارم کە ئەم بیرۆکەیە خەمی هەرە گەورەی مامۆستا بێت چونکە بە ڕاستی زۆر پێویستیمان پێی هەیە ، ئیتر سوپاس
دەستان خۆشبێت ، پۆدکاستێکی خۆشبوو ، پێشنیاری مامۆستا سۆران حەمەڕەش دەکەم.
دەستان خۆش بێت بەڕاستی زۆر بەچێژ بوو بە تایبەتی بابەتی زمان 👌👏
ژ دل ئەڤ پودکاستە تایبەترین پودکاستا هەوە بوو
ئێک ب ئێک سات ب سات ب یا بەرێخودایە هەموویان هنگ جهێ رێز و قەدگرتنێنە دوو گەنجێن سەرکەفتی پتر حەز ژسەرکەفتن و پێشڤەچوونێت زێدەتر دکەن ..
مامۆستا محمد مسعود کەسەکێ زۆر تێگەهشتی و خودان ثەقافەتەکێ بلندە گەلەکا دیتی و گەلەکێ دزانیت و گەلەکێ دبێژیت دیاردکەت لێ دڤێت ئەم کەسێن هزر کویر درستبین هەتا پەیڤ ب پەیڤا مامۆستای بگەهین بهزر و بیرێن گەلەک پێشکەفتیێن سادە هزردکەت خوزی هەمی لتە گەهشتبان ئەو کربا یا دهزرا تەدا ، ژبۆ مەسەلەیا شارچێیێتی خوزی ب هزار خوزیا مە ژنوکە لخۆ دەست پێکربا مە ئەو کربا یا ئەو دبێژیت ئەگەر نوکە ئەم کچەکە خۆ بدەینە هنگو هنگ ژی ئێکا خۆ بدەنە مە ئەڤە خزماینی چێبوو هەر هوسا بکەین بۆ چل ساڵێن داهاتی دێ مللەتەکێ تەمام بەروڤاژی یێ نوکە ناڤ مەدا پەیدابیت ئەو جیلە هەمی دێ ئێکگرتی ئێک هزر و بیربن ئەڤە بسایا هندێ مللەت دێ بیتە خودان دەولەت
کورتیا بابەتی ئەڤەیە هیڤی خوازم ئەم ئەو جیلی دروست بکەین و سەربکەڤن ئێکبگرن دارا خوزیا مە ب بەرهەم پێخن.
بەردەوامبن هنگ جهێ شانازیێ نە کورێن دیوەخانا بەرز و بلند ♥️💐.
دەستان خۆش بێ زۆر بە سوود و خۆش بوو کاتژمێر ٢:٥٠ بەیانیەو خەریکی ئەو پۆدکاستە بووم.
هەر لە خەیالم بوو ئەگەر د.فەرهاد پیربال و ماموستا محەمەد مەسعود و د. عەبدولڕەحمان سدیق کەریم دانیشتنێک بکەن پێکەوە لەسەر بابەتی گەل و نەتەوەو دوا رۆژ و رابردووی کورد چەند سەرنج راکێش دەبێ.
دووبارە دەستان خۆش بێ برایەکانم.
عبدالرحمن سدیق خەڵەفاوە ، هی ئەوە نیە قسەی وەرگری
یەکێك بوو لە بە چێژترین پۆدکاستەکان تاوەکو ئێستا گوێم لێ گرتبێت، هەر بژیت شێرەکانی دیوەخان👏🏻👏🏻🤍
تکایە ئەم جارە مامۆستا مەودود جەبار بانگهێشت بکەن ، بەجدی ئەو کەسانە پێویستە گەورە بکرێن.
هەربژین❤
زۆر زۆر تێگەشتوە مامۆستا بەڕاستی جوانترین پرۆدکاست بوو وەک هەموو جارەکان بەڵام ئەوجارە زیاتر تایبەت بوو بەجدی❤
بەراستی تایبەت بوو خۆم وەک قوتابیەکی ميژوو زۆر زۆر ئیسفادەم لی کرد زانیاری زۆر جیاووازی تێدابوو بۆم دەسخۆشی لە مامۆستا ئەکەم هەرهەبێ ❤
ڕەحمەت لە داک و بابی هیوادارم زۆرترین پۆستکاتی هەبی و خوا تەمەنی درێژبکات و لەش ساغبێت
بۆ ئێوەش هەر سەرکەوتوبن و بە هیوای بەردەوامی❤
لەڕاستیدا جیاوازی ئەم مامۆستا بەڕێزە جیاوازیەکەی ئەوەیە کە سادقە لەگەڵ پیشەکەی تەواوی نوسەرەکانی کورد ئەوشتانەی مامۆستادەیڵێت ئەوانیش دەزانن بەس ئەوان درۆزنن بە میزاجی خەڵک وحزب قسەدەکەن واتادرۆزنن وخیانەت لەپیشەکەیان دەکەن..دەستخۆش مامۆستا هیوادارم هیچ لایەنێک نەتوانێت بەکارت بهێنن
دەستان خۆش بیت بۆ ئەم پۆدکاستە و زۆر سوپاس بۆ مامۆستا محمد ، بەرچاو رونی کردنی لەسەر کۆمەڵێک بابەت کە هیچ کات ئەو گرنگیەمان نەزانیوە. ان شاللە هەموان هەول بدەین بۆ یەگرتنی شیوەزاری ریزمانی کوردی و بەکارهێنانی.
ڕاستگۆترین و زیرەکترین کەسی کوردیە بەڕاستی لەبواری مێژوو ناسینی قەومی کورد و خاوەنی زۆر بیرۆکەی جوانە بۆ چارەسەری کێشەی کورد بەڵام حەیف مامۆستا قەدرت نازانرێت❤
دەستان خۆشبێت بەرنامەیەکی زۆر جوان بوو ،هیوادارم میوانی داهاتووتان فەرهاد پیرباڵ یان بوشڕا کەسنەزانی بێت❤
Lasar qsay mamosta zhne shari xom nahenm 😁👍
پیاوێکی زۆر زیرەکە قسەی زۆری پێیە .هەندێ جار لە زیرەکیا سەری لێدەشێوێ ،نازانێ چۆن دەری ببڕێ ❤
#شایی ئەڵقە بوو خۆشترین و باشترین ماشاءاللە لەو تێگەیشتنە خانمێکیش هەیە کە کچێتی وەک خۆی تێگەیشتوه
بژی بژی سەرفرازبن یاخوا بەردەوام بن لەم جۆرە پۆدکاستانە
واو خانمێکیش هەیە ناوی ڕەوا جەلیزادەییە لەگەل برا جوانەکەی دەرکەوتنیان هەیە لە سۆشیال میدیا شکلیان پێک دەچێت وە ماشاللە هەردووکیان زیرەکی سەقافەتیان تێدایە وای دەبینم خزم بن بمێنن😍
سڵاو خانم گیان، ئەوە بابمانە ☺️
@@rawamohammed761 ئەو کۆمێنتە پێش ئەوە بوو پۆدکاستەکە ببینم خوا لەیەکتان نەکا جێی شانازین خاتوون ڕەوا 😍پێویستە بابت شانازیت پێوە بکا وە تۆ شانازی بە باوکت بکەی بەڕاستی زۆر زۆر جێی قبوڵن هیوادارم بەردەوام بن ، وە خاتوو ڕەوا تکایە خۆشەویستیم بگەیەنە بە کاک ڕاسان چاوی ماچ دەکەم ❤️
ئەوە پێش ئەوە بوو پۆدکاستەکە ببینم وام وت خوا بۆ یەکتان بهێڵێ جێی شانازین خاتون ڕەوا😍 پێویستە باوکت شانازیت پێوە بکا وە تۆ شانازی بە باوکت بکەی وە من وەک تاکی کورد زۆر شانازیتان پێوە دەکەم هەر بمێنن و بەردەوام بن ، وە خاتون ڕەوا خۆشەویستیم بە ڕاسان بگەیەنە چاوی ماچ دەکەم 🙏🏼❤️
@@yoursumi. زۆر سوپاس خوشکی ئازیز 🌹
تووخوا ئەم پیاوە گەورەیە ببێت بەسەرۆکی گەنجەکان،درووستمان بکات.....
دەستتان خۆش بێت، هیوادارم قسەکانی کاک محمد بە هەند وەربگرین، زۆر گرینگە زمانی ستاندارمان هەبێ، واز لە ناوچەگەری و عەشیرەتگەری بێنین، کوردستانیانە بیر بکەینەوە
وەڵڵا بۆدکاستێکی زۆر زەخم و بە قوەت بوو دەستان خۆش بەردەوام بن❤
بەڕاستی جوانترین و بەسودترین پۆدکاست بوو ...نمونەتان زۆربێ و کارەکانتان پڕ بینەربێ 🖤
پیاوێکی ڕاستگۆ و ڕاستبێژ و واقعبین ، شیکردنەوەکانت زۆر جوانن
دەستی ئێوە و مامۆستاش خۆشبێت خۆشترین پۆدکاست و تایبەت و زۆر بەسود 👏💛
سەرکەوتووبن ستافی دیوەخان و هەمیشە بەردەوام بن لەم ڕێگەیەتان و کە دەبنە هۆی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردی ، پۆدکاستێکی نایاب بوو هەر خۆی هەمیشە بابەتی مێژووی سەرنجڕاکێشە . خودا هاوکارتان بێت و وزەتان پێ ببخشێت بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ بیری ناوازەی هاوشێوەی ئێستا و زیاتریش لە داهاتوودا.
شانازی کەرکووک!
حەیاتن 🖤
مامۆستا گیان بە هەڵە لەزمان تێگەیشتووە . جوانی زمان ئەوەیە کە هەرکەس و مرۆڤێک لەهجە و فۆنەتیکی خۆی هەیە بەڵام دەکرێت زمانێک و ڕێزمانێکی فەرمیمان هەبێت
ماشاء️ اللّٰه ❤
قەت هەستم نەکردیە باسی زۆر سیاسەت بکەم نازانم ئەگەر لەگەر مەسەلەی پۆدکاستەی یەک بگری یان نا بەس حەز دەکەم بیڵێم ، بەرای من کەسی شایستە کە بتانی کوردستان بەرێوەببا دەسەڵاتی زۆربی بەسەر کاروباری کوردستان دەبێت کەسی وەک بەرێز محمد مەسعود محمد بێت شایەنە دەستی هەبێت لە گۆرینی کوردستان بە هەر لایەنەک بێت .
ئه و ره خنه يه م قبولى كه ن هيوادارم مايكى بچوك به كارى بينن ئه وه ى ده كه ويته ئه ستو و سه ر و هه ر سه ركه وتو بن 💐
ده ستان خۆش بێت ئه م موفه كیره خه م خۆره جێگای رێزه
دەستتان خۆش بیت بەڕاستی بەشی گەورەی سەرکەوتنی پۆدکاستەکە لە جوانی پرسیارەکانتانە، زۆر گرینگە ئەم جۆرە پێشکەشکارە ڕۆشنبیر و خوێندەوارانە هەبن و زیاد بن، ئەگەر پرسیار ی گەورەتان نەکردبا میوانەکە نەیدەتوانی ئەو هەمو قسە گەورە و بە نرخانە بکات.
Best one💯
Dast xosh ❤
بەخوای قسەکانی هەمووی تەواون ، دەبێت ئە ئاوی زێڕین بنوسرێتەوە ، کوڕی بیرمەندی گەورەی کورد مسعود محمد ..
👏👏کورد پێویستی بەم پیاوانەیە
دەستخۆشی لە مامۆستا و کوڕانی دیوەخان دەکەم بەڕاستی مامۆستا زۆر شتی بەسود و ئامانجی نوێی هێنایە ناو مێشکمان هیوام وایە بەردەوام بن لەسەر بابەتی مێژوو و زمان بۆ باشتر ناساندن و هۆشیارکردنەوەی گەنجان بێت ...
دەستان خۆش🎀
تەمەن درێژبێت بەجدی زۆر سەر ڕاستە
بیرەکانی جێگای هەڵوەستا وتێرامانە و پێویستە ئەکادیمیای بۆ دروست بکرێت
دەستان خۆش بێت بە جدی پۆدکاستکی تا بڵێی چێژ بەخش بوو 🌹
بەڕاستی پرسیارەکان زۆر بێوێنەبوون.
دەستان خۆش بێت
یەکێک بوو لە خۆشترین و بە سوود ترین پۆدکاستەکان❤
بەڕاستی پۆدکاستێکی جیاواز و بیرکرنەوەیەکی قوڵ شایەنی سەیرکردنە ئێوەش بمێنن شێرەکان
دەستان خۆش بێت بەڕاستی قسەکانت چێژ بەخشن مامۆستا گیان تەمەن درێژ بیت ❤
دەستانخۆشبێت بەڕاستی قسەکانی مامۆستا و پڕسیارە جوانەکانی ئێوە جێگەی سەرج و تێڕامان و کارپێکردنە❤
دەستەکانتان خۆشبێ پۆدکاستێکی جیاواز و چێژبەخش بوو🩵✨
بەراستی هەتابری بە چیژترین دنیشتنی دیواخان بو هەر لە سەر کەوتوترین بەتان بێنم هەربژیت مامۆستا هەر ساغ بێت 💐😇👑
Mrdm
@@albert.721 لە کوی بێت شیرینەوە کامە گۆر 🤨
@@albert.721خێر؟
دەستخۆشی لەهەموان دەکەم چاوی مامۆستا محمد
ماچدەکەم
لەشتان ساغ بە سوود بوو❤
ئەوە یەکێک بوو لە هەرە خۆشترین و بەسوودترین پۆدکاست کە دیتبم ، بەراستی زۆر بیری گۆریم . دەستان خۆش بێ
Dastan xoshbet❤️
مامۆستا محمد فکرە و بیر و ڕای باشی پێیە وە بە ڕاستی جێگای دەستخۆشیە چوونکە کەسی وا تێگەیشتو و ڕۆشنبیر زۆر زۆر پێوویستە
دەستی کاک محمد ی ئەزیز و دیوەخانیش خۆشبێت❤️
xoshtrin podcast buu dastan xosh be sarkautu bn yarabi ❤
دە ستان خۆش بێ
سەربەرزین پێت، هیوادارم ئەم گەلە پڕبێ لە کەسی وەکو تۆ
سەرتا سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ شێرەکانی دیوەخان
من کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵم من لەوەتای دیوەخان هەیە بینەری سەرسەختیم و بینەری یەکە بەیەکەی ڤیدیۆکانتان بووم هەمووکات بەتامەزرۆیەکی زۆرەوە چاوەڕێی ڤیدیۆی تازەتانم 💓من لە قوڵای دڵمەوە سوپاسگوزاری ستافی دیوەخانم بەتایبەترین کاک محەمەد و کاک هەژیر بەجدی جێگەی شانازین ✨من زۆر سوپاستان ئەکەم بۆ دڵسۆزیتان 💐هەمووکات ئێوەم بە پێشڕەوی خۆم دائەنێم چونکە لە دڵەوە جێگەی متمانەن لەگەڵ هەر وشەیەک ئەیڵێن هەست بە دڵسۆزیتان ئەکەم یۆیە هیچکات دوودڵ نیم لەوەی وەک پێشەنگی خۆم متمانەتان پێبگەم 🤍سوپاسی هەموو ئەو میوانانە ئەکەم کە میوانداریتان کردون کەسانی زۆر سەرکەوتون وانەی زۆریان لێفێربووم 💗🌸بەڕاستی هەر وشەیەک کە ئێوە ئەیڵێن بۆمن بەنرخترین ئامۆژگارین پڕ زانیارین و بەدڵەوە گوێتان بۆ ئەگرم نمونەتان هەر زۆربێت ئینشەڵا ✨یەکێک لە ئاواتەکانم ئەوەیە ڕۆژێک بتوانم لەم ستافە جوانە بەژدارم بم بتوانم سوودم هەبێت بێگومان هەوڵیش ئەدەم خوای گەورە یاوەر بێت چونکە بەڕاستی دیوەخان لای من زۆر بەنرخە لەڕێی دیوەخانەوە دیدگەم فراوان بوو زۆر شتی جوانتان لێفێربووم ✨ئاواتەخوازمهەمیشە سەرکەوتوبن💖خوای گەورە پاداشتی ماندوبونتان بداتەوە و کارتان ئاسان بکات بگەن بەهەرچی ئاواتی هەتانە
سڵاو ڕێناس خان گیان، یاخوا خوای گەورە کارت ئاسان بکات و هەر بمێنێی بۆ داهاتووی ئەم نیشتیمان و کۆمەڵگەیە زۆر زۆر سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت ان شاء الله هەمیشە هەوڵ ئەدەین کاری جوانترتان پێشکەش ئەکەین❤️
Walla sar saxte mashalla
@@albert.721 سوپاس
@@Renas.88 سوپاسی ناوی بۆ چیەتیی
دەستان خۆش شێرەکان👏🏼❤
توخوا ئەم جارە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بانگ کەن دڵنیام زۆر تایبەت ئەبێ
Dastan xosh bêt 👏🏻😍
دەست خۆش ماموستا❤
well done👏👏
دەستان خۆش بێت بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، بەڵام پۆدکاستەکەتان زۆر بێ بابەتیانەیە ئینجا پرسیارەکانیش زۆر بێ بابەتین.
Dastakantan xoshbe barasty barnamakatan zor sud baxsh bu
جوان تێگەیشتیە ❤
دەستخۆش پێویستی بە بیرکردنەوەیە.
تاکە پۆدکاستە حەز دەکەم بەشی ٢ی هەبێ
راستە من بير و باوەرەكەم لە زۆر شتدا جياوازە لەم پياوە بەڵام ھەندێك لەو بابەتانە بير و بۆچونەكانى راستن
ڕێک قساکانی وایە ❤
ئەمن برام چوەکۆیە دوای بە تۆپزی بابم هینایەوە گۆتی با دوورم نەبی😒 لای خۆم بخینی ئەی هاوار
باوەڕکە ئێستاش هیچ نازانی لەوێ بوو باشتر بوو
دەستان خۆش
بژین دەستان خۆش
دەستان خۆشبێ
م.دەوەنی برای بانگ بکەن..
yakek la jwantrin podcastakan ta esa
دەستەکانتان خۆشبێت.
تایبەترین پۆدكاست بوو دەستان خۆشبێت سەركەوتوو بن
تکایە تکایە دانا نەوزەر جاف بانگهێشت بکەن
😂😂😂
@@muhammedkawa1582 ئەکرێ بزانم بۆ پێئەکەنی؟
لەگەڵتام
مەقلووبە
Dastan xosh be🙌
دەستان خۆشبێت شێرە کوڕانی دیوەخان
❤
دەست خۆش دیوەخان ، بەردەوامیتان جێگایی دڵخۆشیمە .
دەستان خۆش زۆر شاز بوو
زۆر سوپاس مامە گوڵ❤️
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ….
باشترین قەرارە کە گەنج کچی شارەکەی خۆی نەهێنێت
الحمد للە یەکەک پەیابوو گۆتی هێی کوردینە درۆتان لەگەر کرایە بەخۆوەرنەوە...
Mashallah insaneki barz w taibat w jyawaza bo am sardama 💛💛
بەڕاستی چێژبەخشبوو❤💐..
ماموستا من خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردوستانم، بەشێکی زۆر لە قسەکانت راستە، بەڵام لە لای ٸێمە کچی کورد مێرد بە فارس یان تورک دەکات، لە نەتەوەی خۆی دەشۆرێتەوە، کوڕەکانمان ژنی تورک و فارس دێنن، دەکێشرێنە شارە گەورەکان و لە نەتەوەی خۆی دەشۆرێتەوە، چونکە دیواری کورد کورتە و خاوەن سەروەری و وڵاتی خۆی نییە، بۆیە لام وایە جار جارە، شتەکان دەگشتێنی ، بەڵام شتەکە وا هاسان نییە. وێڕای رێزم.
Bzhin runkrdnaway zor jwany krd mamosta
مامۆستا بڕۆ تەماشایەکی مێژووی پۆلی ١٢ بکە ئەوجە دەزانی کە ئەو جیلە بە چ درۆیەک و بە چ مێژووەکی نا راست پەروەردە کراینە مێژوی پۆلی ١٢ لە بەشی ٨ دەست پێ دەکا بە جدی ئەمن کە هیچ لە مەوزوعەکان نازانم و برێم نەشم دیتیە لەو سەردەمەی نەژیامە بەس یەعنی شتی وا باس دەکا کە هەر بە ئاشکرا راست نیە بە ئاشکرا کو دەبی مێژوەکی گەورە و گران ئەوها بە غەڵەتی بنوسرێ و بە لایەنگری بنوسرێ کارەساتە .. ئەوان کارەساتی دروست دەکەن ئەمەش بەردەوامی پێ دەدەین بەداخەوە
دەستان خۆش بیت