Diyaspora- Semakareke Kurd li Almanyayê | دیاسپۆرا- خانمە سەماکارێکی کورد لە ئەڵمانیا

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 27 сер 2024
  • لەیلا سۆلی شندی: زیاتر حەزم بە سەماکردنە
    لەیلا سۆلی شندی، خانمێکی هونەرمەندە، ئەکتەر و شانۆکارە، ماوەی شەش ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیت و گرووپێکیا دروستکردووە تێیدا بەهۆی هونەرەکەیەوە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە ژنانی عەفرین دەکات.
    لەیلا خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، لەبارەی کارە خێرخوازییەکانییەوە رایگەیاند، لێرە لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی چالاکوان پێکەوە کاردەکەن وخۆشی لە رێگەی هونەرەکەیەوە هاوکاری ماددی کۆدەکەنەوەو دەینێرن بۆ ئەو ژنانەی ئیستا لە عەفرینن لە دۆخێکی خراپدان و تاوەکو ئێستا توانیومانە هاوکاریی 106 ژن بکەین لە عەفرین".
    لەیلا سۆلی شندی، کە تەمەنی 28 ساڵە و دایکی دوو منداڵە سەبارەت بە ناوەکەی گوتی" سۆلی ناوی دایکمە و شەندی ناوی باوکمە و گوتیشی" دەمەوێ هەمیشە ناوی دایک و باوکم پێکەوە لەگەڵ ناوەکەم بگوترێت".
    ئەو خانمە ئەکتەر و سەماکارە کە چەندین چالاکی و کاری هونەری لە ئەڵمانیا و سوێد ئەنجامداوە گوتی" لە باشووری کوردستان ماوەیەک لە شاری کۆیە ژیاوم و دواتر لە هەولێر لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان وەرگیرام و بوومە خوێندکار، بەڵام تەواوم نەکرد و هاتمە ئەڵمانیا."
    لەیلا سۆلی شەندی جگە لەوەی کاری خێرخوازی و هونەری دەکات، بۆ بژێوی خۆی و دوو منداڵەکەی کاری مارکێتینگ دەکات و ماوەی دوو ساڵە کارمەندی کۆمپانیای مێتا (فەیسبووک)ە.
    لەیلا یاساکانی ئەڵمانیا بە هاوکار وەسف دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت لەسەر پێیەکانی خۆت بووەستێت و "لە منداڵییەوە حەزم بە شانۆ بوو، بەڵام لێرە فێری سەما بووم، بۆیە ئیستا زیاتر حەزم بە سەماکردنە".

КОМЕНТАРІ • 8